كِتَابُ تَحْرِيمِ الدَّمِ

پەرتووكی قەدەغەكردنی خوێنڕشتن

باب

باسێک

٤٢٣. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ الْمُشْرِكِينَ حَتَّى يَشْهَدُوا أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، فَإِذَا شَهِدُوا أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، وَصَلَّوْا صَلَاتَنَا، وَاسْتَقْبَلُوا قِبْلَتَنَا، وَأَكَلُوا ذَبَائِحَنَا، فَقَدْ حَرُمَتْ عَلَيْنَا دِمَاؤُهُمْ وَأَمْوَالُهُمْ، إِلَّا بِحَقِّهَا».

ئەنەسی کوڕی مالیک h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «فەرمانم پێ کراوە لەگەڵ هاوبەشدانەران بجەنگم تا شایەتى دەدەن بەوەی هیچ پەرستراوێکی بەهه‌ق نییە جگە لە خوا، موحەممەدیش بەندە و پێغەمبەری خوایە، جا ئەگەر شایەتییان دا بەوەی هیچ پەرستراوێکی بەهه‌ق نییە جگە لە خوا، موحەممەدیش بەندە و پێغەمبەری خوایە، وەکوو ئێمە نوێژیان کرد و ڕوویان کردە ڕووگەمان و سەربڕاویان خواردین، ئەوە خوێن و ماڵیان لەسەر من قەدەغە بووە مەگەر بە هه‌قی ئیسلام (ئەوە لە كاتێكدا بوو كە هاوبەشدانەران بڕیارى جەنگیان دابوو)».

٤٢٤. عَنْ أَبِي إِدْرِيسَ قَالَ: سَمِعْتُ مُعَاوِيَةَ h يَخْطُبُ -وَكَانَ قَلِيلَ الْحَدِيثِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ - قَالَ: سَمِعْتُهُ يَخْطُبُ يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «كُلُّ ذَنْبٍ عَسَى اللَّهُ أَنْ يَغْفِرَهُ، إِلَّا الرَّجُلُ يَقْتُلُ الْمُؤْمِنَ مُتَعَمِّدًا، أَوِ الرَّجُلُ يَمُوتُ كَافِرًا».

ئەبو ئیدریس دەڵێت: گوێم لە موعاویە h بوو وتاری دەدا -جا زۆر کەم لە پێغەمبەری خواوه‌ فەرموودەى باس دەکرد- گوتى: گوێم لێ بوو دەیگوت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «هەموو گوناهێک ئومێدى لێخۆشبوونى لێ دەکرێت مەگەر ئەو پیاوەى ئیماندارێک بەئەنقەست بکوژێت، یان پیاوێک بەبێبڕوای بمرێت».

٤٢٥. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَا تُقْتَلُ نَفْسٌ ظُلْمًا إِلَّا كَانَ عَلَى ابْنِ آدَمَ الْأَوَّلِ كِفْلٌ مِنْ دَمِهَا، وَذَلِكَ أَنَّهُ أَوَّلُ مَنْ سَنَّ الْقَتْلَ».

عەبدوڵڵا h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هەر نەفسێک بەناهه‌ق بکوژرێت ئیللا یەکەم کەس لە نەوەى ئادەم بەشێکى هەیە لە کوشتنەکەیدا، چونکە ئەو یەکەم کەس بوو کوشتنى داهێنا».

تَعْظِيمُ الدَّمِ

گەورەیی تاوانى خوێنڕشتن (مرۆڤ کوشتن)

٤٢٦. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ، لَقَتْلُ مُؤْمِنٍ أَعْظَمُ عِنْدَ اللَّهِ مِنْ زَوَالِ الدُّنْيَا».

عەبدوڵڵاى کوڕی عەمڕی کوڕی عاص k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «سوێند بەو خوایەى نەفسی منى بەدەستە، کوشتنى بڕوادارێک گەورەترە لای خوا لە نەمانى هەموو دونیا».

٤٢٧. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «أَوَّلُ مَا يُحْكَمُ بَيْنَ النَّاسِ فِي الدِّمَاءِ».

عەبدوڵڵا h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «یەکەم شتێک دادوەری لەسەر دەکرێت لەنێو خەڵکیدا لە بارەى خوێنڕشتنەکانەوەیە».

ذِكْرُ الْكَبَائِرِ

باسی گوناهە گەورەکان

٤٢٨. عَنْ أَبَا أَيُّوب الْأَنْصَارِيَّ h أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «مَنْ جَاءَ يَعْبُدُ اللَّهَ، وَلَا يُشْرِكُ بِهِ شَيْئًا، وَيُقِيمُ الصَّلَاةَ، وَيُؤْتِي الزَّكَاةَ، وَيَجْتَنِبُ الْكَبَائِرَ كَانَ لَهُ الْجَنَّةُ»، فَسَأَلُوهُ عَنِ الْكَبَائِرِ، فَقَالَ: «الْإِشْرَاكُ بِاللَّهِ، وَقَتْلُ النَّفْسِ الْمُسْلِمَةِ، وَالْفِرَارُ يَوْمَ الزَّحْفِ».

ئەبو ئەییوبی ئەنصارى h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەرکەس خوا بپەرستێت و هیچ هاوبەشی بۆ دانەنێت و نوێژ بکات و زەکات بدات و دوور بکەوێتەوە لە تاوانە گەورەکان، ئەوە بەهەشتى بۆ هەیە»، پرسیاریان لێ کرد لەبارەى تاوانە گەورەکانەوە، فەرمووى: «هاوبەشدانان بۆ خوا، کوشتنى موسوڵمان و پشتهەڵکردن لە ڕۆژی جەنگدا».

٤٢٩. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَيُّ الذَّنْبِ أَعْظَمُ؟ قَالَ: «أَنْ تَجْعَلَ لِلَّهِ نِدًّا، وَهُوَ خَلَقَكَ»، قُلْتُ: ثُمَّ أَيٌّ؟ قَالَ: «أَنْ تَقْتُلَ وَلَدَكَ مِنْ أَجْلِ أَنْ يَطْعَمَ مَعَكَ»، قُلْتُ: ثُمَّ أَيٌّ؟ قَالَ: «ثُمَّ أَنْ تُزَانِيَ بِحَلِيلَةِ جَارِكَ».

عەبدوڵڵا h دەڵێت: گوتم: ئەى پێغەمبەرى خوا چ گوناهێك گەورەترینە؟ فەرمووى: «هاوبەشێک بۆ خوا دابنێیت، لە کاتێکدا ئەو دروستى کردوویت»، گوتم: پاشان چى؟ فەرمووى: «منداڵەکەت بکوژیت لە ترسى ئەوەى نانت لەگەڵ بخوات»، گوتم: پاشان چی؟ فەرمووى: «زینا لەگەڵ دراوسێکەتدا بکەیت».

ذِكْرُ مَا يَحِلُّ بِهِ دَمُ الْمُسْلِمِ

باسی ئەو حاڵەتانەى خوێنى موسوڵمانى پێ حەڵاڵ دەبێت

٤٣٠. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «وَالَّذِي لَا إِلَهَ غَيْرُهُ، لَا يَحِلُّ دَمُ امْرِئٍ مُسْلِمٍ يَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَّا ثَلَاثَةُ نَفَرٍ: التَّارِكُ لِلْإِسْلَامِ، مُفَارِقُ الْجَمَاعَةِ، وَالثَّيِّبُ الزَّانِي، وَالنَّفْسُ بِالنَّفْسِ».

عەبدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «سوێند بەو خوایەى هیچ پەرستراوێکی بەهه‌ق نییە جگە لەو، دروست نییە خوێنى موسوڵمانێک شایەتى بدات بە (لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَنِّي رَسُولُ اللَّهِ) هیچ پەرستراوێکی بەهه‌ق نییە جگە لە خوا، منیش پێغەمبەرى خوام، مەگەر سێ کەس: کەسێک واز لە ئیسلام بهێنێت، لە کۆمەڵى موسوڵمانان جیا بێتەوە، بێوەژنێکى زیناکەریش، کەسێکیش کەسێکى دیكه‌ بکوژێت».

🖍   تێبینی:

مامەڵە لەگەڵ هاوشێوەى ئەم فەرموودەدا زۆر هەستیارە، تەنها خوێندنەوە بەس نیيە، بەڵکوو پێویستە بۆ هەر بابەتێک لە بابەتەکان پرسیاری خەڵکى پسپۆڕ بکرێت لەم بوارەدا.

النَّهْيُ عَنِ الْمُثْلَةِ

قەدەغەکردنى شێواندنى لاشەی مردوو

٤٣١. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَحُثُّ فِي خُطْبَتِهِ عَلَى الصَّدَقَةِ، وَيَنْهَى عَنِ الْمُثْلَةِ.

ئەنەس h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا لە وتارەکەیدا هاوەڵانى هان دەدا لە سەر خێر و بەخشین، قەدەغەى دەکردن لە شێواندنى لاشەى مردوو.

تَوْبَةُ الْمُرْتَدِّ

پەشیمانبوونەوەى کەسى هەڵگەڕاوە لە ئایین

٤٣٢. عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: كَانَ رَجُلٌ مِنَ الْأَنْصَارِ أَسْلَمَ ثُمَّ ارْتَدَّ وَلَحِقَ بِالشِّرْكِ، ثُمَّ تَنَدَّمَ فَأَرْسَلَ إِلَى قَوْمِهِ، سَلُوا لِي رَسُولَ اللَّهِ : هَلْ لِي مِنْ تَوْبَةٍ؟ فَجَاءَ قَوْمُهُ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ فَقَالُوا: إِنَّ فُلَانًا قَدْ نَدِمَ وَإِنَّهُ أَمَرَنَا أَنْ نَسْأَلَكَ: هَلْ لَهُ مِنْ تَوْبَةٍ؟ فَنَزَلَتْ: ﴿ كَيْفَ يَهْدِي اللَّهُ قَوْمًا كَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ ﴾ آل عمران: 86، إِلَى قَوْلِهِ: ﴿ غَفُورٌ رَحِيمٌ ﴾ البقرة: 173، فَأَرْسَلَ إِلَيْهِ فَأَسْلَمَ.

ئيبن عەبباس k دەڵێت: پیاوێک لە ئەنصاڕەکان موسوڵمان بوو، پاشان هەڵگەڕایەوە و پەیوەندیى کرد بە هاوبەشدانانەوە، پاشان پەشیمان بوویەوە نامەى نارد بۆ لاى قەومەکەى خۆی، پرسیارم بۆ بکەن لە پێغەمبەرى خوا : بزانن ئایا من تەوبەم بۆ هەیە؟ قەومەکەیشی هاتن بۆ خزمه‌ت پێغەمبەر گوتیان: فڵانە کەس پەشیمان بۆتەوە پێی ڕاگەیاندووین پرسیارت لێ بکەین: ئایا تەوبەى بۆ هەیە؟ پاشان ئەم ئایەتە دابەزیە خوارەوە: ﴿ كَيْفَ يَهْدِي اللَّهُ قَوْمًا كَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ ﴾، واته‌: چۆن خوا ڕێنمایی گەلێک دەکات بێبڕوا بوون دواى بڕواهێنانیان)، هەتا فەرمایشتى: ﴿ غَفُورٌ رَحِيمٌ ﴾، واته‌: لێخۆشبوو میهرەبانە. پێغەمبەرى خوا ناردى بەدوایدا، ئەویش موسوڵمان بوو (دووبارە بڕوای هێنا).

سَحَرَةُ أَهْلِ الْكِتَابِ

جادووى خاوەن کتێبەکانى پێشوو

٤٣٣. عَنْ زَيْدِ بْنِ أَرْقَمَ h قَالَ: سَحَرَ النَّبِيَّ رَجُلٌ مِنَ الْيَهُودِ، فَاشْتَكَى لِذَلِكَ أَيَّامًا، فَأَتَاهُ جِبْرِيلُ عَلَيْهِ السَّلَامُ فَقَالَ: إِنَّ رَجُلًا مِنَ الْيَهُودِ سَحَرَكَ، عَقَدَ لَكَ عُقَدًا فِي بِئْرِ كَذَا وَكَذَا، فَأَرْسَلَ رَسُولُ اللَّهِ ، فَاسْتَخْرَجُوهَا، فَجِيءَ بِهَا، فَقَامَ رَسُولُ اللَّهِ كَأَنَّمَا نُشِطَ مِنْ عِقَالٍ، فَمَا ذَكَرَ ذَلِكَ لِذَلِكَ الْيَهُودِيِّ، وَلَا رَآهُ فِي وَجْهِهِ قَطُّ.

زەیدى کوڕى ئەڕقەم h دەڵێت: پیاوێکى جوولەکە جادووى لە پێغەمبەر کرد، بەو هۆیەوە چەند ڕۆژێک نەخۆش کەوت، جبیریل هات سەلامى خواى لێ بێت بۆ لاى پێی وت: پیاوێک لە جوولەکە جادووى لێ کردوویت، گرێیەکى بۆت گرێ داوە لە فڵان بیر و فڵانە شوێندا دایناوە، پێغەمبەرى خوا هەندێك لە هاوەڵەکانى نارد دەریانهێنا، پاشان بۆی هێنرا، پێغەمبەرى خوا هەستایەوە و هەرچی ئەو نەخۆشییە هەیە لەسەرى نەما، ئەوەى باس نەکرد بۆ ئەو جوولەکەیە و ڕوخساریشی نەبینى.

مَا يَفْعَلُ مَنْ تَعَرَّضَ لِمَالِهِ

ئەو کەسەى دەستدرێژى دەکرێتە سەر ماڵ و سامانەکەى چی بکات؟

٤٣٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: جَاءَ رَجُلٌ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَرَأَيْتَ إِنْ عُدِيَ عَلَى مَالِي، قَالَ: «فَانْشُدْ بِاللَّهِ»، قَالَ: فَإِنْ أَبَوْا عَلَيَّ؟ قَالَ: «فَانْشُدْ بِاللَّهِ»، قَالَ: فَإِنْ أَبَوْا عَلَيَّ؟ قَالَ: «فَانْشُدْ بِاللَّهِ»، قَالَ: فَإِنْ أَبَوْا عَلَيَّ؟ قَالَ: «فَقَاتِلْ، فَإِنْ قُتِلْتَ فَفِي الْجَنَّةِ، وَإِنْ قَتَلْتَ فَفِي النَّارِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لاى پێغەمبەرى خوا گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا ئایا ئەگەر دەستدرێژى کرایە سەر ماڵم چی بکەم؟ فەرمووى: «داواى لێ بکە لەبەر خوا واز بهێنێت»، گوتى: ئەگەر وازى نەهێنا؟ فەرمووى: «داواى لێ بکە لەبەر خوا واز بهێنێت»، گوتى: ئەگەر وازى نەهێنا؟ فەرمووى: «داواى لێ بکە لەبەر خوا واز بهێنێت»، گوتى: ئەگەر وازى نەهێنا؟ فەرمووى: «بجەنگە، ئەگەر کوژراى تۆ لە بەهەشتى، ئەگەر ئەویشت کوشت ئەوە ئەو لە ئاگردایە».

مَنْ قَاتَلَ دُونَ دِينِهِ

ئەوەى بجەنگێت لەپێناو ئایینەکەیدا

٤٣٥. عَنْ سَعِيدِ بْنِ زَيْدٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ قُتِلَ دُونَ مَالِهِ فَهُوَ شَهِيدٌ، وَمَنْ قُتِلَ دُونَ أَهْلِهِ فَهُوَ شَهِيدٌ، وَمَنْ قُتِلَ دُونَ دِينِهِ فَهُوَ شَهِيدٌ، وَمَنْ قُتِلَ دُونَ دَمِهِ فَهُوَ شَهِيدٌ».

سەعیدى کوڕی زەید h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەس لەپێناو ماڵ و سامانیدا کوژرا ئەوە شەهیدە، هەر کەسیش جەنگا لەپێناو ماڵ و منداڵیدا ئەوە شەهیدە، هەر کەسیش جەنگا لەپێناو ئایینەکەیدا ئەوە شەهیدە، هەرکەسیش جەنگا لەپێناو خوێنیدا ئەوە شەهیدە».

قِتَالُ الْمُسْلِمِ

جەنگان لەگەڵ موسوڵمان

٤٣٦. عَنْ سَعْدِ بْنِ أَبِي وَقَّاصٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «قِتَالُ الْمُسْلِمِ كُفْرٌ، وَسِبَابُهُ فُسُوقٌ».

سەعدى کوڕی ئەبو وەققاص h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «جەنگ لەگەڵ موسوڵمان کوفرە (لە کردەوەى بێبڕوایەکانە)، جنێوپێدانیشی لادانە و دەرچوونە (لە سنووری شەرع)».

تَحْرِيمُ الْقَتْلِ

قەدەغەکردنى کوشتن

٤٣٧. عَنْ أَبِي بَكْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا أَشَارَ الْمُسْلِمُ عَلَى أَخِيهِ الْمُسْلِمِ بِالسِّلَاحِ فَهُمَا عَلَى جُرُفِ جَهَنَّمَ، فَإِذَا قَتَلَهُ خَرَّا جَمِيعًا فِيهَا».

ئەبو بەکڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەگەر دوو موسوڵمان چەک بەرانبەر یەکدی هەڵبگرن، ئەوە هەردووکیان لە قەراغی دۆزەخن، جا ئەگەر کوشتى هەردووکیان دەخلیسکێنە نێویەوە».