كِتَابُ مَنَاسِكِ الْحَجِّ

پەرتووكی ڕێوڕەسمی حەج

بَابُ وُجُوبِ الْحَجِّ

باسی پێویستبوون (یان واجببوون)ی حەج

٢٨٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: خَطَبَ رَسُولُ اللَّهِ النَّاسَ، فَقَالَ: «إِنَّ اللَّهَ b قَدْ فَرَضَ عَلَيْكُمُ الْحَجَّ»، فَقَالَ رَجُلٌ: فِي كُلِّ عَامٍ؟ فَسَكَتَ عَنْهُ حَتَّى أَعَادَهُ ثَلَاثًا، فَقَالَ: «لَوْ قُلْتُ نَعَمْ، لَوَجَبَتْ، وَلَوْ وَجَبَتْ، مَا قُمْتُمْ بِهَا، ذَرُونِي مَا تَرَكْتُكُمْ، فَإِنَّمَا هَلَكَ مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ بِكَثْرَةِ سُؤَالِهِمْ، وَاخْتِلَافِهِمْ عَلَى أَنْبِيَائِهِمْ، فَإِذَا أَمَرْتُكُمْ بِالشَّيْءِ فَخُذُوا بِهِ مَا اسْتَطَعْتُمْ، وَإِذَا نَهَيْتُكُمْ عَنْ شَيْءٍ، فَاجْتَنِبُوهُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا وتاری دا بۆ خەڵکی، فەرمووى: «بەڕاستى خوا b حەجی لەسەرتان فەڕز کرد»، پیاوێک گوتى: لە هەموو ساڵێکدا؟ بێدەنگ بوو تا سێ جار دووبارەى کردەوە، پاشان فەرمووى: «ئەگەر بمگوتبایە بەڵێ، ئەوە واجب دەبوو، ئەگەر واجبیش بووایە، نەتاندەتوانی ئەنجامی بدەن، وازم لێ بێنن لەوەى وازم لێ هێناوە بۆتان، چونکە ئه‌وانه‌ی پێش ئێوە لەناو چوون بەهۆی ئەوەى پرسیاری زۆریان دەکرد و جیاواز بوون لەگەڵ پێغەمبەرەکانیان، جا ئەگەر فەرمانم پێ کردن بە شتێک هەرچی لە تواناتاندایە لێی وەربگرن، ئەگەر شتێکیشم لێ قەدەغە کردن لێی دوور بکەونەوە».

وُجُوبُ الْعُمْرَةِ

واجببوونى عومڕە

٢٨١. عَنْ أَبِي رَزِينٍ h أَنَّهُ قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّ أَبِي شَيْخٌ كَبِيرٌ، لَا يَسْتَطِيعُ الْحَجَّ، وَلَا الْعُمْرَةَ، وَلَا الظَّعْنَ، قَالَ: «فَحُجَّ، عَنْ أَبِيكَ، وَاعْتَمِرْ».

ئەبو ڕەزین h دەڵێت: ئەى پێغەمبەرى خوا باوکم پیاوێکى گەورە و بەساڵاچووە، ناتوانێت حەج و عومڕە بکات، هەروەها ناتوانێت سواری وڵاخیش بێت، فەرمووی: «لەجیاتى باوکت حەج و عومڕە بکە».

فَضْلُ الْحَجِّ الْمَبْرُورِ

گەورەیی حەجى وەرگیراو

٢٨٢. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «الْحَجَّةُ الْمَبْرُورَةُ: لَيْسَ لَهَا جَزَاءٌ إِلَّا الْجَنَّةُ، وَالْعُمْرَةُ إِلَى الْعُمْرَةِ كَفَّارَةٌ لِمَا بَيْنَهُمَا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «حەجی وەرگیراو: هیچ پاداشتێکى نییە جگە لە بەهەشت، عومڕەش بۆ عومڕە دەبێتە کەفاڕەتى گوناهەکانی نێوانیان».

فَضْلُ الْحَجِّ

پێگە و گەورەیی حەجکردن

٢٨٣. عَنْ أَبي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «وَفْدُ اللَّهِ ثَلَاثَةٌ: الْغَازِي، وَالْحَاجُّ، وَالْمُعْتَمِرُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «میوانە بەڕێزەکانى خوا (لە گەشتیارەکان) سێ جۆرن: ئەو کەسەى جیهاد دەکات، ئەو کەسەى حەج دەکات، ئەو کەسەى عومڕە دەکات».

٢٨٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ حَجَّ هَذَا الْبَيْتَ فَلَمْ يَرْفُثْ، وَلَمْ يَفْسُقْ، رَجَعَ كَمَا وَلَدَتْهُ أُمُّهُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەس حەجی ماڵی خوا بکات و گوفتار و ڕەفتاری خراپ نەکات، خۆی گوناهبار نەکات، ئەوە دەگەڕێتەوە وەک ئەو کاتەی لەدایک بووە».

٢٨٥. عَنْ عَائِشَة i قَالَتْ: قُلْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَلَا نَخْرُجُ فَنُجَاهِدَ مَعَكَ، فَإِنِّي لَا أَرَى عَمَلًا فِي الْقُرْآنِ، أَفْضَلَ مِنَ الْجِهَادِ؟ قَالَ: «لَا، وَلَكُنَّ أَحْسَنُ الْجِهَادِ وَأَجْمَلُهُ، حَجُّ الْبَيْتِ، حَجٌّ مَبْرُورٌ».

عائیشە i دەڵێت: گوتم ئەى پێغەمبەرى خوا، ئایا دەرنەچین جیهاد بکەین لەگەڵتدا، من کردەوەیەک نابینمەوە لە قوڕئاندا چاکتر بێت لە جیهاد؟ فەرمووی: «نەخێر، بەڵام چاکترین و جوانترین جیهاد حەجی ماڵی خوایە، حەجێکی وەرگیراو».

فَضْلُ الْعُمْرَةِ

پێگە و پاداشتی عومڕە

٢٨٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «الْعُمْرَةُ إِلَى الْعُمْرَةِ كَفَّارَةٌ لِمَا بَيْنَهُمَا، وَالْحَجُّ الْمَبْرُورُ، لَيْسَ لَهُ جَزَاءٌ إِلَّا الْجَنَّةُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «عومڕە بۆ عومڕە دەبێتە کەفاڕەتى گوناهەکانی نێوانیان، حەجی وەرگیراویش: هیچ پاداشتێکى نییە جگە لە بەهەشت».

فَضْلُ الْمُتَابَعَةِ بَيْنَ الْحَجِّ وَالْعُمْرَةِ

پێگە و پاداشتى حەج و عومڕە بەدوای یەکدیدا

٢٨٧. عَنْ عَمْرِو بْنِ دِينَارٍ، قَالَ: قَالَ ابْنُ عَبَّاسٍ k: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «تَابِعُوا بَيْنَ الْحَجِّ وَالْعُمْرَةِ، فَإِنَّهُمَا: يَنْفِيَانِ الْفَقْرَ، وَالذُّنُوبَ، كَمَا يَنْفِي الْكِيرُ خَبَثَ الْحَدِيدِ».

عه‌مری كوڕی دینار ده‌ڵێت: ئيبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «حەج و عومڕە یەکێکیان بەدواى ئەوى دیكه‌دا بکەن (ئەگەر حەجتان کرد بەدوایدا عومڕە بکەن، ئەگەر عومڕەشتان کرد بەدوایدا حەج بکەن)، چونکە ئەو دووانە: هەژاری و گوناهەکان ناهێڵن، وەکوو چۆن ئاگرى کوورە پیسی ئاسن لادەبات».

الْحَجُّ عَنِ الْمَيِّتِ، الَّذِي لَمْ يَحُجَّ

حەجکردن لەجیاتى ئەو مردووەى کە حەجی نەکردوە

٢٨٨. عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ امْرَأَةً سَأَلَتِ النَّبِيَّ عَنْ أَبِيهَا، مَاتَ وَلَمْ يَحُجَّ؟ قَالَ: «حُجِّي عَنْ أَبِيكِ».

ئيبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: ئافرەتێک پرسیاری کرد لە پێغەمبەر دەربارەى باوکى کە مردووه‌ و حەجی نەکردووە؟ فەرمووی: «لەجیاتى باوکت حەج بکە».

الْحَجُّ بِالصَّغِيرِ

حەجکردن بە منداڵی بچووک

٢٨٩. عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: رَفَعَتِ امْرَأَةٌ إِلَى النَّبِيِّ صَبِيًّا، فَقَالَتْ: أَلِهَذَا حَجٌّ؟ قَالَ: «نَعَمْ، وَلَكِ أَجْرٌ».


ئيبن عەبباس k ده‌ڵێت: ئافرەتێک منداڵێکى بەرز کردەوە بۆ لای پێغەمبەرى خوا و وتى: ئایا ئەم منداڵە حەجی بۆ هەیە؟ فەرمووى: «بەڵێ، تۆش پاداشتت دەست دەکەوێت».

الْمَوَاقِيتُ مِيقَاتُ أَهْلِ الْمَدِينَةِ

شوێنەكانی ئیحڕامبەستنى خەڵکی مەدینە

٢٩٠. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «يُهِلُّ أَهْلُ الْمَدِينَةِ مِنْ ذِي الْحُلَيْفَةِ، وَأَهْلُ الشَّامِ مِنَ الْجُحْفَةِ، وَأَهْلُ نَجْدٍ مِنْ قَرْنٍ»، قَالَ عَبْدُ اللَّهِ h: وَبَلَغَنِي أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ، قَالَ: «وَيُهِلُّ أَهْلُ الْيَمَنِ مِنْ يَلَمْلَمَ».

عەبدوڵڵا کوڕی عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «خەڵکی مەدینە لە (ذِي الْحُلَيْفَةِ) ئیحڕام دەبەستن، خەڵکی شامیش لە (الْجُحْفَةِ)، خەڵکی نەجدیش لە (قَرْن)»، عەبدوڵڵا h گوتى: پێم ڕاگەیەندرا پێغەمبەرى خوا فەرموویه‌تی: «خەڵکی یەمەن لە (يَلَمْلَمَ) ئیحڕام دەبەستن».

النَّهْيُ عَنْ لُبْسِ الْقَمِيصِ لِلْمُحْرِمِ

ڕێگریکردن لە پۆشینى کراس بۆ ئەو کەسەى ئیحڕامی بەستووە

٢٩١. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَجُلًا سَأَلَ رَسُولَ اللَّهِ ، مَا يَلْبَسُ الْمُحْرِمُ مِنَ الثِّيَابِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تَلْبَسُوا الْقُمُصَ، وَلَا الْعَمَائِمَ، وَلَا السَّرَاوِيلَاتِ، وَلَا الْبَرَانِسَ، وَلَا الْخِفَافَ، إِلَّا أَحَدٌ لَا يَجِدُ نَعْلَيْنِ، فَلْيَلْبَسْ خُفَّيْنِ، وَلْيَقْطَعْهُمَا أَسْفَلَ مِنَ الْكَعْبَيْنِ، وَلَا تَلْبَسُوا شَيْئًا مَسَّهُ الزَّعْفَرَانُ، وَلَا الْوَرْسُ».

عەبدوڵڵاى کوڕی عومەر k دەگێڕێتەوە: پیاوێک پرسیاری کرد لە پێغەمبەرى خوا ئەو کەسەى لە ئیحڕامدایە چ پۆشاکێک لەبەر بکات؟ پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «نە کراس لەبەر بکەن و نە مێزەر لەسەر بکەن و نە شەرواڵ لەپێ بکەن، نە ڕۆبى کڵاودار لەبەر بکەن، نە خوفف لەپێ بکەن، مەگەر کەسێک نەعلی دەست نەکەوێت، ئەوا با خوفف لەپێ بکات، بەڵام لە خوار قاپەڕەقەی قاچیەوە بیبڕێت، وە هیچ پۆشاکێک لەبەر مەکەن کە زەعفەڕان و وەرسی پێوە بێت».

قَطْعُهُمَا أَسْفَلَ مِنَ الْكَعْبَيْنِ

بڕینى (خوففەکان) تا خوار هەردوو قاپەڕەقە

٢٩٢. عَنْ ابْنِ عُمَرَ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «إِذَا لَمْ يَجِدِ الْمُحْرِمُ النَّعْلَيْنِ فَلْيَلْبَسِ الْخُفَّيْنِ، وَلْيَقْطَعْهُمَا أَسْفَلَ مِنَ الْكَعْبَيْنِ».

ئيبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «ئەگەر ئەو کەسەى ئیحڕامی بەستووە نەعلی دەست نەکەوت، با خوفف لەپێ بکات، با لە خوار قاپەڕەقەیەوە بیبڕێت».

إِبَاحَةُ الطِّيبِ عِنْدَ الْإِحْرَامِ

ڕێگەپێدانی بۆنخۆشکردن لە کاتی ئیحڕام

٢٩٣. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: طَيَّبْتُ رَسُولَ اللَّهِ ، عِنْدَ إِحْرَامِهِ حِينَ أَرَادَ أَنْ يُحْرِمَ، وَعِنْدَ إِحْلَالِهِ، قَبْلَ أَنْ يُحِلَّ بِيَدَيَّ.

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوام بۆنخۆش کرد بە دەستى خۆم لە کاتی ئیحڕامبەستنى، کاتێك ویستى ئیحڕام بکات، کاتێك شکاندنی، پێش ئەوەى تەواف بکات.

إِفْرَادُ الْحَجِّ

ئیحڕامبەستن بەتەنها بۆ حەج

٢٩٤. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: خَرَجْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ ، مُوَافِينَ لِهِلَالِ ذِي الْحِجَّةِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ شَاءَ أَنْ يُهِلَّ بِحَجٍّ فَلْيُهِلَّ، وَمَنْ شَاءَ أَنْ يُهِلَّ بِعُمْرَةٍ فَلْيُهِلَّ بِعُمْرَةٍ».

عائیشە i دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەرى خوا دەرچووین لە نزیک هاتنی مانگی (ذِي الْحِجَّةِ) پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «هەر کەس دەیەوێت ئیحڕام ببەستێت بۆ حەج با ئیحڕام ببەستێت، هەرکەسیش دەیەوێت ئیحڕام ببەستێت بۆ عومڕە با ئیحڕام ببەستێت بۆ عومڕە».

الْقِرَانُ

نیەتهێنانی حەج و عومڕە پێکەوە

٢٩٥. عَنْ مَرْوَانَ: أَنَّ عُثْمَانَ h نَهَى عَنِ الْمُتْعَةِ، وَأَنْ يَجْمَعَ الرَّجُلُ بَيْنَ الْحَجِّ وَالْعُمْرَةِ، فَقَالَ عَلِيٌّ h: لَبَّيْكَ بِحَجَّةٍ وَعُمْرَةٍ مَعًا، فَقَالَ عُثْمَانُ h: أَتَفْعَلُهَا، وَأَنَا أَنْهَى عَنْهَا؟ فَقَالَ عَلِيٌّ h: لَمْ أَكُنْ لِأَدَعَ سُنَّةَ رَسُولِ اللَّهِ لِأَحَدٍ مِنَ النَّاسِ.

مەڕوان دەگێڕێتەوە: عوسمان h ڕێگریی کرد لە (الْمُتْعَة)، لەوەى کەسێک حەج و عومڕە پێکەوە کۆ بکاتەوە، عەلی h گوتی: پەروەردگار پەیڕەویت دەکەم و گەردنى بەندایەتیت بۆ کەچ دەکەم بە حەج و عومڕە پێكه‌وه‌، عوسمان h گوتى: ئایا پێکەوە دەیانکەى؟ لە کاتێکدا من ڕێگری لێ دەکەم، عەلی h گوتى: لەبەر قسەى هیچ کەسێک واز لە سوننەتى پێغەمبەرى خوا ناهێنم.

٢٩٦. عَنْ أَنَسٍ h قال: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «لَبَّيْكَ عُمْرَةً وَحَجًّا، لَبَّيْكَ عُمْرَةً وَحَجًّا».

ئەنەس h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «پەروەردگار پەیڕەویت دەکەم و گەردنى بەندایەتیت بۆ کەچ دەکەم بە عومڕە و حەج، پەروەردگار پەیڕەویت دەکەم و گەردنى بەندایەتیت بۆ کەچ دەکەم بە عومڕە و حەج، (تەلبیەى حەج و عومڕەى دەکرد پێکەوە)».

كَيْفَ التَّلْبِيَةُ

چۆنیەتى تەلبیەکردن (لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ)

٢٩٧. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ k عَنِ النَّبِيِّ أَنَّهُ كَانَ يَقُولُ: «لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لَا شَرِيكَ لَكَ لَبَّيْكَ، إِنَّ الْحَمْدَ وَالنِّعْمَةَ لَكَ وَالْمُلْكَ، لَا شَرِيكَ لَكَ».

عەبدوڵڵاى کوڕی عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر دەیفەرموو: «(لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لَا شَرِيكَ لَكَ لَبَّيْكَ، إِنَّ الْحَمْدَ وَالنِّعْمَةَ لَكَ وَالْمُلْكَ، لَا شَرِيكَ لَكَ)، واته‌: ئەى پەروەردگار پەیڕەویت دەکەم و گەردنى بەندایەتیت بۆ کەچ دەکەم، وەڵامی داواکەت دەدەمەوە و تۆ تەنها و بێهاوبەشیت، بێگومان سوپاس و ستاییش و هەموو ناز و نیعمەتێک و هه‌موو موڵک و دەسەڵاتێک هەر بۆ تۆیە، تۆ بێهاوەڵ و بێوێنەیت».

رَفْعُ الصَّوْتِ بِالْإِهْلَالِ

بەرزکردنەوەى دەنگ بە تەلبیە

٢٩٨. عَنْ خَلَّادِ بْنِ السَّائِبِ، عَنْ أَبِيهِ h عَنْ رَسُولِ اللَّهِ قَالَ: «جَاءَنِي جِبْرِيلُ فَقَالَ لِي: يَا مُحَمَّدُ مُرْ أَصْحَابَكَ أَنْ يَرْفَعُوا أَصْوَاتَهُمْ بِالتَّلْبِيَةِ».

خەللادى کوڕی سائیب، لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «جیبریل هات بۆ لام پێى گوتم: ئەى موحەممەد فەرمان بە هاوەڵانت بکە دەنگیان بەرز بکەنەوە بە تەلبیە».

قَتْلُ الْحَيَّةِ

کوشتنى مار

٢٩٩. عَنْ عَائِشَةَ i عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «خَمْسٌ يَقْتُلُهُنَّ الْمُحْرِمُ: الْحَيَّةُ، وَالْفَأْرَةُ، وَالْحِدَأَةُ، وَالْغُرَابُ الْأَبْقَعُ، وَالْكَلْبُ الْعَقُورُ».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «پێنج (گیاندار) دروستە ئیحڕامپۆش بیانکوژێت: مار و مشک و کۆلارە و ئەو قەلەڕەشەى پەڵەى سپی لەسەر پشتى هەیە، یان لەسەر سینگیەتى، سەگى هاریش».

غَسْلُ الْمُحْرِمِ بِالسِّدْرِ إِذَا مَاتَ

شۆردنى ئیحڕامپۆش بە سیدر کاتێك مرد

٣٠٠. عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَجُلًا كَانَ مَعَ النَّبِيِّ فَوَقَصَتْهُ نَاقَتُهُ وَهُوَ مُحْرِمٌ، فَمَاتَ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «اغْسِلُوهُ بِمَاءٍ، وَسِدْرٍ، وَكَفِّنُوهُ فِي ثَوْبَيْهِ، وَلَا تُمِسُّوهُ بِطِيبٍ، وَلَا تُخَمِّرُوا رَأْسَهُ، فَإِنَّهُ يُبْعَثُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مُلَبِّيًا».

ئيبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پیاوێک لەگەڵ پێغەمبەر بوو ئیحڕامی بەستبوو، وشترەکەى فڕێی دایە خوارەوە و ملی شکاند و دەستبەجێ مرد، پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «بە ئاو و سیدر بیشۆن، کفنى بکەن لە دوو پۆشاکدا، بۆنی خۆشی لێ مەدەن، سەر و ڕوخساری با لە دەرەوە بێت، چونکە لە ڕۆژی دواییدا زیندوو دەکرێتەوە تەلبیە دەکات».

فِيمَنْ ‌أُحْصِرَ ‌بِعَدُوٍّ

دەربارەى کەسێک دوژمن ڕێگری حەجی لێ بکات

٣٠١. عَنِ الْحَجَّاجِ بْن عَمْرٍو h عَنِ النَّبيّ قَالَ: «مَنْ كُسِرَ أَوْ عَرِجَ فَقَدْ حَلَّ وَعَلَيْهِ حَجَّةٌ أُخْرَى»، وَسَأَلْتُ ابْنَ عَبَّاسٍ، وَأَبَا هُرَيْرَةَ j، فَقَالَا: صَدَقَ.

حەججاجى کوڕی عەمر h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویه‌تی: «هەر کەس لە ڕێگاى حەج شەل بوو، یان قاچی شکێنرا (بە هەر هۆکارێک)، ئەوە دەتوانێت ئیحڕام بشکێنێت، حەجێکى دیكه‌ی لەسەر پێویستە»، پرسیارم کرد لە ئيبن عەبباس و ئەبو هوڕەیڕە j دەربارەى ئەمە؟ گوتیان: ڕاست دەکات.

حُرْمَةُ مَكَّةَ

ڕێز و پیرۆزی مەککە

٣٠٢. عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ يَوْمَ الْفَتْحِ: «هَذَا الْبَلَدُ حَرَّمَهُ اللَّهُ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضَ، فَهُوَ حَرَامٌ بِحُرْمَةِ اللَّهِ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَا يُعْضَدُ شَوْكُهُ وَلَا يُنَفَّرُ صَيْدُهُ، وَلَا يَلْتَقِطُ لُقَطَتَهُ، إِلَّا مَنْ عَرَّفَهَا، وَلَا يُخْتَلَى خَلَاهُ»، قَالَ الْعَبَّاسُ h: يَا رَسُولَ اللَّهِ إِلَّا الْإِذْخِرَ فَذَكَرَ كَلِمَةً مَعْنَاهَا إِلَّا الْإِذْخِرَ.

ئيبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا لە ڕۆژی ڕزگارکردنى مەککەدا فەرمووی: «ئەم شارە خوا حەرامی کردووە لەو ڕۆژەى ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە، ئەم شارە حەرامە لەبەر ئەوەى خوا پیرۆزی کردووە حەرامی کردووە تا ڕۆژی دوایی، دڕکەکانی هەڵناکەندرێن، نێچیرەکانیش ڕاونانرێن، دۆزراوەکانیشی هەڵناگیرێن مەگەر بۆ کەسێک پێناسەى بکات (تا خاوەنەکەى دەدۆزێتەوە)، ڕووەکەکانیشی هەڵناکەنرێن». عەبباس h گوتى: ئەى پێغەمبەری خوا جگە (إِذْخِر) باسی وشەیەکى کرد ئەمە ماناکەی بوو جگە لە (إِذْخِر).

فَضْلُ الصَّلَاةِ فِي الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ

پێگە و پاداشتی نوێژ لە مزگەوتى حەڕام

٣٠٣. عن عَبْد اللَّهِ بْنُ عُمَرَ k قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «صَلَاةٌ فِي مَسْجِدِي أَفْضَلُ مِنْ أَلْفِ صَلَاةٍ فِيمَا سِوَاهُ مِنَ الْمَسَاجِدِ إِلَّا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ».

عەبدوڵڵاى کوڕی عومەر k دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو فەرمووی: «نوێژێک لە مزگەوتی مندا چاکترە لە هەزار نوێژی مزگەوتەکانی دیكه‌، جگە لە مزگەوتى حەڕام».

وَضْعُ الصَّدْرِ، وَالْوَجْهِ عَلَى مَا اسْتُقْبِلَ مِنْ دُبُرِ الْكَعْبَةِ

دانانی سینگ و ڕوخسار لەسەر ئەو شوێنەى ڕووى لە پشتى کەعبەیە

٣٠٤. عَنْ أُسَامَةَ بْنِ زَيْدٍ k قَالَ: دَخَلْتُ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ الْبَيْتَ، فَجَلَسَ، فَحَمِدَ اللَّهَ، وَأَثْنَى عَلَيْهِ، وَكَبَّرَ، وَهَلَّلَ، ثُمَّ مَالَ إِلَى مَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْبَيْتِ فَوَضَعَ صَدْرَهُ عَلَيْهِ، وَخَدَّهُ، وَيَدَيْهِ، ثُمَّ كَبَّرَ، وَهَلَّلَ، وَدَعَا، فَعَلَ ذَلِكَ بِالْأَرْكَانِ كُلِّهَا، ثُمَّ خَرَجَ فَأَقْبَلَ عَلَى الْقِبْلَةِ وَهُوَ عَلَى الْبَابِ، فَقَالَ: «هَذِهِ الْقِبْلَةُ، هَذِهِ الْقِبْلَةُ».

ئوسامەى کوڕی زەید k دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەرى خوا چوومە نێو کەعبەوە دانیشت، ستاییشی خواى کرد، تەکبیر و تەهلیلی کرد، پاشان لایدایە پێشی خۆی لە کەعبە سینگ و ڕوومەت و هەردوو دەستى لەسەر دانا، پاشان تەکبیر و تەهلیلی کرد و پاڕایەوە، لە هەموو ڕوکنەکانی کەعبە ئەمەى کرد، پاشان دەرچوو ڕووی کرده‌ قیبلە، لەسەر دەرگاکە بوو، فەرمووی: «ئەمە قیبلەیە، ئەمە قیبلەیە».

ذِكْرُ الْفَضْلِ فِي الطَّوَافِ بِالْبَيْتِ

باسی پێگە و پاداشتی تەوافکردن بە دەوری کەعبەدا

٣٠٥. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُبَيْدِ بْنِ عُمَيْرٍ: أَنَّ رَجُلًا قَالَ: يَا أَبَا عَبْدِ الرَّحْمَنِ مَا أَرَاكَ تَسْتَلِمُ إِلَّا هَذَيْنِ الرُّكْنَيْنِ؟ قَالَ: إِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «إِنَّ مَسْحَهُمَا: يَحُطَّانِ الْخَطِيئَةَ»، وَسَمِعْتُهُ يَقُولُ: «مَنْ طَافَ سَبْعًا، فَهُوَ كَعِدْلِ رَقَبَةٍ».

عوبەیدوڵڵاى کوڕی عوبەیدى کوڕی عومەیر دەگێڕێتەوە: پیاوێک گوتى: ئەى باوکی عەبدوڕڕەحمان چییه‌ دەبینم تەنها دەست دەدەیت لەم دوو ڕووکنە؟ وتى: من گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «بەڕاستى دەستلێدانیان گوناھ دەوەرێنێت»، وە گوێم لێ بوو فەرموو: «هەر کەس حەوت تەواف بکات وەکوو ئازادکردنى بەندەیەک وایە».

إِبَاحَةُ الْكَلَامِ فِي الطَّوَافِ

ڕەوایەتى قسەکردن لە تەوافدا

٣٠٦. قَالَ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عُمَرَ k: أَقِلُّوا الْكَلَامَ فِي الطَّوَافِ، فَإِنَّمَا أَنْتُمْ فِي الصَّلَاةِ.

عەبدوڵڵاى کوڕی عومەر k دەڵێت: لە تەوافدا قسە کەم بکەن، چونکە ئێوە لە نوێژدان.

الطَّوَافُ بِالْبَيْتِ عَلَى الرَّاحِلَةِ

تەوافکردنی کەعبە بەسەر وڵاخەوە

٣٠٧. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: طَافَ رَسُولُ اللَّهِ فِي حَجَّةِ الْوَدَاعِ حَوْلَ الْكَعْبَةِ عَلَى بَعِيرٍ يَسْتَلِمُ الرُّكْنَ بِمِحْجَنِهِ.

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا تەوافی کرد لە حەجی ماڵئاوایی بە دەوری کەعبەدا بە گۆچانێکی چەماوە دەستى دەدا لە ڕوکنەکانی.

ذِكْرُ الْحَجَرِ الْأَسْوَدِ

باسی بەردە ڕەشەکە

٣٠٨. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «الْحَجَرُ الْأَسْوَدُ مِنَ الْجَنَّةِ».

ئيبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «بەردە ڕەشەکە لە بەردی بەهەشتە».

تَقْبِيلُ الْحَجَرِ

ماچکردنى بەردە ڕەشەکە

٣٠٩. عَنْ عَابِسِ بْنِ رَبِيعَةَ قَالَ: رَأَيْتُ عُمَرَ h جَاءَ إِلَى الْحَجَرِ فَقَالَ: إِنِّي لَأَعْلَمُ أَنَّكَ حَجَرٌ، وَلَوْلَا أَنِّي رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ يُقَبِّلُكَ، مَا قَبَّلْتُكَ، ثُمَّ دَنَا مِنْهُ، فَقَبَّلَهُ.

عابیسى کوڕی ڕەبیعە دەڵێت: عومەرم h بینى هات بۆ لای بەردە ڕەشەکە گوتى: من دەزانم تۆ تەنها بەردێکیت، ئەگەر پێغەمبەرى خوام نەبینیبایە ماچتى دەکرد ماچتم نەدەکرد، پاشان لێی نزیک بوویەوە و ماچی کرد.

الْقَوْلُ بَعْدَ رَكْعَتَيِ الطَّوَافِ

ئەوەى دەیڵێت لەدواى دوو ڕکاتى تەواف

٣١٠. عَنْ جَابِرٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ طَافَ سَبْعًا رَمَلَ ثَلَاثًا، وَمَشَى أَرْبَعًا، ثُمَّ قَرَأَ: ﴿ وَاتَّخِذُوا مِنْ مَقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى ﴾ البقرة: 125، فَصَلَّى سَجْدَتَيْنِ، وَجَعَلَ الْمَقَامَ بَيْنَهُ وَبَيْنَ الْكَعْبَةِ، ثُمَّ اسْتَلَمَ الرُّكْنَ، ثُمَّ خَرَجَ، فَقَالَ: «إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ، فَابْدَءُوا بِمَا بَدَأَ اللَّهُ بِهِ».

جابیر h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا حەوت جار تەوافی کرد، سێ جار بەهەڕوەلە، چوار جاریش بەڕێکردن، پاشان (ئەم ئایەتەى) خوێندەوە: ﴿ وَاتَّخِذُوا مِنْ مَقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى ﴾، واتە: شوێنپێى ئیبڕاهیم بکەنە جێگاى نوێژ. ئینجا دوو ڕکات نوێژى کرد، مەقامى خستە نێوان خۆی و کەعبە، پاشان دەستی دا لە ڕوکن، پاشان دەرچوو، ئینجا فەرمووى: «بەڕاستى صەفا و مەڕوە لە دروشمەکانى خوان، دەست پێ بکەن بەوەى خوا دەستى پێ کردووە».

الشُّرْبُ مِنْ زَمْزَمَ

خواردنەوەى ئاوى زەمزەم

٣١١. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ شَرِبَ مِنْ مَاءِ زَمْزَمَ وَهُوَ قَائِمٌ.

ئيبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا لە ئاوى زەمزەمى خواردەوە، بەپێوە وەستابوو.

الذِّكْرُ وَالدُّعَاءُ عَلَى الصَّفَا

زیکر و دوعاکردن لەسەر صەفا

٣١٢. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: طَافَ رَسُولُ اللَّهِ بِالْبَيْتِ سَبْعًا رَمَلَ مِنْهَا ثَلَاثًا، وَمَشَى أَرْبَعًا، ثُمَّ قَامَ عِنْدَ الْمَقَامِ، فَصَلَّى رَكْعَتَيْنِ، وَقَرَأَ: ﴿ وَاتَّخِذُوا مِنْ مَقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى ﴾ البقرة: 125، وَرَفَعَ صَوْتَهُ يُسْمِعُ النَّاسَ، ثُمَّ انْصَرَفَ فَاسْتَلَمَ، ثُمَّ ذَهَبَ، فَقَالَ: «نَبْدَأُ بِمَا بَدَأَ اللَّهُ بِهِ، فَبَدَأَ بِالصَّفَا»، فَرَقِيَ عَلَيْهَا حَتَّى بَدَا لَهُ الْبَيْتُ وَقَالَ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ: «لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، يُحْيِي وَيُمِيتُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ»، وَكَبَّرَ اللَّهَ وَحَمِدَهُ، ثُمَّ دَعَا بِمَا قُدِّرَ لَهُ، ثُمَّ نَزَلَ مَاشِيًا حَتَّى تَصَوَّبَتْ قَدَمَاهُ فِي بَطْنِ الْمَسِيلِ، فَسَعَى حَتَّى صَعِدَتْ قَدَمَاهُ، ثُمَّ مَشَى حَتَّى أَتَى الْمَرْوَةَ، فَصَعِدَ فِيهَا، ثُمَّ بَدَا لَهُ الْبَيْتُ، فَقَالَ: «لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ»، قَالَ: ذَلِكَ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، ثُمَّ ذَكَرَ اللَّهَ وَسَبَّحَهُ وَحَمِدَهُ، ثُمَّ دَعَا عَلَيْهَا بِمَا شَاءَ اللَّهُ فَعَلَ هَذَا حَتَّى فَرَغَ مِنَ الطَّوَافِ.

جابیر h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا حەوت جار تەوافی کەعبەى کرد سێ جاریان بە هەروەلە و چوار جار بە ڕێکردن، پاشان لای مەقام هەستا و دوو ڕکات نوێژی کرد، ئەم ئایەتەى خوێند: ﴿ وَاتَّخِذُوا مِنْ مَقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى ﴾، واتە: شوێن پێى ئیبڕاهیم بکەنە جێگاى نوێژ. دەنگى بەرز کردەوەوە خەڵکى گوێیان لە دەنگى بوو، پاش ئەوەی تەواو بوو دەستى دا لە بەردە ڕەشەکە، دواتر ڕۆیشت و فەرمووى: «دەست پێ دەکەین بەوەى خوا دەستى پێ کردووە»، بە صەفا دەستى پێ کرد تا سەر کەوت و کەعبەى لێوە دیار بوو، سێ جار فەرمووى: «(لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، يُحْيِي وَيُمِيتُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)»، تەکبیر و ستاییشی خواى کرد، پاشان پاڕایەوە بەوەى بۆی دیاری کراوە، پاشان بە پێ دابەزیە خوارەوە بۆ نێو شیوەکەى نێوان صەفا و مەڕوە، ئینجا بەهەڕوەلە ڕۆیشت هەتا بە پێیەکانى سەر کەوت، پاشان ڕۆیشت هەتا هاتە مەڕوە و سەر کەوت و کەعبەى لێوە دیار بوو، فەرمووى: «(لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، يُحْيِي وَيُمِيتُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)»، سێ جار ئەوەى فەرموو، پاشان یادى خواى کرد و سوپاس و ستاییشی کرد، پاشان لەو شوێنە پاڕایەوە، ئەوەندەى خوا ویستى لە سەر بوو، ئەمەى کرد تا لە تەواف بوویەوە.

السَّعْيُ بَيْنَ الصَّفَا وَالمَرْوَةِ

هەڕوەلەکردن لە نێوان صەفا و مەڕوە

٣١٣. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: إِنَّمَا سَعَى النَّبِيُّ بَيْنَ الصَّفَا وَالْمَرْوَةِ، لِيُرِيَ الْمُشْرِكِينَ قُوَّتَهُ.

ئيبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەر لەبەر ئەوە هەڕوەلەى کرد لە نێوان صەفا و مەڕوە، تا هاوبەشدانەران هێز و توانای ببینن.

مَا ذُكِرَ فِي يَوْمِ عَرَفَةَ

ئەوەى باس کراوە ده‌رباره‌ی ڕۆژی عەڕەفە

٣١٤. عَنْ عَائِشَةَ i أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «مَا مِنْ يَوْمٍ أَكْثَرَ مِنْ أَنْ يُعْتِقَ اللَّهُ b فِيهِ عَبْدًا أَوْأَمَةً مِنَ النَّارِ مِنْ يَوْمِ عَرَفَةَ، وَإِنَّهُ لَيَدْنُو، ثُمَّ يُبَاهِي بِهِمُ الْمَلَائِكَةَ، وَيَقُولُ: مَا أَرَادَ هَؤُلَاءِ».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «هیچ ڕۆژێک نییە ئەوەندەى ڕۆژی عەڕەفە خوا b بەندەى تێدا ئازاد بکات لە ئاگر، بێگومان خوا نزیک دەبێتەوە، پاشان فەزڵ و ڕێزى حەجکاران دەردەخات بۆ فریشتەکان، دەفەرمووێت: ئەوانە چییان دەوێت (کە ماڵ و سامان و وڵاتیان جێ هێشتووە جگە لە لێخۆشبوونى خوا و نزیکبوونەوە لێی)».

النَّهْيُ عَنْ صَوْمِ يَوْمِ عَرَفَةَ

قەدەغەکردن لە بەڕۆژووبوونى ڕۆژی عەڕەفە

٣١٥. عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِنَّ يَوْمَ عَرَفَةَ وَيَوْمَ النَّحْرِ وَأَيَّامَ التَّشْرِيقِ عِيدُنَا أَهْلَ الْإِسْلَامِ، وَهِيَ أَيَّامُ أَكْلٍ وَشُرْبٍ».

عوقبەى کوڕی عامیر h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بەڕاستى ڕۆژی عەڕەفە و ڕۆژی قوربان و ڕۆژەکانى تەشریق (سێ ڕۆژەکەى دواى جەژنى قوربانە) لاى ئێمەى موسوڵمان، ڕۆژانى خواردن و خواردنەوەیە».

الْخُطْبَةُ بِعَرَفَةَ قَبْلَ الصَّلَاةِ

وتاردان لە عەڕەفە پێش نوێژ

٣١٦. عَنْ سَلَمَةَ بْنِ نُبَيْطٍ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَخْطُبُ عَلَى جَمَلٍ أَحْمَرَ بِعَرَفَةَ قَبْلَ الصَّلَاةِ.

سەلەمەى کوڕى نوبەيت لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویەتى: پێغەمبەرى خوام بینی لەسەر وشترێکى سوور وتاری دەدا لە عەڕەفە پێش نوێژ.

الْجَمْعُ بَيْنَ الظُّهْرِ وَالْعَصْرِ بِعَرَفَةَ

کۆکردنەوەى نوێژی نیوەڕۆ و عەسر لە عەڕەفە

٣١٧. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يُصَلِّي الصَّلَاةَ لِوَقْتِهَا إِلَّا بِجَمْعٍ وَعَرَفَاتٍ.

عەبدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا نوێژەکانى لە کاتی خۆیدا دەکرد جگە لە (جمع) (واته‌: موزدەلیفە) و عەڕەفات نەبێت.

الْجَمْعُ بَيْنَ الصَّلَاتَيْنِ بِالْمُزْدَلِفَةِ

کۆکردنەوەى دوو نوێژەکە لە موزدەلیفە

٣١٨. عَنْ أَبِي أَيُّوبَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ جَمَعَ بَيْنَ الْمَغْرِبِ وَالْعِشَاءِ بِجَمْعٍ.

ئەبو ئەیوب h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا نوێژی مەغریب و عیشای کۆ کردەوە لە (موزدەلیفە).

الرُّخْصَةُ لِلنِّسَاءِ فِي الْإِفَاضَةِ مِنْ جَمْعٍ قَبْلَ الصُّبْحِ

مۆڵەتدان بە ئافرەتان لە هاتنەخوارەوە لە موزدەلیفە پێش بەرەبەیان

٣١٩. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: إِنَّمَا أَذِنَ النَّبِيُّ لِسَوْدَةَ فِي الْإِفَاضَةِ قَبْلَ الصُّبْحِ مِنْ جَمْعٍ لِأَنَّهَا كَانَتِ امْرَأَةً ثَبِطَةً.

عائیشە i دەڵێت: بۆیە پێغەمبەر ڕێگای دا بە سەودە لە هاتنەخوارەوە لە موزدەلیفە پێش بەرەبەیان، چونکە ئافرەتێکی قورس و گران بوو.

فِيمَنْ لَمْ يُدْرِكْ صَلَاةَ الصُّبْحِ مَعَ الْإِمَامِ بِالْمُزْدَلِفَةِ

دەربارەى ئەو کەسەى ناگات بە نوێژی بەیانى لەگەڵ ئیمام لە موزدەلیفە

٣٢٠. عَنْ عُرْوَةَ بْنِ مُضَرِّسٍ h قَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ وَاقِفًا بِالْمُزْدَلِفَةِ، فَقَالَ: «مَنْ صَلَّى مَعَنَا صَلَاتَنَا هَذِهِ هَا هُنَا، ثُمَّ أَقَامَ مَعَنَا وَقَدْ وَقَفَ قَبْلَ ذَلِكَ بِعَرَفَةَ لَيْلًا أَوْ نَهَارًا، فَقَدْ تَمَّ حَجُّهُ».

عوڕوەى کوڕی موزەرریس h دەڵێت: پێغەمبەری خوام بینى وەستابوو لە موزدەلیفە، فەرمووی: «هەر کەس ئەم نوێژەمان لەگەڵ بکات لێرەدا، پاشان لەگەڵماندا بمێنێتەوە، پێش ئەوەش لە عەڕەفە وەستابێت شەو یان ڕۆژ، ئەوە بێگومان حەجەکەى تەواوە».

بَابُ الرُّكُوبِ إِلَى الْجِمَارِ وَاسْتِظْلَالِ الْمُحْرِمِ

باسی سواربوونى ئاژەڵ بۆ بەردبارانکردنى جەمڕەکان و سێبەر بۆ ئیحڕامپۆش

٣٢١. عَن جَابِر بْن عَبْدِ اللَّهِ k يَقُولُ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَرْمِي الْجَمْرَةَ وَهُوَ عَلَى بَعِيرِهِ، وَهُوَ يَقُولُ: «يَا أَيُّهَا النَّاسُ، خُذُوا مَنَاسِكَكُمْ، فَإِنِّي لَا أَدْرِي لَعَلِّي لَا أَحُجُّ بَعْدَ عَامِي هَذَا».

جابیری کوڕی عەبدوڵڵا k دەڵێت: پێغەمبەرى خوام بینى بەردبارانی (الجَمْرَةَ)ـەى دەکرد بەسەر وشترەکەیەوە، دەیفەرموو: «ئەى خەڵکینە! دروشمەکانتانم لێ وەربگرن (لە منەوە فێر بن)، چونکە من نازانم لەوانەیە دواى ئەم ساڵە حەج نەکەمەوە».

بَابُ وَقْتِ رَمْيِ جَمْرَةِ الْعَقَبَةِ يَوْمَ النَّحْرِ

باسی کاتی بەردبارانکردنى جەمڕەى عەقەبە لە ڕۆژی قوربانیدا

٣٢٢. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: رَمَى رَسُولُ اللَّهِ الْجَمْرَةَ يَوْمَ النَّحْرِ، ضُحًى وَرَمَى بَعْدَ يَوْمِ النَّحْرِ إِذَا زَالَتِ الشَّمْسُ.

جابیر h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا بەردبارانى جەمڕەى کرد لە چێشتەنگاوى ڕۆژی قوربان، دواى ڕۆژی قوربانی بەردبارانى کرد کاتێك خۆر ترازا دواى نیوەڕۆ.

بَابُ الرَّمْيِ بَعْدَ الْمَسَاءِ

باسی بەردبارانکردن لەدواى ئێوارە

٣٢٣. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يُسْأَلُ أَيَّامَ مِنًى، فَيَقُولُ: «لَا حَرَجَ»، فَسَأَلَهُ رَجُلٌ، فَقَالَ: حَلَقْتُ قَبْلَ أَنْ أَذْبَحَ؟ قَالَ: «لَا حَرَجَ»، فَقَالَ رَجُلٌ: رَمَيْتُ بَعْدَ مَا أَمْسَيْتُ؟ قَالَ: «لَا حَرَجَ».

ئيبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا لە ڕۆژەکانی مینا پرسیاری لێ دەکرا، دەیفەرموو: «ئاساییە»، پیاوێک پرسیاری لێ کرد گوتى: سەرم تاشی پێش ئەوەى قوربانی بکەم؟ فەرمووى: «ئاساییە»، پیاوێکى دیكه‌ گوتى: لەدواى ئێوارە بەردبارانم کرد؟ فەرمووی: «ئاساییە».

بَابُ عَدَدِ الْحَصَى الَّتِي يَرْمِي بِهَا الْجِمَارَ

باسی ژمارەى ئەو بەردانەى کە بەردبارانی جەمڕەى پێ دەکرێت

٣٢٤. قَالَ سَعْدٌ h: رَجَعْنَا فِي الْحَجَّةِ مَعَ النَّبِيِّ وَبَعْضُنَا يَقُولُ: رَمَيْتُ بِسَبْعِ حَصَيَاتٍ، وَبَعْضُنَا يَقُولُ: رَمَيْتُ بِسِتٍّ، فَلَمْ يَعِبْ بَعْضُهُمْ عَلَى بَعْضٍ.

سەعد h دەڵێت: لە حەجكردن لەگەڵ پێغەمبەر گەڕاینەوە هەندێکمان دەیگوت: بەردبارانم کرد بە حەوت بەرد، هەندێکمان دەیگوت: بەردبارانم کرد بە شەش بەرد، كەسیان ڕەخنەیان لە كەس نەدەگرت.