كِتَابُ الْجُمْعَةِ

پەرتووكی هەینی

بَابُ التَّشْدِيدِ فِي التَّخَلُّفِ عَنِ الْجُمْعَةِ

باسی هەڕەشەى توند لە نەڕۆیشتن بۆ نوێژى هەینى

١٨٨. عَنْ أَبِي الْجَعْدِ الضَّمْرِيِّ h وَكَانَتْ لَهُ صُحْبَةٌ، عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ تَرَكَ ثَلَاثَ جُمَعٍ تَهَاوُنًا بِهَا طَبَعَ اللَّهُ عَلَى قَلْبِهِ».

ئەبو جەعدى زەمرى h کە هاوەڵى پێغەمبەر بوو، دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هەر کەس واز لە سێ (نوێژى) هەینى بهێنێت وەك بەسووك سەیركردنی، ئەوە بەهۆیەوە خوا مۆری ناوە بەسەر دڵیەوە».

١٨٩. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ، وَابْنِ عُمَر j يُحَدِّثَانِ: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ وَهُوَ عَلَى أَعْوَادِ مِنْبَرِهِ: «لَيَنْتَهِيَنَّ أَقْوَامٌ عَنْ وَدْعِهِمُ الْجُمُعَاتِ، أَوْ لَيَخْتِمَنَّ اللَّهُ عَلَى قُلُوبِهِمْ، وَلَيَكُونُنَّ مِنَ الْغَافِلِينَ».

ئيبن عەبباس و ئيبن عومەر j گێڕاویانەتەوە: پێغەمبەرى خوا لەسەر مینبەرە دارەکەى بوو فەرمووی: «خەڵکانێک واز لە هەینییەکانیان دێنن، نزیکە خوا مۆر بدات لەسەر دڵەکانیان و ببن بە یەکێک لەوانەى غافڵ و بێئاگان».