كِتَابُ الْجَنَائِزِ

په‌رتووكی جه‌نازه‌

بَابُ تَمَنِّي الْمَوْتِ

باسی ئاواتخواستنی مردن

٢١٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «لَا يَتَمَنَّيَنَّ أَحَدٌ مِنْكُمُ الْمَوْتَ، إِمَّا مُحْسِنًا فَلَعَلَّهُ أَنْ يَزْدَادَ خَيْرًا، وَإِمَّا مُسِيئًا فَلَعَلَّهُ أَنْ يَسْتَعْتِبَ».

ئه‌بو هوڕه‌يڕه‌ h ده‌گێرێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموويه‌تى: «با هيچ كه‌سێكتان ئاواتى مردن نه‌خوازێت، يان چاكه‌خوازه‌، به‌ڵكوو له‌ ژياندا خێر و چاكه‌ى زياتر بكات، يان گوناهباره،‌ به‌ڵكوو له‌ ژياندا داوای لێخۆشبوون بكات و بگه‌ڕێته‌وه‌ له‌ گوناهو خراپه‌».

الدُّعَاءُ بِالْمَوْتِ

نزاكردنی مردن

٢١٤. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تَدْعُوا بِالْمَوْتِ وَلَا تَتَمَنَّوْهُ، فَمَنْ كَانَ دَاعِيًا لَا بُدَّ فَلْيَقُلْ: اللَّهُمَّ أَحْيِنِي مَا كَانَتِ الْحَيَاةُ خَيْرًا لِي، وَتَوَفَّنِي إِذَا كَانَتِ الْوَفَاةُ خَيْرًا لِي».

ئه‌نه‌س h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموويه‌تى: «داواى مردن مه‌كه‌ن و ئاواتی بۆ مه‌خوازن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ر داوا ده‌كات با بڵێ: خوايه‌ بمژيێنه‌ هه‌تا ژيان خێری تێدايه‌ بۆم، وه‌ بممرێنه‌ ئه‌گه‌ر مردن خێری تێدايه‌ بۆم».

كَثْرَةُ ذِكْرِ الْمَوْتِ

زۆر یادكردنه‌وه‌ی مردن

٢١٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَكْثِرُوا ذِكْرَ هَاذِمِ اللَّذَّاتِ».

ئه‌بو هوڕه‌يڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموويه‌تى: «زۆر يادى ڕوخێنه‌ری چێژ و له‌زه‌ته‌كان بكه‌نه‌وه‌ (كه‌ مردنه‌).

فِيمَنْ أَحَبَّ لِقَاءَ اللَّهِ

ده‌رباره‌ی كه‌سێك حه‌ز بكات به‌ گه‌یشتن به‌ خوا

٢١٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ أَحَبَّ لِقَاءَ اللَّهِ أَحَبَّ اللَّهُ لِقَاءَهُ، وَمَنْ كَرِهَ لِقَاءَ اللَّهِ كَرِهَ اللَّهُ لِقَاءَهُ»، قَالَ شُرَيْحٌ: فَأَتَيْتُ عَائِشَةَ i، فَقُلْتُ: يَا أُمَّ الْمُؤْمِنِينَ، سَمِعْتُ أَبَا هُرَيْرَةَ h يَذْكُرُ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ حَدِيثًا إِنْ كَانَ كَذَلِكَ فَقَدْ هَلَكْنَا، قَالَتْ: وَمَا ذَاكَ؟ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ أَحَبَّ لِقَاءَ اللَّهِ أَحَبَّ اللَّهُ لِقَاءَهُ، وَمَنْ كَرِهَ لِقَاءَ اللَّهِ كَرِهَ اللَّهُ لِقَاءَهُ»، وَلَكِنْ لَيْسَ مِنَّا أَحَدٌ إِلَّا وَهُوَ يَكْرَهُ الْمَوْتَ، قَالَتْ: قَدْ قَالَهُ رَسُولُ اللَّهِ وَلَيْسَ بِالَّذِي تَذْهَبُ إِلَيْهِ، وَلَكِنْ إِذَا طَمَحَ الْبَصَرُ، وَحَشْرَجَ الصَّدْرُ، وَاقْشَعَرَّ الْجِلْدُ فَعِنْدَ ذَلِكَ مَنْ أَحَبَّ لِقَاءَ اللَّهِ أَحَبَّ اللَّهُ لِقَاءَهُ، وَمَنْ كَرِهَ لِقَاءَ اللَّهِ كَرِهَ اللَّهُ لِقَاءَهُ.

ئه‌بو هوڕه‌يڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموويه‌تى: «هه‌ر كه‌سێك حه‌ز بكات بگات به‌ خوا، خواش حه‌ز ده‌كات به‌ گه‌يشتنى، هه‌ر كه‌سێك پێی ناخۆش بێت بگات به‌ خوا، خواش گه‌يشتنى ئه‌وى پێناخۆشه‌»، شوڕه‌يح ده‌ڵێت: چوومه‌ خزمه‌ت خاتوو عائيشه‌ i، گوتم: ئه‌ى دايكى بڕواداران، بيستم ئه‌بو هوڕه‌يڕه‌ h له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ باسی فه‌رمووده‌يه‌كى ده‌كرد، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌يه‌ بێت ئێمه‌ تيا چووين، گوتى: ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌‌ چييه‌؟ گوتى: پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموويه‌تى: «هه‌ر كه‌سێك حه‌ز بكات بگات به‌ خوا، خواش حه‌ز ده‌كات به‌ گه‌يشتنى، هه‌ر كه‌سێك پێیناخۆش بێت بگات به‌ خوا، خواش گه‌يشتنى ئه‌وى پێناخۆشه‌»، به‌ڵام هيچ يه‌كێك له‌ ئێمه‌ نيیه‌ حه‌زی له‌ مردن بێت، عائيشه‌ ده‌ڵێت: بێگومان پێغه‌مبه‌رى خوا ئه‌وه‌ى فه‌رمووه‌، به‌ڵام نه‌ك به‌و شێوه‌يه‌ى تۆ بۆی چوویت، به‌ڵكوو ئه‌گه‌ر چاو ئه‌بڵه‌ق بوو، ڕووح گه‌يشته‌ غه‌ڕغه‌ڕه ‌و سينگ تووند بوو نه‌فس كه‌وته‌ دوودڵيیه‌وه‌، پێستيشی ته‌زووى پێدا هات، ئه‌و كاته‌ هه‌ر كه‌سێك حه‌ز بكات بگات به‌ خوا، خواش حه‌ز ده‌كات به‌ گه‌يشتنى، هه‌ر كه‌سێك پێیناخۆش بێت بگات به ‌خوا، خواش گه‌يشتنى ئه‌وى پێناخۆشه‌.

تَقْبِيلُ الْمَيِّتِ

ماچكردنی مردوو

٢١٧. عَن عَائِشَةَ i أَنَّ أَبَا بَكْرٍ h، قَبَّلَ بَيْنَ عَيْنَيِ النَّبِيِّ وَهُوَ مَيِّتٌ.

عائيشه‌ i ده‌گێڕێته‌وه‌: ئه‌بو به‌كر h نێوچاوانى پێغه‌مبه‌رى ماچ كرد، له‌ كاتێكدا كه‌ مردبوو.

فِي الْبُكَاءِ عَلَى الْمَيِّتِ

ده‌رباره‌ی گریان له‌سه‌ر مردوو

٢١٨. عَنْ أَنَسٍ h أَنَّ فَاطِمَةَ i بَكَتْ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ حِينَ مَاتَ فَقَالَتْ: يَا أَبَتَاهُ مِنْ رَبِّهِ مَا أَدْنَاهُ؟ يَا أَبَتَاهُ إِلَى جِبْرِيلَ s نَنْعَاهْ، يَا أَبَتَاهُ جَنَّةُ الْفِرْدَوْسِ مَأْوَاهُ.

ئه‌نه‌س h ده‌گێڕێته‌وه‌: كاتێك پێغه‌مبه‌رى خوا كۆچی دوايی كرد فاتيمه‌ i گريا، گوتی: ئای باوكى من چه‌نده‌ له‌ په‌روه‌ردگارت نزيكى، ئای باوكى من هه‌واڵی مردنت ده‌ده‌ين به‌ جیبريل s، ئای باوكى من به‌هه‌شتى فيرده‌وس جێگايه‌تى.

أَرْوَاحُ الْمُؤْمِنِينَ

ڕووحی بڕواداران

٢١٩. عَنْ كَعْبَ بْنَ مَالِكٍ h عَنْ رَسُولِ اللَّهِ قَالَ: «إِنَّمَا نَسَمَةُ الْمُؤْمِنِ طَائِرٌ فِي شَجَرِ الْجَنَّةِ حَتَّى يَبْعَثَهُ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ إِلَى جَسَدِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ».

كه‌عبی كوڕی ماليك h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموويه‌تى: «بێگومان ڕووحی بڕوادار باڵنده‌يه‌كه‌ له‌نێو دار و دره‌خته‌كانى به‌هه‌شت هه‌تا خوا له‌ ڕۆژی قيامه‌تدا ده‌ينێرێت بۆ نێو لاشه‌كه‌ى».

٢٢٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «كُلُّ ابْنِ آدَمَ يَأْكُلُهُ التُّرَابُ إِلَّا عَجْبَ الذَّنَبِ مِنْهُ خُلِقَ، وَفِيهِ يُرَكَّبُ».

ئه‌بو هوڕه‌يڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموويه‌تى: «هه‌موو نه‌وه‌یه‌كی ئاده‌م خۆڵ ده‌يخوات جگه‌ له‌ (عَجْبَ الذَّنَبِ)، چونكه‌ له‌وه‌ دروست كراوه‌، له‌وه‌ش دروست ده‌كرێته‌وه‌ جارێكی ديكه‌».

🖍   تێبینی:

(عَجْبَ الذَّنَبِ): ئێسكێكه‌ له‌ خواره‌وه‌ى پشته،‌ بنچينه‌ و بناغه‌ى مرۆڤه ‌و له‌وه‌ دروست كراوه‌ و ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه‌ ئاده‌می له‌سه‌ر دروست بكرێته‌وه‌.

الْبَعْثُ

زیندووکردنەوە

٢٢١. عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «يُحْشَرُ النَّاسُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عُرَاةً غُرْلًا، وَأَوَّلُ الْخَلَائِقِ يُكْسَى إِبْرَاهِيمُ »، ثُمَّ قَرَأَ: «﴿ كَمَا بَدَأْنَا أَوَّلَ خَلْقٍ نُعِيدُهُ ﴾ الأنبياء: 104».

ئيبن عەبباس k لە پێغەمبەره‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فەرموویه‌تی: «ئێوە دەگەن بە خوا b بۆ لێپرسینەوە و پاداشتدانەوە بەپێپەتی و ڕووتوقووتى و خەتەنەنەکراوى، هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژی دواییدا یه‌كه‌م كه‌س له‌ دروستكراوه‌كاندا ئیبڕاهیم پۆشاكی له‌به‌ر ده‌كرێت». پاشان ئه‌مه‌ی خوێنده‌وه‌: «﴿ كَمَا بَدَأْنَا أَوَّلَ خَلْقٍ نُعِيدُهُ ﴾».