كِتَابُ الْأَيْمَانِ وَالنُّذُورِ

په‌رتووكی سوێندخواردن و نه‌زركردن

الْحَلِفُ بِمُصَرِّفِ الْقُلُوبِ

سوێندخواردن به‌و زاته‌ی دڵه‌كان ده‌گۆڕێت

٤٠٧. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: كَانَتْ يَمِينُ رَسُولُ اللَّهِ : الَّتِي يَحْلِفُ بِهَا: «لا وَمُصَرِّفِ الْقُلُوبِ».

ئيبن عومەر k دەڵێت: ئەو سوێند خواردنەی كە پێغەمبەرى خوا سوێندى پێ دەخوارد (بەم شێوه‌یە بوو): «نەخێر سوێند بەو زاتەى دڵەکان ئەمدیو ئەودیو دەکات».

الْحَلِفُ بِالْبَرَاءَةِ مِنَ الْإِسْلَامِ

سوێندخواردن بە بەریبوون لە ئیسلام

٤٠٨. عَنْ بُرَيْدَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ :«مَنْ قَالَ: إِنِّي بَرِيءٌ مِنَ الْإِسْلَامِ، فَإِنْ كَانَ كَاذِبًا فَهُوَ كَمَا قَالَ، وَإِنْ كَانَ صَادِقًا لَمْ يَعُدْ إِلَى الْإِسْلَامِ سَالِماً».

بوڕەیدە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەس بڵێت: من بەریم لە ئیسلام، ئەگەر بە درۆ بڵێت ئەوە پێی بێبڕوا دەبێت وەک چۆن گوتوویەتى، ئەگەر بە ڕاستیش بڵێت ئەوە بە سەلامەتى ناگەڕێتەوە بۆ نێو ئیسلام».

مَنْ حَلَفَ عَلَى يَمِينٍ فَرَأَى غَيْرَهَا خَيْرًا مِنْهَا

هەر کەس سوێند لەسەر شتێک بخوات دواتر ببینێت غەیری ئەوە بۆی چاکترە

٤٠٩. عَنْ أَبِي مُوسَى h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ:«مَا عَلَى الْأَرْضِ يَمِينٌ أَحْلِفُ عَلَيْهَا فَأَرَى غَيْرَهَا خَيْرًا مِنْهَا إِلَّا أَتَيْتُهُ».

ئەبو مووسا h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هەر شتێک لەسەر زەویدا سوێندى لەسەر بخۆم، بەڵام غەیری ئەوە بە چاکتر بزانم حەتمەن ئەوە هەڵدەبژێرم کە خێری تێدایە».

الْكَفَّارَةُ بَعْدَ الْحِنْثِ

کەفاڕەتدان لەدواى شکاندنى سوێندە

٤١٠. عَنْ عَدِيِّ بْنِ حَاتِمٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ حَلَفَ عَلَى يَمِينٍ فَرَأَى غَيْرَهَا خَيْرًا مِنْهَا فَلْيَأْتِ الَّذِي هُوَ خَيْرٌ، وَلْيُكَفِّرْ عَنْ يَمِينِهِ».

عەدی کوڕی حاتیم h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەس سوێندى خوارد لەسەر شتێك، دواتر ببینێت غەیری ئەوە لەو کارە چاکترە کە سوێندى لەسەر خواردووە، ئەوە با ئەو کارە بکات کە لەوە چاکترە و کەفاڕەتی سوێندەکەشى بدات».

مَنْ حَلَفَ فَاسْتَثْنَى

هەر کەس سوێند بخوا و شتێک لە سوێندەکەى جیا بکاتەوە

٤١١. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ حَلَفَ فَاسْتَثْنَى فَإِنْ شَاءَ مَضَى، وَإِنْ شَاءَ تَرَكَ غَيْرَ حَنِثٍ».

ئيبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هەر کەس سوێند بخوات و جیای بکاتەوە (بڵێ: إِنْ شَاءَ اللَّهُ)، ئەگەر ویستى سوێندەکەى جێبەجێی دەکات، ئەگەر ویستى وازى لێ دێنێت سوێندەکەشى نه‌كه‌وتووه‌».

فِي اللَّغْوِ وَالْكَذِبِ

لەبارەى سوێندخواردن و درۆکردن بۆ کەسێک بە دڵ سوێند نەخوات

٤١٢. عَنْ قَيْسِ بْنِ أَبِي غَرَزَةَ h قَالَ: أَتَانَا النَّبِيُّ ، وَنَحْنُ فِي السُّوقِ، فَقَالَ: «إِنَّ هَذِهِ السُّوقَ يُخَالِطُهَا اللَّغْوُ وَالْكَذِبُ، فَشُوبُوهَا بِالصَّدَقَةِ».

قەیسی کوڕی ئەبو غەڕه‌زە h دەڵێت: ئێمە لە بازاڕ بووین، پێغەمبەر هات بۆ لامان و فەرمووی: «بێگومان ئەم بازاڕە سوێند و درۆی تێدەکەوێت، دەی تێکەڵی بکەن بە بەخشین (بە بەخشین قەرەبووی بکەنەوە)».

النَّهْيُ عَنِ النَّذْرِ

قەدەغەکردن لە نەزر

٤١٣. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ k قَالَ: نَهَى رَسُولُ اللَّهِ عَنِ النَّذْرِ وَقَالَ: «إِنَّهُ لَا يَرُدُّ شَيْئًا، إِنَّمَا يُسْتَخْرَجُ بِهِ مِنَ الشَّحِيحِ».

عەبدوڵڵاى کوڕی عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا قەدەغەى کردووە لە نەزرکردن، فەرموویەتى: «هیچ شتێک ڕەت ناکاتەوە، (لە قەزا و قەدەر) تەنها لە کەسی ڕەزیلەوە دەردەچێت».

النَّذْرُ فِي الطَّاعَةِ

نەزرکردن لە گوێڕایەڵى جێبەجێ دەكرێت

٤١٤. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «مَنْ نَذَرَ أَنْ يُطِيعَ اللَّهَ فَلْيُطِعْهُ، وَمَنْ نَذَرَ أَنْ يَعْصِيَ اللَّهَ فَلَا يَعْصِهِ».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەوەى نەزری کرد لەسەر خۆی کە گوێڕایەڵیی خوا بکات (یان کارێکی خێر ئەنجام بدات) با گوێڕایەڵی بکات، ئەوەیشی نەزری کرد لەسەر خۆی کە سەرپێچیی خوا بکات با سەرپێچیی نەکات».

إِذَا نَذَرَ ثُمَّ أَسْلَمَ قَبْلَ أَنْ يَفِيَ

ئەگەر (کافرێک) نەزری کرد، پاشان موسوڵمان بوو پێش ئەوەى نەزرەکە ئەنجام بدات

٤١٥. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: كَانَ عَلَى عُمَرَ h منَذْرٌ فِي اعْتِكَافِ لَيْلَةٍ فِي الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ، فَسَأَلَ رَسُولَ اللَّهِ عَنْ ذَلِكَ، فَأَمَرَهُ أَنْ يَعْتَكِفَ.

ئيبن عومەر k دەڵێت: عومەر h شەوێک نەزری لەسەر بوو لە مزگەوتى حەڕام ئیعتیکاف بکات، پرسیاری کرد لە پێغەمبەرى خوا لەو بارەیەوە، فەرمانی پێ کرد ئیعتیکاف بکات.

الِاسْتِثْنَاءُ

جیاکردنەوە لە سوێندخواردن بە گوتنى: (إِنْ شَاءَ اللَّهُ)

٤١٦. عَنْ ابْنِ عُمَرَ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ حَلَفَ عَلَى يَمِينٍ فَقَالَ: إِنْ شَاءَ اللَّهُ فَهُوَ بِالْخِيَارِ، إِنْ شَاءَ أَمْضَى، وَإِنْ شَاءَ تَرَكَ».

ئيبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هەر کەس سوێند بخوات لەسەر شتێك، بڵێت: (إِنْ شَاءَ اللَّهُ)، ئەوە بە ویستى خۆیەتى ئەگەر ویستى بەجێی دێنێت، ئەگەریش ویستى وازی لێ دێنێت».

كَفَّارَةُ النَّذْرِ

کەفاڕەتى نەزر

٤١٧. عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «كَفَّارَةُ النَّذْرِ كَفَّارَةُ الْيَمِينِ».

عوقبەى کوڕى عامیر h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «کەفاڕەتى نەزر کەفاڕەتى سوێندخواردنە».