كِتَابُ الْبُيُوعِ

پەرتووكی كڕین و فرۆشتنەكان

بَابُ الْحَثِّ عَلَى الْكَسْبِ

باسی هاندان لە سەر کار و کەسابەتکردن

٤٧٨. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ أَطْيَبَ مَا أَكَلَ الرَّجُلُ مِنْ كَسْبِهِ، وَإِنَّ وَلَدَ الرَّجُلِ مِنْ كَسْبِهِ».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «چاکترین و پاکترین خواردنێک کە پیاو بیخوات ڕەنجى شانى خۆیەتى، بێگومان منداڵەکەیشی لە ڕەنجى شانى خۆیەتى».

بَابُ اجْتِنَابِ الشُّبُهَاتِ فِي الْكَسْبِ

باسی دوورکەوتنەوە لەو شتانەى گومانى تێدایە لە کار و پیشەدا

٤٧٩. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «يَأْتِي عَلَى النَّاسِ زَمَانٌ مَا يُبَالِي الرَّجُلُ مِنْ أَيْنَ أَصَابَ الْمَالَ مِنْ حَلَالٍ أَوْ حَرَامٍ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ڕۆژگارێک بەسەر خەڵکدا دێت پیاو کێشەى نییە و گرینگى نادات بەوەى لەکوێوە ماڵی بەدەست هێناوە بە حەرامی یان بە حەڵاڵی».

الْمُنَفِّقُ سِلْعَتَهُ بِالْحَلِفِ الْكَاذِبِ

ئەو کەسەى بە سوێندى درۆ ماڵەكەی ساغ دەكاتەوە

٤٨٠. عَنْ أَبِي ذَرٍّ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «ثَلَاثَةٌ لَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، وَلَا يَنْظُرُ إِلَيْهِمْ، وَلَا يُزَكِّيهِمْ، وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ»، فَقَرَأَهَا رَسُولُ اللَّهِ ، قَالَ أَبُو ذَرٍّ h: خَابُوا وَخَسِرُوا، قَالَ: «الْمُسْبِلُ إِزَارَهُ، وَالْمُنَفِّقُ سِلْعَتَهُ بِالْحَلِفِ الْكَاذِبِ، وَالْمَنَّانُ عَطَاءَهُ».

ئەبو زەڕ h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «سێ کەس هەن خوا لە ڕۆژی دواییدا نە قسەیان لەگەڵدا دەکات نه‌ سه‌یریان ده‌كات و نە پاکیان دەکاتەوە، سزایەکی بەئێشیشیان بۆ هەیە»، پێغەمبەرى خوا (ئایەتەکەى) خوێندەوە، جا ئەبو زەڕ h گوتى: ڕیسوا و زەرەرمەند بوون، فەرمووى: «ئەو کەسەى کە دەرقاچەکەی درێژە و دەخشێت بە زەویدا، (بەهۆی فیز و خۆبەزلزانیەوە)، ئەو کەسەى ماڵ و سامانەکەى دەفرۆشێت بە سوێندى درۆ، ئەو کەسەى کە منەت دەکات بەسەر خەڵکی (هەژاردا دواى ئەوەى چاکەى لەگەڵ کردوون)».

٤٨١. عَنْ أَبِي قَتَادَةَ الْأَنْصَارِيِّ h: أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «إِيَّاكُمْ وَكَثْرَةَ الْحَلِفِ فِي الْبَيْعِ، فَإِنَّهُ يُنَفِّقُ، ثُمَّ يَمْحَقُ».

ئەبو قەتادەى ئەنصاری h دەگێڕێتەوە: ئەو گوێی لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «ئاگادار بن زۆر سوێند مەخۆن لە کڕین و فرۆشتندا، چونکە سوێندخواردن کەلوپەلی پێ دەفرۆشرێت، دواتر بەرەکەت ناهێڵێت».

الْخَدِيعَةُ فِي الْبَيْعِ

فێڵ و هەڵخەڵەتاندن لە کڕین و فرۆشتندا

٤٨٢. عَن ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَجُلًا ذَكَرَ لِرَسُولِ اللَّهِ أَنَّهُ يُخْدَعُ فِي الْبَيْعِ، فَقَالَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا بِعْتَ فَقُلْ: لَا خِلَابَةَ»، فَكَانَ الرَّجُلُ إِذَا بَاعَ يَقُولُ: لَا خِلَابَةَ.

ئيبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پیاوێک باسی ئەوەى بۆ پێغەمبەرى خوا کرد کە لە کڕین و فرۆشتندا دەخەڵەتێت، پێغەمبەرى خوا پێی فەرموو: «ئەگەر مامەڵەت کرد بڵێ: بەبێ فڕت و فێڵ»، جا ئەو پیاوە ئەگەر مامەڵەى بکردایە دەیگوت: بەبێ فڕت و فێڵ.

بَيْعُ الرَّجُلِ عَلَى بَيْعِ أَخِيهِ

مامەڵەکردنی پیاوێک بەسەر مامەڵەى براکەیدا

٤٨٣. عَن ابْنِ عُمَرَ k عَنْ رَسُولِ اللَّهِ قَالَ: «لَا يَبِيعُ الرَّجُلُ عَلَى بَيْعِ أَخِيهِ حَتَّى يَبْتَاعَ أَوْ يَذَرَ».

ئيبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرمووی: «یەکێکتان مامەڵە بەسەر مامەڵەى براکەیدا نەکات، هەتا دەیكڕێت یاخود وازی لێ دەهێنێت».

بَيْعُ الثَّمَرِ قَبْلَ أَنْ يَبْدُوَ صَلَاحُهُ

فرۆشتنى بەروبووم پێش ئەوەى پێبگات

٤٨٤. عَنْ ابْنِ عُمَرَ k عَنْ رَسُولِ اللَّهِ قَالَ: «لَا تَبِيعُوا الثَّمَرَ حَتَّى يَبْدُوَ صَلَاحُهُ»، نَهَى الْبَائِعَ وَالْمُشْتَرِيَ.

ئيبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بەروبووم مەفرۆشن هەتا پێدەگات»، قەدەغەی کرد لە فرۆشیار و کڕیار.

بَيْعُ التَّمْرِ بِالتَّمْرِ مُتَفَاضِلًا

فرۆشتنى خورما بە خورما بەزیادە

٤٨٥. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ أُتِيَ بِتَمْرٍ رَيَّانَ، وَكَانَ تَمْرُ رَسُولِ اللَّهِ بَعْلًا فِيهِ يُبْسٌ، فَقَالَ: «أَنَّى لَكُمْ هَذَا؟»، قَالُوا: ابْتَعْنَاهُ صَاعًا بِصَاعَيْنِ مِنْ تَمْرِنَا، فَقَالَ: «لَا تَفْعَلْ، فَإِنَّ هَذَا لَا يَصِحُّ، وَلَكِنْ بِعْ تَمْرَكَ، وَاشْتَرِ مِنْ هَذَا حَاجَتَكَ».

ئەبو سەعیدى خودری h دەگێڕێتەوە: خورمایەکیان بۆ پێغەمبەرى خوا هێنا زۆر ئاو درابوو، جا باخە خورماکانى پێغەمبەری خوا بە ئاوى ڕووبار ئاو نەدەدرا، بۆیە هیی وشکی تێدا بوو، فەرمووی: «ئەمەتان لەکوێ هێناوە؟»، گوتیان: صاعێکمان بە دوو صاعی خورمای خۆمان کڕیوە، فەرمووى: «کاری وا مەکە، چونکە ئەمە دروست نییە، بەڵکوو خورماکەت بفرۆشە و بە پارەکەی پێویستییەکەت بکڕە».

بَيْعُ التَّمْرِ بِالتَّمْرِ

فرۆشتنى خورما بە خورما

٤٨٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «التَّمْرُ بِالتَّمْرِ، وَالْحِنْطَةُ بِالْحِنْطَةِ، وَالشَّعِيرُ بِالشَّعِيرِ، وَالْمِلْحُ بِالْمِلْحِ يَدًا بِيَدٍ، فَمَنْ زَادَ أَوِ ازْدَادَ فَقَدْ أَرْبَى، إِلَّا مَا اخْتَلَفَتْ أَلْوَانُهُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «خورما بە خورما، گەنم بە گەنم، جۆ بە جۆ، خوێ بە خوێ، دەست بە دەست، هەرکەس زیادە بدات یان زیادە وەربگرێت، ئەوە ڕیبای کردووە، مەگەر جۆرەکانیان لە یەکدی جیاواز بێت».

بَيْعُ الطَّعَامِ قَبْلَ أَنْ يُسْتَوْفَى

فرۆشتنەوەى خواردن پێش ئەوەى وەربگیرێت

٤٨٧. عَن ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنِ ابْتَاعَ طَعَامًا فَلَا يَبِيعُهُ حَتَّى يَقْبِضَهُ»، قَالَ ابْنُ عَبَّاسٍ k: فَأَحْسَبُ أَنَّ كُلَّ شَيْءٍ بِمَنْزِلَةِ الطَّعَامِ.

ئيبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەس خواردنێك بکڕێت با نەیفرۆشێت تا وەریدەگرێت». ئيبن عەبباس k دەڵێت: پێم وایە هەموو شتێک وەکوو خواردن وایە.

الرَّهْنُ فِي الْحَضَرِ

ڕەهنکردن لە شوێنى نیشتەجێ

٤٨٨. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h: أَنَّهُ مَشَى إِلَى رَسُولِ اللَّهِ بِخُبْزِ شَعِيرٍ، وَإِهَالَةٍ سَنِخَةٍ، قَالَ: وَلَقَدْ رَهَنَ دِرْعًا لَهُ عِنْدَ يَهُودِيٍّ بِالْمَدِينَةِ وَأَخَذَ مِنْهُ شَعِيرًا لِأَهْلِهِ.

ئەنەسی کوڕی مالیک h دەگێڕێتەوە: چووە بۆ خزمەت پێغەمبەرى خوا نانى جۆى بۆی برد لەگەڵ ڕۆنێک ئەوەندە مابوویەوە بۆنی گۆڕابوو، گوتى: زرێیەکى هەبوو لای جوولەکەیەک داینا لە مەدینە، لە بەرانبەریدا جۆی وەرگرت بۆ خانەوادەکەى.

بَيْعُ الْحَيَوَانِ بِالْحَيَوَانِ نَسِيئَةً

فرۆشتنى ئاژەڵ بە ئاژەڵ بەقەرز

٤٨٩. عَنْ سَمُرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ : نَهَى عَنْ بَيْعِ الْحَيَوَانِ بِالْحَيَوَانِ نَسِيئَةً.

سەموڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فرۆشتنى ئاژەڵ بە ئاژەڵی قەدەغە کرد بە شێوەى قەرز.

مُبَايَعَةُ أَهْلِ الْكِتَابِ

کڕین و فرۆشتن لەگەڵ خاوەن کتێبەکان

٤٩٠. عَن ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: تُوُفِّيَ رَسُولُ اللَّهِ وَدِرْعُهُ مَرْهُونَةٌ عِنْدَ يَهُودِيٍّ بِثَلَاثِينَ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ لِأَهْلِهِ.

ئيبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا کۆچی دوایی کرد زرێیەکەى بەبارمتە دانرابوو لەلاى جوولەکەیەک، لەبری سی صاع لە جۆ بۆ خانەوادەکەى.

بَيْعُ الْخَمْرِ

فرۆشتنى ئارەق

٤٩١. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: لَمَّا نَزَلَتْ آيَاتُ الرِّبَا قَامَ رَسُولُ اللَّهِ عَلَى الْمِنْبَرِ، فَتَلَاهُنَّ عَلَى النَّاسِ، ثُمَّ حَرَّمَ التِّجَارَةَ فِي الْخَمْرِ.

عائیشە i دەڵێت: کاتێك کە ئایەتەکانى ڕیبا دابەزین، پێغەمبەرى خوا هەڵسایە سەر مینبەر و ئەو ئایەتانەى بەسەر خەڵکیدا خوێندەوە، پاشان بازرگانیکردنى بە ئارەق قەدەغە کرد.

الِاسْتِقْرَاضُ

قەرزوەرگرتن

٤٩٢. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِي رَبِيعَةَ h قَالَ: اسْتَقْرَضَ مِنِّي النَّبِيُّ أَرْبَعِينَ أَلْفًا، فَجَاءَهُ مَالٌ فَدَفَعَهُ إِلَيَّ، وَقَالَ: «بَارَكَ اللَّهُ لَكَ فِي أَهْلِكَ وَمَالِكَ، إِنَّمَا جَزَاءُ السَّلَفِ الْحَمْدُ وَالْأَدَاءُ».

عەبدوڵڵاى کوڕی ئەبو ڕەبیعە h دەڵێت: پێغەمبەر چل هەزارى بەقەرز لێ وەرگرتم، دواتر ماڵ و سامانی بۆ هات، قەرزەکەى پێ دامەوە و فەرمووى: «خوا بەرەکەت بخاتە نێو خانەوادە و ماڵ و سامانت، بەڕاستى پاداشتى قەرز سوپاسکردن و دانەوەیەتى».

‌التَّسْهِيلُ ‌فِيهِ

ئاسانکاری لە قەرزدا

٤٩٣. عَنْ عُبَيْدِ اللَّهِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُتْبَةَ، أَنَّ مَيْمُونَةَ i زَوْجَ النَّبِيِّ اسْتَدَانَتْ فَقِيلَ لَهَا: يَا أُمَّ الْمُؤْمِنِينَ، تَسْتَدِينِينَ وَلَيْسَ عِنْدَكِ وَفَاءٌ، قَالَتْ: إِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «مَنْ أَخَذَ دَيْنًا وَهُوَ يُرِيدُ أَنْ يُؤَدِّيَهُ، أَعَانَهُ اللَّهُ b».

عوبەیدوڵڵاى کوڕی عەبدوڵڵاى کوڕی عوتبە دەگێڕێتەوە، مەیموونەى i خێزانى پێغەمبەر قەرزى کرد، پێی گوترا: ئەى دایکى ئیمانداران قەرز دەکەیت و هیچت نییە بیدەیتەوە، گوتى: من گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «هەر کەس قەرزێك بکات مەبەستى ئەوە بێت بیداتەوە، خوا b یارمەتى دەدات لەسەر دانەوەى قەرزەكەی».

حُسْنُ الْمُعَامَلَةِ وَالرِّفْقُ فِي الْمُطَالَبَةِ

هەڵسوکەوتى جوان لە کاتى داواکردنى قەرز

٤٩٤. عَنْ أَبي هُرَيْرَةَ h يَقُولُ: إِنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «كَانَ رَجُلٌ يُدَايِنُ النَّاسَ، وَكَانَ إِذَا رَأَى إِعْسَارَ الْمُعْسِرِ قَالَ لِفَتَاهُ: تَجَاوَزْ عَنْهُ، لَعَلَّ اللَّهَ تَعَالَى يَتَجَاوَزُ عَنَّا، فَلَقِيَ اللَّهَ فَتَجَاوَزَ عَنْهُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەر فەرمووی: «پیاوێک هەبوو قەرزى دەدا بە خەڵکى ئەگەر هەستی كردبا کەسەکە ناتوانێت قەرزەکەى بداتەوە بە نێردراوەکەى دەگوت: چاوپۆشیی لێ بکە، بەڵکوو خوا چاوپۆشیمان لێ بکات، کاتێك گەیشتەوە خزمەتی خوا، (خوای گەورە) چاوپۆشیی لە (گوناهەكانی) کرد».

ذِكْرُ الشُّفْعَةِ وَأَحْكَامِهَا

باسی (الشُّفْعَةِ) و حوکمەکانى

٤٩٥. عَنْ أَبِي سَلَمَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «الشُّفْعَةُ فِي كُلِّ مَالٍ لَمْ يُقْسَمْ، فَإِذَا وَقَعَتِ الْحُدُودُ، وَعُرِفَتِ الطُّرُقُ فَلَا شُفْعَةَ».

ئەبو سەلەمە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «شوفعە لە هەموو ماڵێکدا هەیە کە بەش نەکرابێت، ئەگەر سنوور دیاری کرا، ڕێگا دانرا، ئەوە شوفعە نییە».

🖍   تێبینی:

(الشُّفْعَةِ): بریتییە لەوەى یەکێک لە هاوبەشەكان بەشەکەى خۆی بفرۆشێت، ئینجا هاوبەشەكەی دیكه‌ بچێت شتەکە لە کڕیارەکە بکڕێتەوە بەو پارەیەى پێی کڕیوە، هەرچەندە پێشیخۆش نەبێت.