كِتَابُ قَطْعِ السَّارِقِ

پەرتووكی بڕینی دەستی دز

تَعْظِيمُ السَّرِقَةِ

بەگەورەدانانى دزیكردن

٥١٢. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَعَنَ اللَّهُ السَّارِقَ يَسْرِقُ الْبَيْضَةَ فَتُقْطَعُ يَدُهُ، وَيَسْرِقُ الْحَبْلَ فَتُقْطَعُ يَدُهُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «نەفرەتى خوا لەو دزەى کە هێلکە دەدزێت، ئینجا دەستی دەبڕدرێت، وە حەبل دەدزێت و دەستى دەبڕدرێت».

مَا يَكُونُ حِرْزًا وَمَا لَا يَكُونُ

کامە شوێن دەبێتە شوێنى شاییستەى هەڵگرتنى ماڵ و سامان و کامەیش شاییستە نییە

٥١٣. عَنْ عَائِشَةَ i أَنَّ امْرَأَةً سَرَقَتْ فَأُتِيَ بِهَا النَّبِيُّ فَقَالُوا: مَنْ يَجْتَرِئُ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ ، إِلَّا أَنْ يَكُونَ أُسَامَةَ h، فَكَلَّمُوا أُسَامَةَ فَكَلَّمَهُ، فَقَالَ النَّبِيُّ : «يَا أُسَامَةُ، إِنَّمَا هَلَكَتْ بَنُو إِسْرَائِيلَ حِينَ كَانُوا إِذَا أَصَابَ الشَّرِيفُ فِيهِمُ الْحَدَّ، تَرَكُوهُ وَلَمْ يُقِيمُوا عَلَيْهِ، وَإِذَا أَصَابَ الْوَضِيعُ أَقَامُوا عَلَيْهِ، لَوْ كَانَتْ فَاطِمَةَ بِنْتَ مُحَمَّدٍ لَقَطَعْتُهَا».

عائیشە i دەگێڕێته‌وه‌: ئافرەتێک دزى کرد هێنرا بۆ خزمه‌ت پێغەمبەر ، گوتیان: کێ بوێری ئەوە دەکات بچێت بۆ خزمه‌ت پێغەمبەرى خوا مەگەر ئوسامە h، جا قسەیان لەگەڵ ئوسامەدا کرد، ئەویش قسەى لەگەڵ پێغەمبەرى خوا کرد، پێغەمبەر فەرمووى: «ئەى ئوسامە، بێگومان نەوەکانى ئیسرائیل بەهۆی ئەوەوە لەناو چوون کاتێك کە کەسێکى بەڕێز کارێکى خراپی بکردایە حه‌ددیان بەسەردا جێبەجێ نەدەکرد و وازیان لێ دەهێنا، وە ئەگەر کەسێکى لاواز و بێکەس کارێکى خراپی بکردایە حه‌ددیان بەسەردا جێبەجێ دەکرد، ئەگەر فاتیمەی کچى موحەممەد بووایە دەستیم دەبڕی».

٥١٤. عَنْ عَائِشَةَ i أَنَّهَا سَمِعَتْ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «لَا يُقْطَعُ السَّارِقُ إِلَّا فِي رُبْعِ دِينَارٍ فَصَاعِدًا».

عائیشە i دەگێڕێته‌وه‌: پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «دەستى دز دەبڕدرێت لە یەک لەسەر چواری دینارێک بەرە و سەرەوە».

بَابُ مَا لَا قَطْعَ فِيهِ

باسی دزینى ئەو شتەى دەستبڕینی تێدا نییە

٥١٥. عَنْ رَافِعِ بْنِ خَدِيجٍ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «لَا قَطْعَ فِي ثَمَرٍ وَلَا كَثَرٍ».

ڕافیعی کوڕی خەدیج h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «دەستبڕین لە بەرووبوومى هەڵواسراودا نییە (کە بەسەر دارەکەوە بێت پێش ئەوەی لە شوێنی تایبەت بە خۆی هەڵبگیرێت)، وە لە ئەو شتە سپییەی کە لە نێوەڕاستى دارخورمادایە و دەخورێت».