كِتَابُ الْإِمَامَةِ

پەرتووكى پێشنوێژی و نوێژى بەكۆمەڵ

الصَّلَاةُ مَعَ أَئِمَّةِ الْجَوْرِ

نوێژکردن لەگەڵ پێشەوایانى ستەمکار

١١٢. عَنْ أَبِي الْعَالِيَةِ الْبَرَاءِ قَالَ: أَخَّرَ زِيَادٌ الصَّلَاةَ فَأَتَانِي ابْنُ صَامِتٍ فَأَلْقَيْتُ لَهُ كُرْسِيًّا فَجَلَسَ عَلَيْهِ، فَذَكَرْتُ لَهُ صُنْعَ زِيَادٍ فَعَضَّ عَلَى شَفَتَيْهِ وَضَرَبَ عَلَى فَخِذِي وَقَالَ: إِنِّي سَأَلْتُ أَبَا ذَرٍّ h كَمَا سَأَلْتَنِي فَضَرَبَ فَخِذِي كَمَا ضَرَبْتُ فَخِذَكَ وَقَالَ: إِنِّي سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ كَمَا سَأَلْتَنِي فَضَرَبَ فَخِذِي كَمَا ضَرَبْتُ فَخِذَكَ فَقَالَ عَلَيْهِ الصَّلَاة وَالسَّلَامُ: «صَلِّ الصَّلَاةَ لِوَقْتِهَا، فَإِنْ أَدْرَكْتَ مَعَهُمْ فَصَلِّ وَلَا تَقُلْ: إِنِّي صَلَّيْتُ فَلَا أُصَلِّي».

ئەبو عالیەى بەڕاء دەڵێت: زیاد نوێژی دوا خست ئيبن صامیت هات بۆ لام کورسییەکم بۆی هێنا لەسەری دانیشت، ئەوەى زیاد کردى بۆم باس کرد، لێوی خۆی گەست و كێشای بە ڕانمدا، گوتى: من پرسیارم کرد لە ئەبو زەڕ h وەک چۆن تۆ پرسیارت لێ کردم، دای بەسەر ڕانمدا، وەک چۆن دام بەسەر ڕانتدا، گوتى: پرسیارم کرد لە پێغەمبەر وەک چۆن پرسیارت لێ کردم، دای بەسەر ڕانمدا، وەک چۆن دام بەسەر ڕانتدا، پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «(ئەگەر گەیشتى بە کەسانێک نوێژیان دوا خست)، تۆ لە کاتى خۆیدا نوێژەکانت ئەنجام بدە، ئەگەر (دواى نوێژکردنەکەت) گەیشتى پێیاندا (ئەوان تازە نوێژى بەکۆمەڵیان دەکرد) نوێژ بکە، مەڵێ: نوێژم کرد نوێژ ناکەمەوە».

مَنْ أَحَقُّ بِالْإِمَامَةِ

کێ لەپێشتر و شاییستەترە بۆ پێشنوێژیکردن

١١٣. عَنْ أَبِي مَسْعُودٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «يَؤُمُّ الْقَوْمَ أَقْرَؤُهُمْ لِكِتَابِ اللَّهِ، فَإِنْ كَانُوا فِي الْقِرَاءَةِ سَوَاءً فَأَقْدَمُهُمْ فِي الْهِجْرَةِ، فَإِنْ كَانُوا فِي الْهِجْرَةِ سَوَاءً فَأَعْلَمُهُمْ بِالسُّنَّةِ، فَإِنْ كَانُوا فِي السُّنَّةِ سَوَاءً فَأَقْدَمُهُمْ سِنًّا، وَلَا تَؤُمَّ الرَّجُلَ فِي سُلْطَانِهِ وَلَا تَقْعُدْ عَلَى تَكْرِمَتِهِ إِلَّا أَنْ يَأْذَنَ لَكَ».

ئەبو مەسعوود h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «دەبێ شارەزاترینى خەڵکی بە پەرتووکی خوا پێشنوێژییان بۆ بکات، (ئەو کەسەى شارەزاترینە بە خوێندنى قوڕئان)، ئەگەر لە خوێندنى قوڕئاندا یەکسان بوون، ئەوەیان پێش دەخرێ کە پێشتر کۆچى کردووە (لە مەککە بۆ مەدینە)، ئەگەر لە کۆچکردنیشدا وەک یەکدی بوون، شارەزاترینیان بە سوننەت پێش دەخرێت، ئەگەر لە سوننەتیشدا یەکسان بوون بەتەمەنترینیان پێش دەخرێت، وە پێشنوێژی بۆ کەسێک مەکە لە ماڵ و شوێنى خۆی، وە دامەنیشە لەسەر جێگاکەى تا مۆڵەتت پێ نەدات».

اجْتِمَاعُ الْقَوْمِ فِي مَوْضِعٍ هُمْ فِيهِ سَوَاءٌ

کۆبوونەوەى خەڵکانێک لە شوێنێکدا هەموویان تیایدا وەکوو یەکدی بن

١١٤. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «إِذَا كَانُوا ثَلَاثَةً فَلْيَؤُمَّهُمْ أَحَدُهُمْ وَأَحَقُّهُمْ بِالْإِمَامَةِ أَقْرَؤُهُمْ».

ئەبو سەعید h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتی: «ئەگەر سێ کەس بوون با یەکێکیان پێشنوێژییان بۆ بکات، شیاوترینیان بە پێشنوێژی خوێندەوارترینیانە (بە قوڕئان)».

اجْتِمَاعُ الْقَوْمِ وَفِيهِمُ الْوَالِي

کۆبوونەوەى خەڵکانێک دەسەڵاتداریان لەگەڵ بێت

١١٥. عَنْ أَبِي مَسْعُودٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يُؤَمُّ الرَّجُلُ فِي سُلْطَانِهِ وَلَا يُجْلَسُ عَلَى تَكْرِمَتِهِ إِلَّا بِإِذْنِهِ».

ئەبو مەسعوود h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «با پیاوێک پێشنوێژی نەکات بۆ پیاوێک لە شوێنى دەسەڵاتەکەى، هەروەها لەسەر جێگاکەى دانەنیشێت بەبێ پرسپێکردنى».

صَلَاةُ الْإِمَامِ خَلْفَ رَجُلٍ مِنْ رَعِيَّتِهِ

نوێژکردنى ئیمام لەدواى یەکێک لە نوێژخوێنەکانى

١١٦. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: آخِرُ صَلَاةٍ صَلَّاهَا رَسُولُ اللَّهِ مَعَ الْقَوْمِ صَلَّى فِي ثَوْبٍ وَاحِدٍ مُتَوَشِّحًا خَلْفَ أَبِي بَكْرٍ h.

ئەنەس h دەڵێت: کۆتا نوێژ پێغەمبەرى خوا کردى لەگەڵ خەڵکەکە بە یەک پارچە پۆشاکەوە نوێژی کرد لکەکانى لەسەر سینگى بەستبوو لەپشت ئەبو بەکرەوە h.

إِمَامَةُ الْأَعْمَى

پێشنوێژیکردنى کەسى نابینا

١١٧. عَنْ مَحْمُودِ بْنِ الرَّبِيعِ: أَنَّ عِتْبَانَ بْنَ مَالِكٍ h كَانَ يَؤُمُّ قَوْمَهُ وَهُوَ أَعْمَى، وَأَنَّهُ قَالَ لِرَسُولِ اللَّهِ : إِنَّهَا تَكُونُ الظُّلْمَةُ وَالْمَطَرُ وَالسَّيْلُ وَأَنَا رَجُلٌ ضَرِيرُ الْبَصَرِ فَصَلِّ يَا رَسُولَ اللَّهِ فِي بَيْتِي مَكَانًا أَتَّخِذُهُ مُصَلًّى، فَجَاءَ رَسُولُ اللَّهِ فَقَالَ: «أَيْنَ تُحِبُّ أَنْ أُصَلِّيَ لَكَ؟»، فَأَشَارَ إِلَى مَكَانٍ مِنَ الْبَيْتِ فَصَلَّى فِيهِ رَسُولُ اللَّهِ .

مەحمودى کوڕی ڕەبیع دەگێڕێتەوە: عیتبانی کوڕی مالیک h پێشنوێژیی بۆ خەڵکەکەى دەکرد و كوێریش بوو، بە پێغەمبەری خواى گوت: هەندێ جار تاریکی و باران و لافا و دروست دەبێت، منیش پیاوێکی نابینام (لەو کاتانە ناتوانم بچم بۆ مزگەوت)، ئەى پێغەمبەری خوا لە شوێنێکی ماڵەکەمدا نوێژ بکە، با بیکەم بە شوێنى نوێژ تێداکردن، پێغەمبەرى خوا هات و فەرمووی: «کوێت پێ خۆشە نوێژی تێدا بکەم؟»، ئاماژەى کرد بۆ شوێنێک لە ماڵەکەیدا، پێغەمبەریش نوێژی تێدا کرد.

إِمَامَةُ الْغُلَامِ قَبْلَ أَنْ يَحْتَلِمَ

پێشنوێژیی منداڵ پێش باڵغبوونى

١١٨. عَنْ عَمْرُو بْنِ سَلَمَةَ الْجَرْمِيُّ h قَالَ: كَانَ يَمُرُّ عَلَيْنَا الرُّكْبَانُ فَنَتَعَلَّمُ مِنْهُمُ الْقُرْآنَ، فَأَتَى أَبِي h النَّبِيَّ فَقَالَ: «لِيَؤُمَّكُمْ أَكْثَرُكُمْ قُرْآنًا»، فَجَاءَ أَبِي h فَقَالَ: إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «لِيَؤُمَّكُمْ أَكْثَرُكُمْ قُرْآنًا»، فَنَظَرُوا فَكُنْتُ أَكْثَرَهُمْ قُرْآنًا، فَكُنْتُ أَؤُمُّهُمْ وَأَنَا ابْنُ ثَمَانِ سِنِينَ.

عەمڕی کوڕی سەلەمەى جەڕمی h دەڵێت: سوارەکان تێدەپەڕین بەلاماندا، ئێمەش قوڕئان فێر دەبووین لێیانەوە، (دیارە ئەوان ماڵیان لە جێگایەک بووە ئاوى تێدا بووە، هاوەڵانی بەسەفەر دەهاتن و دەڕۆیشتن لەوێ نوێژیان دەکرد، دەڵێت:) باوکم h هات بۆ لای پێغەمبەرى خوا ، (پێغەمبەر ) پێى فەرموو: «با ئەو کەسەتان پێشنوێژیتان بۆ بکات کە زۆرترین قوڕئانی لەبەرە»، باوکیشم h هات گوتى: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «با کەسێکتان پێشنوێژیتان بۆ بکات کە زۆرترین قوڕئانی لەبەر بێت»، تەماشایان کرد من زۆرترین قوڕئانم لەبەر بوو، بۆیە من پێشنوێژیم بۆ دەکردن و (ئه‌و كاته‌) تەمەنم هەشت ساڵ بوو.

الْإِمَامُ تَعْرِضُ لَهُ الْحَاجَةُ بَعْدَ الْإِقَامَةِ

كاتێك ئیمام كارێکی بۆ دێتە پێش دواى قامەت

١١٩. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: أُقِيمَتِ الصَّلَاةُ وَرَسُولُ اللَّهِ نَجِيٌّ لِرَجُلٍ فَمَا قَامَ إِلَى الصَّلَاةِ حَتَّى نَامَ الْقَوْمُ.

ئەنەس h دەڵێت: قامەت كرا بۆ نوێژ، پێغەمبەریش لەگەڵ کەسێکدا قسەى دەکرد نەهات بۆ نوێژ هەتا خەڵکەکە خەویان لێکەوت.

اسْتِخْلَافُ الْإِمَامِ إِذَا غَابَ

شوێنگرەوەى ئیمام ئەگەر ئامادە نەبوو

١٢٠. عَنْ سَهْلُ بْنُ سَعْدٍ k: كَانَ قِتَالٌ بَيْنَ بَنِي عَمْرِو بْنِ عَوْفٍ، فَبَلَغَ ذَلِكَ النَّبِيَّ فَصَلَّى الظُّهْرَ، ثُمَّ أَتَاهُمْ لِيُصْلِحَ بَيْنَهُمْ، ثُمَّ قَالَ لِبِلَالٍ h: «يَا بِلَالُ إِذَا حَضَرَ الْعَصْرُ وَلَمْ آتِ فَمُرْ أَبَا بَكْرٍ فَلْيُصَلِّ بِالنَّاسِ»، فَلَمَّا حَضَرَتْ أَذَّنَ بِلَالٌ h ثُمَّ أَقَامَ، فَقَالَ لِأَبِي بَكْرٍ h: تَقَدَّمْ، فَتَقَدَّمَ أَبُو بَكْرٍ h فَدَخَلَ فِي الصَّلَاةِ، ثُمَّ جَاءَ رَسُولُ اللَّهِ ، فَجَعَلَ يَشُقُّ النَّاسَ حَتَّى قَامَ خَلْفَ أَبِي بَكْرٍ h وَصَفَّحَ الْقَوْمُ، وَكَانَ أَبُو بَكْرٍ h إِذَا دَخَلَ فِي الصَّلَاةِ لَمْ يَلْتَفِتْ، فَلَمَّا رَأَى أَبُو بَكْرٍ h التَّصْفِيحَ لَا يُمْسِكُ عَنْهُ الْتَفَتَ، فَأَوْمَأَ إِلَيْهِ رَسُولُ اللَّهِ بِيَدِهِ، فَحَمِدَ اللَّهَ b عَلَى قَوْلِ رَسُولِ اللَّهِ لهُ: «امْضِهْ»، ثُمَّ مَشَى أَبُو بَكْرٍ h الْقَهْقَرَى عَلَى عَقِبَيْهِ فَتَأَخَّرَ، فَلَمَّا رَأَى ذَلِكَ رَسُولُ اللَّهِ تَقَدَّمَ فَصَلَّى بِالنَّاسِ، فَلَمَّا قَضَى صَلَاتَهُ قَالَ: «يَا أَبَا بَكْرٍ مَا مَنَعَكَ إِذْ أَوْمَأْتُ إِلَيْكَ أَنْ لَا تَكُونَ مَضَيْتَ؟»، فَقَالَ: لَمْ يَكُنْ لِابْنِ أَبِي قُحَافَةَ أَنْ يَؤُمَّ رَسُولَ اللَّهِ . وَقَالَ لِلنَّاسِ: «إِذَا نَابَكُمْ شَيْءٌ فَلْيُسَبِّحِ الرِّجَالُ، وَلْيُصَفِّحِ النِّسَاءُ».

سەهلی کوڕی سەعد k دەڵێت: لە نێوان نەوەکانی عەمری كوڕی عه‌وف شەڕ و ئاژاوەیەک ڕووی دا، هەواڵ گەیشت بە پێغەمبەر ئەویش نوێژی نیوەڕۆی کرد، پاشان هات بۆ لایان بۆ ئەوەى نێوانیان چاک بکات، پاشان به‌ بیلالی h فەرمووی: «ئەى بیلال ئەگەر كاتی نوێژی عەسر هات، نەهاتمەوە بە ئەبو بەکر بڵێ پێشنوێژی بكات بۆ خەڵک»، كە کاتی نوێژی عەسر هات، بیلال h بانگی دا دواتر قامەتى کرد، بە ئەبو بەکری h گوت: پێش بکەوە، ئەبو بەکر h پێش کەوت و نوێژى دابەست، پاشان پێغەمبەرى خوا بەنێو خەڵکەکەدا هات لەپشت ئەبو بەکر h نوێژی دابەست، خەڵکەکەش (وەکوو ئاگادارکردنەوەى ئەبو بەکر بە هاتنی پێغەمبەر ) چەپڵەیان لێدا، جا ئەبو بەکر h ئەگەر چووبایه‌ نێو نوێژەوە لای نەدەکردەوە و ئاوڕى نەدەدایەوە، بەڵام کاتێك بینیی خەڵکەکە هەر چەپڵە لێدەدەن لای کردەوە، پێغەمبەرى خوا بە دەستى ئاماژەى بۆی کرد، ئەویش ستاییشی خوای کرد لەسەر فه‌رمایشتی پێغەمبەرى خوا بۆی: «بەردەوام بە»، پاشان ئەبو بەکر h هاتە دواوە، کاتێک پێغەمبەرى خوا ئەوەى بینیی پێش کەوت و نوێژی بۆ خەڵکی کرد، کاتێك لە نوێژەکەى بوویەوە، (پێغەمبەر ) فەرمووی: «ئەى ئەبو بەکر چی وای لێ کردى کاتێك ئاماژەم بۆت کرد نوێژەکەت تەواو نەکرد؟»، فەرمووی: بۆ کوڕی ئەبو قوحافە نییە پێشنوێژی بۆ پێغەمبەرى خوا بکات، (دوایی پێغەمبەر ) بە خەڵکەکەى فەرموو: «ئەگەر شتێکتان بۆ دروست بوو لە کاتى نوێژکردندا با پیاوان (سُبْحَانَ اللَّه) بڵێن و ئافرەتانیش چەپڵە لێبدەن (به‌ نێوله‌پی ده‌ستی ڕاست بده‌ن له‌ پشتی ده‌ستی چه‌پ)».

الِائْتِمَامُ بِمَنْ يَأْتَمُّ بِالْإِمَامِ

پەیڕەوکردن و شوێنکەوتنى ئەو کەسەى شوێنى ئیمام دەکەوێت

١٢١. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: صَلَّى بِنَا رَسُولُ اللَّهِ الظُّهْرَ وَأَبُو بَكْرٍ h خَلْفَهُ، فَإِذَا كَبَّرَ رَسُولُ اللَّهِ كَبَّرَ أَبُو بَكْرٍ h يُسْمِعُنَا.

جابیر h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا نوێژی نیوەڕۆی بۆ کردین و ئەبو بەکریش h لە پشتیەوە بوو، کاتێك پێغەمبەرى خوا (اللَّهُ أَكْبَر)ى بکردایە، ئەبو بەکریش h تەکبیرەکانى دەگەیاند بە ئێمە و گوێبیستى دەکردین.

مَا يَقُولُ الْإِمَامُ إِذَا تَقَدَّمَ فِي تَسْوِيَةِ الصُّفُوفِ

ئەو قسەیه‌ی ئیمام دەیڵێ کاتێك پێش دەکەوێت بۆ ڕێکخستنى ڕیزەکان

١٢٢. عَنْ أَبِي مَسْعُودٍ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَمْسَحُ عَوَاتِقَنَا وَيَقُولُ: «اسْتَوُوا وَلَا تَخْتَلِفُوا فَتَخْتَلِفَ قُلُوبُكُمْ، وَلْيَلِيَنِي مِنْكُمْ أُولُو الْأَحْلَامِ وَالنُّهَى، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ».

ئەبو مەسعوود h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا دەستى دەهێنا بە شانەکانماندا (و دەینووساندین بە یەکدییەوە) و دەیفەرموو: «ڕێک و ڕاست بن جیاوازی مەکەن (بە هاتنەپێش و چوونەدواوە لە ڕیزەکان) دوایی دڵەکانتان دەگۆڕێت، با ئەوانەتان کە خاوەنى ژیری و تێگەیشتنى زیاترن (قوڕئانى زیاتریان لەبەرە و تێگەیشتووترن لە ڕیزى نوێژدا) لە منەوە نزیکتر بن، دوایی ئەوانەى دواى وان، دوایی ئەوانەى دواى وان (لە ڕووی قوڕئان و تێگەیشتنەوە)».

ذِكْرُ خَيْرِ صُفُوفِ النِّسَاءِ وَشَرِّ صُفُوفِ الرِّجَالِ

باسى چاکترین ڕیزی ئافرەتان و خراپترین ڕیزی پیاوان

١٢٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «خَيْرُ صُفُوفِ الرِّجَالِ أَوَّلُهَا وَشَرُّهَا آخِرُهَا، وَخَيْرُ صُفُوفِ النِّسَاءِ آخِرُهَا وَشَرُّهَا أَوَّلُهَا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «چاکترینى ڕیزی پیاوان یەکەمینیەتى، خراپترینیشیان کۆتاییەکەیەتى، وە چاکترین ڕیزی ئافرەتان کۆتاییەکەیەتى، خراپترینیشیان یەکەمینیەتى».

مَا عَلَى الْإِمَامِ مِنَ التَّخْفِيفِ

ئەوەى لەسەر ئیمام پێویستە لە ئاسانکاری

١٢٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «إِذَا صَلَّى أَحَدُكُمْ بِالنَّاسِ فَلْيُخَفِّفْ؛ فَإِنَّ فِيهِمُ السَّقِيمَ وَالضَّعِيفَ وَالْكَبِيرَ، فَإِذَا صَلَّى أَحَدُكُمْ لِنَفْسِهِ فَلْيُطَوِّلْ مَا شَاءَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «ئەگەر یەکێک لە ئێوە نوێژی کرد بۆ خەڵکی با ئاسان و سوکى بکات، چونکە نەخۆش و لاواز و پیر و بەساڵاچوویان تێدایە، ئەگەر یەکێکتان نوێژی کرد بۆ خۆی با چۆن دەیەوێت درێژی بکاتەوە».

اخْتِلَافُ نِيَّةِ الْإِمَامِ وَالْمَأْمُومِ

جیاوازى نیەتى ئیمام و نوێژخوێن

١٢٥. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k يَقُولُ: كَانَ مُعَاذٌ h يُصَلِّي مَعَ النَّبِيِّ ، ثُمَّ يَرْجِعُ إِلَى قَوْمِهِ يَؤُمُّهُمْ، فَأَخَّرَ ذَاتَ لَيْلَةٍ الصَّلَاةَ، وَصَلَّى مَعَ النَّبِيِّ ، ثُمَّ رَجَعَ إِلَى قَوْمِهِ يَؤُمُّهُمْ فَقَرَأَ سُورَةَ الْبَقَرَةِ، فَلَمَّا سَمِعَ رَجُلٌ مِنَ الْقَوْمِ تَأَخَّرَ فَصَلَّى، ثُمَّ خَرَجَ فَقَالُوا: نَافَقْتَ يَا فُلَانُ؟! فَقَالَ: وَاللَّهِ مَا نَافَقْتُ وَلَآتِيَنَّ النَّبِيَّ فَأُخْبِرُهُ، فَأَتَى النَّبِيَّ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّ مُعَاذًا h يُصَلِّي مَعَكَ ثُمَّ يَأْتِينَا فَيَؤُمُّنَا، وَإِنَّكَ أَخَّرْتَ الصَّلَاةَ الْبَارِحَةَ فَصَلَّى مَعَكَ ثُمَّ رَجَعَ فَأَمَّنَا فَاسْتَفْتَحَ بِسُورَةِ الْبَقَرَةِ فَلَمَّا سَمِعْتُ ذَلِكَ تَأَخَّرْتُ فَصَلَّيْتُ، وَإِنَّمَا نَحْنُ أَصْحَابُ نَوَاضِحَ نَعْمَلُ بِأَيْدِينَا، فَقَالَ لَهُ النَّبِيُّ : «يَا مُعَاذُ أَفَتَّانٌ أَنْتَ، اقْرَأْ بِسُورَةِ كَذَا وَسُورَةِ كَذَا».

جابیرى کوڕی عەبدوڵڵا k دەڵێت: موعاز h لەگەڵ پێغەمبەر نوێژی دەکرد، پاشان دەگەڕایەوە بۆ نێو قەومەکەى پێشنوێژیی بۆ دەکردن، شەوێک پێغەمبەر نوێژەکەى دوا خست، ئەویش لەگەڵ پێغەمبەردا نوێژی کرد، پاشان گەڕایەوە بۆ لای قەومەکەى پێشنوێژیی بۆ کردن سووڕەتى بەقەڕەى خوێند، پیاوێک لە خەڵکەکە گوێبیستى بوو، هاتە دواوە بەتەنیا نوێژەكەی خۆی کرد، پاشان دەرچوو، دواتر گوتیان: بوویتە دووڕوو ئەى فڵان؟! گوتى: سوێند بە خوا نەبوومە دووڕوو، دەبێ بچم بۆ لای پێغەمبەر هەواڵی پێ بدەم، هات بۆ خزمه‌ت پێغەمبەر گوتى: ئەى پێغەمبەری خوا، موعاز h نوێژ لەگەڵ جەنابت دەکات، پاشان دێت بۆ لای ئێمە پێشنوێژیمان بۆ دەکات، تۆ دوێنێ نوێژەکەت دوا خست، ئەویش لەگەڵ جەنابتدا نوێژی کرد، دواتر گەڕایەوە پێشنوێژیی بۆ کردین، دەستى کرد بە خوێندنى سووڕەتى بەقەڕە، کاتێك گوێم لێ بوو، دوا کەوتم نوێژی خۆمم کرد، ئێمە خەڵکی خاوەنکارین بە دەستەکانی خۆمان کار دەکەین، پێغەمبەر بە موعازی h فەرموو: «ئەى موعاز ئایا تۆ دەتەوێت ببیتە مایەى فیتنە، فڵانە سووڕەت بخوێنە و فڵانە سووڕەت بخوێنە».

فَضْلُ الْجَمَاعَةِ

پێگە و گەورەیی نوێژی بەکۆمەڵ

١٢٦. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «صَلَاةُ الْجَمَاعَةِ تَفْضُلُ عَلَى صَلَاةِ الْفَذِّ بِسَبْعٍ وَعِشْرِينَ دَرَجَةً».

ئيبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «نوێژی بەکۆمەڵ بیست و حەوت پلە چاکترە لە نوێژى بەتەنها».

الْمُحَافَظَةُ عَلَى الصَّلَوَاتِ حَيْثُ يُنَادَى بِهِنَّ

پارێزگاری لە نوێژەکان بەکۆمەڵ کاتێك بانگیان بۆ دەدرێت

١٢٧. عَنْ ابْنِ أُمِّ مَكْتُومٍ h أَنَّهُ قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّ الْمَدِينَةَ كَثِيرَةُ الْهَوَامِّ وَالسِّبَاعِ، قَالَ: «هَلْ تَسْمَعُ حَيَّ عَلَى الصَّلَاةِ حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ؟»، قَالَ: نَعَمْ. قَالَ: «فَحَيَّ هَلًا». وَلَمْ يُرَخِّصْ لَهُ.

له‌ ئيبن ئوم مەکتوومه‌وه‌ h دەگێڕنه‌وه‌، گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا، بەڕاستى مەدینە ژیانداری ژەهراوی و دڕندەى زۆرە، فەرمووی: «ئایا گوێت لە (حَيَّ عَلَى الصَّلاَةِ، حَيَّ عَلَى الْفَلاَحِ) دەبێت؟»، گوتى: بەڵێ. فەرمووی: «دەبێت بەدەمیەوە بچیت»، مۆڵەتى پێ نەدا.

الْعُذْرُ فِي تَرْكِ الْجَمَاعَةِ

هەبوونى بیانوو بۆ وازهێنان لە نوێژی بەکۆمەڵ

١٢٨. عَنْ عُرْوَةَ أَنْ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ أَرْقَمَ h: كَانَ يَؤُمُّ أَصْحَابَهُ فَحَضَرَتِ الصَّلَاةُ يَوْمًا فَذَهَبَ لِحَاجَتِهِ، ثُمَّ رَجَعَ فَقَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ:«إِذَا وَجَدَ أَحَدُكُمُ الْغَائِطَ فَلْيَبْدَأْ بِهِ قَبْلَ الصَّلَاةِ».

عوڕوە دەگێڕێتەوە: عەبدوڵڵاى کوڕی ئەڕقەم h پێشنوێژیی بۆ هاوەڵەکانی دەکرد، ڕۆژێک کاتی نوێژ هات ڕۆیشت بۆ سەرئاوکردن، پاشان گەڕایەوە، گوتى: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «ئەگەر یەکێک لە ئێوە هەستی كرد پێویستی بە سەرئاو هه‌یه‌، با لەپێش نوێژەکەیدا سەرئاو بکات».

١٢٩. عَنْ أَبِي الْمَلِيحِ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: كُنَّا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ بِحُنَيْنٍ فَأَصَابَنَا مَطَرٌ، فَنَادَى مُنَادِي رَسُولِ اللَّهِ أَنْ صَلُّوا فِي رِحَالِكُمْ.

ئەبو مەلیح لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویەتى: ئێمە لەگەڵ پێغەمبەرى خوادا بووین لە حونەین باران دایگرتین، بانگدەری پێغەمبەرى خوا بانگی دا: نوێژ لە بارگە و جێگاکانى خۆتاندا بکەن.

حَدُّ إِدْرَاكِ الْجَمَاعَةِ

سنووری گەیشتن بە نوێژی بەکۆمەڵ

١٣٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنْ رَسُولِ اللَّهِ قَالَ: «مَنْ تَوَضَّأَ فَأَحْسَنَ الْوُضُوءَ، ثُمَّ خَرَجَ عَامِدًا إِلَى الْمَسْجِدِ فَوَجَدَ النَّاسَ قَدْ صَلَّوْا كَتَبَ اللَّهُ لَهُ مِثْلَ أَجْرِ مَنْ حَضَرَهَا وَلَا يَنْقُصُ ذَلِكَ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْئًا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەس دەستنوێژ بگرێت بەچاکترین شێوە، پاشان دەربچێت بە مەبەستى چوونە مزگەوت، ببینێت خەڵکی نوێژیان تەواو کردووە، خوا پاشتى ئەوانەى بۆ دەنووسێت کە ئامادە بوون (لە نوێژەکە)، بێ ئەوەى هیچیش لە پاداشتی ئەوان کەم بێتەوە».

إِعَادَةُ الصَّلَاةِ مَعَ الْجَمَاعَةِ بَعْدَ صَلَاةِ الرَّجُلِ لِنَفْسِهِ

دووبارەکردنەوەى نوێژ لەگەڵ کۆمەڵ بۆ ئەو کەسەى پێشتر بەتەنیا نوێژی کردووە

١٣١. عَنْ مِحْجَنٍ h: أَنَّهُ كَانَ فِي مَجْلِسٍ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ فَأَذَّنَ بِالصَّلَاةِ، فَقَامَ رَسُولُ اللَّهِ ، ثُمَّ رَجَعَ وَمِحْجَنٌ h فِي مَجْلِسِهِ فَقَالَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ : «مَا مَنَعَكَ أَنْ تُصَلِّيَ؟ أَلَسْتَ بِرَجُلٍ مُسْلِمٍ؟»، قَالَ: بَلَى، وَلَكِنِّي كُنْتُ قَدْ صَلَّيْتُ فِي أَهْلِي، فَقَالَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا جِئْتَ فَصَلِّ مَعَ النَّاسِ وَإِنْ كُنْتَ قَدْ صَلَّيْتَ».

میحجەن h دەگێڕێتەوە: لە کۆڕێکدا بوو لەگەڵ پێغەمبەری خوا بانگ درا بۆ نوێژ، پێغەمبەرى خوا هەڵسا، پاشان گەڕایەوە میحجەنیش h لە جێگاکەی خۆیدا دانیشتبوو، پێغەمبەرى خوا پێی فەرموو: «چ شتێك ڕێگرت بوو کە نوێژ بکەیت؟ ئایا تۆ پیاوێکى موسوڵمان نیت؟»، گوتی: بەڵێ. بەڵام من لە ماڵەوە نوێژم کرد، پێغەمبەرى خوا پێی فەرموو: «ئەگەر هاتی لەگەڵ خەڵکی نوێژ بکە ئەگەر چی نوێژیشت کردبوو».

مَا يُكْرَهُ مِنَ الصَّلَاةِ عِنْدَ الْإِقَامَةِ

نوێژکردن کەڕاهەتى هەیە لە کاتی قامەتدا

١٣٢. عَنْ ابْنِ بُحَيْنَةَ h قَالَ: أُقِيمَتْ صَلَاةُ الصُّبْحِ فَرَأَى رَسُولُ اللَّهِ رَجُلًا يُصَلِّي وَالْمُؤَذِّنُ يُقِيمُ فَقَالَ: «أَتُصَلِّي الصُّبْحَ أَرْبَعًا؟».

ئيبن بوحەینە h دەڵێت: قامەت کرا بۆ نویژی بەیانی، پێغەمبەرى خوا پیاوێکی بینى نوێژی دەکرد و بانگدەریش قامەتى دەکرد، فەرمووی: «ئایا چوار ڕکات نوێژی بەیانی دەکەیت؟».

الرُّكُوعُ دُونَ الصَّفِّ

ڕکووعبردن لە جگە لە ڕیزی نوێژ

١٣٣. عَنْ أَبي بَكْرَةَ h: أَنَّهُ دَخَلَ الْمَسْجِدَ وَالنَّبِيُّ رَاكِعٌ، فَرَكَعَ دُونَ الصَّفِّ، فَقَالَ النَّبِيُّ : «زَادَكَ اللَّهُ حِرْصًا وَلَا تَعُدْ».

ئەبو بەکڕە h دەگێڕێتەوە: كە ئەو چۆتە مزگەوت و پێغەمبەر لە ڕکووعدا بوو، لە دەرەوەى ڕیزی جەماعەت ڕکووعی برد، پێغەمبەر پێی فەرموو: «خوا سووربوونت زیاتر بکات، بەڵام ئەو کارە دووبارە مەکەرەوە».