كِتَابُ الضَّحَايَا

پەرتووكی قوربانییەكان

باب

باسێک

٤٦٩. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ i عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ رَأَى هِلَالَ ذِي الْحِجَّةِ، فَأَرَادَ أَنْ يُضَحِّيَ، فَلَا يَأْخُذْ مِنْ شَعْرِهِ، وَلَا مِنْ أَظْفَارِهِ حَتَّى يُضَحِّيَ».

ئوم سەلەمە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هەر کەس مانگی (ذِي الْحِجَّةِ)ى بینی، ویستى قوربانی بکات، با هیچ لە قژ و نینۆکى نەکاتەوە تا قوربانییەکە دەکات».

بَابُ ذَبْحِ النَّاسِ بِالْمُصَلَّى

باسی قوربانیکردنى خەڵک لە شوێنى نوێژى جەژندا

٤٧٠. عَنْ جُنْدُبِ بْنِ سُفْيَانَ h قَالَ: شَهِدْتُ أَضْحًى مَعَ رَسُولِ اللَّهِ ، فَصَلَّى بِالنَّاسِ، فَلَمَّا قَضَى الصَّلَاةَ رَأَى غَنَمًا قَدْ ذُبِحَتْ، فَقَالَ: «مَنْ ذَبَحَ قَبْلَ الصَّلَاةِ فَلْيَذْبَحْ شَاةً مَكَانَهَا، وَمَنْ لَمْ يَكُنْ ذَبَحَ فَلْيَذْبَحْ عَلَى اسْمِ اللَّهِ b».

جوندوبى کوڕی سوفیان h دەڵێت: ئامادەى قوربانی بووم لەگەڵ پێغەمبەرى خوا ، نوێژی بۆ خەڵکەکە کرد، کاتێك نوێژی تەواو کرد، مەڕی بینى سەر بڕابوو، فەرمووى: «کێ پێش نوێژ ئاژەڵی سەر بڕیوە با لەدواى نوێژ مەڕێک لە جێگاى سەر ببڕێت، هەر کەسیش پێش نوێژ سەری نەبڕیوە، با بە ناوى خواوە سەری ببڕێت».

الْكَبْشُ

بەران (بۆ سەربڕین)

٤٧١. عَنْ أَنَسٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ يُضَحِّي بِكَبْشَيْنِ، وَأَنَا أُضَحِّي بِكَبْشَيْنِ.

ئەنەس h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا دوو بەرانی شاخداری کرد بە قوربانی، ئەنەس گوتى: منیش دوو بەرانم کرد بە قوربانی.

٤٧٢. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: ضَحَّى النَّبِيُّ بِكَبْشَيْنِ أَمْلَحَيْنِ أَقْرَنَيْنِ ذَبَحَهُمَا بِيَدِهِ، وَسَمَّى، وَكَبَّرَ، وَوَضَعَ رِجْلَهُ عَلَى صِفَاحِهِمَا.

ئەنەس h دەڵێت: پێغەمبەر دوو بەرانی بۆری شاخداری بە دەستى خۆی سەر بڕی، ناوى خواى هێنا و تەکبیر (اللَّهُ أَكْبَر)ى کرد، قاچیشی خستە سەر ملیان.

بَابُ مَا تُجْزِئُ عَنْهُ الْبَقَرَةُ فِي الضَّحَايَا

باسی ئەوەی كە دروستە مانگایەک بکرێتە قوربانى لەبرى چەند کەسێک

٤٧٣. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: كُنَّا نَتَمَتَّعُ مَعَ النَّبِيِّ فَنَذْبَحُ الْبَقَرَةَ عَنْ سَبْعَةٍ، وَنَشْتَرِكُ فِيهَا.

جابیر h دەڵێت: ئێمە لەگەڵ پێغەمبەردا مانگایەکمان بۆ حەوت کەس سەر دەبڕى و هەموومان بەشدار دەبووین تیایدا.

بَابُ حُسْنِ الذَّبْحِ

باسی سەربڕین بەچاکترین شێوە

٤٧٤. عَنْ شَدَّادِ بْنِ أَوْسٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ اللَّهَ كَتَبَ الْإِحْسَانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ، فَإِذَا قَتَلْتُمْ فَأَحْسِنُوا الْقِتْلَةَ، وَإِذَا ذَبَحْتُمْ فَأَحْسِنُوا الذَّبْحَ، وَلْيُحِدَّ أَحَدُكُمْ شَفْرَتَهُ، وَلْيُرِحْ ذَبِيحَتَهُ».

شەددادى کوڕى ئەوس h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «خوا چاکەى پێویست کردووە لەسەرتان لە هەموو شتێکدا، جا ئەگەر شتێکتان کوشت بەچاکترین شێوە بیکوژن، ئەگەر سەرتان بڕی بەچاکترین شێوە سەرى ببڕن، با یەکێکتان چەقۆکە تیژ بکات (بۆئەوەى زوو سەرى ببڕێت)، با وازی لێ بهێنێت تا لاشەى سەربڕاوەکە سارد دەبێتەوە».

ذَبِيحَةُ مَنْ لَمْ يَعْرِفْ

قوربانیکردن لەلایەن کەسێکەوە نازانرێت ئەو کەسە ناوی خواى لەسەر قوربانییەکە هێناوە یان نەیهێناوە

٤٧٥. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ نَاسًا مِنَ الْأَعْرَابِ كَانُوا يَأْتُونَا بِلَحْمٍ، وَلَا نَدْرِي أَذَكَرُوا اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهِ أَمْ لَا، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «اذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ b عَلَيْهِ وَكُلُوا».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: خەڵکانێکى دەشتەکى گۆشتیان بۆ دەهێناین، نەماندەزانى ناوى خواى لەسەر هێنراوە یان نا، پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «ناوى خواى لەسەر بهێنە و بیخۆ».

النَّهْيُ عَنِ الْمُجَثَّمَةِ

قەدەغەکردنى خواردنى گۆشتى ئەو ئاژەڵەى دەکرێت بە نیشانە

٤٧٦. عَنْ أَبِي ثَعْلَبَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تَحِلُّ الْمُجَثَّمَةُ».

ئەبو سەعلەبە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «گۆشتى ئەو ئاژەڵەى دەکرێت بە نیشانە حەڵاڵ نییە».

٤٧٧. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ جَعْفَرٍ h قَالَ: مَرَّ رَسُولُ اللَّهِ عَلَى أُنَاسٍ وَهُمْ يَرْمُونَ كَبْشًا بِالنَّبْلِ، فَكَرِهَ ذَلِكَ، وَقَالَ: «لَا تَمْثُلُوا بِالْبَهَائِمِ».

عەبدوڵڵاى کوڕی جەعفەر h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا تێپەڕی بە لای خەڵکێکدا بەرانێکیان تیرباران دەکرد، ئەو کردەوەى پێناخۆش بوو، فەرمووی: «ئاژەڵەکان مەشێوێنن و (بەزیندوویی) پەلپەلیان مەکەن».