كِتَابُ الطَّلَاقِ

پەرتووكی ته‌ڵاق (جیابوونەوە)

بَابُ وَقْتِ الطَّلَاقِ لِلْعِدَّةِ الَّتِي أَمَرَ اللَّهُ أَنْ تُطَلَّقَ لَهَا النِّسَاءُ

باسی کاتی تەڵاق بۆ ئەو ماوەیه‌ى کە خوا بڕیاری داوە ئافرەتى تێدا تەڵاق بدرێت

٣٦٢. عَنْ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّهُ طَلَّقَ امْرَأَتَهُ وَهِيَ حَائِضٌ فِي عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ ، فَسَأَلَ عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ h رَسُولَ اللَّهِ عَنْ ذَلِكَ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مُرْهُ فَلْيُرَاجِعْهَا، ثُمَّ لِيُمْسِكْهَا حَتَّى تَطْهُرَ، ثُمَّ تَحِيضَ، ثُمَّ تَطْهُرَ، ثُمَّ إِنْ شَاءَ أَمْسَكَ بَعْدُ، وَإِنْ شَاءَ طَلَّقَ قَبْلَ أَنْ يَمَسَّ، فَتِلْكَ الْعِدَّةُ الَّتِي أَمَرَ اللَّهُ b أَنْ تُطَلَّقَ لَهَا النِّسَاءُ».

ئيبن عومەر k دەگێڕێتەوە: ئەو ژنەکەی تەڵاق دا لە حەیزدا بوو لە سەردەمی پێغەمبەرى خوا ، عومەرى کوڕی خەتتاب پرسیاری لە پێغەمبەرى خوا کرد دەربارەى ئەوە، پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «فەرمان بکە بە عەبدوڵڵا با بیهێنێتەوە، پاشان بیهێڵێتەوە تا پاک دەبێتەوە لە حەیزەکەى، پاشان جارێکى دیكه‌ بکەوێتە حەیزەوە و پاکیش ببێتەوە، پاشان ئەگەر ویستى با لای خۆی بیهێڵێتەوە، ئەگەریش ویستى با تەڵاقی بدات پێش ئەوەى بچێتە لای، ئەمە ئەو ماوە دیاریکراوەیە کە خواى باڵادەست b فەرمانى کردووە ژنی تێدا تەڵاق بدرێت».

بَابُ طَلَاقِ السُّنَّةِ

باسی تەڵاقی سوننەت (ئەو تەڵاقەى بەپێی سوننەتە)

٣٦٣. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h أَنَّهُ قَالَ: طَلَاقُ السُّنَّةِ تَطْلِيقَةٌ وَهِيَ طَاهِرٌ فِي غَيْرِ جِمَاعٍ، فَإِذَا حَاضَتْ وَطَهُرَتْ طَلَّقَهَا أُخْرَى، فَإِذَا حَاضَتْ وَطَهُرَتْ طَلَّقَهَا أُخْرَى، ثُمَّ تَعْتَدُّ بَعْدَ ذَلِكَ بِحَيْضَةٍ. قَالَ الْأَعْمَشُ: سَأَلْتُ إِبْرَاهِيمَ فَقَالَ مِثْلَ ذَلِكَ.

عەبدوڵڵا h گوتوویەتی: تەڵاقی سوننەت یەک دانەیە، لە کاتێکدایە پاک بێت و سەرجێیی لەگەڵدا نەکردبێت، جا کاتێك کەوتە حەیزەوە و پاک بوویەوە جارێکی دیكه‌ تەڵاقی دەدات، ئینجا کاتێك کەوتە حەیزەوە و پاک بوویەوە جارێکی دیكه‌ تەڵاقی دەدات، پاشان دواى ئەوە یەک حەیزى دیكه‌ عیدە دەگرێتەوە، ئەعمەش (کە یەکێکە لە گێڕەرەوەى ئەم فەرموودەیه‌) گوتى: پرسیارم لە ئیبڕاهیم کرد، ئەویش هەمان قسەى کرد.

بَابُ مَا يَفْعَلُ إِذَا طَلَّقَ تَطْلِيقَةً وَهِيَ حَائِضٌ

باسى ئەوەى دەکرێت ئەگەر لە کاتى حەیز ژنەکەی جارێك تەڵاق دا

٣٦٤. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّهُ طَلَّقَ امْرَأَتَهُ وَهِيَ حَائِضٌ، فَذَكَرَ ذَلِكَ لِلنَّبِيِّ ، فَقَالَ: «مُرْهُ فَلْيُرَاجِعْهَا، ثُمَّ لِيُطَلِّقْهَا وَهِيَ طَاهِرٌ أَوْ حَامِلٌ».

ئيبن عومەر k دەگێڕێتەوە: ئەو ژنەکەی تەڵاق دا لە حەیزدا بوو، ئەوەى بۆ پێغەمبەر باس کرد، فەرمووی: «فەرمانی پێ بکە با بیگەڕێنێتەوە، پاشان کاتێك تەڵاقی بدات پاک بێت یان دووگیان بێت».

الطَّلَاقُ لِلَّتِي تَنْكِحُ زَوْجًا، ثُمَّ لَا يَدْخُلُ بِهَا

تەڵاقدانى ئەو ژنەى شوو دەکات بە پیاوێکى دیكه‌، پاشان ناچێتە لایەوە

٣٦٥. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: جَاءَتِ امْرَأَةُ رِفَاعَةَ الْقُرَظِيِّ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ ، فَقَالَتْ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنِّي نَكَحْتُ عَبْدَ الرَّحْمَنِ بْنَ الزَّبِيرِ h، وَاللَّهِ مَا مَعَهُ إِلَّا مِثْلُ هَذِهِ الْهُدْبَةِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَعَلَّكِ تُرِيدِينَ أَنْ تَرْجِعِي إِلَى رِفَاعَةَ، لَا، حَتَّى يَذُوقَ عُسَيْلَتَكِ وَتَذُوقِي عُسَيْلَتَهُ».

عائیشە i دەڵێت: ژنەکەى ڕیفاعەى قوڕەزى هات بۆ خزمه‌ت پێغەمبەرى خوا گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا ، من شووم کردووە بە عەبدوڕڕەحمانى کوڕی زوبەیر h، سوێند بە خوا ئەو (ئامێرى جووتبوونى) وەکوو چمکى ئەم کراسە وایە (توانای سەرجێیی نییە)، پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «(ئەگەر) دەتەوێت بگەڕێیتەوە بۆ لای ڕیفاعە، نابێت، تا تۆ چێژ لە ئەو (عەبدوڕڕەحمانى کوڕی زوبەیر) وەردەگریت، ئەویش چێژ لە تۆ وەردەگرێت».

بَابُ إِحْلَالِ الْمُطَلَّقَةِ ثَلَاثًا وَالنِّكَاحِ الَّذِي يُحِلُّهَا بِهِ

باسی حه‌ڵاڵكردنی ژنی سێ به‌ سێ ته‌ڵاقدراو و ئه‌و خوازبێنییه‌ش كه‌ حه‌ڵاڵی ده‌كاته‌وه‌ پێی

٣٦٦. عَنْ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: سُئِلَ النَّبِيُّ عَنِ الرَّجُلِ يُطَلِّقُ امْرَأَتَهُ ثَلَاثًا فَيَتَزَوَّجُهَا الرَّجُلُ، فَيُغْلِقُ الْبَابَ وَيُرْخِي السِّتْرَ، ثُمَّ يُطَلِّقُهَا قَبْلَ أَنْ يَدْخُلَ بِهَا؟ قَالَ: «لَا تَحِلُّ لِلْأَوَّلِ حَتَّى يُجَامِعَهَا الْآخَرُ».

ئيبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پرسیار کرا لە پێغەمبەر لەبارەى پیاوێک ژنەکەى سێ بە سێ تەڵاق دەدا، پاشان پیاوێکى دیكه‌ مارەى کردووە، دەرگا دەگیرێت و پەردەش دادەنرێت (کەس نایانبینێت)، پاشان تەڵاقی دەدات پێش ئەوەى بچێتە لایەوە؟ فەرمووى: «حەڵاڵ نابێت بۆ پیاوی یەکەم هەتا ئەو پیاوەى دووەم جیماعی لەگەڵدا نەکات».

بَابُ مَنْ لَا يَقَعُ طَلَاقُهُ مِنَ الْأَزْوَاجِ

باسی ئەو پیاوەى کە تەڵاقی ناکەوێت

٣٦٧. عَنْ عَائِشَةَ i عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «رُفِعَ الْقَلَمُ عَنْ ثَلَاثٍ: عَنِ النَّائِمِ حَتَّى يَسْتَيْقِظَ، وَعَنِ الصَّغِيرِ حَتَّى يَكْبُرَ، وَعَنِ الْمَجْنُونِ حَتَّى يَعْقِلَ أَوْ يُفِيقَ».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «قەڵەم لەسەر سێ کەس هەڵگیراوە: لەسەر خەوتوو تا هەڵدەستێت، لەسەر بچووک تا گەورە دەبێت، لە سەر شێت تا ئاقڵ دەبێت یان چاک دەبێتەوە».

بَابُ مَنْ طَلَّقَ فِي نَفْسِهِ

باسی ئەو کەسەى لە ناخى خۆیدا ژنەکەى تەڵاق بدات

٣٦٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ :«إِنَّ اللَّهَ b تَجَاوَزَ لِأُمَّتِي مَا وَسْوَسَتْ بِهِ وَحَدَّثَتْ بِهِ أَنْفُسَهَا، مَا لَمْ تَعْمَلْ أَوْ تَتَكَلَّمْ بِهِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێ، پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بەڕاستى خواى بەرز b چاوپۆشیی کردووە لە ئوممەتەکەم لە هەر شتێك بە خەیاڵیدا بێت، بە مەرجێك بە قسە نەیڵێت، یان بە کردەوە ئەنجامی نەدات».

بَابُ الظِّهَارِ

باسی (الظِّهَارِ) (پیاو بە ژنى بڵێت: تۆ وەک پشتى دایکمی)

٣٦٩. عَنْ عَائِشَةَ i أَنَّهَا قَالَتْ: الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي وَسِعَ سَمْعُهُ الْأَصْوَاتَ، لَقَدْ جَاءَتْ خَوْلَةُ i إِلَى رَسُولِ اللَّهِ تَشْكُو زَوْجَهَا، فَكَانَ يَخْفَى عَلَيَّ كَلَامُهَا، فَأَنْزَلَ اللَّهُ b: ﴿ قَدْ سَمِعَ اللَّهُ قَوْلَ الَّتِي تُجَادِلُكَ فِي زَوْجِهَا وَتَشْتَكِي إِلَى اللَّهِ وَاللَّهُ يَسْمَعُ تَحَاوُرَكُمَا ﴾ المجادلة: 1.

عائیشە i دەڵێت: سوپاس و ستاییش بۆ ئەو خوایەى کە هەموو دەنگەکان دەبیستێت، خەولە i هات بۆ خزمه‌ت پێغەمبەرى خوا سکاڵای مێردەکەى دەکرد، جا زۆر بەنهێنی قسەى دەکرد لە منى دەشاردەوە، خوا b ئەم دەقەى دابەزاندە خوارەوە: ﴿ قَدْ سَمِعَ اللَّهُ قَوْلَ الَّتِي تُجَادِلُكَ فِي زَوْجِهَا وَتَشْتَكِي إِلَى اللَّهِ وَاللَّهُ يَسْمَعُ تَحَاوُرَكُمَا ﴾، واتە: بە ڕاستى خوا بیستى وتەى ئەو ژنەى کە لەبارەى مێردەکەیەوە گفتوگۆی لەگەڵ دەکردیت و سکاڵاى خۆی بۆ لای خوا دەبرد، خواش گوێبیستى وتووێژی هەردووکتان بوو.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الْخَلْعِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەى خولع (خۆداڕنینی ژن لە پیاو)

٣٧٠. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ امْرَأَةَ ثَابِتِ بْنِ قَيْسٍ أَتَتِ النَّبِيَّ ، فَقَالَتْ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، ثَابِتُ بْنُ قَيْسٍ h أَمَا إِنِّي مَا أَعِيبُ عَلَيْهِ فِي خُلُقٍ وَلَا دِينٍ، وَلَكِنِّي أَكْرَهُ الْكُفْرَ فِي الْإِسْلَامِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَتَرُدِّينَ عَلَيْهِ حَدِيقَتَهُ؟»، قَالَتْ: نَعَمْ، قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «اقْبَلِ الْحَدِيقَةَ وَطَلِّقْهَا تَطْلِيقَةً».

ئيبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: ژنەکەی سابیتى کوڕی قەیس هات بۆ خزمەت پێغەمبەر گوتى: ئەى پێغەمبەری خوا، من هیچ کەموکوڕییەک نابینم لە ڕەوشت و دینى سابیت، بەڵام بێبڕواییم پێناخۆشە دوای موسوڵمانبوون (دەترسێم هۆکار بێت بۆ هەڵگەڕانەوەم لە ئایین)، پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «ئایا باخچەکەى بۆ دەگێڕیتەوە (کە مارەییەکەى بوو)؟»، (ژنەکە) گوتى: بەڵێ، پێغەمبەرى خوا (بە سابیتى کوڕى قەیسى h) فەرموو: «باخچەکە وەربگرەوە و تەڵاقێکی بدە».

بَابُ كَيْفَ اللِّعَانُ

چۆنیەتى مولاعەنە و نەفرینکردن

٣٧١. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: إِنَّ أَوَّلَ لِعَانٍ كَانَ فِي الْإِسْلَامِ أَنَّ هِلَالَ بْنَ أُمَيَّةَ h قَذَفَ شَرِيكَ بْنَ السَّحْمَاءِ h بِامْرَأَتِهِ، فَأَتَى النَّبِيَّ فَأَخْبَرَهُ بِذَلِكَ، فَقَالَ لَهُ النَّبِيُّ : «أَرْبَعَةَ شُهَدَاءَ وَإِلَّا فَحَدٌّ فِي ظَهْرِكَ»، يُرَدِّدُ ذَلِكَ عَلَيْهِ مِرَارًا، فَقَالَ لَهُ هِلَالٌ h: وَاللَّهِ يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّ اللَّهَ b لَيَعْلَمُ أَنِّي صَادِقٌ، وَلَيُنْزِلَنَّ اللَّهُ b عَلَيْكَ مَا يُبَرِّئُ ظَهْرِي مِنَ الْجَلْدِ، فَبَيْنَمَا هُمْ كَذَلِكَ إِذْ نَزَلَتْ عَلَيْهِ آيَةُ اللِّعَانِ: ﴿ وَالَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَاجَهُمْ ﴾ النور: 6، إِلَى آخِرِ الْآيَةِ، فَدَعَا هِلَالًا فَشَهِدَ أَرْبَعَ شَهَادَاتٍ بِاللَّهِ إِنَّهُ لَمِنَ الصَّادِقِينَ، وَالْخَامِسَةُ أَنَّ لَعْنَةَ اللَّهِ عَلَيْهِ إِنْ كَانَ مِنَ الْكَاذِبِينَ، ثُمَّ دُعِيَتِ الْمَرْأَةُ فَشَهِدَتْ أَرْبَعَ شَهَادَاتٍ بِاللَّهِ إِنَّهُ لَمِنَ الْكَاذِبِينَ، فَلَمَّا أَنْ كَانَ فِي الرَّابِعَةِ أَوِ الْخَامِسَةِ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «وَقِّفُوهَا فَإِنَّهَا مُوجِبَةٌ»، فَتَلَكَّأَتْ حَتَّى مَا شَكَكْنَا أَنَّهَا سَتَعْتَرِفُ، ثُمَّ قَالَتْ: لَا أَفْضَحُ قَوْمِي سَائِرَ الْيَوْمِ، فَمَضَتْ عَلَى الْيَمِينِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «انْظُرُوهَا، فَإِنْ جَاءَتْ بِهِ أَبْيَضَ سَبِطًا قَضِيءَ الْعَيْنَيْنِ فَهُوَ لِهِلَالِ بْنِ أُمَيَّةَ، وَإِنْ جَاءَتْ بِهِ آدَمَ جَعْدًا رَبْعًا حَمْشَ السَّاقَيْنِ فَهُوَ لِشَرِيكِ بْنِ السَّحْمَاءِ»، فَجَاءَتْ بِهِ آدَمَ جَعْدًا رَبْعًا حَمْشَ السَّاقَيْنِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَوْلَا مَا سَبَقَ فِيهَا مِنْ كِتَابِ اللَّهِ لَكَانَ لِي وَلَهَا شَأْنٌ».

ئەنەسى کوڕی مالیک h دەڵێت: یەکەم نەفرین لە ئیسلامدا کرا هیلالی کوڕی ئومەییە h بوو شەریکى کوڕی سەحمائی h تۆمەتبار کرد بەوەى چۆتە لای ژنەکەیەوە، هات بۆ خزمه‌ت پێغەمبەر هەواڵی ئەوەى پێ دا، پێغەمبەر پێی فەرموو: «چوار شایەت بهێنە ئەگەرنا دار دەدەم لە پشتت»، چەند جارێک ئەوەى بۆ دووبارە کردەوە، هیلال h پێی گوت: سوێند بە خوا ئەى پێغەمبەری خوا، خوا دەزانێت من ڕاست دەکەم، خوا ئایەت دادەبەزێنێت بۆئەوەى پشتى من بەری بکات لە دار، لە کاتێکدا ئەوان لەسەر ئەو حاڵە بوون، ئایەتى نەفرین دابەزی: ﴿ وَالَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَاجَهُمْ ﴾، واتە: ئەوانەش ژنەکانیان تۆمەتبار کردووە، تا کۆتایی ئایەتەکە، هیلالی h بانگ کرد چوار جار سوێندى خوارد کە بێگومان ئەو له‌ ڕاستگۆیانه‌ (لەوەى گوتى: ژنەکەم بینیوە زیناى کردووە)، لە پێنجەمین جاردا نەفرینى خوا لەسەر ئەو بێت ئەگەر درۆزن بێت، پاشان ئافرەتەکە بانگ کرا چوار جار سوێندى خوارد کە بێگومان مێردەکەى درۆ دەکات، جا لە چوارەم یان پێنجەمدا بوو، پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «بیوەستێنن بەڕاستى سزا پێویست بوو بۆ سەر ئەوەی درۆى کرد»، وەستا تا گومانمان برد ئێستا دانی پێدا دەنێت، پاشان گوتى: قەومەکەم سەرشۆڕ ناکەم بەدرێژایی ڕۆژگار، بۆیە بەردەوام بوو لەسەر سوێندەکەى، پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «تەماشاى بکەن، ئەگەر منداڵەکە دواى لەدایکبوون سپی و قژ خاو و برژانگى چاوى درێژ بوو، ئەوە هیی هیلالی کوڕی ئومەییەیە، ئەگەر چاوى ڕەش بوو لاقەکانیشی باریک بوو، ئەوە هیی شەریکى کوڕی سەحمائە»، ئینجا (ئافره‌ته‌كه‌) منداڵه‌كه‌ی هێنا چاوى ڕەش بوو لاقەکانیشی باریک بوو، پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «ئەگەر قوڕئان پێش نەکەوتایە ئەوە دەمزانی چۆن مامەڵەى لەگەڵ دەکەم».

اسْتِتَابَةُ الْمُتَلَاعِنَيْنِ بَعْدَ اللِّعَانِ

داواکردنى تەوبە لە هەردوو نەفرینکەرەکە دواى نەفرینکردنەکەیان

٣٧٢. عَنْ سَعِيدِ بْنِ جُبَيْرٍ، قَالَ: قُلْتُ لِابْنِ عُمَرَ k: رَجُلٌ قَذَفَ امْرَأَتَهُ، قَالَ: فَرَّقَ رَسُولُ اللَّهِ بَيْنَ أَخَوَيْ بَنِي الْعَجْلَانِ، وَقَالَ:«اللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّ أَحَدَكُمَا كَاذِبٌ، فَهَلْ مِنْكُمَا تَائِبٌ؟»، قَالَ لَهُمَا ثَلَاثًا فَأَبَيَا، فَفَرَّقَ بَيْنَهُمَا، فَفَرَّقَ بَيْنَهُمَا قَالَ الرَّجُلُ: مَالِي؟ قَالَ: «لَا مَالَ لَكَ إِنْ كُنْتَ صَادِقاً فَقَدْ دَخَلْتَ بِهَا، وَإِنْ كُنْتَ كَاذِباً فَهِيَ أَبْعَدُ مِنْكَ».

سەعیدى کوڕی جوبەیر دەڵێت: بە ئيبن عومەرم k گوت: پیاوێک ژنەکەى تۆمەتبار کرد، پێغەمبەرى خوا ژن و مێردەکەى بەنو عەجلانى لەیەکدی جیا کردەوە، فەرمووى: «خوا دەزانێت بێگومان یەکێکتان درۆ دەکەن، ئایا کەستان تەوبە دەکەن؟»، سێ جار ئەمەی پێ فەرموون، بەڵام ڕه‌تیان كرده‌وه‌ (و کەسیان تەوبەیان نەکرد)، جا هەردووکیانی لەیەکدی جیا کردەوە، پیاوەکە گوتى: ماڵەکەم (کە بە مارەیی پێم داوە)؟ فەرمووی: «ماڵت ناکەوێت ئەگەر ڕاست بکەى، ئەوە بێگومان چوویتەتە لایەوە و لەزەتت لێ وەرگرتووە، ئەگەر درۆ بکەى ئەوە دوورترە لە تۆوە».

بَابُ نَفْيِ الْوَلَدِ بِاللِّعَانِ وَإِلْحَاقِهِ بِأُمِّهِ

باسی ڕەتکردنەوەى منداڵ بە نەفرین و گەڕاندنەوەى بۆ لای دایکى

٣٧٣. عَن ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: لَاعَنَ رَسُولُ اللَّهِ بَيْنَ رَجُلٍ وَامْرَأَتِهِ، وَفَرَّقَ بَيْنَهُمَا، وَأَلْحَقَ الْوَلَدَ بِالْأُمِّ.

ئيبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا مولاعەنەى لە نێوان پیاوێک و ژنەکەیدا کرد، لەیەکدیشی جیا کردنەوە، منداڵەکەشی دایەوە دایکى.

بَابُ الْقُرْعَةِ فِي الْوَلَدِ إِذَا تَنَازَعُوا فِيهِ

باسی تیروپشک بۆ منداڵێک ئەگەر ناکۆکییان لەسەرى هەبوو

٣٧٤. عَنْ زَيْدِ بْنِ أَرْقَمَ k قَالَ: أُتِيَ عَلِيٌّ h بِثَلَاثَةٍ وَهُوَ بِالْيَمَنِ وَقَعُوا عَلَى امْرَأَةٍ فِي طُهْرٍ وَاحِدٍ، فَسَأَلَ اثْنَيْنِ: أَتُقِرَّانِ لِهَذَا بِالْوَلَدِ؟ قَالَا: لَا، ثُمَّ سَأَلَ اثْنَيْنِ: أَتُقِرَّانِ لِهَذَا بِالْوَلَدِ؟ قَالَا: لَا، فَأَقْرَعَ بَيْنَهُمْ فَأَلْحَقَ الْوَلَدَ بِالَّذِي صَارَتْ عَلَيْهِ الْقُرْعَةُ، وَجَعَلَ عَلَيْهِ ثُلُثَيِ الدِّيَةِ، فَذُكِرَ ذَلِكَ لِلنَّبِيِّ ، فَضَحِكَ حَتَّى بَدَتْ نَوَاجِذُهُ.

زەیدى کوڕی ئەڕقەم k دەڵێت: سێ کەسیان هێنا بۆ لای عەلی h کاتێک لە یەمەن بوو، چووبوونە لای ژنێکەوە لە یەک پاکبوونەوەدا، پرسیاری لە دووانیان کرد ئێوە ڕازین ئەم منداڵە بۆ ئەو پیاوە بێت؟ گوتیان: نەخێر، پاشان پرسیاری لە دووانەکە کرد ئێوە ڕازین ئەم منداڵە بۆ ئەو پیاوە بێت؟ گوتیان: نەخێر، تیروپشکى لە نێوانیاندا کرد، منداڵەکەى دایە ئەوەیان كه‌ لە تیروپشکەکە دەرچوو، نرخى سێیەکى خوێنێکی لەسەری پێویست کرد، (چونکە هەرسێکیان بانگەشەى ئەوەیان کرد ئەو منداڵە هیی ئەوە)، ئەوە باس کرا بۆ پێغەمبەر ، پێکەنی تا ددانەکانى دەرکەوت.

إِسْلَامُ أَحَدِ الزَّوْجَيْنِ وَتَخْيِيرُ الْوَلَدِ

موسوڵمانبوونى یەکێک لە ژن و مێرد و سەرپشککردنى منداڵ

٣٧٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h فَقَالَ: إِنَّ امْرَأَةً جَاءَتْ رَسُولَ اللَّهِ فَقَالَتْ: فِدَاكَ أَبِي وَأُمِّي، إِنَّ زَوْجِي يُرِيدُ أَنْ يَذْهَبَ بِابْنِي وَقَدْ نَفَعَنِي وَسَقَانِي مِنْ بِئْرِ أَبِي عِنَبَةَ، فَجَاءَ زَوْجُهَا وَقَالَ: مَنْ يُخَاصِمُنِي فِي ابْنِي؟ فَقَالَ:«يَا غُلَامُ، هَذَا أَبُوكَ وَهَذِهِ أُمُّكَ فَخُذْ بِيَدِ أَيِّهِمَا شِئْتَ»، فَأَخَذَ بِيَدِ أُمِّهِ، فَانْطَلَقَتْ بِهِ.

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: ئافرەتێک هات بۆ لای پێغەمبەرى خوا گوتى: دایک و باوکم بەقوربانت بن، مێردەکەم دەیەوێت کوڕەکەم ببات، سوودى پێ گەیاندووم و ئاوی پێ داوم لە بیری ئەبو عینەبە، مێردەکەى هات، گوتى: کێ ناکۆکیم لەگەڵ دەکات لەبارەى کوڕەکەمەوە؟ پێغەمبەر فەرمووى: «ئەى منداڵ، ئەمە باوکتە ئەوەش دایکتە، هەر کامەیانت دەوێت دەستى بگرە»، دەستى دایکى گرت و لەگەڵیدا ڕۆیشت.

عِدَّةُ الْمُخْتَلِعَةِ

عیدەى ئەو ژنەى خولعى کردووە

٣٧٦. عَنِ ‌الرُّبَيِّعِ بِنْتِ مُعَوِّذِ بْنِ عَفْرَاءَ k: أَنَّ ثَابِتَ بْنَ قَيْسِ بْنِ شَمَّاسٍ h ضَرَبَ امْرَأَتَهُ فَكَسَرَ يَدَهَا، وَهِيَ جَمِيلَةُ بِنْتُ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أُبَيٍّi)، فَأَتَى أَخُوهَا يَشْتَكِيهِ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ ، فَأَرْسَلَ رَسُولُ اللَّهِ إِلَى ثَابِتٍ h فَقَالَ لَهُ: «خُذِ الَّذِي لَهَا عَلَيْكَ وَخَلِّ سَبِيلَهَا»، قَالَ: نَعَمْ، فَأَمَرَهَا رَسُولُ اللَّهِ أَنْ تَتَرَبَّصَ حَيْضَةً وَاحِدَةً، فَتَلْحَقَ بِأَهْلِهَا.

ڕوبەیعى کچی موعەویزى کوڕی عەفڕاء h دەڵێت: سابیتى کوڕی قەیسى کوڕی شەمماسi)لە خێزانەکەى دا و دەستى شکاند، کە جەمیلەى کچی عەبدوڵڵاى کوڕی ئوبەى بوو z، براکەى هات سکاڵاى کرد لە خزمەت پێغەمبەرى خوادا ، پێغەمبەرى خوا ناردى بەدواى سابیت h و پێی فەرموو: «ئەوەى لەسەرتە بیبە و وازى لێ بێنە»، گوتى: باشە، ئینجا فەرمانی پێ کرد: یەک حەیز چاوەڕوانى بکات و بچێتەوە بۆ لای کەسوکارەکەى.

بَابُ عِدَّةِ الْمُتَوَفَّى عَنْهَا زَوْجُهَا

باسی عیدە و تازیەباریی ئەو ئافرەتەى کە مێردەى دەمرێت

٣٧٧. عَنْ أُمُّ حَبِيبَةَ i قَالَتْ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «لَا يَحِلُّ لِامْرَأَةٍ تُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ تَحِدُّ عَلَى مَيِّتٍ فَوْقَ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ، إِلَّا عَلَى زَوْجٍ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا».

ئوم حەبیبە i ده‌ڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «حەڵاڵ نییە بۆ هیچ ئافرەتێک بڕواى بە خوا و بە ڕۆژی دوایی هەبێت، تازیە بگێڕێت لەسەر مردوو لەدواى سێ ڕۆژەوە، مەگەر بۆ مێردەکەى کە چوار مانگ و دە ڕۆژە».

عِدَّةُ الْمُتَوَفَّى عَنْهَا زَوْجُهَا قَبْلَ أَنْ يَدْخُلَ بِهَا

عیدەى ئەو ئافرەتەى مێردەکەى مردووە پێش ئەوەى بچێتە لایەوە

٣٧٨. عَنْ ابْنِ مَسْعُودٍ h أَنَّهُ سُئِلَ عَنْ رَجُلٍ تَزَوَّجَ امْرَأَةً وَلَمْ يَفْرِضْ لَهَا صَدَاقًا وَلَمْ يَدْخُلْ بِهَا حَتَّى مَاتَ؟ قَالَ ابْنُ مَسْعُودٍ h: لَهَا مِثْلُ صَدَاقِ نِسَائِهَا لَا وَكْسَ وَلَا شَطَطَ، وَعَلَيْهَا الْعِدَّةُ وَلَهَا الْمِيرَاثُ، فَقَامَ مَعْقِلُ بْنُ سِنَانٍ الْأَشْجَعِيُّ h، فَقَالَ: قَضَى فِينَا رَسُولُ اللَّهِ فِي بَرْوَعَ بِنْتِ وَاشِقٍi)امْرَأَةٍ مِنَّا مِثْلَ مَا قَضَيْتَ، فَفَرِحَ ابْنُ مَسْعُودٍh.

ئيبن مەسعوود h پرسیاری لێ کرا لەبارەى پیاوێکەوە ژنێکی هێناوە نە مارەیی بۆ دیاری کردووە و نە چۆتە لایەوە تا مردووە؟ ئيبن مەسعوود وتى: مارەیی بۆ هەیە وەکوو ژنەکانی دیكه‌ی، نە کەم و نە زۆر، عیدەی بۆ هەیە میراتیش دەبات، مەعقیلی کوڕی سینانی ئەشجەعی h هەڵسا و گوتى: پێغەمبەرى خوا بڕیاری دا لە بارەى بەڕوەعی کچی واشیقەوەi)کە ئافرەتێک بوو لە ئێمە هەر وەکوو ئەم بڕیارەى تۆ، ئيبن مەسعوود h زۆر بەمە دڵخۆش بوو.

بَابُ الْإِحْدَادِ

باسی تازیەباری

٣٧٩. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ:«لَا يَحِلُّ لِامْرَأَةٍ تَحِدُّ عَلَى مَيِّتٍ أَكْثَرَ مِنْ ثَلَاثٍ إِلَّا عَلَى زَوْجِهَا».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «دروست نییە بۆ هیچ ژنێک بڕوای بە خوا و بە ڕۆژی دوایی هەبێت سێ ڕۆژ زیاتر تازیەبار بێت، مەگەر بۆ مێردەکەى».

مَا تَجْتَنِبُ الْحَادَّةُ مِنَ الثِّيَابِ الْمُصَبَّغَةِ

ئەوەى ژنی تازیەبار خۆی لێ بەدوور دەگرێت لە ڕەنگكردنی پۆشاك

٣٨٠. عَنْ أُمِّ عَطِيَّةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ :«لَا تَحِدُّ امْرَأَةٌ عَلَى مَيِّتٍ فَوْقَ ثَلَاثٍ إِلَّا عَلَى زَوْجٍ، فَإِنَّهَا تَحِدُّ عَلَيْهِ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا وَلَا تَلْبَسُ ثَوْبًا مَصْبُوغًا، وَلَا ثَوْبَ عَصْبٍ، وَلَا تَكْتَحِلُ، وَلَا تَمْتَشِطُ، وَلَا تَمَسُّ طِيبًا إِلَّا عِنْدَ طُهْرِهَا، حِينَ تَطْهُرُ نُبَذًا مِنْ قُسْطٍ وَأَظْفَارٍ».

ئوم عەتيیه i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «دروست نییە هیچ ژنێک لە سێ ڕۆژ زیاتر تازیە بۆ مردوو بگێڕێت مەگەر بۆ مێردەکەى، ئەویش چوار مانگ و دە ڕۆژە، وە نابێت پۆشاکی ڕەنگاوڕەنگ لەبەر بکات، پۆشاکی عەصەبیش (کە پۆشاکێکی یەمەنى سپییە ڕەنگی ڕەش و سپی تێدایە)، نابێ چاوی ڕەش بكات و قژی شانە بکات، بۆنی خۆش لە خۆی نادات مەگەر دواى پاکبوونەوە، ئەویش کەمێک لە (قُسْط) یان (أَظْفَار) (کە دوو جۆر بۆنی خۆشی ئەو سەردەمە بوون)».

بَابُ الرَّجْعَةِ

باسی گەڕاندنەوە بۆ ژیانى هاوژینى

٣٨١. عَنْ نَافِعٍ قَالَ: كَانَ ابْنُ عُمَرَ k إِذَا سُئِلَ عَنِ الرَّجُلِ طَلَّقَ امْرَأَتَهُ وَهِيَ حَائِضٌ، فَيَقُولُ: أَمَّا إِنْ طَلَّقَهَا وَاحِدَةً أَوِ اثْنَتَيْنِ فَإِنَّ رَسُولَ اللَّهِ أَمَرَهُ أَنْ يُرَاجِعَهَا ثُمَّ يُمْسِكَهَا حَتَّى تَحِيضَ حَيْضَةً أُخْرَى ثُمَّ تَطْهُرَ، ثُمَّ يُطَلِّقَهَا قَبْلَ أَنْ يَمَسَّهَا، وَأَمَّا إِنْ طَلَّقَهَا ثَلَاثًا، فَقَدْ عَصَيْتَ اللَّهَ فِيمَا أَمَرَكَ بِهِ مِنْ طَلَاقِ امْرَأَتِكَ، وَبَانَتْ مِنْكَ امْرَأَتُكَ.

نافیع دەڵێت: ئيبن عومەر k ئەگەر پرسیارى لێ بکرایە لە بارەى پیاوێکەوە ژنەکەى تەڵاق بدایە لە کاتى حەیزدا، دەیگوت: ئەگەر یەک تەڵاقی دابێت یان دوو، ئەوە پێغەمبەرى خوا فەرمانى کردووە بیگەڕێنێتەوە، پاشان بیهێڵێتەوە تا حەیزێکى دیكه‌ تەواو دەکات، پاشان پاک دەبێتەوە، پاشان تەڵاقی بدات پێش ئەوەى لەگەڵیدا جووت بێت، بەڵام ئەگەر سێ بە سێ تەڵاقی دا، بێگومان سەرپێچى خوات کردووە لەوەى فەرمانى پێ کردووى لە تەڵاقدانى ژنەکەتدا، ژنەکەت بەهەمیشەیی لێت جیا بۆتەوە.