كِتَابُ الْإِيمَانِ وَشَرَائِعِهِ

په‌رتووكی بڕوا (ئیمان) و یاسا و ڕێساكانی

ذِكْرُ أَفْضَلِ الْأَعْمَالِ

باسی چاکترینى کردەوەکان

٥١٦. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ حُبْشِيٍّ الْخَثْعَمِيِّ h: أَنَّ النَّبِيَّ سُئِلَ: أَيُّ الْأَعْمَالِ أَفْضَلُ؟ فَقَالَ: «إِيمَانٌ لَا شَكَّ فِيهِ، وَجِهَادٌ لَا غُلُولَ فِيهِ، وَحَجَّةٌ مَبْرُورَةٌ».

عەبدوڵڵاى کوڕى حوبشی خه‌سعەمى h دەگێڕێتەوە: پرسیار کرا لە پێغەمبەر کام لە کردەوەکان چاکترینە؟ فەرمووى: «بڕواهێنانێک هیچ گومانێکى تێدا نەبێت، وە جیهادێک هیچ دزییەکى تێدا نەبێت، هەروەها حەجێکى وەرگیراویش».

صِفَةُ الْإِيمَانِ وَالْإِسْلَامِ

سیفاتى ئیمان و ئیسلام

٥١٧. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ وَأَبِي ذَرٍّ k قَالَا: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَجْلِسُ بَيْنَ ظَهْرَانَيْ أَصْحَابِهِ، فَيَجِيءُ الْغَرِيبُ فَلَا يَدْرِي أَيُّهُمْ هُوَ حَتَّى يَسْأَلَ، فَطَلَبْنَا إِلَى رَسُولِ اللَّهِ أَنْ نَجْعَلَ لَهُ مَجْلِساً يَعْرِفُهُ الْغَرِيبُ إِذَا أَتَاهُ، فَبَنَيْنَا لَهُ دُكَّاناً مِنْ طِينٍ، كَانَ يَجْلِسُ عَلَيْهِ، وَإِنَّا لَجُلُوسٌ وَرَسُولُ اللَّهِ فِي مَجْلِسِهِ، إِذْ أَقْبَلَ رَجُلٌ أَحْسَنُ النَّاسِ وَجْهاً، وَأَطْيَبُ النَّاسِ رِيحاً، كَأَنَّ ثِيَابَهُ لَمْ يَمَسَّهَا دَنَسٌ، حَتَّى سَلَّمَ فِي طَرَفِ الْبِسَاطِ فَقَالَ: السَّلَامُ عَلَيْكَ يَا مُحَمَّدُ، فَرَدَّ عَلَيْهِ السَّلَامُ، قَالَ: أَدْنُو يَا مُحَمَّدُ، قَالَ: «ادْنُهْ»، فَمَا زَالَ يَقُولُ: أَدْنُو مِرَاراً، وَيَقُولُ لَهُ: «ادْنُ»، حَتَّى وَضَعَ يَدَهُ عَلَى رُكْبَتَيْ رَسُولِ اللَّهِ ، قَالَ: يَا مُحَمَّدُ، أَخْبِرْنِي مَا الْإِسْلَامُ؟ قَالَ: «الْإِسْلَامُ أَنْ تَعْبُدَ اللَّهَ، وَلَا تُشْرِكَ بِهِ شَيْئاً، وَتُقِيمَ الصَّلَاةَ، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ، وَتَحُجَّ الْبَيْتَ، وَتَصُومَ رَمَضَانَ»، قَالَ: إِذَا فَعَلْتُ ذَلِكَ فَقَدْ أَسْلَمْتُ؟ قَالَ: «نَعَمْ»، قَالَ: صَدَقْتَ. فَلَمَّا سَمِعْنَا قَوْلَ الرَّجُلِ صَدَقْتَ أَنْكَرْنَاهُ، قَالَ: يَا مُحَمَّدُ، أَخْبِرْنِي مَا الْإِيمَانُ؟ قَالَ: «الْإِيمَانُ بِاللَّهِ، وَمَلَائِكَتِهِ، وَالْكِتَابِ، وَالنَّبِيِّينَ، وَتُؤْمِنُ بِالْقَدَرِ»، قَالَ: فَإِذَا فَعَلْتُ ذَلِكَ فَقَدْ آمَنْتُ؟ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «نَعَمْ»، قَالَ: صَدَقْتَ. قَالَ: يَا مُحَمَّدُ، أَخْبِرْنِي مَا الْإِحْسَانُ؟ قَالَ: «أَنْ تَعْبُدَ اللَّهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ»، قَالَ: صَدَقْتَ. قَالَ: يَا مُحَمَّدُ، أَخْبِرْنِي مَتَى السَّاعَةُ؟ قَالَ: فَنَكَسَ فَلَمْ يُجِبْهُ شَيْئاً، ثُمَّ أَعَادَ، فَلَمْ يُجِبْهُ شَيْئاً، ثُمَّ أَعَادَ فَلَمْ يُجِبْهُ شَيْئاً، وَرَفَعَ رَأْسَهُ فَقَالَ: «مَا الْمَسْئُولُ عَنْهَا بِأَعْلَمَ مِنَ السَّائِلِ، وَلَكِنْ لَهَا عَلَامَاتٌ تُعْرَفُ بِهَا، إِذَا رَأَيْتَ الرِّعَاءَ الْبُهُمَ يَتَطَاوَلُونَ فِي الْبُنْيَانِ، وَرَأَيْتَ الْحُفَاةَ الْعُرَاةَ مُلُوكَ الْأَرْضِ، وَرَأَيْتَ الْمَرْأَةَ تَلِدُ رَبَّهَا، خَمْسٌ لَا يَعْلَمُهَا إِلَّا اللَّهُ: ﴿ إِنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥ عِلۡمُ ٱلسَّاعَةِ ﴾، إِلَى قَوْلِهِ: ﴿ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرُۢ ﴾ لقمان: 34»، ثُمَّ قَالَ: «لَا وَالَّذِي بَعَثَ مُحَمَّداً بِالْحَقِّ هُدًى وَبَشِيرَاً، مَا كُنْتُ بِأَعْلَمَ بِهِ مِنْ رَجُلٍ مِنْكُمْ، وَإِنَّهُ لَجِبْرِيلُ نَزَلَ فِي صُورَةِ دِحْيَةَ الْكَلْبِيِّ».

ئەبو هوڕەیڕە و ئەبو زەر k ده‌ڵێن: پێغەمبەرى خوا لە نێوان هاوەڵەکانیدا دادەنیشت، کەسێکى نەناسراو دەهات نەیدەزانی کامەیان ئەوە هەتا پرسیاری لێ بکات، داوامان کرد شوێنێک بۆ پێغەمبەرى خوا دابنێین کاتێك کەسێکی نەناسراو دێت بیناسێتەوە، جێگایەکمان بۆی دروست کرد لە قوڕ لەسەری دادەنیشت، ئێمە دادەنیشتین پێغەمبەرى خوا لە شوێنەکەی خۆی دادەنیشت، لەناکاو پیاوێک هات جوانترین ڕوخساری هەبوو، خۆشترین بۆنیشی لێ دەهات، جلەکانی هیچ پیسییەکی پێوە دیار نەبوو، هەتا لە تەنیشت ڕاخەرەکە جێگیر بوو، گوتی: سڵاوی خوات لێ بێت ئەى موحەممەد، وەڵامی سڵاوه‌كه‌ی دایەوە، گوتی: نزیک بەرەوە ئەى موحەممەد، فەرمووى: «نزیکى بکەنەوە»، بەردەوام چەند جارێک گوتی: نزیک بەرەوە، ئەویش پێی دەفەرموو: «نزیک بەرەوە»، هەتا دەستى خستە سەر ئەژنۆی پێغەمبەرى خوا ، گوتی: ئەى موحەممەد هەواڵم بدەرێ ئیسلام چییە؟ فەرمووى: «ئیسلام ئەوەیە خوا بپەرستیت و هاوەڵى بۆ دانەنێیت، نوێژەکانیشت بەچاکى ئەنجام بدەیت و زەکاتى ماڵەکەیشت دەربکەیت و حەجى ماڵى خوا بکەیت و ڕۆژووى مانگى ڕەمەزانیش بگریت»، گوتی: ئەگەر ئەوەم کرد ئەوا موسوڵمان دەبم؟ فەرمووى: «بەڵێ»، گوتى: ڕاستت فەرموو. کاتێ بیستمان پیاوەکە گوتی: ڕاستت فەرموو، سەرمان لێى سووڕ ما، گوتى: هەواڵم بدەرێ بڕواهێنان چییە؟ فەرمووى: «بڕوا بە خوا بهێنیت، وە بە فریشتەکانى و کتێبەکانى و پێغەمبەرانى، وە بڕوا بهێنیت بە قەزا و قەدەر»، گوتی: ئەگەر ئەوەم کرد ئەوا بڕوام هێناوە؟ پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «بەڵێ»، گوتى: ڕاستت فەرموو، گوتى: ئەى موحەممەد هەواڵم بدەرێ ئیحسان چییە؟ فەرمووى: «خوا بپەرستیت هەر وەک ئەوەى دەیبینیت، ئەگەر تۆش ئەو نەبینیت بێگومان ئەو تۆ دەبینێت»، گوتى: ڕاستت فەرموو، گوتى: ئەى موحەممەد هەواڵم بدەرێ کەى ڕۆژى دوایی دێت؟ (ڕاوی) گوتى: سەرى داخست و هیچ وەڵامى نەدایەوە، پاشان دووبارەى کردەوە، هیچ وەڵامى نەدایەوە، پاشان دووبارەى کردەوە، هیچ وەڵامى نەدایەوە، ئینجا سەرى بەرز کردەوە و فەرمووى: «پرسیارلێکراو هەر ئەوەندەى پرسیارکەرى لێ دەزانێت، بەڵام چەند نیشانەیەکى هەیە پێی دەناسرێتەوە، ئەگەر بینیت شوانى ئاژەڵ خانووەکانیان بەرز دەکەنەوە قات لە سەر قات، خەڵکانى پێخاوس و پێپەتى و ڕووتوقووتیش بوون بە پاشاى سەر زەوى، بینیشت کەنیزەک منداڵى دەبێت لە گەورەکەى و منداڵەکەى دەبێتە سەید و گەورەى دایکى، پێنج شت هەن کەس نایانزانێت جگە لە خوا: ﴿ إِنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥ عِلۡمُ ٱلسَّاعَةِ ﴾، واتە: بەڕاستى لاى خوایە زانیارى کاتى هاتنى ڕۆژى دوایی. هەتا فەرمایشتى خوا b: ﴿ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرُۢ ﴾، واتە: بەڕاستى خوا زانا و ئاگادارە». پاشان فەرمووى: «نەخێر، سوێند بەو خوایەى موحەممەدى بەهەق ناردووە بۆ ڕێنمایی و مژدەدان، منیش هەر ئەوەندەى یەکێک لە ئێوەى لێ دەزانم، بەڕاستى ئەوە جیبریل بوو دابەزیى لەسەر شێوەى پیاوێک بە ناوی دیحیەى کەلبی».

تَأْوِيلُ قَوْلِهِ : {قَالَتِ ٱلۡأَعۡرَابُ ءَامَنَّاۖ قُل لَّمۡ تُؤۡمِنُواْ وَلَٰكِن قُولُوٓاْ أَسۡلَمۡنَا} الحجرات: 14

تەفسیرى فەرمایشتى خوا b: {قَالَتِ ٱلۡأَعۡرَابُ ءَامَنَّاۖ قُل لَّمۡ تُؤۡمِنُواْ وَلَٰكِن قُولُوٓاْ أَسۡلَمۡنَا}

٥١٨. عَنْ سَعْدٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَسَمَ قَسْماً، فَأَعْطَى نَاساً، وَمَنَعَ آخَرِينَ، فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَعْطَيْتَ فُلَاناً، وَمَنَعْتَ فُلَاناً، وَهُوَ مُؤْمِنٌ؟ قَالَ: «لَا تَقُلْ مُؤْمِنٌ، وَقُلْ مُسْلِمٌ»، قَالَ ابْنُ شِهَابٍ: ﴿ قَالَتِ ٱلۡأَعۡرَابُ ءَامَنَّا ﴾ الحجرات: 14.

سەعد h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا دەستکەوتێکی دابەش کرد، بە خەڵکانێکى بەخشی و بە خەڵکانێكی دیكه‌ی نەبەخشی، گوتم: ئەی پێغەمبەری خوا، بە فڵانە کەست بەخشی و بە فڵانت نەبەخشی، ئەویش بڕوادارە، فەرمووى: «مەڵێ بڕوادارە، بڵێ موسوڵمانە، (چونکە ئیمان پەیوەستە بە دڵەوە، بەڵام ئیسلام پەیوەستە بە ڕواڵەتەوە، بۆیە هیچ کەس ناتوانێت حوکم بدات بەسەر دڵی کەسێکى دیكه‌دا)». ئیبن شیهاب دەڵێت: ﴿ قَالَتِ ٱلۡأَعۡرَابُ ءَامَنَّا ﴾، واتە: دەشتەکییەکان گوتیان: بڕوامان هێنا.

صِفَةُ الْمُؤْمِنِ

سیفەتی بڕوادار

٥١٩. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنْ رَسُولِ اللَّهِ قَالَ: «الْمُسْلِمُ مَنْ سَلِمَ النَّاسُ مِنْ لِسَانِهِ وَيَدِهِ، وَالْمُؤْمِنُ مَنْ أَمِنَهُ النَّاسُ عَلَى دِمَائِهِمْ وَأَمْوَالِهِمْ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «موسوڵمان ئەو کەسەیە خەڵکی پارێزراو بن لە زمان و دەستى، بڕواداریش ئەو کەسەیە خەڵکی دڵنیا بن لێی لە خوێن و ماڵ و سامانیان».

صِفَةُ الْمُسْلِمِ

سیفەتى موسوڵمان

٥٢٠. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «الْمُسْلِمُ مَنْ سَلِمَ الْمُسْلِمُونَ مِنْ لِسَانِهِ وَيَدِهِ، وَالْمُهَاجِرُ مَنْ هَجَرَ مَا نَهَى اللَّهُ عَنْهُ».

عەبدوڵڵاى کوڕی عەمر k دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «موسوڵمان ئەو کەسەیە موسوڵمانان پارێزراو بن لە زمان و دەستى، کۆچکەریش ئەو کەسەیە لەو شتە کۆچ بکات کە خوا قەدەغەى کردوە».

٥٢١. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ صَلَّى صَلَاتَنَا، وَاسْتَقْبَلَ قِبْلَتَنَا، وَأَكَلَ ذَبِيحَتَنَا فَذَلِكُمُ الْمُسْلِمُ».

ئەنەس h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێك وەکوو ئێمە نوێژى کرد و ڕووی لە قیبلەکەمان کرد و سەربڕاوەکانمانى خوارد، ئەوە موسوڵمانە».

حُسْنُ إِسْلَامِ الْمَرْءِ

چاکی و جوانیى ئیسلامەتیى مرۆڤ

٥٢٢. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا أَسْلَمَ الْعَبْدُ فَحَسُنَ إِسْلَامُهُ، كَتَبَ اللَّهُ لَهُ كُلَّ حَسَنَةٍ كَانَ أَزْلَفَهَا، وَمُحِيَتْ عَنْهُ كُلُّ سَيِّئَةٍ كَانَ أَزْلَفَهَا، ثُمَّ كَانَ بَعْدَ ذَلِكَ الْقِصَاصُ، الْحَسَنَةُ بِعَشْرَةِ أَمْثَالِهَا إِلَى سَبْعِ مِائَةِ ضِعْفٍ، وَالسَّيِّئَةُ بِمِثْلِهَا إِلَّا أَنْ يَتَجَاوَزَ اللَّهُ b عَنْهَا».

ئەبو سەعیدى خودری h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەگەر بەندە موسوڵمان بوو، بە شێوەیەکى چاک هەم بە دڵ و هەم بە لاشە، خوا هەموو چاکەیەکى بۆ دەنووسێت کە لە سەردەمى بێبڕواییدا کردوویەتى، وە هەموو گوناهێکی بۆ دەسڕێتەوە كە پێشتر ئەنجامی دابێت، پاشان دواى ئەوە بە هاوشێوەبوونە، چاکەیەک بەرانبەرە بە دە ئەوەندە هەتا حەود سەد ئەوەندە، خراپەیەکیش بە وێنەى خۆی مەگەر خوا b چاوپۆشی لێ بکات».

ذِكْرُ شُعَبِ الْإِيمَانِ

باسی بەش و پلەکانى ئیمان

٥٢٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «الْإِيمَانُ بِضْعٌ وَسَبْعُونَ شُعْبَةً، وَالْحَيَاءُ شُعْبَةٌ مِنَ الْإِيمَانِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «ئیمان حەفتا و ئەوەندە بەشە، شەرم و حەیاش بەشێکە لە ئیمان».

🖍   تێبینی:

(بِضْع): لە زمانى عەرەبیدا ژمارە سێ (3) بۆ نۆ (9)، واته‌: (9،8،7،6،5،4،3) هەمووى دەگرێتەوە.

٥٢٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «الْإِيمَانُ بِضْعٌ وَسَبْعُونَ شُعْبَةً، أَفْضَلُهَا لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَوْضَعُهَا إِمَاطَةُ الْأَذَى عَنِ الطَّرِيقِ، وَالْحَيَاءُ شُعْبَةٌ مِنَ الْإِيمَانِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئیمان حەفتا و ئەوەندە بەشە، چاکترین و باڵاترینیان (لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّه)یە، کەمترینیشیان لابردنى ئاستەنگێکە لەسەر ڕێگا، شەرم و حەیاش بەشێکە لە ئیمان».

تَفَاضُلُ أَهْلِ الْإِيمَانِ

جیاوازیی بڕواداران لە پلەکانى بڕوادا

٥٢٥. عَنْ عَمْرِو بْنِ شُرَحْبِيلَ، عَنْ رَجُلٍ مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مُلِئَ عَمَّارٌ إِيمَاناً إِلَى مُشَاشِهِ».

عەمری کوڕى شوڕەحبیل دەگێڕێتەوە: لە پیاوێک لە هاوەڵانى پێغەمبەر گوتوویه‌تی: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «عەممار ئیمانی پڕ بووە لە نووکی پێیەوە تا سەری».

زِيَادَةُ الْإِيمَانِ

زیادبوونى ئیمان

٥٢٦. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَا مُجَادَلَةُ أَحَدِكُمْ فِي الْحَقِّ، يَكُونُ لَهُ فِي الدُّنْيَا بِأَشَدَّ مُجَادَلَةً مِنَ الْمُؤْمِنِينَ لِرَبِّهِمْ فِي إِخْوَانِهِمُ الَّذِينَ أُدْخِلُوا النَّارَ». قَالَ: «يَقُولُونَ: رَبَّنَا إِخْوَانُنَا كَانُوا يُصَلُّونَ مَعَنَا، وَيَصُومُونَ مَعَنَا وَيَحُجُّونَ مَعَنَا، فَأَدْخَلْتَهُمُ النَّارَ؟»، قَالَ: «فَيَقُولُ: اذْهَبُوا فَأَخْرِجُوا مَنْ عَرَفْتُمْ مِنْهُمْ»، قَالَ: «فَيَأْتُونَهُمْ فَيَعْرِفُونَهُمْ بِصُوَرِهِمْ فَمِنْهُمْ مَنْ أَخَذَتْهُ النَّارُ إِلَى أَنْصَافِ سَاقَيْهِ، وَمِنْهُمْ مَنْ أَخَذَتْهُ إِلَى كَعْبَيْهِ، فَيُخْرِجُونَهُمْ فَيَقُولُونَ: رَبَّنَا قَدْ أَخْرَجْنَا مَنْ أَمَرْتَنَا». قَالَ:«وَيَقُولُ: أَخْرِجُوا مَنْ كَانَ فِي قَلْبِهِ وَزْنُ دِينَارٍ مِنَ الْإِيمَانِ، ثُمَّ قَالَ: مَنْ كَانَ فِي قَلْبِهِ وَزْنُ نِصْفِ دِينَارٍ حَتَّى يَقُولَ: مَنْ كَانَ فِي قَلْبِهِ وَزْنُ ذَرَّةٍ». قَالَ أَبُو سَعِيدٍ h: فَمَنْ لَمْ يُصَدِّقْ فَلْيَقْرَأْ هَذِهِ الْآيَةَ: ﴿ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغۡفِرُ أَن يُشۡرَكَ بِهِۦ وَيَغۡفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُ ﴾، إِلَى: ﴿ عَظِيمًا ﴾ النساء: 48.

ئەبو سەعیدى خودرى h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «یەکێک لە ئێوە چەندە مشتومڕ و داکۆکى لە هەق دەکات لە دونیادا، ئەوا لە ڕۆژى دواییدا سەختتر داکۆکى دەکەن لە پەروەردگاریان لەبارەى ئەو برایانەیان کە چوونەتە نێو ئاگره‌وه»، فه‌رمووی: «دەڵێن: پەروەردگارمان براکانمان لەگەڵ ئێمەدا نوێژیان دەکرد و ڕۆژوویان لەگەڵمان دەگرت و حەجیان لەگەڵماندا ئەنجام دەدا، تۆیش ئەوانت خستۆتە نێو ئاگرەوە؟»، فه‌رمووی: «دەفەرموێت: بڕۆن کێ دەناسن لێیان دەریانبهێنن»، فەرمووى: «دەچن بۆ لایان بە شێوەیان دەیانناسنەوە، هەندێکیان ئاگر تا نیوەى قاچی ڕۆیشتووە، هەندێکیان تا پاژنەى پێی، جا دەریاندەهێنن و دەڵێن: ئەى پەروەردگارمان دەرمانبهێنە لەو شوێنەى فەرمانت پێ کردووین»، فەرمووى: «خوا دەفەرموێت: دەربچن ئەوەى بەئەندازەى کێشى دینارێک ئیمان لە دڵیدایە، پاشان فەرمووى: هەر کەس بەئەندازەى کێشی نیو دینار، هەتا دەفەرموێت: هەر کەس بەئەندازەى کێشی دانەوێڵەیەک لە دڵیدایە». ئەبو سەعید h دەڵێ: هەر کەس بڕوا ناکات با ئەم ئایەتە بخوێنێتەوە: ﴿ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغۡفِرُ أَن يُشۡرَكَ بِهِۦ وَيَغۡفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُ ﴾، واتە: بێگومان خوا خۆش نابێت هاوبەشی بۆ دابنرێت، جگە لەوە لە هەموو تاوانەکانى دیكه خۆش دەبێت بۆ هەر کەس ویستى لەسەر بێت. هەتا: ﴿ عَظِيمًا ﴾.

عَلَامَةُ الْإِيمَانِ

نیشانەى بڕواداری

٥٢٧. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى أَكُونَ أَحَبَّ إِلَيْهِ مِنْ وَلَدِهِ، وَوَالِدِهِ، وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ».

ئەنەس h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هیچ یەکێک لە ئێوە ئیمانى تەواو نابێت هەتا من لەلاى خۆشەویستتر نەبم لە ماڵ و منداڵ و دایك و باوك و خەڵکى بەگشتى».

٥٢٨. عَنْ أَنَسٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ، لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى يُحِبَّ لِأَخِيهِ مَا يُحِبُّ لِنَفْسِهِ مِنَ الْخَيْرِ».

ئەنەس h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «سوێند بەو خوایەى گیانی موحه‌ممه‌دی بەدەستە، هیچ یەکێک لە ئێوە ئیمانى تەواو نییە هەتا ئەوەى بۆ خۆی پێیخۆشە لە خێر و چاکە بۆ براکەشی پێیخۆش نه‌بێت».

٥٢٩. عَنْ عَلِيّ h: إِنَّهُ لَعَهْدُ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ إِلَيَّ: «أَنَّهُ لَا يُحِبُّكَ إِلَّا مُؤْمِنٌ، وَلَا يَبْغُضُكَ إِلَّا مُنَافِقٌ».

عەلی h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری نەخوێندەوار پەیمانی پێ دام: «هیچ کەسێك تۆی خۆش ناوێت جگە لە بڕوادار، هیچ کەسێكیش ڕقی لە تۆ نابێت جگە لە دووڕوو».

أَحَبُّ الدِّينِ إِلَى اللَّهِ b

خۆشەویستترین (شێوەى) ئایینداری لای خوا b

٥٣٠. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ النَّبِيَّ دَخَلَ عَلَيْهَا وَعِنْدَهَا امْرَأَةٌ، فَقَالَ: «مَنْ هَذِهِ؟»، قَالَتْ: فُلَانَةُ، لَا تَنَامُ تَذْكُرُ مِنْ صَلَاتِهَا. فَقَالَ: «مَهْ، عَلَيْكُمْ مِنَ الْعَمَلِ مَا تُطِيقُونَ، فَوَاللَّهِ لَا يَمَلُّ اللَّهُ b حَتَّى تَمَلُّوا»، وَكَانَ أَحَبَّ الدِّينِ إِلَيْهِ مَا دَامَ عَلَيْهِ صَاحِبُهُ.

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر هاتە ژوورەوە بۆ لای ئافرەتێکی لەلا بوو، فەرمووى: «ئەمە کێیە؟»، گوتى: فڵانە کەس، بەردەوام خەریکی نوێژکردنە، فەرمووی: «بێدەنگ بە و وەسفی مەکە، ئەوەى لە تواناتاندایە ئەوە ئەنجام بدەن، سوێند بە خوا b، بەڕاستى خوا بێزار نابێت تا ئێوە بێزار دەبن»، خۆشەویستترین پەرستش لای پێغەمبەر ئەوە بووە کە خاوەنەکەى لەسەری بەردەوام بێت.

مَثَلُ الْمُنَافِقِ

نموونەى (مرۆڤى) دووڕوو

٥٣١. عَنْ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «مَثَلُ الْمُنَافِقِ كَمَثَلِ الشَّاةِ الْعَائِرَةِ بَيْنَ الْغَنَمَيْنِ، تَعِيرُ فِي هَذِهِ مَرَّةً، وَفِي هَذِهِ مَرَّةً، لَا تَدْرِي أَيَّهَا تَتْبَعُ».

ئيبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتی: «نموونەى دووڕوو وەکوو نموونەى کاوڕێکە بیەوێت بەران بگرێت لە نێوان دوو ڕانەمەڕدا، جارێك دەچێت بۆ لای ئەم ڕانەمەڕە جارێکی دیكه‌ بۆ لای ئەو ڕانەمەڕەکە، نازانێت شوێنی کامەیان بکەوێت. (دووڕووش بە ڕواڵەت لەگەڵ موسوڵمانانە، بە دڵیش لەگەڵ بێبڕوایانە)».

مَثَلُ الَّذِي يَقْرَأُ الْقُرْآنَ مِنْ مُؤْمِنٍ وَمُنَافِقٍ

نموونەى قوڕئانخوێندنی (مرۆڤى) بڕوادار و (مرۆڤى) دووڕوو

٥٣٢. عَنْ أَبي مُوسَى الْأَشْعَرِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَثَلُ الْمُؤْمِنِ الَّذِي يَقْرَأُ الْقُرْآنَ، مَثَلُ الْأُتْرُجَّةِ طَعْمُهَا طَيِّبٌ، وَرِيحُهَا طَيِّبٌ، وَمَثَلُ الْمُؤْمِنِ الَّذِي لَا يَقْرَأُ الْقُرْآنَ، كَمَثَلِ التَّمْرَةِ طَعْمُهَا طَيِّبٌ، وَلَا رِيحَ لَهَا، وَمَثَلُ الْمُنَافِقِ الَّذِي يَقْرَأُ الْقُرْآنَ، كَمَثَلِ الرَّيْحَانَةِ، رِيحُهَا طَيِّبٌ، وَطَعْمُهَا مُرٌّ، وَمَثَلُ الْمُنَافِقِ الَّذِي لَا يَقْرَأُ الْقُرْآنَ، كَمَثَلِ الْحَنْظَلَةِ طَعْمُهَا مُرٌّ، وَلَا رِيحَ لَهَا».

ئەبو مووسای ئەشعەری h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «نموونەى ئەو بڕوادارەى کە قوڕئان دەخوێنێت، وەکوو پرتەقاڵ وایە تامی خۆشە و بۆنیشی خۆشە، وە نموونەى ئەو بڕوادارەى کە قوڕئان ناخوێنێت، وەکوو خورما وایە تامی خۆشە و بۆنی نییە، وە نموونەى ئەو دووڕووەى کە قوڕئان دەخوێنێت وەکوو ڕەیحانە وایە بۆنی خۆشە و تامی تاڵە، وە نموونەى ئەو دووڕووەی کە قوڕئان ناخوێنێت، وەکوو گوژاڵک وایە تامی تاڵە و بۆنی نییە».