كِتَابُ الكُسُوف

په‌رتووكی (خۆر و مانگ) گیران

كُسُوفُ الشَّمْسِ وَالْقَمَرِ

گیرانی خۆر و مانگ

١٩٤. عَنْ أَبِي بَكْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ آيَتَانِ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ تَعَالَى لَا يَنْكَسِفَانِ لِمَوْتِ أَحَدٍ وَلَا لِحَيَاتِهِ، وَلَكِنَّ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ يُخَوِّفُ بِهِمَا عِبَادَهُ».

ئه‌بو به‌كڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموويه‌تى: «به‌ڕاستى خۆر و مانگ دوو نيشانه‌ن له‌ نيشانه‌كانى خوا له‌به‌ر مردن و ژيانی هيچ كه‌سێك ناگيرێن، به‌ڵام خوا b به‌نده‌كانى خۆی پێ ده‌ترسێنێت».

التَّسْبِيحُ وَالتَّكْبِيرُ وَالدُّعَاءُ عِنْدَ كُسُوفِ الشَّمْسِ

ته‌سبیحكردن و ته‌كبیر و پاڕانه‌وه‌ له‌ كاتی خۆرگیران

١٩٥. عَنْ عَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنُ سَمُرَةَ h قَالَ: بَيْنَا أَنَا أَتَرَامَى بِأَسْهُمٍ لِي بِالْمَدِينَةِ إِذْ انْكَسَفَتِ الشَّمْسُ، فَجَمَعْتُ أَسْهُمِي، وَقُلْتُ: لَأَنْظُرَنَّ مَا أَحْدَثَهُ رَسُولُ اللَّهِ فِي كُسُوفِ الشَّمْسِ، فَأَتَيْتُهُ مِمَّا يَلِي ظَهْرَهُ، وَهُوَ فِي الْمَسْجِدِ فَجَعَلَ يُسَبِّحُ، وَيُكَبِّرُ، وَيَدْعُو حَتَّى حُسِرَ عَنْهَا، قَالَ: ثُمَّ قَامَ فَصَلَّى رَكْعَتَيْنِ وَأَرْبَعَ سَجَدَاتٍ.

عه‌بدوڕڕه‌حمانى كوڕی سه‌موڕه‌ h ده‌ڵێت: له‌ كاتێكدا من تيرم ده‌هاويشت له‌ مه‌دينه‌ له‌ناكاو خۆر گيرا، تيره‌كانم كۆ كرده‌وه‌ و گوتم: ده‌چم بزانم پێغه‌مبه‌رى خوا باسی چی ده‌كات ده‌رباره‌ى خۆرگيران، له‌لای پشتيه‌وه‌ دانيشتم، ئه‌و له‌نێو مزگه‌وت بوو ته‌سبيح و ته‌كبيری ده‌كرد و ده‌پاڕايه‌وه‌ هه‌تا خۆرگيرانه‌كه‌ نه‌ما، پاشان هه‌ستا دوو ڕكات نوێژی كرد و چوار سوجده‌ى برد.

خُرُوجُ الْإِمَامِ إِلَى الْمُصَلَّى لِلِاسْتِسْقَاءِ

ده‌رچوونی ئیمام بۆ شوێنی نوێژه‌بارانه‌

١٩٦. عَنْ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ زَيْدٍ h قَالَ: إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ خَرَجَ إِلَى الْمُصَلَّى يَسْتَسْقِي، فَاسْتَقْبَلَ الْقِبْلَةَ، وَقَلَبَ رِدَاءَهُ، وَصَلَّى رَكْعَتَيْنِ.

عه‌بدوڵڵاى كوڕی زه‌يد h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رى خوا چووه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ نوێژگه‌ بۆ نوێژه‌بارانه‌، ڕووى كرده‌ قيبله‌ و عه‌باكه‌ى هه‌ڵگه‌ڕانده‌وه‌ و دوو ڕكات نوێژی كرد.

ذِكْرُ الدُّعَاءِ

باسی نزا

١٩٧. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «اللَّهُمَّ اسْقِنَا».

ئه‌نه‌سی كوڕی ماليك h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی: «خوايه‌ بارانمان بۆ ببارێنیت».

الْقَوْلُ عِنْدَ الْمَطَرِ

چ ده‌گوترێت له‌ كاتی باران

١٩٨. عَنْ عَائِشَةَ i أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ إِذَا أُمْطِرَ، قَالَ: «اللَّهُمَّ اجْعَلْهُ صَيِّبًا نَافِعًا».

عائيشه‌ i ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر كاتێك باران بباريايه‌ ده‌يفه‌رموو: «خوايه‌ بيكه‌یت به‌ بارانێكى به‌سوود».