كِتَابُ التَّطْبِيقِ

پەرتووكی جێبەجێكردن

بَابُ التَّطْبِيقِ

باسی دەست بەیەکەوە نووساندن و دانانى لە نێوان ئەژنۆکان لە ڕکووعدا

١٥١. عَنْ مُصْعَبِ بْنِ سَعْدٍ h قَالَ: صَلَّيْتُ إِلَى جَنْبِ أَبِي h وَجَعَلْتُ يَدَيَّ بَيْنَ رُكْبَتَيَّ، فَقَالَ لِيَ: اضْرِبْ بِكَفَّيْكَ عَلَى رُكْبَتَيْكَ، قَالَ: ثُمَّ فَعَلْتُ ذَلِكَ مَرَّةً أُخْرَى، فَضَرَبَ يَدِي، وَقَالَ: إِنَّا قَدْ نُهِينَا عَنْ هَذَا وَأُمِرْنَا أَنْ نَضْرِبَ بِالْأَكُفِّ عَلَى الرُّكَبِ.

موصعەبی کوڕی سەعد h دەڵێت: لە تەنیشت باوکمەوە h نوێژم کرد، هەردوو دەستم خستە نێوانى ئەژنۆکانم، پێی گوتم: لەپی دەستت بخەرە سەر ئەژنۆت، گوتى: پاشان جارێکی دیكە، ئەوەم دووبارە کردەوە، کێشای بە هەردوو دەستم و گوتى: ئێمە ئەوەمان لێ قەدەغە کراوە، فەرمانمان پێ کراوە لەپی دەستمان بخەینە سەر ئەژنۆمان.

الْإِمْسَاكُ بِالرُّكَبِ فِي الرُّكُوعِ

گرتنی ئەژنۆ لە کاتی ڕکووعبردن

١٥٢. عَنْ عُمَرَ h قَالَ: سُنَّتْ لَكُمُ الرُّكَبُ، فَأَمْسِكُوا بِالرُّكَبِ.

عومەر h ده‌ڵێت: بەڕاستى سوننەت لەوه‌دایە توند دەست بە ئەژنۆوە بگرن.

تَعْظِيمُ الرَّبِّ فِي الرُّكُوعِ

بەگەورەدانانی پەروەردگار لە ڕکووعدا

١٥٣. عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: كَشَفَ النَّبِيُّ السِّتَارَةَ وَالنَّاسُ صُفُوفٌ خَلْفَ أَبِي بَكْرٍ h، فَقَالَ: «أَيُّهَا النَّاسُ، إِنَّهُ لَمْ يَبْقَ مِنْ مُبَشِّرَاتِ النُّبُوَّةِ إِلَّا الرُّؤْيَا الصَّالِحَةُ يَرَاهَا الْمُسْلِمُ أَوْ تُرَى لَهُ»، ثُمَّ قَالَ: «أَلَا إِنِّي نُهِيتُ أَنْ أَقْرَأَ رَاكِعًا أَوْ سَاجِدًا، فَأَمَّا الرُّكُوعُ فَعَظِّمُوا فِيهِ الرَّبَّ، وَأَمَّا السُّجُودُ فَاجْتَهِدُوا فِي الدُّعَاءِ قَمِنٌ أَنْ يُسْتَجَابَ لَكُمْ».

ئيبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەر پەردەى لادا خەڵکەکەش ڕیزیان بەستبوو لەپشت ئەبو بەکر h، فەرمووى: «ئەى خەڵکینە! بەڕاستى مژدەدانی پێغەمبەرایەتى نەما، جگە لە خەوی چاک کەسێکی موسوڵمان بیبینێت یان خەوى پێوە ببینن»، پاشان فەرمووی: «ئاگادار بن! من لێم قەدەغە کراوە لە ڕکووع، یان لە سوجدەدا قوڕئان بخوێنم، هەرچی ڕکووعە پەروەردگارى تیادا بە گەورە بگرن، لە سوجدەشدا بپاڕێنەوە شیاوە لێتان وەربگیرێت».

بَابُ الذِّكْرِ فِي الرُّكُوعِ

باسی زیکری ڕکووعبردن

١٥٤. عَنْ حُذَيْفَةَ h قَالَ: صَلَّيْتُ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ فَرَكَعَ فَقَالَ فِي رُكُوعِهِ: «سُبْحَانَ رَبِّيَ الْعَظِيمِ»، وَفِي سُجُودِهِ: «سُبْحَانَ رَبِّيَ الْأَعْلَى».

حوزەیفە h دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەرى خوا نوێژم کرد ڕکووعی برد، لە ڕکووعەکەیدا فەرمووی: «(سُبْحَانَ رَبِّيَ الْعَظِيمِ)، واته‌: پاکی و بێگەردى بۆ پەروەردگاری مەزنم»، وە لە سوژدەكه‌شیدا فەرمووى: «(سُبْحَانَ رَبِّيَ الأَعْلَى)، واته‌: پاکی و بێگەردى بۆ پەروەردگاری بەرزم».

١٥٥. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَقُولُ فِي رُكُوعِهِ:«سُبُّوحٌ قُدُّوسٌ رَبُّ الْمَلَائِكَةِ وَالرُّوحِ».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا لە ڕکووعیدا دەیفەرموو: «(سُبُّوحٌ قُدُّوسٌ رَبُّ الْمَلاَئِكَةِ وَالرُّوحِ)، واته‌: ئەى پەروەردگاری پاک و بێگەرد، گەورەیی و پیرۆزى شیاوی تۆیە، ئەى پەروەردگاری فریشتەکان و ڕووح (کە جیبریلە)».

١٥٦. عَن عَوْفَ بْنَ مَالِكٍ h يَقُولُ: قُمْتُ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ لَيْلَةً، فَلَمَّا رَكَعَ مَكَثَ قَدْرَ سُورَةِ الْبَقَرَةِ يَقُولُ فِي رُكُوعِهِ: «سُبْحَانَ ذِي الْجَبَرُوتِ وَالْمَلَكُوتِ وَالْكِبْرِيَاءِ وَالْعَظَمَةِ».

عەوفى کوڕی مالیک h دەڵێت: شەوێک لەگەڵ پێغەمبەرى خوا هەڵسام، کاتێك چووە ڕکووع بەئەندازەى خوێندنی سووڕەتى بەقەڕە مایەوە، لە ڕکووعەکەیدا دەیفەرموو: «پاکی و بێگەردى بۆ تۆیە ئەى خاوەنى زاڵبوون و جێبەجێکردن و کەماڵ و مەزنى».

١٥٧. عَنْ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ h: أَنَّ رَسُولَ كَانَ إِذَا رَكَعَ قَالَ: «اللَّهُمَّ لَكَ رَكَعْتُ، وَلَكَ أَسْلَمْتُ، وَبِكَ آمَنْتُ، خَشَعَ لَكَ سَمْعِي وَبَصَرِي وَعِظَامِي وَمُخِّي وَعَصَبِي».

عەلی کوڕی ئەبو تالیب h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر کاتێك ڕکووعى بردبایە دەیفەرموو: «خوایە ڕکووعم بۆ تۆ برد، ملکەچی تۆ بووم، بڕوام هێنا بە تۆ، بیستن و بینین و ئێسک و مۆخ و دەمارم ملکەچی تۆ بوون».

بَابُ رَفْعِ الْيَدَيْنِ حَذْوَ فُرُوعِ الْأُذُنَيْنِ عِنْدَ الرَّفْعِ مِنَ الرُّكُوعِ

باسی بەرزکردنەوەى دەستەكان تا ئاستى بەرزایی گوێیەكان لە کاتی هەڵسانەوە لە ڕکووع

١٥٨. عَنْ مَالِكِ بْنِ الْحُوَيْرِثِ h: أَنَّهُ رَأَى رَسُولَ اللَّهِ يَرْفَعُ يَدَيْهِ إِذَا رَكَعَ، وَإِذَا رَفَعَ رَأْسَهُ مِنَ الرُّكُوعِ حَتَّى يُحَاذِيَ بِهِمَا فُرُوعَ أُذُنَيْهِ.

مالیکی کوڕی حوەیریس h دەگێڕێتەوە: ئەو پێغەمبەری خواى بینی دەستەکانی بەرز دەکردەوە، کاتێك ڕکووعی ببردایە و کاتێك سەری بەرز بکردایەتەوە لە ڕکووع و تا ئاستى بەرزایی هەردوو گوێی.

بَابُ مَا يَقُولُ الْمَأْمُومُ

باسی ئەوەى نوێژخوێن دەیڵێت

١٥٩. عَنْ أَنَسٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ سَقَطَ مِنْ فَرَسٍ عَلَى شِقِّهِ الْأَيْمَنِ، فَدَخَلُوا عَلَيْهِ يَعُودُونَهُ، فَحَضَرَتِ الصَّلَاةُ، فَلَمَّا قَضَى الصَّلَاةَ قَالَ:«إِنَّمَا جُعِلَ الْإِمَامُ لِيُؤْتَمَّ بِهِ، فَإِذَا رَكَعَ فَارْكَعُوا، وَإِذَا رَفَعَ فَارْفَعُوا وَإِذَا قَالَ: سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ، فَقُولُوا: رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْدُ».

ئەنەس h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر لەسەر ئەسپێک کەوتە خوارەوە بە لای ڕاستیدا، ڕۆیشتن بۆ لای سەردانیان کرد، ئینجا کاتی نوێژ هات، کاتێك لە نوێژ بوویەوە فەرمووی: «ئیمام بۆ ئەوە دانراوە پەیڕەوى لێ بکرێت، ئەگەر ڕکووعی برد ئێوەش ڕکووع ببەن، ئەگەر سەری بەرز کردەوە ئێوەش سەرتان بەرز بکەنەوە، وە ئەگەر وتى: (سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَه)، ئێوەش بڵێن: (رَبَّنَا لَكَ الْحَمْد)».

مَا يَقُولُ فِي قِيَامِهِ ذَلِكَ

باسی ئەوەى (نوێژخوێن) دەیڵێت لەدواى هەڵسانەوەى لە ڕکووع

١٦٠. عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ إِذَا أَرَادَ السُّجُودَ بَعْدَ الرَّكْعَةِ يَقُولُ: «اللَّهُمَّ رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْدُ مِلْءَ السَّمَوَاتِ وَمِلْءَ الْأَرْضِ وَمِلْءَ مَا شِئْتَ مِنْ شَيْءٍ بَعْدُ».

ئيبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر کاتێك ده‌یویست بچێته‌ سوجده‌ دوای ڕكووعبردن، دەیفەرموو: «(اللَّهُمَّ رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْدُ مِلْءَ السَّمَوَاتِ، وَمِلْءَ الأَرْضِ، وَمِلْءَ مَا شِئْتَ مِنْ شَيْءٍ بَعْد)، واته‌: خوایە ستاییش بۆ تۆ بە پڕاوپڕی ئاسمانەکان و پڕاوپڕى زەوى، وە پڕاوپڕی ئەو شتەى دەتەوێت دوای ئەوانە».

بَابُ الْقُنُوتِ بَعْدَ الرُّكُوعِ

باسی دوعاى قونووت دواى هەڵسانەوە لە ڕکووع

١٦١. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: قَنَتَ رَسُولُ اللَّهِ شَهْرًا بَعْدَ الرُّكُوعِ يَدْعُو عَلَى رِعْلٍ وَذَكْوَانَ وَعُصَيَّةَ عَصَتِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ.

ئەنەسى کوڕی مالیک h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا مانگێک قونووتى خوێند لە ڕکووع و نزاى کرد لە (تیرەو هۆزەکانى:) (رِعْل) و (ذَكْوَانَ) و (عُصَيَّةَ)، چونکە (ئەم سێ تیرەیە) سەرپێچیی خوا و پێغەمبەریان کرد.

بَابُ الْقُنُوتِ فِي صَلَاةِ الظُّهْرِ

باسی دوعاى قونووت لە نوێژی نیوەڕۆدا

١٦٢. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: لَأُقَرِّبَنَّ لَكُمْ صَلَاةَ رَسُولِ اللَّهِ ، قَالَ: فَكَانَ أَبُو هُرَيْرَةَ h يَقْنُتُ فِي الرَّكْعَةِ الْآخِرَةِ مِنْ صَلَاةِ الظُّهْرِ، وَصَلَاةِ الْعِشَاءِ الْآخِرَةِ، وَصَلَاةِ الصُّبْحِ، بَعْدَ مَا يَقُولُ: سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ، فَيَدْعُو لِلْمُؤْمِنِينَ وَيَلْعَنُ الْكَفَرَةَ.

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: نوێژی پێغەمبەرى خواتان بۆ نزیک دەکەمەوە، (ڕاوی) دەڵێت: ئەبو هوڕەیڕە h، دوعاى قونووتى دەخوێند لە کۆتا ڕکاتی نوێژی نیوەڕۆ و نوێژی عیشا و نوێژی بەیانی، دواى ئەوەى دەیگوت: (سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَه)، ئینجا دوعاى بۆ بڕواداران دەکرد و نەفرینى لە بێبڕوایان دەکرد.

بَابُ نَصْبِ الْقَدَمَيْنِ فِي السُّجُودِ

باسی چەقاندنى هەردوو پێ لە سوجدەدا

١٦٣. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: فَقَدْتُ رَسُولَ ذَاتَ لَيْلَةٍ، فَانْتَهَيْتُ إِلَيْهِ وَهُوَ سَاجِدٌ وَقَدَمَاهُ مَنْصُوبَتَانِ وَهُوَ يَقُولُ: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِرِضَاكَ مِنْ سَخَطِكَ، وَبِمُعَافَاتِكَ مِنْ عُقُوبَتِكَ، وَبِكَ مِنْكَ، لَا أُحْصِي ثَنَاءً عَلَيْكَ أَنْتَ كَمَا أَثْنَيْتَ عَلَى نَفْسِكَ».

عائیشە i دەڵێت: شەوێک پێغەمبەرم لێ ون بوو، (لەپی دەستم بەملاولادا دەکوتا) پێی گەیشتم، ئەو لە سوجدەدا بوو هەردوو قاچی چەقاندبوو دەیفەرموو: «خوایە پەنا دەگرم بە ڕەزامەندیت لەوەى لێم توڕە بیت، بە لێبووردنت لەوەى سزام بدەیت، پەنا دەگرم بە زاتى تۆ (لە شوێنەواری سیفەتەکانى) تۆ، ناتوانم ستاییشکردنت بژمێرم، وەکوو ئەوەى تەنها تۆ دەتوانیت ستاییشى خۆت بکەیت، بەوەى شیاوە بە مەزنیت».

بَابُ الدُّعَاءِ فِي السُّجُودِ

باسی دوعاكردن لە سوجدەدا

١٦٤. عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: بِتُّ عِنْدَ خَالَتِي مَيْمُونَةَ بِنْتِ الْحَارِثِ i وَبَاتَ رَسُولُ عِنْدَهَا، فَرَأَيْتُهُ قَامَ لِحَاجَتِهِ فَأَتَى الْقِرْبَةَ فَحَلَّ شِنَاقَهَا، ثُمَّ تَوَضَّأَ وُضُوءًا بَيْنَ الْوُضُوءَيْنِ، ثُمَّ أَتَى فِرَاشَهُ فَنَامَ، ثُمَّ قَامَ قَوْمَةً أُخْرَى فَأَتَى الْقِرْبَةَ فَحَلَّ شِنَاقَهَا، ثُمَّ تَوَضَّأَ وُضُوءًا هُوَ الْوُضُوءُ، ثُمَّ قَامَ يُصَلِّي وَكَانَ يَقُولُ فِي سُجُودِهِ: «اللَّهُمَّ اجْعَلْ فِي قَلْبِي نُورًا، وَاجْعَلْ فِي سَمْعِي نُورًا، وَاجْعَلْ فِي بَصَرِي نُورًا، وَاجْعَلْ مِنْ تَحْتِي نُورًا، وَاجْعَلْ مِنْ فَوْقِي نُورًا، وَعَنْ يَمِينِي نُورًا، وَعَنْ يَسَارِي نُورًا، وَاجْعَلْ أَمَامِي نُورًا، وَاجْعَلْ خَلْفِي نُورًا، وَأَعْظِمْ لِي نُورًا»، ثُمَّ نَامَ حَتَّى نَفَخَ، فَأَتَاهُ بِلَالٌ h فَأَيْقَظَهُ لِلصَّلَاةِ.

ئيبن عەبباس k دەڵێت: لەلای پوورم مەیموونەى کچی حاريسه i خەوتم، (کە خێزانى پێغەمبەر بوو) پێغەمبەریش لەلای خەوت، بینیم هەڵسا بۆ سەرئاو، هات بۆ لای جەوەنەکە دەمەکەى کردەوە، پاشان دەستنوێژی شوشت بە دەستنوێژێکى مامناوەند، پاشان هات بۆ سەر جێگاکەى و خەوت، پاشان جارێکى دیكە هەڵسا و چوو بۆ لای جەوەنەکە و پەتەکەى کردەوە، پاشان دەستنوێژێکى شوشت بەتێروتەواوی، پاشان هەڵسا نوێژی کرد و لە سوجدەكەیدا دەیفەرموو: «خوایە ڕووناکی بخەیتە دڵمەوە، ڕووناکی بخەیتە بیستنمەوە، ڕووناکی بخەیتە بینینمەوە، ڕووناکی بخەیتە خواروومەوە، ڕووناکی بخەیتە سەروومەوە، ڕووناکی بخەیتە لای ڕاست و لای چەپم، ڕووناکی لە پێشەوەم دابنێیت، ڕووناکی لە پشتیشمەوە دابنێیت، ڕووناکیم بۆ مەزن بکەى»، پاشان خەوت هەتا پرخەى کرد، بیلال h هات بۆ لای هەڵیساند لەخەو بۆ نوێژ.

١٦٥. عَنْ عَلِيٍّ h: أَنَّ رَسُولَ الله كَانَ إِذَا سَجَدَ يَقُولُ: «اللَّهُمَّ لَكَ سَجَدْتُ، وَلَكَ أَسْلَمْتُ، وَبِكَ آمَنْتُ، سَجَدَ وَجْهِي لِلَّذِي خَلَقَهُ وَصَوَّرَهُ فَأَحْسَنَ صُورَتَهُ وَشَقَّ سَمْعَهُ وَبَصَرَهُ، تَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ».

عەلی h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا کاتێك سوجدەى ببردایە دەیفەرموو: «خوایە تەنها سوجدەم بۆ تۆ برد و تەسلیمی تۆ بووم و بڕوام بە تۆ هێنا، ڕوخسارم سوژدەى برد بۆ ئەو خوایەى دروستى کردووە و وێنەى کێشاوە بەچاکترین شێوە، بیستن و بینینى بۆ کۆ کردۆتەوە، پاکی و بێگەردى بۆ چاکترینى بەدیهێنەرانە».

أَقْرَبُ مَا يَكُونُ الْعَبْدُ مِنَ اللَّهِ

نزیکترین کاتی بەندە لە خواى باڵادەست

١٦٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «أَقْرَبُ مَا يَكُونُ الْعَبْدُ مِنْ رَبِّهِ b وَهُوَ سَاجِدٌ، فَأَكْثِرُوا الدُّعَاءَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «نزیکترین کاتی بەندە لە پەروەردگاری b ئەو کاتەیە کە لە سوجدەدایە، بۆیە زۆر دوعای تێدا بکەن».

فَضْلُ السُّجُودِ

پێگەو گەورەیی سوجدە بردن

١٦٧. عَنْ رَبِيعَة بْن كَعْبٍ الْأَسْلَمِيُّ h قَالَ: كُنْتُ آتِي رَسُولَ اللَّهِ بِوَضُوئِهِ وَبِحَاجَتِهِ، فَقَالَ: «سَلْنِي»، قُلْتُ: مُرَافَقَتَكَ فِي الْجَنَّةِ، قَالَ: «أَوَ غَيْرَ ذَلِكَ»، قُلْتُ: هُوَ ذَاكَ، قَالَ: «فَأَعِنِّي عَلَى نَفْسِكَ بِكَثْرَةِ السُّجُودِ».

ڕەبیعەى کوڕی کەعبی ئەسلەمى h دەڵێت: من دەهاتم بۆ لای پێغەمبەرى خوا ئاوی دەستنوێژ و پێویستیم بۆی ئامادە دەکرد، فەرمووی: «داوام لێ بکە؟»، گوتم: هاوڕێیەتیت لە بەهەشتدا، فەرمووى: «ئەى جگە لەوە (داواکاری دیكەت نییە؟)»، گوتم: تەنها ئەوە، فەرمووی: «دان بگرە بە خۆتدا و یارمەتیم بدە بە زۆر سوجدەبردن».

تَرْكُ ذَلِكَ (أي: رفع اليدين) بَيْنَ السَّجْدَتَيْنِ

وازهێنان لە بەرزکردنەوەى دەستەكان لە کاتی بەرزبوونەوە لە نێوان هەردوو سوجدەکەدا

١٦٨. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ إِذَا افْتَتَحَ الصَّلَاةَ كَبَّرَ وَرَفَعَ يَدَيْهِ، وَإِذَا رَكَعَ، وَبَعْدَ الرُّكُوعِ، وَلَا يَرْفَعُ بَيْنَ السَّجْدَتَيْنِ.

ئيبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەر کاتێك دەستی بە نوێژ بكردایە تەکبیری دەکرد و دەستەکانی بەرز دەکردەوە، کاتێك ڕکووعیشی ببردایە و لەدواى ڕکووعیش (دەستى بەرز دەکردەوە)، بەڵام لە نێوانی هەر دوو سوجدەکەدا دەستى بەرز نەدەکردەوە.

بَابُ كَيْفَ الْجُلُوسُ لِلتَّشَهُّدِ الْأَوَّلِ

باسی چۆنیەتى دانیشتن لە تەحیاتى یەکەمدا

١٦٩. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: إِنَّ مِنْ سُنَّةِ الصَّلَاةِ أَنْ تُضْجِعَ رِجْلَكَ الْيُسْرَى وَتَنْصِبَ الْيُمْنَى.

ئيبنو عومەر k دەڵێت: بەڕاستى لە سوننەت و شێوازی نوێژ ئەوەیە قاچی چەپت درێژ بکەیت لەژێرتدا و قاچی ڕاستیش بچەقێنێت.

بَابُ الْإِشَارَةِ بِالْأُصْبُعِ فِي التَّشَهُّدِ الْأَوَّلِ

باسی ئاماژەکردن بە پەنجە لە تەحیاتی یەکەمدا

١٧٠. عَنِ ابْنِ الزُّبَيْرِ k قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ إِذَا جَلَسَ فِي الثِّنْتَيْنِ أَوْ فِي الْأَرْبَعِ يَضَعُ يَدَيْهِ عَلَى رُكْبَتَيْهِ، ثُمَّ أَشَارَ بِأُصْبُعِهِ.

ئيبنو زوبەیر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا کاتێك دابنیشتایە لە دووەم ڕکات، یان چوارەم ڕکات، دەستەکانی دەخستە سەر ئەژنۆکانی، پاشان بە پەنجەى ئاماژەى دەکرد.

كَيْفَ التَّشَهُّدُ الْأَوَّلُ

چۆنیەتى تەحیاتی یەکەم

١٧١. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: عَلَّمَنَا رَسُولُ اللَّهِ أَنْ نَقُولَ إِذَا جَلَسْنَا فِي الرَّكْعَتَيْنِ: «التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ، السَّلَامُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ، السَّلَامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللَّهِ الصَّالِحِينَ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ».

عەبدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فێری کردین کاتێك دانیشتین لە دوو ڕکاتەکەدا بڵێین: «هەرچی گەورەیی و مەزنی هەیە تەنها بۆ خوایە، هەرچی نوێژ و وتەى جوان و کردەوە پاکەکان هەیە تەنها بۆ خوایە، سڵاو و ڕەحمەت و بەرەکەت (زیادەى هەموو چاکەیەک) لەسەر تۆ ئەى پێغەمبەر، سڵاو لەسەر ئێمەش و لەسەر هەموو بەندە چاکەکان، شایەتى دەدەم هیچ پەرستراوێکی بەهه‌ق نییە جگە لە خوا، شایەتى دەدەم موحەممەد بەندە و پێغەمبەری خوایە».

بَابُ تَرْكِ التَّشَهُّدِ الْأَوَّلِ

باسی وازهێنان لە تەحیاتى یەکەم (بەهۆى لەبیرچوون)

١٧٢. عَنْ ابْنِ بُحَيْنَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى فَقَامَ فِي الشَّفْعِ الَّذِي كَانَ يُرِيدُ أَنْ يَجْلِسَ فِيهِ، فَمَضَى فِي صَلَاتِهِ حَتَّى إِذَا كَانَ فِي آخِرِ صَلَاتِهِ سَجَدَ سَجْدَتَيْنِ قَبْلَ أَنْ يُسَلِّمَ ثُمَّ سَلَّمَ.

ئيبن بوحەینە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر نوێژی کرد لە دووەم ڕکات هەڵسایەوە کە دەیویست دابنیشێت بۆ تەحیات، بەردەوام بوو لە نوێژەکەى تا گەیشتە کۆتایی نوێژەکەى دوو سوجدەى برد پێش ئەوەى سەلام بداتەوە، پاشان سەلامی دایەوە.