كِتَابُ الِافْتِتَاحِ

پەرتووكی دەستپێكردنی نوێژ

رَفْعُ الْيَدَيْنِ حَذْوَ الْمَنْكِبَيْنِ

بەرزکردنەوەى دەست تا ئاستى هەردووك شان

١٣٤. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ إِذَا افْتَتَحَ الصَّلَاةَ رَفَعَ يَدَيْهِ حَذْوَ مَنْكِبَيْهِ، وَإِذَا رَكَعَ وَإِذَا رَفَعَ رَأْسَهُ مِنَ الرُّكُوعِ رَفَعَهُمَا كَذَلِكَ وَقَالَ: «سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْدُ»، وَكَانَ لَا يَفْعَلُ ذَلِكَ فِي السُّجُودِ.

عەبدوڵڵاى کوڕی عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا کاتێك دەستى بە نوێژ بكردایە دەستەکانی بەرز دەکردەوە تا ئاستى سەرشانەکانى، کاتێك ڕکووعی ببردایە، هەروەها کاتێك سەری بەرز بکردایەتەوە لە ڕکووع بە هەمان شێوە دەستەکانی بەرز دەکردەوە و دەیفەرموو: «سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْدُ»، بەڵام کاتێك بچووایە بۆ سوژدە ئەوەى نەدەکرد.

بَابُ مَوْضِعِ الْإِبْهَامَيْنِ عِنْدَ الرَّفْعِ

باسی جێگاى هەردوو پەنجە گەورە لە کاتى دەست بەرزکردنەوە

١٣٥. عَنْ عَبْدِ الْجَبَّارِ بْنُ وَائِلٍ، عَنْ أَبِيهِ h: أَنَّهُ رَأَى النَّبِيَّ إِذَا افْتَتَحَ الصَّلَاةَ رَفَعَ يَدَيْهِ حَتَّى تَكَادَ إِبْهَامَاهُ تُحَاذِي شَحْمَةَ أُذُنَيْهِ.

عەبدولجەباری کوڕی وائیل لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە: ئەو پێغەمبەری بینیوە کاتێك دەستى بکردایە بە نوێژ هەردوو دەستى بەرز دەکردەوە، هەتا هەردوو پەنجە گەورەکەى دەهاتە ئاستى نەرمایی گوێیەکانى.

فَرْضُ التَّكْبِيرَةِ الْأُولَى

گوتنى: (اللَّهُ أَكْبَر)ی یەکەم فەڕزە (لە دەستپێکى نوێژ)

١٣٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ دَخَلَ الْمَسْجِدَ، فَدَخَلَ رَجُلٌ فَصَلَّى، ثُمَّ جَاءَ فَسَلَّمَ عَلَى رَسُولَ اللَّهِ ، فَرَدَّ عَلَيْهِ رَسُولِ اللَّهِ وَقَالَ: «ارْجِعْ فَصَلِّ؛ فَإِنَّكَ لَمْ تُصَلِّ»، فَرَجَعَ فَصَلَّى كَمَا صَلَّى، ثُمَّ جَاءَ إِلَى النَّبِيِّ ، فَسَلَّمَ عَلَيْهِ، فَقَالَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ : «وَعَلَيْكَ السَّلَامُ، ارْجِعْ فَصَلِّ؛ فَإِنَّكَ لَمْ تُصَلِّ»، فَعَلَ ذَلِكَ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، فَقَالَ الرَّجُلُ: وَالَّذِي بَعَثَكَ بِالْحَقِّ مَا أُحْسِنُ غَيْرَ هَذَا فَعَلِّمْنِي، قَالَ:«إِذَا قُمْتَ إِلَى الصَّلَاةِ فَكَبِّرْ، ثُمَّ اقْرَأْ مَا تَيَسَّرَ مَعَكَ مِنَ الْقُرْآنِ، ثُمَّ ارْكَعْ حَتَّى تَطْمَئِنَّ رَاكِعًا، ثُمَّ ارْفَعْ حَتَّى تَعْتَدِلَ قَائِمًا، ثُمَّ اسْجُدْ حَتَّى تَطْمَئِنَّ سَاجِدًا، ثُمَّ ارْفَعْ حَتَّى تَطْمَئِنَّ جَالِسًا، ثُمَّ افْعَلْ ذَلِكَ فِي صَلَاتِكَ كُلِّهَا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا هاتە مزگەوتەوە، پیاوێکیش هاتە مزگەوتەوە و نوێژی کرد، پاشان هات سڵاوى کرد لە پێغەمبەرى خوا ، پێغەمبەریش وەڵامی دایەوە و فەرمووی: «بگەڕێوە نوێژ بکە، چونکە بەڕاستى تۆ نوێژت نەکردووە»، گەڕایەوە هەر وەکوو پێشتر نوێژی کرد، پاشان هات بۆ خزمه‌ت پێغەمبەرى خوا سڵاوى لێ کرد، پێغەمبەر پێی فەرموو: «(وعلیک السلام)، بگەڕێوە نوێژ بکە، چونکە بەڕاستى تۆ نوێژت نەکردووە»، سێ جار ئەوەى پێ دووبارە کردەوە، پیاوەکە گوتى: سوێند بەو خوایەى تۆی بەهەق ناردووە لەمە چاکتر نازانم، فێرم بکە، فەرمووی: «ئەگەر هەڵسایت بۆ نوێژ (اللَّهُ أَكْبَر) بکە، پاشان چەندە دەزانیت لە قوڕئان بیخوێنە (لەدواى خوێندنی سووڕەتى فاتیحە)، پاشان ڕکووع ببە تا دڵنیا دەبیت ڕکووعت بردووە، پاشان هەڵسەوە هەتا بەتەواوى ڕێک دەبیتەوە، پاشان سوژدە ببە هەتا دڵنیا دەبیت سوژدەت بردووە، پاشان سەرت بەرز بکەرەوە هەتا دڵنیا دەبیت دانیشتووی، پاشان لە هەموو نوێژەکەتدا بەو شێوەیە بکە».

الْقَوْلُ الَّذِي يُفْتَتَحُ بِهِ الصَّلَاةُ

ئەو وتەیه‌ى کە نوێژى پێ دەست پێ دەکرێت

١٣٧. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَامَ رَجُلٌ خَلْفَ نَبِيِّ اللَّهِ فَقَالَ: اللَّهِ أَكْبَرُ كَبِيرًا، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيرًا، وَسُبْحَانَ اللَّهِ بُكْرَةً وَأَصِيلًا. فَقَالَ نَبِيِّ اللَّهِ : «مَنْ صَاحِبُ الْكَلِمَةِ؟»، فَقَالَ رَجُلٌ: أَنَا يَا نَبِيُّ اللَّهِ. فَقَالَ: «لَقَدْ ابْتَدَرَهَا اثْنَا عَشَرَ مَلَكًا».

عەبدوڵڵاى کوڕی عومەر k دەڵێت: پیاوێک لەپشت پێغەمبەرەوە هەڵسا و گوتى: (اللَّهِ أَكْبَرُ كَبِيراً، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيراً، وَسُبْحَانَ اللَّهِ بُكْرَةً وَأَصِيلاً)، پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «کێ خاوەنی ئەو وتەیه‌ بوو؟»، پیاوێک گوتى: من ئەى پێغەمبەرى خوا، فەرمووى: «بەڕاستى دوازدە فریشتە دەستپێشخەرییان بۆ کرد (هەر کامێکیان دەیوست زووتر بینووسن)».

بَابُ الدُّعَاءِ بَيْنَ التَّكْبِيرَةِ وَالْقِرَاءَةِ

باسى پاڕانەوە لە نێوان (اللَّهُ أَكْبَر)ى دابەستنى نوێژ و قوڕئان خوێندندا

١٣٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ صَلَّى عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا افْتَتَحَ الصَّلَاةَ سَكَتَ هُنَيْهَةً فَقُلْتُ: بِأَبِي أَنْتَ وَأُمِّي يَا رَسُولَ مَا تَقُولُ فِي سُكُوتِكَ بَيْنَ التَّكْبِيرِ وَالْقِرَاءَةِ؟ قَالَ: أَقُولُ: «اللَّهُمَّ بَاعِدْ بَيْنِي وَبَيْنَ خَطَايَايَ كَمَا بَاعَدْتَ بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ، اللَّهُمَّ نَقِّنِي مِنْ خَطَايَايَ كَمَا يُنَقَّى الثَّوْبُ الْأَبْيَضُ مِنَ الدَّنَسِ، اللَّهُمَّ اغْسِلْنِي مِنْ خَطَايَايَ بِالْمَاءِ وَالثَّلْجِ وَالْبَرَدِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەر کاتێك دەستى بە نوێژ بكردايە کەمێک دەوەستا، گوتم: باوک و دایکم بەقوربانت بن ئەى پێغەمبەرى خوا لە کاتی بێدەنگبوونت لە نێوان (اللَّهُ أَكْبَر)ى دابەستنى نوێژ و قوڕئان خوێندندا چی دەفەرموویت؟ فەرمووى: دەڵێم: «خوایە نێوانى من و گوناهەکانم دوور بخەرەوە وەکوو چۆن نێوانى خۆرهەڵات و خۆرئاوات دوور خستۆتەوە، خوایە پاکم بکەرەوە لە گوناهەکانم وەکوو چۆن جلی سپی پاک دەبێتەوە لە پیس و پۆخڵی، خوایە بمشۆرە لە گوناهەکانم بە ئاو و بەفر و تەرزە».

إِيجَابُ قِرَاءَةِ فَاتِحَةِ الْكِتَابِ فِي الصَّلَاةِ

پێویستبوونى خوێندنى سووڕەتى فاتیحە لە نوێژدا

١٣٩. عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَا صَلَاةَ لِمَنْ لَمْ يَقْرَأْ بِفَاتِحَةِ الْكِتَابِ».

عوبادەى کوڕی صامیت h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «نوێژ نییە بۆ ئەو کەسەى سووڕەتى فاتیحە نەخوێنێت».

تَأْوِيلُ قَوْلِهِ b: {وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ} الأعراف: 204

ماناى فەرمایشتى خوا b: {وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ}

١٤٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّمَا جُعِلَ الْإِمَامُ لِيُؤْتَمَّ بِهِ، فَإِذَا كَبَّرَ فَكَبِّرُوا، وَإِذَا قَرَأَ فَأَنْصِتُوا، وَإِذَا قَالَ سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ فَقُولُوا: اللَّهُمَّ رَبَّنَا لَكَ الْحَمْدُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بێگومان ئیمام تەنها بۆ ئەوە دانراوە پەیڕەویی لێ بکرێت، ئەگەر (اللَّهُ أَكْبَر)ى کرد ئێوەش (اللَّهُ أَكْبَر) بکەن بەدوایدا، ئەگەر قوڕئانی خوێند بێدەنگ بن، ئەگەر گوتى: (سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ)، بڵێن: (اللَّهُمَّ رَبَّنَا لَكَ الْحَمْد)»

الْقِرَاءَةُ فِي الصُّبْحِ بِإِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ

خوێندنی (إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ) لە نوێژی بەیانیدا

١٤١. عَنْ عَمْرِو بْنُ حُرَيْثٍ h قَالَ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ يَقْرَأُ فِي الْفَجْرِ إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ.

عەمری کوڕی حوڕەیس h دەڵێت: گوێم لێ بوو پێغەمبەر لە نوێژی بەیانیدا: (إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ)ى خوێند.

بَابُ الْفَضْلِ فِي قِرَاءَةِ الْمُعَوِّذَتَيْنِ

باسی پێگە و گەورەیی خوێندنی (الْمُعَوِّذَتَيْنِ)

١٤٢. عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ h قَالَ: اتَّبَعْتُ رَسُولَ اللَّهِ وَهُوَ رَاكِبٌ فَوَضَعْتُ يَدِي عَلَى قَدَمِهِ فَقُلْتُ: أَقْرِئْنِي يَا رَسُولَ اللَّهِ سُورَةَ هُودٍ، وَسُورَةَ يُوسُفَ. فَقَالَ: «لَنْ تَقْرَأَ شَيْئًا أَبْلَغَ عِنْدَ اللَّهِ مِنْ: قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ، وَ: قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ».

عوقبەى کوڕی عامیر h دەڵێت: شوێنى پێغەمبەرى خوا کەوتم، ئەو سوار بوو، دەستم خستە سەر قاچەکانی، وتم: ئەى پێغەمبەرى خوا سووڕەتى هوود و سووڕەتى یوسوفم بۆ بخوێنە. فەرمووی: «هیچ شتێک ناخوێنیت گەورەتر بێت لەلای خوا لە: (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ) و (وَقُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ)».

بَابُ سُجُودِ الْقُرْآنِ السُّجُودُ فِي (ص)

باسی سوجدەى قوڕئان و سوجدەبردن لە خوێندنى سووڕەتى (ص)

١٤٣. عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ سَجَدَ فِي ص، وَقَالَ: «سَجَدَهَا دَاوُدُ تَوْبَةً، وَنَسْجُدُهَا شُكْرًا».

ئيبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر سوژدەى برد لە سووڕەتى (ص) و فەرمووی: «داوود سوژدەى بردووە لەبەر تەوبەکردن، ئێمەش سوژدە دەبەین وەکوو سوپاسگوزاری».

إِسْمَاعُ الْإِمَامِ الْآيَةَ فِي صَلَاةِ الظُّهْرِ

باسى ئیمام لە نوێژی نیوەڕۆدا ئایەت گوێبیستى نوێژخوێنان دەکات

١٤٤. عَنْ أَبِي قَتَادَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ يَقْرَأُ بِأُمِّ الْقُرْآنِ وَسُورَتَيْنِ فِي الرَّكْعَتَيْنِ الْأُولَيَيْنِ مِنْ صَلَاةِ الظُّهْرِ وَصَلَاةِ الْعَصْرِ، وَيُسْمِعُنَا الْآيَةَ أَحْيَانًا، وَكَانَ يُطِيلُ فِي الرَّكْعَةِ الْأُولَى.

ئەبو قەتادە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا لە دوو ڕکاتی یەکەمی نوێژی نیوەڕۆ و نوێژی عەسردا فاتیحەى دەخوێند لەگەڵ دوو سوڕەتدا، جار جار ئایەتەکانی دەدا بەگوێماندا و دەمانبیست، لە ڕکاتی یەکەم نوێژەکەى درێژ دەکردەوە.

الْفَضْلُ فِي قِرَاءَةِ: قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ

پێگە و گەورەیی خوێندنی: (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)

١٤٥. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ بَعَثَ رَجُلًا عَلَى سَرِيَّةٍ، فَكَانَ يَقْرَأُ لِأَصْحَابِهِ فِي صَلَاتِهِمْ فَيَخْتِمُ بِقُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ، فَلَمَّا رَجَعُوا ذَكَرُوا ذَلِكَ لِرَسُولِ اللَّهُ ، فَقَالَ: «سَلُوهُ، لِأَيِّ شَيْءٍ فَعَلَ ذَلِكَ؟»، فَسَأَلُوهُ فَقَالَ: لِأَنَّهَا صِفَةُ الرَّحْمَنِ b، فَأَنَا أُحِبُّ أَنَّ أَقْرَأَ بِهَا، قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَخْبِرُوهُ أَنَّ اللَّهَ b يُحِبُّهُ».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا پیاوێکی کردە ئەمیری لەشکرێک، ئەویش قوڕئانی دەخوێند بۆ هاوەڵەکانی، (هەموو جار بە سووڕەتى:) (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)، کۆتایی پێ دەهێنا، کاتێک گەڕانەوە، باسى ئەوەیان بۆ پێغەمبەرى خوا کرد، فەرمووی: «پرسیاری لێ بکەن بزانن بۆچی ئەوەى کردووە؟»، پرسیاریان لێ کرد، ئەویش وتى: چونکە ئەوە سیفەتى خواى میهرەبانە b، من حەز دەکەم بیخوێنمەوە. پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «هەواڵی پێ بدەن کە بەڕاستى خوا b خۆشی دەوێت».

١٤٦. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h: أَنَّ رَجُلًا سَمِعَ رَجُلًا يَقْرَأُ قُلْ هُوَ اللَّهِ أَحَدٌ يُرَدِّدُهَا، فَلَمَّا أَصْبَحَ جَاءَ إِلَى النَّبِيِّ فَذَكَرَ ذَلِكَ لَهُ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ :«وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ إِنَّهَا لَتَعْدِلُ ثُلُثَ الْقُرْآنِ».

ئەبو سەعیدى خودری h دەگێڕێتەوە: پیاوێک گوێی لێ بوو پیاوێکی دیكه‌ (سووڕەتى) (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)ى دەخوێند و دووبارەى دەکردەوە، کاتێك ڕۆژ بوویەوە هاته‌ خزمه‌ت پێغەمبەر ئەوەى بۆ باس کرد، پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «سوێند بەو زاتەى نەفسی منی بەدەستە، ئەو سووڕەتە بەرانبەرە بە سێیەکى قوڕئان».

تَعَوُّذُ الْقَارِئِ إِذَا مَرَّ بِآيَةِ عَذَابٍ

قوڕئانخوێن کاتێك دەگات بە ئایەتى سزا پەنا دەگرێ بە خوا

١٤٧. عَنْ حُذَيْفَةَ h: أَنَّهُ صَلَّى إِلَى جَنْبِ النَّبِيِّ لَيْلَةً فَقَرَأَ، فَكَانَ إِذَا مَرَّ بِآيَةِ عَذَابٍ وَقَفَ وَتَعَوَّذَ، وَإِذَا مَرَّ بِآيَةِ رَحْمَةٍ وَقَفَ فَدَعَا، وَكَانَ يَقُولُ فِي رُكُوعِهِ: «سُبْحَانَ رَبِّيَ الْعَظِيمِ»، وَفِي سُجُودِهِ: «سُبْحَانَ رَبِّيَ الْأَعْلَى».

حوزەیفە h دەگێڕێتەوە: ئەو شەوێک لە تەنیشت پێغەمبەر نوێژی کرد، (پێغەمبەر ) قوڕئانی خوێند، کاتێك بەسەر ئایەتى سزادا تێپەڕ ببووایە دەوەستا و پەناى دەگرت، کاتێكيش بەسەر ئایەتى ڕەحمەتدا تێپەڕ ببووایە دەوەستا نزاى میهرەبانی دەکرد، لە ڕکووعبردنیشدا دەیفەرموو: «(سُبْحَانَ رَبِّيَ الْعَظِيمِ)، واته‌: پاکی و بێگەردى بۆ پەروەردگاری مەزنم»، لە سوجدەشدا دەیفەرموو: «(سُبْحَانَ رَبِّيَ الأَعْلَى)، واته‌: پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگاری بەرز».

بَابُ مَدِّ الصَّوْتِ بِالْقِرَاءَةِ

باسى درێژکردنەوەى دەنگ لە قوڕئانخوێندندا

١٤٨. عَنْ قَتَادَةَ h قَالَ: سَأَلْتُ أَنَسًا h: كَيْفَ كَانَتْ قِرَاءَةُ رَسُولِ اللَّهِ ؟ قَالَ: كَانَ يَمُدُّ صَوْتَهُ مَدًّا.

قەتادە h دەڵێت: پرسیارم کرد لە ئەنەس h ئایا پێغەمبەرى خوا چۆن قوڕئانی دەخوێند؟ گوتی: دەنگی درێژ دەکردەوە بە درێژکردنەوە.

تَزْيِينُ الْقُرْآنِ بِالصَّوْتِ

ڕازاندنەوەى قوڕئانخوێندن بە دەنگى خۆش

١٤٩. عَنْ الْبَرَاءِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «زَيِّنُوا الْقُرْآنَ بِأَصْوَاتِكُمْ».

بەڕاء h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «قوڕئان بڕازێننەوە بە دەنگتان».

إِقَامَةُ الصُّلْبِ فِي الرُّكُوعِ

ڕێککردنەوەى بڕبڕەى پشت لە ڕکووعدا

١٥٠. عَنْ أَبِي مَسْعُودٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تُجْزِئُ صَلَاةٌ لَا يُقِيمُ الرَّجُلُ فِيهَا صُلْبَهُ فِي الرُّكُوعِ وَالسُّجُودِ».

ئەبو مەسعوود h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «نوێژێک دروست نییە، ئەگەر نوێژخوێن پشتی تێدا ڕاست نەکاتەوە لە ڕکووع و لە سوجدەدا».