كِتَابُ النُّحْلِ

پەرتووكی بەخشین

ذِكْرُ اخْتِلَافِ أَلْفَاظِ النَّاقِلِينَ لِخَبَرِ النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ فِي النُّحْلِ

باسی جیاوازی بێژەی گێڕەرەوانی فەرموودەی نوعمانی كوڕی بەشیر دەربارەی بەخشین

٣٩٩. عَنِ النُّعْمَانِ h: أَنَّ أَبَاهُ أَتَى بِهِ النَّبِيَّ يُشْهِدُ عَلَى نُحْلٍ نَحَلَهُ إِيَّاهُ، فَقَالَ:«أَكُلَّ وَلَدِكَ نَحَلْتَ مِثْلَ مَا نَحَلْتَهُ؟»، قَالَ: لَا، قَالَ: «فَلَا أَشْهَدُ عَلَى شَيْءٍ، أَلَيْسَ يَسُرُّكَ أَنْ يَكُونُوا إِلَيْكَ فِي الْبِرِّ سَوَاءً؟»، قَالَ: بَلَى، قَالَ: «فَلَا إِذًا».

نوعمان h دەگێڕێتەوە: باوکی هێناى بۆ خزمه‌ت پێغەمبەر بۆ ئەوەى بیکات بە شایەت لەسەر بەخشینێک پێی بەخشیبوو، فەرمووى: «ئایا هەمان شتت بەخشیوە بە منداڵەکانت؟»، گوتى: نەخێر، فەرمووی: «شایەتى نادەم لەسەر شتێکی وا، ئایا پێت خۆشە هەموویان وەکوو یەکدی چاک بن لەگەڵتدا؟»، گوتى: بەڵێ پێمخۆشە وا بن، فەرمووی: «کەواتە نابێت یەکێکیان هەڵبژێریت».

٤٠٠. عَنِ الْمُفَضَّلِ بْنِ الْمُهَلَّبِ قَالَ: سَمِعْتُ النُّعْمَانَ بْنَ بَشِيرٍ k، يَخْطُبُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «اعْدِلُوا بَيْنَ أَبْنَائِكُمْ، اعْدِلُوا بَيْنَ أَبْنَائِكُمْ».

موفه‌ز‌زه‌لی كوڕی موهه‌لله‌ب ده‌ڵێت: گوێم له‌ نوعمانی كوڕی به‌شیر k بوو وتاری ده‌دا ده‌یگوت: پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یفه‌رموو: «دادپه‌روه‌ر بن له‌ نێوان منداڵه‌كانتاندا، دادپه‌روه‌ر بن له‌ نێوان منداڵه‌كانتاندا».