كِتَابُ الطَّهارَةِ وَسُنَنِها

په‌رتووكی پاكوخاوێنی و سوننه‌ته‌كانی

بَابُ لَا يَقْبَلُ اللَّه صَلَاةً بِغَيْرِ طُهورٍ

باسی نوێژێک کە بەبێ دەستنوێژی بکرێت خوا وەریناگرێت

٨١. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَا يَقْبَلُ اللَّه صَلَاةً إِلَّا بِطُهورٍ، وَلَا صَدَقَةً مِنْ غُلُولٍ».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «خوا هیچ نوێژێک وەرناگرێت کە بەبێ دەستنوێژ کرابێت، هیچ بەخشینێکیش وەرناگرێت کە بە ماڵی دزیاری و حەرام پەیدا کرابێت».

بَابُ الْمُحَافَظَةِ عَلَى الْوُضُوءِ

باسی پارێزگاریکردن لە دەستنوێژ بەبەردەوامی

٨٢. عَنْ ثَوْبَانَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «اسْتَقِيمُوا، وَلَنْ تُحْصُوا، وَاعْلَمُوا أَنَّ خَيْرَ أَعْمَالِكُمُ الصَّلَاةَ، وَلَا يُحَافِظُ عَلَى الْوُضُوءِ إِلَّا مُؤْمِنٌ».

سەوبان h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «(شوێنی ڕاستی بکەون و) بەردەوام بن، بێگومان ناشتوانن (دەستتان لە هەموو چاکەیەک هەبێت)، بشزانن کە نوێژ باشترینی کارەکانتانە، هیچ کەسێك پارێزگاری لە (مانەوەی) دەستنوێژی ناکات جگە لە بڕوادار».

بَابُ الْوُضُوءِ شَطْرُ الْإِيمَانِ

باسی ئەوەی کە دەستنوێژ نیوەی ئیمانە

٨٣. عَنْ أَبِي مَالِكٍ الْأَشْعَرِيِّ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «إِسْبَاغُ الْوُضُوءِ شَطْرُ الْإِيمَانِ، وَالْحَمْدُ لِلَّه مِلْءُ الْمِيزَانِ، وَالتَّسْبِيحُ وَالتَّكْبِيرُ مِلْءُ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضِ، وَالصَّلَاةُ نُورٌ، وَالزَّكَاةُ بُرْهانٌ، وَالصَّبْرُ ضِيَاءٌ، وَالْقُرْآنُ حُجَّةٌ لَكَ أَوْ عَلَيْكَ، كُلُّ النَّاسِ يَغْدُو، فَبَائِعٌ نَفْسَه، فَمُعْتِقُها أَوْ مُوبِقُها».

ئەبو مالیکی ئەشعەری h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «جوان دەستنوێژ شوشتن نیوەی نوێژە (لێرە مەبەست لە ئیمان نوێژە)، (الحمد لله) تەرازوو پڕ دەکات، (سبحان الله والله أكبر) خێریان بەئەندازەی پڕی ئاسمانەکان و زەوییە، نوێژ ڕووناکییە، زەکاتدان بەڵگەیە (بۆ بڕواداری)، خۆڕاگری ڕۆشناییە، قوڕئان بەڵگەیە بۆت (ئەگەر کاری پێ بکەی)، یان بەڵگەیە لەسەرت (ئەگەر کاری پێ نەکەی) هەموو مرۆڤەکان بەیانی دەکەنەوە و تێدەکۆشن و کار دەکەن و نەفسی خۆیان ماندوو دەکەن بە تێکۆشان، جا هەیانە نەفسی خۆی (بە خوا) دەفرۆشێت، ئازادی دەکات، یان بەهیلاکی دەبات».

بَابُ ثَوَابِ الطُّهورُ

باسی پاداشتی پاكی و دەستنوێژ شوشتن

٨٤. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِنَّ أَحَدَكُمْ إِذَا تَوَضَّأَ، فَأَحْسَنَ الْوُضُوءَ، ثُمَّ أَتَى الْمَسْجِدَ، لَا يَنْهزُه إِلَّا الصَّلَاةُ، لَمْ يَخْطُ خَطْوَةً، إِلَّا رَفَعَه اللَّه b بِها دَرَجَةً، وَحَطَّ عَنْه بِها خَطِيئَةً، حَتَّى يَدْخُلَ الْمَسْجِدَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «دڵنیا بن هەر یەکێک لە ئێوە کاتێک دەستنوێژێکی ڕێک و جوان دەشوات، پاشان دێتە مزگەوت، هیچ شتێک پاڵی نەدا تەنها هاتن بێت بۆ نوێژ، ئەوە هیچ هەنگاوێک نانێت، مەگەر بەو هەنگاوە خوا b پلەیەک بەرزی دەکاتەوە، گوناهێکی لێ دەسڕێتەوە، تاکوو دەچێتە مزگەوتەوە».

بَابُ السِّوَاكِ

باسی سیواک

٨٥. عَنْ حُذَيْفَةَ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّه : إِذَا قَامَ مِنَ اللَّيْلِ يَتَهجَّدُ، يَشُوصُ فَاه بِالسِّوَاكِ.

حوزەیفە h دەڵێت: کاتێک پێغەمبەری خوا هەڵدەستایه‌وە بۆ شەونوێژ، سیواکی دەکرد و بە دەم و ددانیدا دەهێنا.

٨٦. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «لَوْلَا أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي، لَأَمَرْتُهمْ بِالسِّوَاكِ عِنْدَ كُلِّ صَلَاةٍ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەگەر لەسەر ئوممەتەکەم گران نەبووایە، ئەوە فەرمانم پێ دەکردن کە لە کاتی هەر نوێژێکدا سیواک بکەن».

بَابُ مَا يَقُولُ الرَّجُلُ إِذَا دَخَلَ الْخَلَاءَ

باسی ئەوەی کە پیاو (ئافرەت) دەچێتە سەرئاو چی دەڵێت

٨٧. عَنْ عَلِيٍّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «سِتْرُ مَا بَيْنَ الْجِنِّ وَعَوْرَاتِ بَنِي آدَمَ إِذَا دَخَلَ الْكَنِيفَ أَنْ يَقُولَ: بِسْمِ اللَّه».

عەلی h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «پەردەی نێوان جنۆکە و داوێنی نەوەی ئادەم کاتێک دەچێتە سەرئاو ئەوەیە کە بڵێت: (بسم الله)، واتە: بە ناوی خوا».

بَابُ مَا يَقُولُ إِذَا خَرَجَ مِنَ الْخَلَاءِ

باسی ئەوەی کە کەسێک لە سەرئاو دەردەچێت چی دەڵێت

٨٨. عن يُوسُف بْن أَبِي بُرْدَةَ، سَمِعْتُ أَبِي h يَقُولُ: دَخَلْتُ عَلَى عَائِشَةَ i، فَسَمِعْتُها تَقُولُ: كَانَ رَسُولُ اللَّه إِذَا خَرَجَ مِنَ الْغَائِطِ قَالَ: «غُفْرَانَكَ».

یوسوفی کوڕی ئەبو بوڕدە دەڵێت: گوێم لە باوکم h بوو دەیگوت: چووم بۆ لای عائیشە i، جا گوێم لێ بوو دەیگوت: کاتێک پێغەمبەری خوا لە سەرئاو دەهاتە دەرەوە، دەیفەرموو: «خوایە داوای لێخۆشبوونت لێ دەکەم».

بَابُ التَّشْدِيدِ فِي الْبَوْلِ

باسی هەڕەشەی توند لەسەر خۆپاکنەکردنەوە لە میز

٨٩. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «أَكْثَرُ عَذَابِ الْقَبْرِ مِنَ الْبَوْلِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «زۆربەی سزای نێو گۆڕ لەسەر خۆپاکنەکردنەوەیە لە کاتی میزکردندا».

بَابُ الرَّجُلِ وَالْمَرْأَةِ يَتَوَضَّآَنِ مِنْ إِنَاءٍ وَاحِدٍ

باسی ئەوەی کە پیاو و ئافرەت بە ئاوی یەک تەشت دەستنوێژ دەشۆن

٩٠. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: كَانَ الرِّجَالُ وَالنِّسَاءُ يَتَوَضَّئُونَ عَلَى عَهدِ رَسُولِ اللَّه مِنْ إِنَاءٍ وَاحِدٍ.

ئیبن عومەر k دەڵێت: لە سەردەمی پێغەمبەری خوادا پیاوان و ئافرەتان (ژن و مێرد) لە یەک تەشتدا دەستنوێژیان دەشوشت.

بَابُ التَّيَمُّنِ فِي الْوُضُوءِ

باسی پێشخستنی لای ڕاست لە دەستنوێژدا

٩١. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّه كَانَ يُحِبُّ التَّيَمُّنَ فِي الطُّهورِ إِذَا تَطَهرَ، وَفِي تَرَجُّلِه إِذَا تَرَجَّلَ، وَفِي انْتِعَالِه إِذَا انْتَعَلَ.

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا حەزی لێبوو لە کاتی دەستنوێژگرتندا لەلای ڕاستەوە دەست پێ بکات (بۆ ئەندامە جووتەکان)، هەروەها لە کاتی قژداهێنانیدا حەزی دەکرد لەلای ڕاستەوە دەست پێ بکات، لە کاتی پێڵاولەپێکردنیشدا حەزی دەکرد سەرەتا ئەوەی قاچی ڕاستەی لەپێ بکات.

بَابُ الْمَضْمَضَةِ وَالِاسْتِنْشَاقِ مِنْ كَفٍّ وَاحِدٍ

باسی ئاو لە زمان و لووت ڕادان بە یەک مشت (لوێچ، مست)

٩٢. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه مَضْمَضَ وَاسْتَنْشَقَ مِنْ غُرْفَةٍ وَاحِدَةٍ.

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا ئاوی لە دەم و لووتی وەرکرد بە یەک مست (لوێچ).

بَابُ الْوُضُوءِ ثَلَاثًا ثَلَاثًا

باسی شوشتنی ئەندامانی دەستنوێژ سێ جار سێ جار

٩٣. عَنْ شَقِيقِ بْنِ سَلَمَةَ h قَالَ: رَأَيْتُ عُثْمَانَ وَعَلِيًّا k، يَتَوَضَّآَنِ ثَلَاثًا ثَلَاثًا، وَيَقُولَانِ: هكَذَا كَانَ وُضُوءُ رَسُولِ اللَّه .

شەقیقی کوڕی سەلەمە h دەڵێت: بینیم عوسمان و عەلی k سێ جار سێ جار ئەندامەکانی دەستنوێژیان دەشوشت، دەیانگوت: دەستنوێژ شوشتنی پێغەمبەری خوا ئا بەو شێوه‌یە بوو.

بَابُ مَا جَاءَ فِي إِسْبَاغِ الْوُضُوءِ

باسی ئەوەی هاتوە دەربارەی جوان دەستنوێژ شوشتن

٩٤. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h أَنَّه سَمِعَ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «أَلَا أَدُلُّكُمْ عَلَى مَا يُكَفِّرُ اللَّه بِه الْخَطَايَا، وَيَزِيدُ بِه فِي الْحَسَنَاتِ؟»، قَالُوا: بَلَى يَا رَسُولَ اللَّه قَالَ: «إِسْبَاغُ الْوُضُوءِ عَلَى الْمَكَارِه، وَكَثْرَةُ الْخُطَا إِلَى الْمَسَاجِدِ، وَانْتِظَارُ الصَّلَاةِ بَعْدَ الصَّلَاةِ».

ئەبو سەعیدی خودری h لە پێغەمبەری خواوە بیستوویەتی کە فەرموویەتی: «ئایا ڕێنماییتان نەکەم بۆ شتێک کە تاوانەکان دەسڕێتەوە و چاکە زیاد دەکات»، گوتیان: با، ئەی پێغەمبەری خوا، فەرمووی: «دەستنوێژ شوشتنی تەواو لە کاتی ناڕەحەتی، زۆر هەنگاونان بەرەو مزگەوت، چاوەڕوانکردنی نوێژ لەدوای نوێژ».

بَابُ مَا جَاءَ فِي تَخْلِيلِ اللِّحْيَةِ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی پەنجە خستنە نێو ڕیش (بۆ دەستنوێژ)

٩٥. عَنْ عَمَّارِ بْنِ يَاسِرٍ k قَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّه يُخَلِّلُ لِحْيَتَه.

عەمماری کوڕی یاسیر k دەڵێت: بینیم پێغەمبەری خوا پەنجەکانی له‌نێو ڕیشیدا دەهێنا و دەبرد (بۆ ئەوەی بەباشی تەڕ ببێت لە کاتی دەستنوێژدا).

بَابُ مَا جَاءَ فِي مَسْحِ الرَّأْسِ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی مەسحکردنی سەر

٩٦. عَنْ عُثْمَانَ بْنِ عَفَّانَ h قَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّه تَوَضَّأَ، فَمَسَحَ رَأْسَه مَرَّةً.

عوسمانی کوڕی عەففان h دەڵێت: بینیم پێغەمبەری خوا دەستنوێژی شوشت، یەک جار مەسحی سەری کرد.

بَابُ مَا جَاءَ فِي مَسْحِ الْأُذُنَيْنِ

باسی ئەوەی هاتووە مەسحکردنی گوێچکەکان

٩٧. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّه مَسَحَ أُذُنَيْه دَاخِلَهمَا بِالسَّبَّابَتَيْنِ، وَخَالَفَ إِبْهامَيْه إِلَى ظَاهرِ أُذُنَيْه، فَمَسَحَ ظَاهرَهمَا وَبَاطِنَهمَا.

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: کە پێغەمبەری خوا نێوەوەی گوێیەکانی بە پەنجەی شایەتمان و دەرەوەی گوێیەکانیشی بە پەنجە گەورەی مەسح کرد. کەواتە: ڕووکاری دەرەوە و نێوەوەی گوێیەکانی مەسح دەکرد.

🖍   تێبینی:

(سَبَّابَ): ئەو پەنجەیەیه‌ کە لە دەستی ڕاستدا بۆ ب بەکاری دێنین، لە دەستی چەپیش هەمان پەنجەیە.

بَابُ تَخْلِيلِ الْأَصَابِعِ

باسی شوشتنی نێوان (کەلێنی) پەنجەکان

٩٨. عَنِ الْمُسْتَوْرِدِ بْنِ شَدَّادٍ k قَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّه تَوَضَّأَ فَخَلَّلَ أَصَابِعَ رِجْلَيْه بِخِنْصِرِه.

موستەوریدی کوڕی شەدداد k دەڵێت: پێغەمبەری خوام بینی دەستنوێژی گرت، جا پەنجە گچکەی دەستی خستە نێوان پەنجەکانی پێی.

بَابُ غَسْلِ الْعَرَاقِيبِ

باسی شوشتنی گوێزینگ و پاژنەپێ

٩٩. عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عَمْرٍو k قَالَ: رَأَى رَسُولُ اللَّه قَوْمًا يَتَوَضَّئُونَ وَأَعْقَابُهمْ تَلُوحُ فَقَالَ: «وَيْلٌ لِلْأَعْقَابِ مِنَ النَّارِ، أَسْبِغُوا الْوُضُوءَ».

عەبدوڵڵای کوڕی عەمڕ k دەڵێت: پێغەمبەری خوا چەند کەسێکی بینی کە دەستنوێژیان دەگرت و پاژنەپێکانیان دیار بوو کە ئاوی پێ نەکەتبوو، ئینجا فەرمووی: «سزای سەخت لە ئاگردا بۆ ئەو پاژنانە، کە لە دەستنوێژدا بەتێر و تەواوی ناشۆردرێن».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الْوُضُوءِ عَلَى مَا أَمَرَ اللَّه تَعَالَى

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی دەستنوێژێك خوا فەرمانی پێ کردووە

١٠٠. عَنْ رِفَاعَةَ بْنِ رَافِعٍ h: أَنَّه كَانَ جَالِسًا عِنْدَ النَّبِيِّ فَقَالَ: «إِنَّها لَا تَتِمُّ صَلَاةٌ لِأَحَدٍ، حَتَّى يُسْبِغَ الْوُضُوءَ، كَمَا أَمَرَه اللَّه تَعَالَى، يَغْسِلُ وَجْهه وَيَدَيْه إِلَى الْمِرْفَقَيْنِ، وَيَمْسَحُ بِرَأْسِه، وَرِجْلَيْه إِلَى الْكَعْبَيْنِ».

ڕیفاعەی کوڕی ڕافیع h دەگێڕێتەوە: لە خزمەت پێغەمبەری خوا دانیشتبوو، ئەویش فەرمووی: «نوێژی هیچ یەکێکتان تەواو نییە، تاکوو دەستنوێژێکی تێر و تەواو نەشوات، بە شێوازێک کە خوای بەرز فەرمانی پێ کردووە (ئەویش بەو شێوەیەیە): ڕوخساری بشوات، هەروەها دەستەکانی تاکوو ئانیشکەکان، وە مەسحی سەری بکات وە پێیەکانی تاکوو گوێزینگەکانی».

بَابُ مَا يُقَالُ بَعْدَ الْوُضُوءِ

باسی ئەوەی کە دەگوترێت دوای دەستنوێژ

١٠١. عَنْ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَا مِنْ مُسْلِمٍ يَتَوَضَّأُ، فَيُحْسِنُ الْوُضُوءَ، ثُمَّ يَقُولُ أَشْهدُ أَنْ لَا إِلَه إِلَّا اللَّه، وَأَشْهدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُه وَرَسُولُه، إِلَّا فُتِحَتْ لَه ثَمَانِيَةُ أَبْوَابِ الْجَنَّةِ، يَدْخُلُ مِنْ أَيِّها شَاءَ».

عومەری کوڕی خەتتاب h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هیچ موسوڵمانێک نییە كە بەجوانترین شێوە دەستنوێژ بشوات، پاشان بڵێت: (أَشْهدُ أَنْ لاَ إِلَه إِلاَّ الله وَحْدَه لاَ شَرِيكَ لَه، وَأَشْهدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُه وَرَسُولُه)، بێگومان هەر هەشت دەرگای بەهەشتی بۆ دەکرێنەوە، دەچێتە ژوورەوە لە هەر كامەیان بیەوێت».

بَابُ الْمَضْمَضَةِ مِنْ شُرْبِ اللَّبَنِ

باسی ئاو لە دەم وەردان دوای شیرخواردنەوە

١٠٢. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ k زَوْجِ النَّبِيِّ قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِذَا شَرِبْتُمُ اللَّبَنَ فَمَضْمِضُوا؛ فَإِنَّ لَه دَسَمًا».

ئوم سەلەمەی i هاوسەری پێغەمبەر دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرمووی: «کاتێک شیرتان خواردەوە ئاو لە دەمتان ڕادەن، چونکە بێگومان چەوری تێدایە».

بَابُ الْوُضُوءِ مِنَ الْمَذْيِ

باسی دەستنوێژ شوشتنەوە لە مەزی

١٠٣. عَنْ عَلِيٍّ h قَالَ: سُئِلَ رَسُولُ اللَّه عَنِ الْمَذْيِ فَقَالَ: «فِيه الْوُضُوءُ، وَفِي الْمَنِيِّ الْغُسْلُ».

عەلی h دەڵێت: پرسیار کرا لە پێغەمبەری خوا دەربارەی مەزی (ئایا دەستنوێژ دەشکێنێت)، ئەویش فەرمووی: «پێویستە دەستنوێژی بۆ بشۆردرێتەوە، بۆ مەنی پێویستە خۆی بۆ بشوات (واتە: مەزی دەستنوێژ دەشکێنێت، بەڵام شوشتن واجب ناکات، بەڵام مەنی شوشتن واجب دەکات)».

بَابُ الْوُضُوءِ لِكُلِّ صَلَاةٍ وَالصَّلَوَاتِ كُلِّها بِوُضُوءٍ وَاحِدٍ

باسی دەستنوێژ شوشتنەوە بۆ هەر نوێژێک و کردنی هەموو نوێژەکان بە دەستنوێژێک

١٠٤. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّه : يَتَوَضَّأُ لِكُلِّ صَلَاةٍ، وَكُنَّا نَحْنُ نُصَلِّي الصَّلَوَاتِ كُلَّها بِوُضُوءٍ وَاحِدٍ.

ئەنەسی کوڕی مالیک h دەڵێت: پێغەمبەری خوا بۆ هەموو نوێژێک دەستنوێژی دەشوشتەوە، بەڵام ئێمە هەموو نوێژەکانمان بە یەک دەستنوێژ دەکرد.

بَابُ مِقْدَارِ الْمَاءِ الَّذِي لَا يُنَجَّسُ

باسی ئەندازەی ئەو ئاوەی کە پیس نابێت

١٠٥. عَنْ عُبَيْدِ اللَّه بْنِ عَبْدِ اللَّه بْنِ عُمَرَ، عَنْ أَبِيه k، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «إِذَا كَانَ الْمَاءُ قُلَّتَيْنِ، أَوْ ثَلَاثًا، لَمْ يُنَجِّسْه شَيْءٌ».

عوبەیدوڵڵای کوڕی عەبدوڵڵای کوڕی عومەر لە باوکیەوە k دەگێڕێتەوە، گوتوویەتی: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەگەر ئاو دوو قوللە یان سێ قوللە بوو، ئەوە هیچ شتێک پیسی ناکات».

بَابُ مَا جَاءَ فِي بَوْلِ الصَّبِيِّ الَّذِي لَمْ يُطْعَمْ

باسی ئەوەی کە دەربارەی میزی منداڵی نێرینە هاتووە کە هێشتا تەنها شیری دایکی دەخوات

١٠٦. عَنْ أَبي السَّمْحِ h قَالَ: كُنْتُ خَادِمَ النَّبِيِّ ، فَجِيءَ بِالْحَسَنِ أَوِ الْحُسَيْنِ k، فَبَالَ عَلَى صَدْرِه، فَأَرَادُوا أَنْ يَغْسِلُوه، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «رُشَّه، فَإِنَّه يُغْسَلُ بَوْلُ الْجَارِيَةِ، وَيُرَشُّ مِنْ بَوْلِ الْغُلَامِ».

ئەبو سەمح h دەڵێت: من خزمەتکاری پێغەمبەر بووم، جا حەسەن، یان حوسەینیان k هێنا بۆ خزمەتی، ئەویش لەسەر سینگی پێغەمبەری خوا میزی کرد بە خۆیدا، ویستیان بیشۆنەوە، پێغەمبەری خوا فەرمووی: «تەنیا ئاوپڕژێنی بکەن، لەبەر ئەوەی میزی کچی بچکۆلە (شیرەخۆرە) دەشۆردرێتەوە، بەڵام میزی کوڕی بچکۆلە ئاوپڕژێن دەکرێت».

بَابُ مُصَافَحَةِ الْجُنُبِ

باسی تەوقەکردن لەگەڵ کەسی لەشگران

١٠٧. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّه لَقِيَه النَّبِيُّ فِي طَرِيقٍ مِنْ طُرُقِ الْمَدِينَةِ، وَهوَ جُنُبٌ، فَانْسَلَّ، فَفَقَدَه النَّبِيُّ ، فَلَمَّا جَاءَ قَالَ: أَيْنَ كُنْتَ يَا أَبَا هرَيْرَةَ؟ قَالَ يَا رَسُولَ اللَّه: لَقِيتَنِي وَأَنَا جُنُبٌ، فَكَرِهتُ أَنْ أُجَالِسَكَ حَتَّى أَغْتَسِلَ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّه : «الْمُؤْمِنُ لَا يَنْجُسُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: جارێکیان لە کۆڵانێکی مەدینەدا پێغەمبەری خوا ئەوی بینی، بەڵام لەبەر ئەوەی لەشگران بوو، خۆی پەنا دا و لە پێغەمبەر ون بوو، پاشان (دوای خۆشوشتن) هاتەوە خزمەتی، پێغەمبەری خوا لێی پرسی: ئەرێ ئەبو هوڕەیڕە لەکوێ بوویت؟ ئەویش گوتی: لەو کاتەی پێت گەیشتم لەشگران بووم، بۆیە حەزم نەکرد بەو شێوەیە لە خزمەتت دانیشم تاوەکوو خۆم نەشۆم، پێغەمبەری خوا فەرمووی: «بڕوادار پیس نابێت».

بَابُ الصَّلَاةِ فِي الثَّوْبِ الَّذِي يُجَامِعُ فِيه

باسی نوێژکردن لە پۆشاکێکدا کە جیماعی پێوە کرابێت

١٠٨. عَنْ مُعَاوِيَةَ بْنِ أَبِي سُفْيَانَ h: أَنَّه سَأَلَ أُخْتَه أُمَّ حَبِيبَةَ i زَوْجَ النَّبِيِّ ، هلْ كَانَ رَسُولُ اللَّه يُصَلِّي فِي الثَّوْبِ الَّذِي يُجَامِعُ فِيه؟ قَالَتْ: نَعَمْ، إِذَا لَمْ يَكُنْ فِيه أَذًى.

موعاویەی کوڕی ئەبو سوفیان h دەگێڕێتەوە: پرسیاری کرد لە خوشکی خۆی ئوم حەبیبەی i خێزانی پێغەمبەر ، ئایا پێغەمبەری خوا بەو پۆشاکەی کە سه‌رجێیی دەکرد، (به‌ هه‌مان پۆشاك) نوێژیشی دەکرد؟ گوتی: بەڵێ، بە مەرجێک هیچ پیسییەکی پێوە نەبووایە.

بَابُ مَا جَاءَ فِي التَّوْقِيتِ فِي الْمَسْحِ لِلْمُقِيمِ وَالْمُسَافِرِ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی ماوەی مەسح بۆ نیشتەجێ و گەشتیار

١٠٩. عَنْ شُرَيْحِ بْنِ هانِئٍ h قَالَ: سَأَلْتُ عَائِشَةَ i عَنِ الْمَسْحِ عَلَى الْخُفَّيْنِ، فَقَالَتْ: ائْتِ عَلِيًّا h، فَسَلْه، فَإِنَّه أَعْلَمُ بِذَلِكَ مِنِّي، فَأَتَيْتُ عَلِيًّا h، فَسَأَلْتُه عَنِ الْمَسْحِ، فَقَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّه : يَأْمُرُنَا أَنْ نَمْسَحَ، لِلْمُقِيمِ يَوْمًا وَلَيْلَةً، وَلِلْمُسَافِرِ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ.

شوڕەیحی کوڕی هانیئ h دەڵێت: پرسیارم کرد لە عائیشە i دەربارەی مەسحکردن لەسەر خوفف، ئەویش گوتی: بڕۆ بۆ لای عەلی h، پرسیاری لێ بکە، چونکە بەڕاستی ئەو باشتری لێ دەزانێت، منیش چووم بۆ لای عەلی h و پرسیارم لێ کرد دەربارەی مەسح، ئەویش گوتی: پێغەمبەری خوا فەرمانی پێ دەکردین کە مەسح بکەین، بۆ کەسی نیشتەجێ ڕۆژ و شەوێک، بۆ ڕێبوار سێ ڕۆژ.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الْمَسْحِ عَلَى الْعِمَامَةِ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی مەسح لەسەر مێزەر

١١٠. عَنْ بِلَالٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه : مَسَحَ عَلَى الْخُفَّيْنِ، وَالْخِمَارِ.

بیلال h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا مەسحی لەسەر خوففەکانی و مێزەرەکەی کرد.

بَابُ مَا جَاءَ فِي السَّبَبِ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی هۆکارەکانی تەیەممومکردن

١١١. عَنْ عَمَّارِ بْنِ يَاسِرٍ k أَنَّه قَالَ: سَقَطَ عِقْدُ عَائِشَةَ i فَتَخَلَّفَتْ لِالْتِمَاسِه، فَانْطَلَقَ أَبُو بَكْرٍ h إِلَى عَائِشَةَ i، فَتَغَيَّظَ عَلَيْها فِي حَبْسِها النَّاسَ، فَأَنْزَلَ اللَّه b الرُّخْصَةَ فِي التَّيَمُّمِ، قَالَ: فَمَسَحْنَا يَوْمَئِذٍ إِلَى الْمَنَاكِبِ، قَالَ: فَانْطَلَقَ أَبُو بَكْرٍ إِلَى عَائِشَةَ k فَقَالَ: مَا عَلِمْتُ إِنَّكِ لَمُبَارَكَةٌ.

عەمماری کوڕی یاسیر k ده‌ڵێ: دایکی ئیمانداران عائیشە i ملوانکەیەکی لێکەوت، بەهۆی گەڕان بەدوایدا دوا کەوت، بۆیە ئەبو بەکر h ڕۆیشت بۆ لای عائیشە i لێی توڕە بوو، چونکە بوو بەهۆی ئەوەی خەڵکی دوا بكەون، ئینجا خوا b ئایەتی تەیەممومی دابەزاند، یاسیر h دەڵێت: ئەو ڕۆژە ئێمە تاوەکوو شانەکانمان مەسحمان کرد، گوتی: ئەبو بەکر چوو بۆ لای عائیشە k پێی گوت: نەمزانی کە تۆ خێر و بەرەکەتی (چونکە بەهۆی ئەو دوا کەوتن و نەگەیشتنە ئاو و کاتی نوێژیش هات، بۆیە لە جیاتی دەستنوێژ مۆڵەتی تەیەمموم دابەزی).

١١٢. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّه قَالَ: «جُعِلَتْ لِيَ الْأَرْضُ مَسْجِدًا وَطَهورًا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «زەوی بۆ من کراوە بە مزگەوت و پاک و پاککەرەوە (واتە: لە هەر شوێنێک کاتی نوێژ بوو دەکرێت لەو شوێنە نوێژ بکرێت مادەم خاوێن بێت، وە هەروەها دەکرێت لەجیاتی ئاو خۆڵ بەکار بهێنرێت، لە کاتێکدا کە ئاو دەست نەکەوێت)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي التَّيَمُّمِ ضَرْبَةً وَاحِدَةً

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی تەیەمموم بە یەک جار دەست لە زەویدان

١١٣. عَنْ سَعِيدِ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ أَبْزَى، عَنْ أَبِيه h: أَنَّ رَجُلًا أَتَى عُمَرَ بْنَ الْخَطَّابِ h، فَقَالَ: إِنِّي أَجْنَبْتُ، فَلَمْ أَجِدِ الْمَاءَ، فَقَالَ عُمَرُ h: لَا تُصَلِّ، فَقَالَ: عَمَّارُ بْنُ يَاسِرٍ k: أَمَا تَذْكُرُ يَا أَمِيرَ الْمُؤْمِنِينَ إِذْ أَنَا وَأَنْتَ فِي سَرِيَّةٍ، فَأَجْنَبْنَا، فَلَمْ نَجِدِ الْمَاءَ، فَأَمَّا أَنْتَ فَلَمْ تُصَلِّ، وَأَمَّا أَنَا فَتَمَعَّكْتُ فِي التُّرَابِ، فَصَلَّيْتُ، فَلَمَّا أَتَيْتُ النَّبِيَّ ، فَذَكَرْتُ ذَلِكَ لَه، فَقَالَ: «إِنَّمَا كَانَ يَكْفِيكَ»، وَضَرَبَ النَّبِيُّ بِيَدَيْه إِلَى الْأَرْضِ، ثُمَّ نَفَخَ فِيهمَا، وَمَسَحَ بِهمَا وَجْهه وَكَفَّيْه.

سەعیدی کوڕی عەبدوڕڕەحمانی کوڕی ئەبزا لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە: پیاوێک هات بۆ لای عومەری کوڕی خەتتاب h و گوتی: من لەشگران بووم، وە ئاوم دەست نەکەوت، عومەریش h گوتی: نوێژ مەکە، عەمماری کوڕی یاسیریش k گوتی: ئەی پێشەوای بڕواداران بەبیرت نەماوە کە من و تۆ لە لەشکرێکدا بووین و تووشی لەشگرانی بووین، ئاومان چنگ نەکەوت، ئینجا تۆ نوێژت نەکرد، بەڵام من خۆم لە خۆڵ وەردا و دواتر نوێژم کرد، کاتێک هاتینەوە خزمەت پێغەمبەری خوا بۆمان گێڕایەوە، ئەویش فەرمووی: «تەنها ئەوەندە بەس بوو»، لەو کاتەدا پێغەمبەری خوا دەستەکانی لە زەوی دا و پاشان فووی لێ کردن و بە دەستەکانی مەسحی ڕوخسار و لەپەدەستەکانی کرد.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الْغُسْلِ مِنَ الْجَنَابَةُ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی خۆشوشتن لە لەشگرانی

١١٤. عَنْ مَيْمُونَةَ i قَالَتْ: وَضَعْتُ لِلنَّبِيِّ غُسْلًا فَاغْتَسَلَ مِنَ الْجَنَابَةِ، فَأَكْفَأَ الْإِنَاءَ بِشِمَالِه عَلَى يَمِينِه، فَغَسَلَ كَفَّيْه ثَلَاثًا، ثُمَّ أَفَاضَ عَلَى فَرْجِه، ثُمَّ دَلَكَ يَدَه بِالْأَرْضِ، ثُمَّ مَضْمَضَ، وَاسْتَنْشَقَ، وَغَسَلَ وَجْهه ثَلَاثًا، وَذِرَاعَيْه ثَلَاثًا، ثُمَّ أَفَاضَ الْمَاءَ عَلَى سَائِرِ جَسَدِه، ثُمَّ تَنَحَّى، فَغَسَلَ رِجْلَيْه.

مەیموونە i دەڵێت: ئاوی خۆشوشتنم بۆ پێغەمبەر دانا، ئەویش لە لەشگرانی خۆی شوشت، بە جامەکەی کە بە دەستی چەپی گرتبووی ئاوی بە لای ڕاستیدا کرد و دەستەکانی سێ جار شوشت، پاشان ئاوی بە دامێنیدا کرد، دواتر دەستی هێنا بە زەویدا، پاشان ئاوی لە دەم و لووتی ڕادا، دەم و چاوی سێ جار شوشت، باسکەکانی سێ جار شوشت، دواتر ئاوی بەسەر هەموو جەستەیدا کرد، پاشان داهاتەوە و پێیەکانی شوشت.

بَابٌ فِي الْوُضُوءِ بَعْدَ الْغُسْلِ

باسێك دەربارەی دەستنوێژ دوای خۆشوشتن

١١٥. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّه ، لَا يَتَوَضَّأُ بَعْدَ الْغُسْلِ مِنَ الْجَنَابَةِ.

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا دوای خۆشوشتنی لە لەشگرانی دەستنوێژی نەدەشوشت.

بَابُ مَنْ قَالَ: لَا يَنَامُ الْجُنُبُ حَتَّى يَتَوَضَّأَ وُضُوءَه لِلصَّلَاةِ

باسی ئەوەی گوتوویەتی: لەشگران ناخەوێت تاکوو دەستنوێژ نەگرێت

١١٦. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h: أَنَّه كَانَ تُصِيبُه الْجَنَابَةُ بِاللَّيْلِ، فَيُرِيدُ أَنْ يَنَامَ، فَأَمَرَه رَسُولُ اللَّه أَنْ يَتَوَضَّأَ ثُمَّ يَنَامَ.

ئەبو سەعیدی خودری h دەگێڕێتەوە: شەوانە تووشی لەشگرانی دەبوو، دەیویست بخەوێت، پێغەمبەری خواش فەرمانی پێ کرد کە دەستنوێژ بشوات ئینجا بخەوێت.

بَابٌ فِي الْمَرْأَةِ تَرَى فِي مَنَامِها مَا يَرَى الرَّجُلُ

باسێك دەربارەی ئەوەی پیاو لە خەودا دەیبینێت ئافرەتیش دەیبینێت

١١٧. عَنْ أَمِّ سَلَمَةَ i قَالَتْ: جَاءَتْ أُمُّ سُلَيْمٍ i إِلَى النَّبِيِّ ، فَسَأَلَتْه عَنِ الْمَرْأَةِ تَرَى فِي مَنَامِها مَا يَرَى الرَّجُلُ؟ قَالَ: «نَعَمْ، إِذَا رَأَتِ الْمَاءَ فَلْتَغْتَسِلْ»، فَقُلْتُ: فَضَحْتِ النِّسَاءَ، وَهلْ تَحْتَلِمُ الْمَرْأَةُ؟، قَالَ النَّبِيُّ : «تَرِبَتْ يَمِينُكِ، فَبِمَ يُشْبِهها وَلَدُها إِذًا».

ئوم سەلەمە i دەڵێت: ئوم سولەیم i هاتە خزمەت پێغەمبەر و پرسیاری لێ کرد دەربارەی ئافرەتێک کە لە خەودا ئەو شتە دەبینێت کە پیاو دەیبینێت (خەونی لەشگرانی)؟ فەرمووی: «بەڵێ، ئەگەر (ئافرەت) ئاوی بینی با خۆی بشوات»، (ئوم سەلەمە i دەڵێت:) گوتم: ئافرەتت ڕیسوا کرد، ئایا ئافرەت تووشی لەشگرانی دەبێت (لە خەودا)؟ پێغەمبەریش فەرمووی: «دەستت بە خۆڵ دا بچێت، ئەی ئەگەر وا نەبێت، چۆن منداڵەکەی لە خۆی دەچێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي وُجُوبِ الْغُسْلِ إِذَا الْتَقَى الْخِتَانَانِ

باسی ئەوەی هاتووە دەربارەی پێویستبوونی خۆشوشتن ئەگەر ئەندامی نێرینە و مێینە پێك گەیشتن

١١٨. عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ h عَنْ رَسُولِ اللَّه قَالَ: «إِذَا جَلَسَ الرَّجُلُ بَيْنَ شُعَبِها الْأَرْبَعِ، ثُمَّ جَهدَها، فَقَدْ وَجَبَ الْغُسْلُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «ئەگەر پیاو لە نێوان چوارپەلی ئافرەت دانیشت و پاشان جووت بوو لەگەڵی (و ئاویشی نەیەتەوە)، ئەوە خۆشوشتنی لەسەر پێویست دەبێت».

بَابُ النُّفَسَاءِ كَمْ تَجْلِسُ

باسی مانەوە و کاتی ئافرەتێک کە منداڵی بووە

١١٩. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ i قَالَتْ: كَانَتِ النُّفَسَاءُ عَلَى عَهدِ رَسُولِ اللَّه تَجْلِسُ أَرْبَعِينَ يَوْمًا، وَكُنَّا نَطْلِي وُجُوهنَا بِالْوَرْسِ مِنَ الْكَلَفِ.

ئوم سەلەمە i دەڵێت: لە سەردەمی پێغەمبەری خوادا کە ئافرەتێک منداڵی ببووایە، ئەوە چل ڕۆژ دادەنیشت (واتە: دەستی لە نوێژ و ڕۆژوو هەڵدەگرت و لەگەڵ مێردەکەی جووت نەدەبوو)، دەڵێت: لەبەر زیپکە و پەڵەی ڕەشی دەموچاو و ڕوخسار، ڕوخسارمان بە وەڕس (جۆرە گیایەکە) دەرمان دەکرد و لە دەموچاومان هەڵدەسوو.

بَابُ إِذَا حَاضَتِ الْجَارِيَةُ لَمْ تُصَلِّ إِلَّا بِخِمَارٍ

باسی ئەوە كە كچ باڵغ بوو دروست نییە بەبێ سەرپۆش نوێژ بکات

١٢٠. عَنْ عَائِشَةَ i عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَا يَقْبَلُ اللَّه صَلَاةَ حَائِضٍ إِلَّا بِخِمَارٍ».

عائیشە i لە پێغەمبەرەوە دەگێڕێتەوە: فەرموویەتی: «خوا نوێژی ئافرەتی باڵغ وەرناگرێت و قبووڵی ناکات کە خۆی دانەپۆشیبێت».

🖍   تێبینی:

لەم فەرموودەیەدا وشەی (حَائِض) بە مانای باڵغبوون دێت.

بَابُ مَنْ تَوَضَّأَ فَتَرَكَ مَوْضِعًا لَمْ يُصِبْه الْمَاءُ

باسی کەسێك دەستنوێژ بشوات و شوێنێک جێ بهێڵێت و تەڕ نەبێت

١٢١. عَنْ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ h قَالَ: رَأَى رَسُولُ اللَّه رَجُلًا تَوَضَّأَ، فَتَرَكَ مَوْضِعَ الظُّفْرِ عَلَى قَدَمِه، فَأَمَرَه أَنْ يُعِيدَ الْوُضُوءَ وَالصَّلَاةَ قَالَ: فَرَجَعَ.

عومەری کوڕی خەتتاب h دەڵێت: پێغەمبەری خوا پیاوێکی بینی دەستنوێژی شوشت، بەڵام بەئەندازەی نینۆکێک لە پێیەکانی بەجێ هێشتبوو، ئینجا پێغەمبەری خوا فەرمانی پێ کرد، هەم دەستنوێژەکە و هەم نوێژەکە دووبارە بکاتەوە، ڕاوی دەڵێت: پیاوەکەش گەڕایەوە و وای کرد.