كِتَابُ الْمَوَاقِيتِ

پەرتووكی كاتەكانی نوێژ

باب

باسێک

٦٤. عَنْ أَبَا مَسْعُودٍ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «نَزَلَ جِبْرِيلُ فَأَمَّنِي فَصَلَّيْتُ مَعَهُ، ثُمَّ صَلَّيْتُ مَعَهُ، ثُمَّ صَلَّيْتُ مَعَهُ، ثُمَّ صَلَّيْتُ مَعَهُ، ثُمَّ صَلَّيْتُ مَعَهُ»، يَحْسُبُ بِأَصَابِعِهِ خَمْسَ صَلَوَاتٍ.

ئەبو مەسعوود h دەڵێت: گوێم لێ بوو پێغەمبەرى خوا دەیفەرموو: «جیبریل دابەزی پێشنوێژیی بۆ کردم، منیش نوێژم لەگەڵدا کرد، پاشان نوێژم لەگەڵدا کرد، پاشان نوێژم لەگەڵدا کرد، پاشان نوێژم لەگەڵدا کرد، پاشان نوێژم لەگەڵدا کرد»، بە دەستەکانى پێنج جار ژماردى.

مَنْ أَدْرَكَ رَكْعَتَيْنِ مِنَ الْعَصْرِ

ئەو کەسه‌ی بە دوو ڕکاتی نوێژی عەسر ڕادەگات

٦٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «إِذَا أَدْرَكَ أَحَدُكُمْ أَوَّلَ سَجْدَةٍ مِنْ صَلَاةِ الْعَصْرِ قَبْلَ أَنْ تَغْرُبَ الشَّمْسُ فَلْيُتِمَّ صَلَاتَهُ، وَإِذَا أَدْرَكَ أَوَّلَ سَجْدَةٍ مِنْ صَلَاةِ الصُّبْحِ قَبْلَ أَنْ تَطْلُعَ الشَّمْسُ فَلْيُتِمَّ صَلَاتَهُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرمووی: «ئەگەر یەکێکتان گەیشتە یەکەم سوجدە لە نوێژی عەسر پێش ئەوەى خۆر ئاوا ببێت، ئەوە با نوێژەکەى تەواو بکات، ئەگەر گەیشتە یەکەم سوجدە لە نوێژی بەیانی پێش ئەوەى خۆر بێتەدەر، ئەوە با نوێژەکەى تەواو بکات».

تَأْخِيرُ الْمَغْرِبِ

دواخستنى نوێژی ئێوارە

٦٦. عَنْ أَبِي بَصْرَةَ الْغِفَارِيِّ h قَالَ: صَلَّى بِنَا رَسُولُ اللَّهِ الْعَصْرَ بِالْمُخَمَّصِ قَالَ: «إِنَّ هَذِهِ الصَّلَاةَ عُرِضَتْ عَلَى مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ فَضَيَّعُوهَا، وَمَنْ حَافَظَ عَلَيْهَا كَانَ لَهُ أَجْرُهُ مَرَّتَيْنِ، وَلَا صَلَاةَ بَعْدَهَا حَتَّى يَطْلُعَ الشَّاهِدُ»، وَالشَّاهِدُ: النَّجْمُ.

ئەبو بەصڕەى غیفاری h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا نوێژی عەسری بۆ کردین لە شوێنێک بە ناوی موخەممەص، فەرمووی: «بەڕاستى ئەم نوێژە فەڕز كرا لەسەر (ئوممەتانى) پێش ئێوە، بەڵام پشتگوێیان خست و چواندیان، هەر کەسێك بیانپارێزێت دوو جار پاداشتى بۆ هەیە، لەدواى ئەوەش نوێژ نییە تا ئەستێرە دەردەکەون». (الشَّاهِد)، واتە: ئەستێرە.

مَا يُسْتَحَبُّ مِنْ تَأْخِيرِ الْعِشَاءِ

پەسندییەتى دواخستنى نوێژی عیشا

٦٧. عَنْ جَابِرِ بْنِ سَمُرَةَ k قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يُؤَخِّرُ الْعِشَاء الْآخِرَةَ.

جابیری کوڕی سەموڕە k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا نوێژی عیشای دوا دەخست.

آخِرُ وَقْتِ الْعِشَاءِ

کۆتا کاتی نوێژی عیشا

٦٨. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: مَكَثْنَا ذَاتَ لَيْلَةٍ نَنْتَظِرُ رَسُولَ اللَّهِ لِعِشَاءِ الْآخِرَةِ، فَخَرَجَ عَلَيْنَا حِينَ ذَهَبَ ثُلُثُ اللَّيْلِ أَوْ بَعْدَهُ فَقَالَ حِينَ خَرَجَ: «إِنَّكُمْ تَنْتَظِرُونَ صَلَاةً مَا يَنْتَظِرُهَا أَهْلُ دِينٍ غَيْرُكُمْ، وَلَوْلَا أَنْ يَثْقُلَ عَلَى أُمَّتِي لَصَلَّيْتُ بِهِمْ هَذِهِ السَّاعَةَ»، ثُمَّ أَمَرَ الْمُؤَذِّنَ فَأَقَامَ ثُمَّ صَلَّى.

ئيبن عومەر k دەڵێت: شەوێک ماینەوە چاوەڕوانمان كرد پێغەمبەرى خوا نوێژی عیشامان بۆ بكات، لە كاتێكدا سێیەکی شەو تێپەڕیبوو، یان دوای سێیەکی شەو، جا هاتە دەرەوە بۆ لامان، فەرمووی: «ئێوە چاوەڕوانی نوێژێک دەکەن، شوێنکەوتووی هیچ ئایینێک چاوەڕوانی ناکات جگە لە ئێوە، ئەگەر قورس نەبووایە لەسەر ئوممەتەکەم، لەم کاتەدا نوێژم دەکرد»، پاشان فەرمانی کرد بە بانگدەر بانگی دا، پاشان نوێژی عیشای کرد.

الْإِسْفَارُ

نوێژی بەیانى لە کاتى ڕووناکبوونەوەی دونیا

٦٩. عَنْ مَحْمُودِ بْنِ لَبِيدٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «مَا أَسْفَرْتُمْ بِالْفَجْرِ فَإِنَّهُ أَعْظَمُ بِالْأَجْرِ».

مەحمودى کوڕی لەبید h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەرچەندە نوێژی بەیانیتان بە ڕووناکی کردبێت، ئەوە بێگومان پاداشتتان مەزنترە».

🖍   تێبینی:

لە زمانی عەرەبیدا وشەى: (أسْفَر) بە مانای (تَبَيَّن وانْكَشف) دێت، ڕوون بوویەوە و ئاشکرا بوو، بەپێى سیاق لێرەش دەردەکەوێ کە باسى کاتى ئەنجامدانى نوێژى بەیانییە لەو کاتەى دونیا ڕووناک دەبێتەوە.

السَّاعاتُ الَّتِي نُهِيَ عَنِ الصَّلَاةِ فِيهَا

ئەو کاتانەى ڕێگە نەدراوە نوێژیان تێدا بكرێت

٧٠. عَنْ عُقْبَةَ بْنَ عَامِرٍ الْجُهَنِيَّ h يَقُولُ: ثَلَاثُ سَاعَاتٍ كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَنْهَانَا أَنْ نُصَلِّيَ فِيهِنَّ أَوْ نَقْبُرَ فِيهِنَّ مَوْتَانَا: حِينَ تَطْلُعُ الشَّمْسُ بَازِغَةً حَتَّى تَرْتَفِعَ، وَحِينَ يَقُومُ قَائِمُ الظَّهِيرَةِ حَتَّى تَمِيلَ، وَحِينَ تَضَيَّفُ الشَّمْسُ لِلْغُرُوبِ حَتَّى تَغْرُبَ.

عوقبەى کوڕی عامیری جوهەنی h دەڵێت: سێ کات هەیە پێغەمبەرى خوا قەدەغەى کردووە لێمان نوێژی تێدا بکەین، یان مردووەکانمانی تێدا بنێژین: کاتێك خۆر دەردەچێت تا تەواو بەرز دەبێتەوە، کاتێك کەسێک هەڵدەستێت بۆ نوێژى نیوەڕۆ تا (خۆر لە نێوەڕاستى ئاسمان) دەترازێت و لادەدات، کاتێکیش خۆر لار دەبێتەوە بۆ ئاوابوون بەتەواوی دیار نامێنێ.

الرخصة في الصلاة بعد العصر

ڕێگەدان بە ئەنجامدانى نوێژى سوننەت لەدواى عەسر

٧١. عَنْ أَبِي سَلَمَةَ h: أَنَّهُ سَأَلَ عَائِشَةَ i عَنِ السَّجْدَتَيْنِ اللَّتَيْنِ كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يُصَلِّيهِمَا بَعْدَ الْعَصْرِ. فَقَالَتْ: إِنَّهُ كَانَ يُصَلِّيهِمَا قَبْلَ الْعَصْرِ، ثُمَّ إِنَّهُ شُغِلَ عَنْهُمَا أَوْ نَسِيَهُمَا فَصَلَّاهُمَا بَعْدَ الْعَصْرِ، وَكَانَ إِذَا صَلَّى صَلَاةً أَثْبَتَهَا.

ئەبو سەلەمە h دەگێڕێتەوە: پرسیاری کردووە لە عائیشە i دەربارەى ئەو دوو ڕکاتە (سوننەتە)ى کە پێغەمبەرى خوا دواى نوێژی عەسر دەیکرد، گوتى: پێغەمبەر دوو ڕکاتى پێش نوێژی عەسر دەکرد، پاشان جارێک سەرقاڵ کرا، یان بیری چوویەوە دوای نوێژی عەسر کردیەوە، جا ئەگەر هەر نوێژێکی بکردایە لەسەری بەردەوام دەبوو.

إِبَاحَةُ الصَّلَاةِ فِي السَّاعَاتِ كُلِّهَا بِمَكَّةَ

ئەنجامدانی نوێژ لە مەککە لە هەموو کاتێکدا ڕەوایە

٧٢. عَنْ جُبَيْرِ بْنِ مُطْعِمٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «يَا بَنِي عَبْدِ مَنَافٍ، لَا تَمْنَعُوا أَحَدًا طَافَ بِهَذَا الْبَيْتِ وَصَلَّى أَيَّةَ سَاعَةٍ شَاءَ مِنْ لَيْلٍ أَوْ نَهَارٍ».

جوبەیری کوڕی موتعيم h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «ئەى نەوەکانی عەبدولمەناف، ڕێگری هیچ کەسێک مەکەن كە تەوافی کەعبە بکات، لە هەر کاتێک بیەوێت نوێژی تێدا بکات لە شەو بێت یاخود ڕۆژ».

الْوَقْتُ الَّذِي يَجْمَعُ فِيهِ الْمُسَافِرُ بَيْنَ الظُّهْرِ وَالْعَصْرِ

ئەو کاتەى گەشتیار نوێژی نیوەڕۆ و عەسرى تێدا کۆ دەکاتەوە

٧٣. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ إِذَا ارْتَحَلَ قَبْلَ أَنْ تَزِيغَ الشَّمْسُ أَخَّرَ الظُّهْرَ إِلَى وَقْتِ الْعَصْرِ، ثُمَّ نَزَلَ فَجَمَعَ بَيْنَهُمَا، فَإِنْ زَاغَتِ الشَّمْسُ قَبْلَ أَنْ يَرْتَحِلَ صَلَّى الظُّهْرَ، ثُمَّ رَكِبَ.

ئەنەسى کوڕی مالیک h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا ئەگەر دەرچووبایە پێش ئەوەى خۆر لە نێوەڕاستى ئاسمان لایدابایە، نوێژی نیوەڕۆی دوا دەخست بۆ لای نوێژی عەسر، پاشان دادەبەزی و هەردوو نوێژەکەى پێکەوە کۆ دەکردەوە، جا ئەگەر خۆر لە نێوەڕاستى ئاسمان لایدابووایە پێش ئەوەى ده‌رچووبایە، نوێژی نیوەڕۆی دەکرد، پاشان دەکەوتە ڕێ.

الْحَالُ الَّتِي يُجْمَعُ فِيهَا بَيْنَ الصَّلَاتَيْنِ

ئەو حاڵەتەى کە دوو نوێژیان تێدا کۆ دەکرێتەوە

٧٤. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ إِذَا جَدَّ بِهِ السَّيْرُ جَمَعَ بَيْنَ الْمَغْرِبِ وَالْعِشَاء.

ئيبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا کاتێك پەلەى ڕۆیشتنى بووایە نوێژی ئێوارە و عیشای کۆ دەکردەوە.

الْجَمْعُ بَيْنَ الصَّلَاتَيْنِ فِي الْحَضَرِ

کۆکردنەوەى نێوان دوو نوێژ لە شوێنی نیشتەجێبوون

٧٥. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: صَلَّى رَسُولُ اللَّهِ الظُّهْرَ وَالْعَصْرَ جَمِيعًا، وَالْمَغْرِبَ وَالْعِشَاء جَمِيعًا مِنْ غَيْرِ خَوْفٍ وَلَا سَفَرٍ.

ئيبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا نوێژی نیوەڕۆ و عەسری پێکەوە ئەنجام دا، ئێوارە و عیشاشی پێکەوە ئەنجام دا، بەبێ ئەوەی ترس هەبێت، بەبێ ئەوەى لە گەشت بێت.

فَضْلُ الصَّلَاةِ لِمَوَاقِيتِهَا

پێگەو گەورەیی نوێژ لە کاتی خۆیدا

٧٦. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ h قَالَ: سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ أَيُّ الْعَمَلِ أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ b؟ قَالَ: «إِقَامُ الصَّلَاةِ لِوَقْتِهَا، وَبِرُّ الْوَالِدَيْنِ، وَالْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ b».

عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوود h دەڵێت: پرسیارم کرد لە پێغەمبەرى خوا چ کردەوەیەک لە لای خوا b زۆر خۆشەویستە؟ فەرمووی: «ئەنجامدانی نوێژ لە کاتی خۆیدا، چاکبوون لەگەڵ دایک و باوک، تێكۆشان لەپێناو خوادا b».

فِيمَنْ نَامَ عَنِ الصَّلَاةِ

دەربارەى ئەو کەسەى دەخەوێت و بەئاگا نایەتەوە بۆ نوێژ

٧٧. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: سُئِلَ رَسُولُ اللَّهِ عَنِ الرَّجُلِ يَرْقُدُ عَنِ الصَّلَاةِ أَوْ يَغْفُلُ عَنْهَا قَالَ: «كَفَّارَتُهَا أَنْ يُصَلِّيَهَا إِذَا ذَكَرَهَا».

ئەنەس h دەڵێت: پرسیار کرا لە پێغەمبەرى خوا لەبارەى کەسێکەوە دەخەوێت و بەئاگا نایەتەوە بۆ نوێژ، یان لێى بێئاگا دەبێت؟ فەرمووى: «کەفاڕەتى ئەوەیە ئەگەر بیری هاتەوە نوێژەکەى بکات».

إِعَادَةُ مَنْ نَامَ عَنِ الصَّلَاةِ لِوَقْتِهَا مِنَ الْغَدِ

قەزاکردنەوەى نوێژ لە هەمان کات لە ڕۆژى دواتر، بۆ ئەو کەسەى خەوتووە و خەبەری نەبۆتەوە

٧٨. عَنْ أَبِي قَتَادَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ لَمَّا نَامُوا عَنِ الصَّلَاةِ حَتَّى طَلَعَتِ الشَّمْسُ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «فَلْيُصَلِّهَا أَحَدُكُمْ مِنَ الْغَدِ لِوَقْتِهَا».

ئەبو قەتادە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا لەگەڵ (هاوەڵانی لە گەشتێک بوون) کە (شەو داهات) خەوتن، خەبەریان نەبوویەوە بۆ نوێژی بەیانى تا خۆر هەڵهات، فەرمووى: «با هەر یەکێکتان (کە نوێژى بەیانی لەدەست چووە) لە بەیانییەکەى دیكه‌ ئەنجامى بدات لە کاتی خۆیدا».

كَيْفَ يُقْضَى الْفَائِتُ مِنَ الصَّلَاةِ؟

ئەو کەسەى نوێژی چووە چۆن نوێژەکەى قەزا دەکاتەوە؟

٧٩. عَنْ بُرَيْدِ بْنِ أَبِي مَرْيَمَ عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: كُنَّا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ فِي سَفَرٍ فَأَسْرَيْنَا لَيْلَةً، فَلَمَّا كَانَ فِي وَجْهِ الصُّبْحِ، نَزَلَ رَسُولُ اللَّهِ فَنَامَ وَنَامَ النَّاسُ، فَلَمْ يَسْتَيْقِظْ إِلَّا بِالشَّمْسِ قَدْ طَلَعَتْ عَلَيْنَا، فَأَمَرَ رَسُولُ اللَّهِ الْمُؤَذِّنَ، فَأَذَّنَ، ثُمَّ صَلَّى الرَّكْعَتَيْنِ قَبْلَ الْفَجْرِ، ثُمَّ أَمَرَهُ فَأَقَامَ فَصَلَّى بِالنَّاسِ، ثُمَّ حَدَّثَنَا بِمَا هُوَ كَائِنٌ حَتَّى تَقُومَ السَّاعَةُ.

بوڕەیدەى کوڕی ئەبو مەڕیەم لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویەتى: ئێمە لەگەڵ پێغەمبەرى خوا بووین لە گەشتێکدا، شەوێک شەوڕۆییمان کرد، کاتێك نزیکی بەرەبەیان بووینەوە پێغەمبەرى خوا دابەزی خەوی لێکەوت، خەڵکەکەش خەویان لێکەوت، بەخەبەر نەهاتین هەتا کاتێك خۆر هەڵهاتبوو، (پێغەمبەرى خوا کە بەخەبەر هات) فەرمانی بە بانگدەر کرد (بانگ بدات) ئەویش بانگی دا، پاشان دوو ڕکات (سوننەت)ی پێش نوێژی به‌یانی كرد، ئینجا فەرمانی کرد قامەت بکرێت، دوایی نوێژی بۆ خەڵک کرد، پاشان فەرمایشتی فەرموو دەربارەى ئەوەى ڕوو دەدات هەتا ئەو ڕۆژەى قیامەت هەڵدەستێت.