كِتَابُ الْجِهَادِ

پەرتووكی جیهاد

بَابُ وُجُوبِ الْجِهَادِ

باسی پێویستبوون (یان واجببوون)ى جیهاد

٣٢٥. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: لَمَّا أُخْرِجَ النَّبِيُّ مِنْ مَكَّةَ قَالَ أَبُو بَكْرٍ h: أَخْرَجُوا نَبِيَّهُمْ، إِنَّا لِلَّهِ، وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ، لَيَهْلِكُنَّ، فَنَزَلَتْ: ﴿ أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا وَإِنَّ اللَّهَ عَلَى نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ ﴾ الحج: 39، فَعَرَفْتُ أَنَّهُ سَيَكُونُ قِتَالٌ، قَالَ ابْنُ عَبَّاسٍ k: فَهِيَ أَوَّلُ آيَةٍ نَزَلَتْ فِي الْقِتَالِ.

ئيبن عەبباس k دەڵێت: کاتێك پێغەمبەر لە مەککە دەرکرا، ئەبو بەکر h گوتى: پێغەمبەرەکەیان دەرکرد، ئێمە هەر هیی خواین و هەر بۆ لای خوا دەگەڕێینەوە، ئەوانە لەناو دەچن، دواتر ئەم ئایەتە دابەزی: ﴿ أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا وَإِنَّ اللَّهَ عَلَى نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ ﴾، واتە: ڕێگە درا بۆ ئەو موسوڵمانانەى جەنگیان لەگەڵدا دەکرێت، جەنگ و جیهاد بکەن، لەبەر ئەوە ستەمیان لێ کراوە، بێگومان خوا بۆ سەرخستنیان بەتوانایە. بۆیە زانیم لە ماوەیەکى کەمدا جەنگ ڕوو دەدات، ئيبن عەبباس k دەڵێت: ئەمە یەکەمین ئایەتە لەبارەى جەنگەوە دابەزی.

التَّشْدِيدُ فِي تَرْكِ الْجِهَادِ

هەڕەشەکردن لە وازهێنان لە جیهاد

٣٢٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ مَاتَ وَلَمْ يَغْزُ، وَلَمْ يُحَدِّثْ نَفْسَهُ بِغَزْوٍ، مَاتَ عَلَى شُعْبَةِ نِفَاقٍ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هەر کەس مرد جەنگ و جیهادى نەکردبوو، نیەتیشى نەبووبێت جیهاد بکات، ئەوە لەسەر بەشێکی دووڕوویی مردووە».

فَضْلُ مَنْ يُجَاهِدُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ

چاکەى ئەو کەسەى جیهاد دەکات لەپێناو خوا بە گیان و ماڵی

٣٢٧. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h: أَنَّ رَجُلًا أَتَى رَسُولَ اللَّهِ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَيُّ النَّاسِ أَفْضَلُ؟ قَالَ: «مَنْ جَاهَدَ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ فِي سَبِيلِ اللَّهِ»، قَالَ: ثُمَّ مَنْ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: «ثُمَّ مُؤْمِنٌ فِي شِعْبٍ مِنَ الشِّعَابِ يَتَّقِي اللَّهَ، وَيَدَعُ النَّاسَ مِنْ شَرِّهِ».

ئەبو سەعیدى خودری h دەگێڕێتەوە: پیاوێک هات بۆ خزمەت پێغەمبەرى خوا گوتى: ئەى پێغەمبەری خوا چاکترینی خەڵکی کێیە؟ فەرمووی: «كەسێك جیهاد بکات بە گیان و ماڵی لەپێناو خوا»، گوتى: پاشان کێ چاکترین کەسە ئەى پێغەمبەرى خوا؟ فەرمووى: «پاشان بڕوادارێک لە شیوێک لە شیوەکان لە خوا بترسێت، خەڵك پارێزراو بن لە خراپەی (واتە: زیانى بۆ خەڵک نەبێت)».

فَضْلُ مَنْ عَمِلَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ عَلَى قَدَمِهِ

پێگە و پاداشتی كەسێك کار بکات لەپێناوى خوا لەسەر پێیەکانی

٣٢٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يَجْتَمِعُ غُبَارٌ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَدُخَانُ جَهَنَّمَ فِي مَنْخَرَيْ مُسْلِمٍ، وَلَا يَجْتَمِعُ شُحٌّ وَإِيمَانٌ فِي قَلْبِ رَجُلٍ مُسْلِمٍ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «دوو شت هەن هەرگیز پێکەوە لە هەناوى بەندەدا کۆ نابنەوە، تۆزى جیهاد لەپێناو خوادا لەگەڵ دووکەڵی دۆزەخ، هەروەها ڕەزیلی و ئیمانیش لە دڵی بەندەیەکدا هەرگیز پێکەوە کۆ نابنەوە».

ثَوَابُ عَيْنٍ سَهِرَتْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ b

پاداشتى چاوێک لەپێناو خوادا b نەخەوێت

٣٢٩. عَن أَبَا رَيْحَانَةَ h يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «حُرِّمَتْ عَيْنٌ عَلَى النَّارِ سَهِرَتْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ».

ئەبو ڕەیحانە h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «چاوێک ئاگری لەسەر حەرام کراوە لەپێناو خوادا نەخەوێت».

فَضْلُ غَدْوَةٍ فِي سَبِيلِ اللَّهِ b

پێگە و پاداشتى بەیانی زوو دەرچوون بۆ جیهاد لەپێناو خوادا b

٣٣٠. عَنْ سَهْلِ بْنِ سَعْدٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «الْغَدْوَةُ وَالرَّوْحَةُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ b أَفْضَلُ مِنَ الدُّنْيَا وَمَا فِيهَا».

سەهلی کوڕی سەعد k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «سەرلەبەیانییەک و سەرلەئێوارەیەک دەرچوون بۆ جیهاد لەپێناوى خوادا b چاکترە لە دونیا و ئەوەشی تێیدایە».

بَابُ الْغُزَاةِ وَفْدُ اللَّهِ تَعَالَى

باسی ئەوەی كە جەنگاوەران میوانى بەڕێزى خوای بەرزن

٣٣١. عَنْ أَبي هُرَيْرَةَ h يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «وَفْدُ اللَّهِ b ثَلَاثَةٌ: الْغَازِي، وَالْحَاجُّ، وَالْمُعْتَمِرُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «میوانە بەڕێزەکانى خوا (لە گەشتیارەکان) سیانن: ئەو کەسەى غەزا دەکات، ئەو کەسەى حەج دەکات، ئەو کەسەى عومڕە دەکات».

مَثَلُ الْمُجَاهِدِ فِي سَبِيلِ اللَّهِ b

نموونەى ئەو کەسەى جیهاد دەکات لەپێناوى خوا b

٣٣٢. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «مَثَلُ الْمُجَاهِدِ فِي سَبِيلِ اللَّهِ، وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَنْ يُجَاهِدُ فِي سَبِيلِهِ، كَمَثَلِ الصَّائِمِ الْقَائِمِ الْخَاشِعِ الرَّاكِعِ السَّاجِدِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «وێنەى ئەو کەسەى جیهاد دەکات لەپێناو خوادا، خوا زاناترە بەوەى جیهاد دەکات لەپێناویدا، وەکوو ئەو کەسە وایە بە ڕۆژ بەڕۆژووە و بە شەو شەونوێژ دەکات بەگەردنکەچییەوە ڕکووع و سوجدە دەبات».

مَا يَعْدِلُ الْجِهَادَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ b

ئەو کردەوەیه‌ى دەگاتە ئاستى جیهادکردن لەپێناو خوا b

٣٣٣. عَنْ أَبِي ذَرٍّ h: أَنَّهُ سَأَلَ نَبِيَّ اللَّهِ : أَيُّ الْعَمَلِ خَيْرٌ؟ قَالَ: «إِيمَانٌ بِاللَّهِ، وَجِهَادٌ فِي سَبِيلِ اللَّهِ b».

ئەبو زەر h دەگێڕێتەوە: ئەو پرسیاری لە پێغەمبەرى خوا کرد: چ کردەوەیەک چاکە؟ فەرمووی: «بڕواهێنان بە خوا و جیهادکردن لەپێناو خوادا b».

مَنْ قَاتَلَ لِتَكُونَ كَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا

ئەو کەسەى دەجەنگێ لەپێناو بەرزکردنەوەى وشەى: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ)

٣٣٤. عَنْ أَبي مُوسَى الْأَشْعَرِيُّ h قَالَ: جَاءَ أَعْرَابِيٌّ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ ، فَقَالَ الرَّجُلُ: يُقَاتِلُ لِيُذْكَرَ، وَيُقَاتِلُ لِيَغْنَمَ، وَيُقَاتِلُ لِيُرَى مَكَانُهُ، فَمَنْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ؟ قَالَ: «مَنْ قَاتَلَ لِتَكُونَ كَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا فَهُوَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ b».

ئەبو مووسای ئەشعەری h دەڵێت: دەشتەکییەک هات بۆ خزمەت پێغەمبەرى خوا ، پیاوه‌كه‌ گوتى: کەسێک دەجەنگێت بۆ ئەوەى باس بکرێت و ناوبانگى هەبێت، کەسێکی دیكه‌ش دەجەنگێت بۆ ئەوەی دەستکەوت وەربگرێت، کەسێکى دیكه‌ش دەجەنگێت لەبەر ئەوەى خەڵکى بیبینن چەندە بوێر و ئازایە، کامەیان لەپێناو خوادایە؟ فەرمووی: «هەر کەس بجەنگێت بۆ ئەوەى وشەى خوا: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) بەرز بێت، تەنها ئەوە لەپێناو خوایە b».

مَنْ غَزَا يَلْتَمِسُ الْأَجْرَ وَالذِّكْرَ

هەر کەسێک بجەنگێت بە مەبەستى بەدەستهێنانى ناوبانگ

٣٣٥. عَنْ أَبِي أُمَامَةَ الْبَاهِلِيِّ h قَالَ: جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ ، فَقَالَ: أَرَأَيْتَ رَجُلًا غَزَا يَلْتَمِسُ الْأَجْرَ وَالذِّكْرَ، مَالَهُ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا شَيْءَ لَهُ»، فَأَعَادَهَا ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، يَقُولُ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا شَيْءَ لَهُ»، ثُمَّ قَالَ: «إِنَّ اللَّهَ لَا يَقْبَلُ مِنَ الْعَمَلِ إِلَّا مَا كَانَ لَهُ خَالِصًا، وَابْتُغِيَ بِهِ وَجْهُهُ».

ئەبو ئومامەى باهیلی h دەڵێت: پیاوێک هات بۆ خزمەت پێغەمبەر گوتى: هەواڵم بدەرێ دروستە کەسێک بجەنگێت مەبەستى پاداشت و ناوبانگ و ماڵ و سامان بێت؟ پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «هیچ پاداشتى بۆ نییە»، سێ جار دووبارەى کردەوە، پێغەمبەرى خوا پێی فەرموو: «هیچ پاداشتى بۆ نییە»، پاشان فەرمووی: «بێگومان خوا هیچ کردەوەیەک وەرناگرێت مەگەر بەدڵسۆزى تەنها بۆ خوا بێت و لەپێناو ئەودا بێت».

ثَوَابُ مَنْ رَمَى بِسَهْمٍ فِي سَبِيلِ اللهِ b

پاداشتى ئەو کەسەى لەپێناوى خوا b تیرێک دەهاوێژێت

٣٣٦. عَنْ عَمْرٍو بْنِ عَبَسَةَ h قَالَ: سَـمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «مَنْ شَابَ شَيْبَةً فِي سَبِيلِ اللَّهِ تَعَالَى، كَانَتْ لَهُ نُورًا يَوْمَ الْقِيَامَةِ، وَمَنْ رَمَى بِسَهْمٍ فِي سَبِيلِ اللَّهِ تَعَالَى بَلَغَ الْعَدُوَّ، أَوْ لَمْ يَبْلُغْ، كَانَ لَهُ كَعِتْقِ رَقَبَةٍ، وَمَنْ أَعْتَقَ رَقَبَةً مُؤْمِنَةً، كَانَتْ لَهُ فِدَاءَهُ مِنَ النَّارِ عُضْوًا بِعُضْوٍ».

عەمڕی کوڕی عەبەسە h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «هەر کەس بە گەنجێتى جیهاد بکات لەپێناو خواى بەرزدا تاكوو تاڵەمووه‌کانى سپی دەبن، ئەوە بۆی دەبێت بە ڕووناکی لە ڕۆژی دواییدا، هەر کەسێكیش تیرێک لەپێناوى خواى بەرزدا بهاوێژێت و دوژمن بپێکێت یان نەیپێکێت، وەکوو ئەوە وایە بەندەیەکى ئازاد کردبێت، هەر کەسیش بەندەیەکى بڕوادار ئازاد بکات، ئەوە دەبێتە مایەى ڕزگاربوونى ئەندام بە ئەندامی لاشەکەى لە ئاگر».

بَابُ مَنْ كُلِمَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ b

باسی ئەو کەسەى بریندار دەبێت لەپێناو خوا b

٣٣٧. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ ثَعْلَبَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «زَمِّلُوهُمْ بِدِمَائِهِمْ، فَإِنَّهُ لَيْسَ كَلْمٌ يُكْلَمُ فِي اللَّهِ، إِلَّا أَتَى يَوْمَ الْقِيَامَةِ جُرْحُهُ يَدْمَى، لَوْنُهُ لَوْنُ دَمٍ، وَرِيحُهُ رِيحُ الْمِسْكِ».

عەبدوڵڵاى کوڕی سەعلەبە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «(شەهیدەكان) بە خوێنەکانیانەوە دایانپۆشن، چونکە هیچ بریندارێک نییە برینەکەى خوێنى لێ بچۆڕێت لەبەر خوا، ئەوە لە ڕۆژی دواییدا دێت برینەکەى خوێنى لێ دەڕوات، ڕەنگەکەى ڕەنگى خوێنە و بۆنەکەی بۆنی میسکە».

بَابُ تَمَنِّي الْقَتْلَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ تَعَالَى

باسی ئاوات و خۆزگەى کوژران و شەهیدبوون لەپێناو خوای گه‌وره‌

٣٣٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَوْلَا أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي لَمْ أَتَخَلَّفْ عَنْ سَرِيَّةٍ، وَلَكِنْ لَا يَجِدُونَ حَمُولَةً، وَلَا أَجِدُ مَا أَحْمِلُهُمْ عَلَيْهِ، وَيَشُقُّ عَلَيْهِمْ أَنْ يَتَخَلَّفُوا عَنِّي، وَلَوَدِدْتُ أَنِّي قُتِلْتُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ، ثُمَّ أُحْيِيتُ، ثُمَّ قُتِلْتُ، ثُمَّ أُحْيِيتُ، ثُمَّ قُتِلْتُ»، ثَلَاثًا.

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر سێ جار فەرمووی: «ئەگەر قورسایی نەبووایە بۆ ئوممەتەکەم لە هیچ لەشکرێک دوا نەدەکەوتم، بەڵام ئەوان سواریان نییە (وشتر، یان ئێستر، یان گوێدرێژ) کەلوپەلی ڕێگاوبانیان بۆ هەڵبگرێت، منیش ئەوەندەم نییە لەئەستۆی بگرم، پێشیانناخۆشە دوا بکەون لە من، ئاواتم دەخواست لەپێناو خوادا جەنگابام (و شەهید بوومایە)، پاشان زیندوو کرابامه‌وە، پاشان کوژرابام، پاشان زیندوو کرابامەوە، پاشان کوژرابام».

مَنْ قَاتَلَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ تَعَالَى وَعَلَيْهِ دَيْنٌ

هەر کەس لەپێناو خوادا جەنگا و قەرزى لەسەر بوو

٣٣٩. عَنْ أَبِي قَتَادَةَ h قَالَ: جَاءَ رَجُلٌ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَرَأَيْتَ إِنْ قُتِلْتُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ صَابِرًا مُحْتَسِبًا مُقْبِلًا غَيْرَ مُدْبِرٍ، أَيُكَفِّرُ اللَّهُ عَنِّي خَطَايَايَ؟ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «نَعَمْ»، فَلَمَّا وَلَّى الرَّجُلُ، نَادَاهُ رَسُولُ اللَّهِ ، أَوْأَمَرَ بِهِ فَنُودِيَ لَهُ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «كَيْفَ قُلْتَ؟»، فَأَعَادَ عَلَيْهِ قَوْلَهُ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «نَعَمْ، إِلَّا الدَّيْنَ، كَذَلِكَ قَالَ لِي جِبْرِيلُ ».

ئەبو قەتادە h دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەرى خوا ، گوتى: ئەى پێغەمبەری خوا ئایا ئەگەر من بکوژرێم لەپێناوى خوا بەخۆڕاگریی و چاوەڕوانى پاداشت و ڕووبەڕووى دوژمن بەبێ ئەوەى پشت هەڵبکەم، ئایا خوا گوناهەکانم دەسڕێتەوە؟ پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «بەڵێ»، کاتێك پیاوەکە پشتى هەڵکرد و ڕۆیشت، پێغەمبەرى خوا بانگى کرد، یان فەرمانى کرد بۆی بانگ کرا، پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «چیت گوت؟»، قسەکەى دووبارە کردەوە، جا پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «بەڵێ، جگە لە قەرز، جیبریل s بەم شێوەیەی پێ گوتم».

مَا يَجِدُ الشَّهِيدُ مِنَ الْأَلَمِ

ئەوەی شەهید دەیبینێت لە ئێش و ئازار

٣٤٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «الشَّهِيدُ لَا يَجِدُ مَسَّ الْقَتْلِ إِلَّا كَمَا يَجِدُ أَحَدُكُمُ الْقَرْصَةَ يُقْرَصُهَا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «شەهید ئازاری کوشتن نابینێت مەگەر وەکوو ئەوە نەبێت كە یەکێک قونجگێکی لێ بگیرێت».

الِاسْتِنْصَارُ بِالضَّعِيفِ

داواکردنى سەرکەوتن بە لاوازەوە

٣٤١. عَنْ مُصْعَبِ بْنِ سَعْدٍ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: قَالَ نَبِيُّ اللَّهِ : «إِنَّمَا يَنْصُرُ اللَّهُ هَذِهِ الْأُمَّةَ بِضَعِيفِهَا، بِدَعْوَتِهِمْ وَصَلَاتِهِمْ وَإِخْلَاصِهِمْ».

موصعەبی کوڕی سەعد لە باوکیه‌وه‌ h دەگێڕێتەوە، گوتوویەتى: پێغەمبەری خوا فەرموویه‌تی: «بەڕاستى خوا ئەم ئوممەتە سەر دەخات بەهۆی لاوازەکانیەوە، بە دوعا و نوێژ و دڵسۆزییان».

فَضْلُ الصَّدَقَةِ فِي سَبِيلِ اللَّهِ b

پێگە و پاداشتی بەخشین لەپێناو خوا b

٣٤٢. عَنْ أَبِي مَسْعُودٍ h: أَنَّ رَجُلًا تَصَدَّقَ بِنَاقَةٍ مَخْطُومَةٍ فِي سَبِيلِ اللَّهِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَيَأْتِيَنَّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ بِسَبْعِ مِائَةِ نَاقَةٍ مَخْطُومَةٍ».

ئەبو مەسعوود h دەگێڕێتەوە: پیاوێک وشترێکی جڵەوکراوی بەخشی لەپێناو خوادا، پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «لە ڕۆژی دواییدا بە حەود سەد وشتری جڵەوکراوەوە دێت (وەك پاداشت پێی دەدرێت)».

حُرْمَةُ نِسَاءِ الْمُجَاهِدِينَ

قەدەغەبوونى خێزان و هاوسەری موجاهیدەکان

٣٤٣. عَنْ سُلَيْمَانَ بْنِ بُرَيْدَةَ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «حُرْمَةُ نِسَاءِ الْمُجَاهِدِينَ عَلَى الْقَاعِدِينَ كَحُرْمَةِ أُمَّهَاتِهِمْ، وَمَا مِنْ رَجُلٍ يَخْلُفُ فِي امْرَأَةِ رَجُلٍ مِنَ الْمُجَاهِدِينَ فَيَخُونُهُ فِيهَا، إِلَّا وُقِفَ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، فَأَخَذَ مِنْ عَمَلِهِ مَا شَاءَ، فَمَا ظَنُّكُمْ».

سولەیمانی کوڕی بوڕەیدە لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویەتی: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «قەدەغەبوونى هاوسەری موجاهیدان لەسەر نیشتەجێبووان وەکوو قەدەغەبوونى دایکانیان وایە، جا هەر کەس چاودێری هاوسەری موجاهیدەکان بکەوێتە ئەستۆی و ناپاكى لێ بکات، مسۆگەر لە ڕۆژی قیامەتدا دەوەستێنرێت، لە کردەوەکانی دەبات هەرچەندەى بوێت، جا گومانتان چۆنە (ئایا هیچ چاکەیەکى بۆ دەهێڵێتەوە)؟».

مَنْ خَانَ غَازِيًا فِي أَهْلِهِ

ئەو كەسەی ناپاكی لە خێزانی موجاهیدێک دەکات

٣٤٤. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «جَاهِدُوا بِأَيْدِيكُمْ وَأَلْسِنَتِكُمْ وَأَمْوَالِكُمْ».

ئەنەس h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «جیهاد بکەن بە دەستەکانتان و زمانتان و ماڵەکانتان».