كِتَابُ الْخَيْلِ

پەرتووكی ئەسپ

بَابُ بَرَكَةِ الْخَيْلِ

باسی بەرەکەتى ئەسپ

٣٨٢. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «الْبَرَكَةُ فِي نَوَاصِي الْخَيْلِ».

ئەنەسی کوڕى مالیک h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بەرەکەت لە نێوچاوانى ئەسپدایە».

بَابُ فَتْلِ نَاصِيَةِ الْفَرَسِ

باسی بەستنەوەى نێوچاوانی ئەسپ

٣٨٣. عَنْ جَرِيرٍ h قَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَفْتِلُ نَاصِيَةَ فَرَسٍ بَيْنَ أُصْبُعَيْهِ، وَيَقُولُ:«الْخَيْلُ مَعْقُودٌ فِي نَوَاصِيهَا الْخَيْرُ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ: الْأَجْرُ وَالْغَنِيمَةُ».

جەریر h دەڵێت: پێغەمبەرى خوام بینى نێوچاوانى ئەسپی دەهۆنیەوە لە نێوان پەنجەکانى و دەیفەرموو: «لە نێوچاوانى ئەسپدا تا ڕۆژى دوایی خێر هەیە: پاداشت و دەستکەوتی جەنگی».

عَلَفُ الْخَيْلِ

ئالیک پێدانى ئەسپ

٣٨٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنْ رَسُولِ اللَّهِ قَالَ: «مَنِ احْتَبَسَ فَرَسًا فِي سَبِيلِ اللَّهِ إِيمَانًا بِاللَّهِ وَتَصْدِيقًا لِوَعْدِ اللَّهِ كَانَ شِبَعُهُ وَرِيُّهُ وَبَوْلُهُ وَرَوْثُهُ حَسَنَاتٍ فِي مِيزَانِهِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەس ئەسپێک لەپێناوى خوادا دابنێت وەک بڕوابوون بە خوا و بەڕاستدانانى بەڵێنەکانى، ئەوە تێرکردن و ئاودانى و میزکردنى و پیسییەکەى هەمووى دەبێتە خێر و چاکە بۆ سەر تەرازووەکەى».

بَابُ السَّبَقِ

باسی پێشبڕکێکردن

٣٨٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «لَا سَبَقَ إِلَّا فِي نَصْلٍ، أَوْ حَافِرٍ، أَوْ خُفٍّ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «دروست نییە وەرگرتنى ماڵ و سامان لە پێشبڕکێدا جگە لە پێشبڕکێکردنى یەکێک لەمانە: تیرهاوێشتن، یان پێشبڕکێی وشتر، یان پێشبڕکێی ئەسپ».

٣٨٦. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: كَانَتْ لِرَسُولِ اللَّهِ نَاقَةٌ تُسَمَّى الْعَضْبَاءَ لَا تُسْبَقُ، فَجَاءَ أَعْرَابِيٌّ عَلَى قَعُودٍ فَسَبَقَهَا فَشَقَّ عَلَى الْمُسْلِمِينَ، فَلَمَّا رَأَى مَا فِي وُجُوهِهِمْ، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، سُبِقَتِ الْعَضْبَاءُ، قَالَ: «إِنَّ حَقًّا عَلَى اللَّهِ أَنْ لَا يَرْتَفِعَ مِنَ الدُّنْيَا شَيْءٌ إِلَّا وَضَعَهُ».

ئەنەس h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا وشترێکى هه‌بوو پێی دەگوترا (الْعَضْبَاءَ) (گوێبڕاو)، هیچ وشترێک پێشی نەدەکەوت، دەشتەکییەک هات بەسەر وشترێکى تازەپێگەیشتووه‌وە بوو، پێش وشترەکەى پێغەمبەر کەوت، موسوڵمانان زۆریان پێناخۆش بوو، تەماشای ڕوخساری کردن، گوتیان: ئەى پێغەمبەری خوا پێشی وشتری (الْعَضْبَاءَ) درایەوە، فەرمووی: «بەڕاستى هه‌قە لەسەر خوا هەر شتێك خۆی بەرز بکاتەوە لە دونیادا، خوا دایبەزێنێت».

🖍   تێبینی:

(قَعُود): بریتییە لە هەر وشترێک تەمەنی دوو ساڵ تا پێنج ساڵ بێت.