كِتَاب آدَابِ الْقُضَاةِ

په‌رتووكی هه‌ڵسوكه‌وتی دادوه‌ره‌كان

فَضْلُ الْحَاكِمِ الْعَادِلِ فِي حُكْمِهِ

فەزڵ و چاکەى حاکمى دادپەروەر لە حوکم و بڕیاریدا

٥٥١. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «إِنَّ الْمُقْسِطِينَ عِنْدَ اللَّهِ تَعَالَى عَلَى مَنَابِرَ مِنْ نُورٍ، عَلَى يَمِينِ الرَّحْمَنِ الَّذِينَ يَعْدِلُونَ فِي حُكْمِهِمْ وَأَهْلِيهِمْ وَمَا وَلُوا».

عەبدوڵڵاى کوڕى عەمری کوڕى عاص k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «بەڕاستى دادپەروەران لای خوا لەسەر مینبەری نوورینن، لەلای ڕاستى خوای بەڕەحمن ئەوانەى دادپەروەرن لە حوکم و بڕیاریاندا، لە خانەوادەیاندا، ئەوەشی لەژێر دەستیاندایە».

الْإِمَامُ الْعَادِلُ

پێشەوا و سەركردەى دادپەروەر

٥٥٢. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «سَبْعَةٌ يُظِلُّهُمُ اللَّهُ b يَوْمَ الْقِيَامَةِ، يَوْمَ لَا ظِلَّ إِلَّا ظِلُّهُ: إِمَامٌ عَادِلٌ، وَشَابٌّ نَشَأَ فِي عِبَادَةِ اللَّهِ b، وَرَجُلٌ ذَكَرَ اللَّهَ فِي خَلَاءٍ فَفَاضَتْ عَيْنَاهُ، وَرَجُلٌ كَانَ قَلْبُهُ مُعَلَّقًا فِي الْمَسْجِدِ، وَرَجُلَانِ تَحَابَّا فِي اللَّهِ b، وَرَجُلٌ دَعَتْهُ امْرَأَةٌ ذَاتُ مَنْصِبٍ وَجَمَالٍ إِلَى نَفْسِهَا فَقَالَ: إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ b، وَرَجُلٌ تَصَدَّقَ بِصَدَقَةٍ، فَأَخْفَاهَا حَتَّى لَا تَعْلَمَ شِمَالُهُ مَا صَنَعَتْ يَمِينُهُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «حەوت کۆمەڵە هەن خوا b لە سێبەری خۆیدا دەیانپارێزێت، ڕۆژێک هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری خۆی، (ئەوانیش): پێشەوایەکى دادپەروەر، گەنجێک پێگەیشتبێت لە پەرستشی خوادا b، پیاوێک لە چۆڵیدا یادی خوا بکات و فرمێسک لە چاوانی بێنە خوارەوه‌، پیاوێک دڵی پەیوەست بێت بە مزگەوتەوە، دوو کەسیش لەپێناو خوادا b یەکدییان خۆش بوێت، پیاوێک ئافرەتێکى خاوەن پلەوپایە و جوان بانگی بکات بۆ ڕابواردن، بڵێت: من لە خوا b دەترسم، پیاوێک خێر و بەخشینێک بکات، بیشارێتەوە دەستى چەپی بە دەستى ڕاستى نەزانێت».

الْإِصَابَةُ فِي الْحُكْمِ

پێکانى هەق لە حوکم و بڕیاردا

٥٥٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا حَكَمَ الْحَاكِمُ فَاجْتَهَدَ فَأَصَابَ فَلَهُ أَجْرَانِ، وَإِذَا اجْتَهَدَ فَأَخْطَأَ فَلَهُ أَجْرٌ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەگەر دادوەر لە بڕیار و دادوەریدا کۆششی کرد بۆ ئەوەى ڕاستى بپێکێت، پاشان ڕاستیى پێکا، ئەوە دوو پاداشتى بۆ هەیە، ئەگەر کۆششی کرد و هەڵەى کرد، ئەوە یەک پاداشتى بۆ هەیە».

بَابُ تَرْكِ اسْتِعْمَالِ مَنْ يَحْرِصُ عَلَى الْقَضَاءِ

باسی نەبەخشینى پۆست و پلە بە کەسێك پێداگرە و داوای دەكات

٥٥٤. عَنْ أَبِي مُوسَى h قَالَ: أَتَانِي نَاسٌ مِنَ الْأَشْعَرِيِّينَ فَقَالُوا: اذْهَبْ مَعَنَا إِلَى رَسُولِ اللَّهِ فَإِنَّ لَنَا حَاجَةً، فَذَهَبْتُ مَعَهُمْ فَقَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، اسْتَعِنْ بِنَا فِي عَمَلِكَ؟ قَالَ أَبُو مُوسَى h: فَاعْتَذَرْتُ مِمَّا قَالُوا، وَأَخْبَرْتُ أَنِّي لَا أَدْرِي مَا حَاجَتُهُمْ، فَصَدَّقَنِي، وَعَذَرَنِي، فَقَالَ: «إِنَّا لَا نَسْتَعِينُ فِي عَمَلِنَا بِمَنْ سَأَلَنَا».

ئەبو مووسا h دەڵێت: خەڵکێک لە ئەشعەرییەکان هاتن بۆ لام گوتیان: لەگەڵمان وەرە بۆ خزمه‌ت پێغەمبەرى خوا پێویستییەکمان هەیە، منیش لەگەڵیاندا ڕۆیشتم، گوتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا ، بمانکە بە بەرپرس لە کاروبارەکانتدا، ئەبو مووسا h گوتى: منیش داواى لێبووردنم کرد لەوەى کە گوتیان: پێم ڕاگەیاند من ئاگادارى داواکارییەکەیان نەبووم، پێغەمبەر بڕواى پێ کردم و بیانووى بۆ هێنامەوە، پاشان فەرمووى: «ئێمە پۆست و پلە نادەین بە کەسێک داوامان لێ بکات».

النَّهْيُ عَنِ اسْتِعْمَالِ النِّسَاءِ فِي الْحُكْمِ

ناپەسندى بەکارهێنانی ئافرەتان بۆ دەسەڵات لە حوکم و بڕیاردا

٥٥٥. عَنْ أَبِي بَكْرَةَ h قَالَ: عَصَمَنِي اللَّهُ بِشَيْءٍ سَمِعْتُهُ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ لَمَّا هَلَكَ كِسْرَى قَالَ: «مَنِ اسْتَخْلَفُوا؟»، قَالُوا: بِنْتَهُ، قَالَ: «لَنْ يُفْلِحَ قَوْمٌ وَلَّوْا أَمْرَهُمُ امْرَأَةً».

ئەبو بەکڕە h دەڵێت: خواى گەورە پاراستمى (کاتێك ویستم لەبەرەى عائیشە بجەنگم دژ بە عەلی خوا لە هەموویان ڕازى بێت) بە شتێک لە پێغەمبەرى خواوە بیستبووم، کاتێك کیسڕا لەناو چوو، فەرمووى: «کێیان کردووە بە جێنشین؟»، گوتیان: کچەکەى، فەرمووی: «گەلێک سەرکەوتوو نابێت کاروباریان بخەنە ژێر دەستى ئافرەتێک».

الْحُكْمُ بِالتَّشْبِيهِ وَالتَّمْثِيلِ، وَذِكْرُ الِاخْتِلَافِ عَلَى الْوَلِيدِ بْنِ مُسْلِمٍ فِي حَدِيثِ ابْنِ عَبَّاسٍ

حوکم و بڕیاردان بە هاوشێوە و لەیەکچواندن، (وەک لێکچواندنى حەج بە قەرز لە ڕوانگەى ئەوەى کەسێکى نزیک لەجیاتى خاوەنەکەى جێبەجێی بکات)، وە باسی جیاوازی لەسەر وەلیدى کوڕی موسلیم لە فەرموودەى ئیبن عەبباس

٥٥٦. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: كَانَ الْفَضْلُ بْنُ عَبَّاسٍ k رَدِيفَ رَسُولِ اللَّهِ ، فَجَاءَتْهُ امْرَأَةٌ مِنْ خَثْعَمَ تَسْتَفْتِيهِ، فَجَعَلَ الْفَضْلُ يَنْظُرُ إِلَيْهَا، وَتَنْظُرُ إِلَيْهِ، وَجَعَلَ رَسُولُ اللَّهِ يَصْرِفُ وَجْهَ الْفَضْلِ إِلَى الشِّقِّ الْآخَرِ، فَقَالَتْ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّ فَرِيضَةَ اللَّهِ b عَلَى عِبَادِهِ فِي الْحَجِّ أَدْرَكَتْ أَبِي شَيْخاً كَبِيراً، لَا يَسْتَطِيعُ أَنْ يَثْبُتَ عَلَى الرَّاحِلَةِ، أَفَأَحُجُّ عَنْهُ؟ قَالَ: «نَعَمْ»، وَذَلِكَ فِي حَجَّةِ الْوَدَاعِ.

عەبدوڵڵاى کوڕی عەبباس k دەڵێت: فەزلی کوڕی عەبباس k لەپشت پێغەمبەرى خواوە بوو بەسەر وڵاخێكه‌وه، ئافرەتێک لە خەسعه‌م هات بۆ لای پرسیاری لێ دەکرد، لەو کاتەدا فەزل تەماشای ئافرەتەکەى دەکرد، ئافرەتەکەش تەماشای ئەوى دەکرد، پێغەمبەرى خوا ڕووی فەزلی وەرچەرخاند بەلایەکى دیكه‌دا، ئافرەتەکە گوتی: ئەى پێغەمبەری خوا ، حەج فەڕزى خوایە b لەسەر بەندەکانى، لەسەر باوکیشم فەڕز بووە، زۆر پیرە و خۆی بەسەر وڵاخەوە ناگرێت، ئایا من حەجی بۆ بکەم؟ فەرمووى: «بەڵێ». ئەوه‌ش لە حەجی ماڵئاواییدا بوو.

الْحُكْمُ بِاتِّفَاقِ أَهْلِ الْعِلْمِ

حوکم و بڕیار بە یەکدەنگیى زانایان

٥٥٧. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ يَزِيدَ قَالَ: أَكْثَرُوا عَلَى عَبْدِ اللَّهِ h ذَاتَ يَوْمٍ فَقَالَ عَبْدُ اللَّهِ h: إِنَّهُ قَدْ أَتَى عَلَيْنَا زَمَانٌ وَلَسْنَا نَقْضِي، وَلَسْنَا هُنَالِكَ، ثُمَّ إِنَّ اللَّهَ b قَدَّرَ عَلَيْنَا أَنْ بَلَغْنَا مَا تَرَوْنَ، فَمَنْ عَرَضَ لَهُ مِنْكُمْ قَضَاءٌ بَعْدَ الْيَوْمِ، فَلْيَقْضِ بِمَا فِي كِتَابِ اللَّهِ، فَإِنْ جَاءَ أَمْرٌ لَيْسَ فِي كِتَابِ اللَّهِ، فَلْيَقْضِ بِمَا قَضَى بِهِ نَبِيُّهُ ، فَإِنْ جَاءَ أَمْرٌ لَيْسَ فِي كِتَابِ اللَّهِ، وَلَا قَضَى بِهِ نَبِيُّهُ ، فَلْيَقْضِ بِمَا قَضَى بِهِ الصَّالِحُونَ، فَإِنْ جَاءَ أَمْرٌ لَيْسَ فِي كِتَابِ اللَّهِ، وَلَا قَضَى بِهِ نَبِيُّهُ ، وَلَا قَضَى بِهِ الصَّالِحُونَ، فَلْيَجْتَهِدْ رَأْيَهُ، وَلَا يَقُولُ: إِنِّي أَخَافُ، وَإِنِّي أَخَافُ، فَإِنَّ الْحَلَالَ بَيِّنٌ، وَالْحَرَامَ بَيِّنٌ، وَبَيْنَ ذَلِكَ أُمُورٌ مُشْتَبِهَاتٌ، فَدَعْ مَا يَرِيبُكَ إِلَى مَا لَا يَرِيبُكَ.

عەبدوڕڕەحمانى کوڕى یەزید دەڵێت: ڕۆژێک پرسیارى زۆریان کرد لە عەبدوڵڵا، عەبدوڵڵا h گوتی: سەردەمانێکی زۆرمان بەسەر برد بڕیار و فتوامان نەدەدا و لەوێ نەبووین، (چونکە خەڵک هیچ پێویستیی بە ئێمە نەبوو هاوەڵەکان هەموویان شارەزا بوون)، بەڵام خوای پەروەردگار b قەدەری وا بوو گەیشتین بەو سەردەمەى کە ده‌یبینن (واتە گەیشتین بە زەمانێک کە جۆرەها خەڵک و بابەت دروست بووە و پرسیاری زۆر دەکرێت)، هەر کەس لە ئێوە حوکمێکى بۆ هاتە پێش لەدواى ئەمڕۆ، با بەوە بڕیار بدات کە لە کتێبی خوادا هەیە، ئەگەر کارێک هاتە پێش لە کتێبی خوادا نەبوو، ئەوە با بەوە دادوەرى بکات کە پێغەمبەری خوا دادوەریى پێ کردووە، وە ئەگەر کارێک هاتە پێش نە لە کتێبی خوادا هاتبوو نە پێغەمبەری خواش دادوەریى پێ کردبوو، ئەوا با بەوە بڕیار بدات کە پیاوچاکان بڕیاریان لەسەر داوە، وە ئەگەر کارێک هاتە پێش نە لە کتێبی خوادا هاتبوو نە پێغەمبەرەکەشی دادوەریى پێ کردبوو و نە پیاوچاکانیش بڕیاریان پێ دابوو، ئەوە با بە بۆچوونى خۆی ئیجتیهاد بکات و نەڵێت من دەترسم من دەترسم، چونکە حەڵاڵ دیارە و حەرامیش دیارە، لە نێوانى ئەو دووانەیشدا کۆمەڵە کارێکى گوماناوى هەیە، واز لەوە بهێنە کە گومانى لێ دەکەیت، وە بڕۆ بۆ لاى ئەوەى گومانت لێی نییە.

الْحُكْمُ بِالظَّاهِرِ

حوکمدان بە ڕواڵەت

٥٥٨. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِنَّكُمْ تَخْتَصِمُونَ إِلَيَّ، وَإِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ، وَلَعَلَّ بَعْضَكُمْ أَلْحَنُ بِحُجَّتِهِ مِنْ بَعْضٍ، فَمَنْ قَضَيْتُ لَهُ مِنْ حَقِّ أَخِيهِ شَيْئًا، فَلَا يَأْخُذْهُ، فَإِنَّمَا أَقْطَعُهُ بِهِ قِطْعَةً مِنَ النَّارِ».

ئوم سەلەمە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئێوە ناکۆکییەکانتان دەهێنن بۆ لام، بێگومان منیش مرۆڤم، پێدەچێت هەندێکتان زمانى بۆ بەڵگەهێنانەوە بەهێزتر بێت لەوى دیكه‌، جا هەر کەس هەق و مافی براکەیم دا بە ئەو، ئەوە با وەرینەگرێت، چونکە بێگومان بەشێک لە ئاگری بۆ دەبڕم».

حُكْمُ الْحَاكِمِ بِعِلْمِهِ

حوکم و بڕیارى دادوەر بەپێی ئەو زانستەى کە هەیەتى

٥٥٩. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنْ رَسُولِ اللَّهِ أَنَّهُ قَالَ: «خَرَجَتِ امْرَأَتَانِ مَعَهُمَا صَبِيَّانِ لَهُمَا، فَعَدَا الذِّئْبُ عَلَى إِحْدَاهُمَا، فَأَخَذَ وَلَدَهَا فَأَصْبَحَتَا تَخْتَصِمَانِ فِي الصَّبِيِّ الْبَاقِي إِلَى دَاوُدَ عَلَيْهِ السَّلَامُ، فَقَضَى بِهِ لِلْكُبْرَى مِنْهُمَا، فَمَرَّتَا عَلَى سُلَيْمَانَ فَقَالَ: كَيْفَ أَمْرُكُمَا؟ فَقَصَّتَا عَلَيْهِ، فَقَالَ: ائْتُونِي بِالسِّكِّينِ أَشُقُّ الْغُلَامَ بَيْنَهُمَا، فَقَالَتِ الصُّغْرَى: أَتَشُقُّهُ؟ قَالَ: نَعَمْ، فَقَالَتْ: لَا تَفْعَلْ، حَظِّي مِنْهُ لَهَا، قَالَ: هُوَ ابْنُكِ فَقَضَى بِهِ لَهَا».

ئەبو هوڕەیڕە h له پێغەمبەرى خواوه ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فەرموویەتى: «دوو ئافرەت دەرچوون دوو منداڵیان پێ بوو، گورگ هات و منداڵى یەکێکیانى برد، هەردووکیان لەسەر ئەو منداڵەى کە مابوو کێشەى خۆیان برد بۆ خزمه‌ت پێغەمبەر داود s، ئەویش منداڵەکەى دا بە ئافرەتە گەورەکەیان، پاشان تێپەڕین بەلاى پێغەمبەر سولەیماندا s، فه‌رمووی: چۆن فەرمانى پێ کردن؟ ئەوانیش بۆیان باس کرد، فەرمووى: چەقۆیەکم بۆ بێنن، منداڵەکە دەکەم بە دوو لەتەوە لە نێوانتاندا، ئافرەتە بچووکەکە گوتی: ئایا دەیکەى بە دوو لەتەوە؟ فەرمووى: بەڵێ، گوتی: کارى وا مەکە، من بەشەکەى خۆم دەدەم بە ئەو، فەرمووى: ئەو منداڵە هی تۆیە، گەڕاندیەوە بۆى».

السِّعَةُ لِلْحَاكِمِ فِي أَنْ يَقُولَ لِلشَّيْءِ الَّذِي لَا يَفْعَلُهُ: أَفْعَلُ لِيَسْتَبِينَ الْحَقُّ

دروستە بۆ دادوەر شتێک بڵێت و ئەنجامیشی نەدات، بۆئەوەى حەق دەربکەوێت

٥٦٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنْ رَسُولِ اللَّهِ أَنَّهُ قَالَ: «خَرَجَتِ امْرَأَتَانِ مَعَهُمَا صَبِيَّانِ لَهُمَا، فَعَدَا الذِّئْبُ عَلَى إِحْدَاهُمَا، فَأَخَذَ وَلَدَهَا فَأَصْبَحَتَا تَخْتَصِمَانِ فِي الصَّبِيِّ الْبَاقِي إِلَى دَاوُدَ s، فَقَضَى بِهِ لِلْكُبْرَى مِنْهُمَا، فَمَرَّتَا عَلَى سُلَيْمَانَ s، فَقَالَ: كَيْفَ أَمْرُكُمَا؟ فَقَصَّتَا عَلَيْهِ، فَقَالَ: ائْتُونِي بِالسِّكِّينِ أَشُقُّ الْغُلَامَ بَيْنَهُمَا، فَقَالَتِ الصُّغْرَى: أَتَشُقُّهُ؟ قَالَ: نَعَمْ، فَقَالَتْ: لَا تَفْعَلْ، حَظِّي مِنْهُ لَهَا، قَالَ: هُوَ ابْنُكِ فَقَضَى بِهِ لَهَا».

ئەبو هوڕەیڕە h له پێغەمبەرى خواوه ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فەرموویەتى: «دوو ئافرەت دەرچوون دوو منداڵیان پێ بوو، گورگ هات و منداڵى یەکێکیانى برد، هەردووکیان لەسەر ئەو منداڵەى کە مابوو کێشەى خۆیان برد بۆ خزمه‌ت پێغەمبەر داود s، ئەویش منداڵەکەى دا بە ئافرەتە گەورەکەیان، پاشان تێپەڕین بەلاى پێغەمبەر سولەیماندا s، فه‌رمووی: چۆن فەرمانى پێ کردن؟ ئەوانیش بۆیان باس کرد، فەرمووى: چەقۆیەکم بۆ بێنن، منداڵەکە دەکەم بە دوو لەتەوە لە نێوانتاندا، ئافرەتە بچووکەکە گوتی: ئایا دەیکەى بە دوو لەتەوە؟ فەرمووى: بەڵێ، گوتی: کارى وا مەکە، من بەشەکەى خۆم دەدەم بە ئەو، فەرمووى: ئەو منداڵە هی تۆیە، گەڕاندیەوە بۆى».

نَقْضُ الْحَاكِمِ مَا يَحْكُمُ بِهِ غَيْرُهُ مِمَّنْ هُوَ مِثْلُهُ أَوْ أَجَلُّ مِنْهُ

دادوەر بڕیاری دادوەرێکی دیكه‌ى وەکوو خۆی یان لە خۆی گەورەتر هەڵدەوەشێنێتەوە

٥٦١. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «خَرَجَتِ امْرَأَتَانِ مَعَهُمَا وَلَدَاهُمَا، فَأَخَذَ الذِّئْبُ أَحَدَهُمَا، فَاخْتَصَمَتَا فِي الْوَلَدِ إِلَى دَاوُدَ النَّبِيِّ ، فَقَضَى بِهِ لِلْكُبْرَى مِنْهُمَا، فَمَرَّتَا عَلَى سُلَيْمَانَ ، فَقَالَ: كَيْفَ قَضَى بَيْنَكُمَا؟ قَالَتْ: قَضَى بِهِ لِلْكُبْرَى، قَالَ سُلَيْمَانُ: أَقْطَعُهُ بِنِصْفَيْنِ لِهَذِهِ نِصْفٌ، وَلِهَذِهِ نِصْفٌ، قَالَتِ الْكُبْرَى: نَعَمْ، اقْطَعُوهُ، فَقَالَتِ الصُّغْرَى: لَا تَقْطَعْهُ، هُوَ وَلَدُهَا، فَقَضَى بِهِ لِلَّتِي أَبَتْ أَنْ يَقْطَعَهُ».

ئەبو هوڕەیڕە h له پێغەمبەره‌وه ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فەرموویەتى: «دوو ئافرەت دەرچوون دوو منداڵیان پێ بوو، گورگ هات و منداڵى یەکێکیانى برد، هەردووکیان لەسەر ئەو منداڵەى کە مابوو کێشەى خۆیان برد بۆ خزمه‌ت پێغەمبەر داود s، ئەویش منداڵەکەى دا بە ئافرەتە گەورەکەیان، پاشان تێپەڕین بە لاى پێغەمبەر سولەیماندا s، فه‌رمووی: چۆن فەرمانى پێ کردن؟ گوتی: منداڵەکەى دا بە گەورەکە، سولەیمان فەرمووى: دەیکەم بە دوو لەتەوە نیوەى بۆ تۆ و نیوەى بۆ ئەو، ئافرەتە گەورەکە گوتی: باشە لەتى بکەن، بچووکەکە گوتی: لەتى مەکە، چونکە منداڵى ئەوە، سولەیمان منداڵەکەی دا بە ئەو ئافرەتەى کە داواى کرد نەبڕدرێتەوە».

شَفَاعَةُ الْحَاكِمِ لِلْخُصُومِ قَبْلَ فَصْلِ الْحُكْمِ

تکاى دادوەر بۆ ناکۆکیکاران پێش ئەوەى بڕیارەکە یەکلا ببێتەوە

٥٦٢. عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ زَوْجَ بَرِيرَةَi)كَانَ عَبْدًا يُقَالُ لَهُ: مُغِيثٌ h، كَأَنِّي أَنْظُرُ إِلَيْهِ يَطُوفُ خَلْفَهَا يَبْكِي وَدُمُوعُهُ تَسِيلُ عَلَى لِحْيَتِهِ، فَقَالَ النَّبِيُّ لِلْعَبَّاسِ h: «يَا عَبَّاسُ، أَلَا تَعْجَبْ مِنْ حُبِّ مُغِيثٍ بَرِيرَةَ، وَمِنْ بُغْضِ بَرِيرَةَ مُغِيثًا؟»، فَقَالَ لَهَا النَّبِيُّ : «لَوْ رَاجَعْتِيهِ، فَإِنَّهُ أَبُو وَلَدِكِ»، قَالَتْ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَتَأْمُرُنِي؟ قَالَ: «إِنَّمَا أَنَا شَفِيعٌ»، قَالَتْ: فَلَا حَاجَةَ لِي فِيهِ.

ئيبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پیاوەکەى بەریڕەi)کۆیلەیەک بوو پێی دەگوترا: موغيس h، هەر وەکوو ئەوەى ئێستا تەماشاى بکەم بینیم (دواى ئەوەى پێغەمبەر لەسەر داواى ژنەکە لێکى جیا کردنەوە) بەدوایدا دەگریا و فرمێسک بە ڕیشیدا دەهاتە خوارەوە، پێغەمبەر بە عەبباسی h فەرموو: «ئەى عەبباس ئایا سەرت سووڕ نامێنێت لە خۆشەویستیى موغیس بۆ بەریڕە و لە ڕقی بەریڕە بۆ موغیس؟»، پێغەمبەر بە بەریڕەى فەرموو: «خۆزگە دەگەڕایتەوە بۆ لاى، چونکە ئەو باوکى منداڵەکەتە»، گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا ئایا فەرمانم پێ دەکەیت؟ فەرمووى: «بەڵکوو من تەنها تکاکارم»، ئەویش گوتى: من هیچ پێویستییەکم پێی نییە.

مَا يَقْطَعُ الْقَضَاءُ

ئەوەى بڕیار و ناکۆکی پێ یەکلا دەکرێتەوە

٥٦٣. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّـكُمْ تَخْتَصِمُونَ إِلَيَّ، وَإِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ، وَلَعَلَّ بَعْضَكُمْ أَلْحَنُ بِحُجَّتِهِ مِنْ بَعْضٍ، فَإِنَّمَا أَقْضِي بَيْنَكُمَا عَلَى نَحْوِ مَا أَسْمَعُ، فَمَنْ قَضَيْتُ لَهُ مِنْ حَقِّ أَخِيهِ شَيْئاً، فَإِنَّمَا أَقْطَعُ لَهُ قِطْعَةً مِنَ النَّارِ».

ئوم سەلەمە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئێوە ناکۆکییەکانتان دەهێنن بۆ لام، بێگومان منیش مرۆڤم، پێدەچێت هەندێکتان زمانى بۆ بەڵگەهێنانەوە بەهێزتر بێت لەوى دیكه، منیش دادوەری دەکەم لە نێوانتاندا بەپێی ئەوەى دەیبیستم، جا هەر کەس هەق و مافی براکەیم دا بە ئەو، ئەوا با وەرینەگرێت، چونکە بێگومان بەشێک لە ئاگری بۆ دەبڕم».