كتاب الصِّيَامِ

پەرتووكی ڕۆژوو

بَابُ وُجُوبِ الصِّيَامِ

باسی پێویست (یان واجب) بوونى ڕۆژوو

٢٢٢. عَنْ طَلْحَةَ بْنِ عُبَيْدِ اللَّهِ h أَنَّ أَعْرَابِيًّا جَاءَ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ ثَائِرَ الرَّأْسِ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَخْبِرْنِي مَاذَا فَرَضَ اللَّهُ عَلَيَّ مِنَ الصَّلَاةِ؟ قَالَ: «الصَّلَوَاتُ الْخَمْسُ إِلَّا أَنْ تَطَوَّعَ شَيْئًا»، قَالَ: أَخْبِرْنِي بِمَا افْتَرَضَ اللَّهُ عَلَيَّ مِنَ الصِّيَامِ؟ قَالَ: «صِيَامُ شَهْرِ رَمَضَانَ إِلَّا أَنْ تَطَوَّعَ شَيْئًا»، قَالَ: أَخْبِرْنِي بِمَا افْتَرَضَ اللَّهُ عَلَيَّ مِنَ الزَّكَاةِ؟ فَأَخْبَرَهُ رَسُولُ اللَّهِ بِشَرَائِعِ الْإِسْلَامِ، فَقَالَ: وَالَّذِي أَكْرَمَكَ، لَا أَتَطَوَّعُ شَيْئًا لَا أَنْقُصُ مِمَّا فَرَضَ اللَّهُ عَلَيَّ شَيْئًا، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَفْلَحَ إِنْ صَدَقَ أَوْ دَخَلَ الْجَنَّةَ إِنْ صَدَقَ».

تەلحەى کوڕی عوبەیدوڵڵا h دەڵێت: پیاوێکى دەشتەکى هات بۆ خزمه‌ت پێغەمبەرى خوا قژی ئاڵۆز و تێكئاڵاو بوو، گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا، خوا چی فەڕز کردووە لەسەرم لە نوێژ؟ فەرمووى: «پێنج نوێژى فەڕز کردووە مەگەر نوێژی زیادە بکەیت»، گوتى: هەواڵم بدەرێ خوا چی لە ڕۆژوو فەڕز کردووە لەسەرم؟ فەرمووى: «ڕۆژووگرتنى مانگی ڕەمەزان مەگەر ڕۆژووی زیادە بگریت»، گوتى: هەواڵم بدەرێ خوا چی لە زەکات فەڕز کردووە لەسەرم؟ هەواڵى پێ دا بەوەى شەریعەتى ئیسلام فەڕزى کردووە، گوتى: سوێند بەو خوایەى بەڕێزى کردووى نه‌ لەوە زیاتر دەکەم و نە لەوە کەمتر دەکەم کە خوا فەڕزى کردووە لەسەرم، پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «سەرفراز بوو ئەگەر ڕاست بکات، یان چووە بەهەشتەوە ئەگەر ڕاست بکات».

بَابُ الْفَضْلِ وَالْجُودِ فِي شَهْرِ رَمَضَانَ

باسی چاکە و بەخشندەیی لە مانگى ڕەمەزان

٢٢٣. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنَ عَبَّاسٍ k يَقُولُ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ أَجْوَدَ النَّاسِ، وَكَانَ أَجْوَدَ مَا يَكُونُ فِي رَمَضَانَ حِينَ يَلْقَاهُ جِبْرِيلُ s، وَكَانَ جِبْرِيلُ s يَلْقَاهُ فِي كُلِّ لَيْلَةٍ مِنْ شَهْرِ رَمَضَانَ فَيُدَارِسُهُ الْقُرْآنَ، قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ حِينَ يَلْقَاهُ جِبْرِيلُ s أَجْوَدَ بِالْخَيْرِ مِنَ الرِّيحِ الْمُرْسَلَةِ.

عەبدوڵڵاى کوڕی عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا بەخشندەترینی نێو خەڵکی بوو، لە ڕەمەزاندا زۆر زیاتر بەخشندەتر دەبوو کاتێك كە جیبریل s پێی دەگەیشت، جیبریل s لە هەموو شەوێکی مانگى ڕەمەزان پێی دەگەیشت دەوری قوڕئانی لەگەڵ دەکردەوە، دەڵێت: پێغەمبەر کاتێك جیبریل s پێی دەگەیشت لە شنەى شەماڵ بەخشندەتر بوو.

بَابُ فَضْلِ شَهْرِ رَمَضَانَ

باسی پێگە و گەورەیى مانگی ڕەمەزان

٢٢٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِذَا دَخَلَ رَمَضَانُ فُتِّحَتْ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ، وَغُلِّقَتْ أَبْوَابُ النَّارِ، وَصُفِّدَتِ الشَّيَاطِينُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «کاتێك مانگى ڕەمەزان هات دەرگاکانى بەهەشت دەکرێنەوە، دەرگاکانى ئاگریش دادەخرێن، شەیتانەکانیش دەبەسترێنەوە».

الْحَثُّ عَلَى السَّحُورِ

هاندان بۆ پارشێوکردن

٢٢٥. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «تَسَحَّرُوا فَإِنَّ فِي السَّحُورِ بَرَكَةً».

ئەنەس h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «پارشێو بکەن، چونکە لە پارشێودا بەرەکەت هەیە».

قَدْرُ مَا بَيْنَ السُّحُورِ وَبَيْنَ صَلَاةِ الصُّبْحِ

ئەندازەى نێوان پارشێو و نێوان نوێژی بەیانى

٢٢٦. عَنْ زَيْدِ بْنِ ثَابِتٍ k قَالَ: تَسَحَّرْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ ، ثُمَّ قُمْنَا إِلَى الصَّلَاةِ، قُلْتُ: كَمْ كَانَ بَيْنَهُمَا؟ قَالَ: قَدْرُ مَا يَقْرَأُ الرَّجُلُ خَمْسِينَ آيَةً.

زەیدى کوڕی سابیت k دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەرى خوا پارشێومان کرد، پاشان هەڵساین بۆ نوێژ، گوتم: ماوەی نێوانیان چەند بوو؟ گوتى: بەئەندازەى ئەوەى کەسێک پەنجا ئایەت بخوێنێت.

دَعْوَةُ السَّحُورِ

بانگکردن بۆ پارشێو

٢٢٧. عَنْ الْعِرْبَاضِ بْنِ سَارِيَةَ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ وَهُوَ يَدْعُو إِلَى السَّحُورِ فِي شَهْرِ رَمَضَانَ، وَقَالَ: «هَلُمُّوا إِلَى الْغَدَاءِ الْمُبَارَكِ».

عیربازى کوڕی ساریە h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو بانگی دەکرد بۆ پارشێوکردن لە مانگی ڕەمەزان، فەرمووى: «وەرن بۆ خواردنى بەبەرەکەت».

فَصْلُ مَا بَيْنَ صِيَامِنَا وَصِيَامِ أَهْلِ الْكِتَابِ

جیاوازی لە نێوان ڕۆژووى ئێمە و ڕۆژووى خاوەن کتێبەکان

٢٢٨. عَنْ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ فَصْلَ مَا بَيْنَ صِيَامِنَا وَصِيَامِ أَهْلِ الْكِتَابِ أَكْلَةُ السُّحُورِ».

عەمرى کوڕی عاص h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بێگومان جیاوازی لە نێوان ڕۆژووى ئێمە و ڕۆژووى خاوەن کتێبەکان خواردنی پارشێوە».

التَّسْهِيلُ فِي صِيَامِ يَوْمِ الشَّكِّ

ئاسانکاری لە ڕۆژووگرتنى ئەو ڕۆژەی گومانی تێدایە

٢٢٩. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنْ رَسُولِ اللَّهِ أَنَّهُ كَانَ يَقُولُ: «أَلَا لَا تَقَدَّمُوا الشَّهْرَ بِيَوْمٍ أَوِ اثْنَيْنِ، إِلَّا رَجُلٌ كَانَ يَصُومُ صِيَامًا فَلْيَصُمْهُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا دەیفەرموو: «ئاگادار بن پێش مانگی ڕەمەزان مەکەون بە ڕۆژووگرتنى ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ، مەگەر کەسێک پێشتر ڕۆژووى گرتبێت، ئەوە با ڕۆژوو بگرێت».

بَابُ ثَوَابِ مَنْ صَامَ يَوْمًا فِي سَبِيلِ اللَّهِ

باسی پاداشتى ئەو کەسەى ڕۆژێک بۆ خوا بەڕۆژوو بووە

٢٣٠. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ صَامَ يَوْمًا فِي سَبِيلِ اللَّهِ بَاعَدَ اللَّهُ بَيْنَهُ وَبَيْنَ النَّارِ بِذَلِكَ الْيَوْمِ سَبْعِينَ خَرِيفًا».

ئەبو سەعیدى خودری h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێك ڕۆژێک لەپێناو خوادا بەڕۆژوو بووبێت، خوا نێوان ئەو و ئاگر حەفتا پاییز دوور دەخاتەوە بەهۆی ئەو ڕۆژەوه‌».

بَابُ مَا يُكْرَهُ مِنَ الصِّيَامِ فِي السَّفَرِ

باسی ئەوەى بە ناپەسند دانراوە لە ڕۆژووگرتن لە گەشتدا

٢٣١. عَنْ كَعْبِ بْنِ عَاصِمٍ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ ، يَقُولُ: «لَيْسَ مِنَ الْبِرِّ الصِّيَامُ فِي السَّفَرِ».

کەعبی کوڕی عاصیم h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «ڕۆژووگرتن لە گەشتدا لە چاکەکاری نییە».

بَابُ مَا يُكْرَهُ مِنَ الصِّيَامِ فِي السَّفَرِ

باسی ئەوەى قەدەغە كراوه‌ لە ڕۆژووگرتن لە گەشتدا

٢٣٢. عَنْ جَابِر بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ مَرَّ بِرَجُلٍ فِي ظِلِّ شَجَرَةٍ يُرَشُّ عَلَيْهِ الْمَاءُ، قَالَ: «مَا بَالُ صَاحِبِكُمْ هَذَا؟»، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ صَائِمٌ، قَالَ: «إِنَّهُ لَيْسَ مِنَ الْبِرِّ أَنْ تَصُومُوا فِي السَّفَرِ، وَعَلَيْكُمْ بِرُخْصَةِ اللَّهِ الَّتِي رَخَّصَ لَكُمْ فَاقْبَلُوهَا».

جابیری کوڕی عەبدوڵڵا k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا تێپەڕی بەلای پیاوێک لە سێبەری دارێکدا بوو ئاویان دەپڕژاندا بەسەریدا، فەرمووی: «ئەوە هاوەڵەکەتان چیەتى؟»، گوتیان: ئەی پێغەمبەری خوا بەڕۆژووە، فەرمووى: «بێگومان نیشانەی چاکەکاری نییە ڕۆژوو بگرن لە گەشتدا (وەکوو هاوەڵەکەتان)، دەست بگرن بە مۆڵەت و ئاسانکاری خوا کە مۆڵەتى پێ داون و وەریبگرن».

صَوْمُ النَّبِيِّ ﷺ بَأبِي هُوَ وَأُمِّي

ڕۆژووى پێغەمبەر ﷺ دایک و باوکم بەقوربانى بن

٢٣٣. عَنْ أُسَامَةَ بْن زَيْدٍ k قَالَ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّكَ تَصُومُ حَتَّى لَا تَكَادَ تُفْطِرُ، وَتُفْطِرُ حَتَّى لَا تَكَادَ أَنْ تَصُومَ، إِلَّا يَوْمَيْنِ إِنْ دَخَلَا فِي صِيَامِكَ وَإِلَّا صُمْتَهُمَا، قَالَ: «أَيُّ يَوْمَيْنِ؟»، قُلْتُ: يَوْمَ الِاثْنَيْنِ وَيَوْمَ الْخَمِيسِ، قَالَ: «ذَانِكَ يَوْمَانِ تُعْرَضُ فِيهِمَا الْأَعْمَالُ عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ، فَأُحِبُّ أَنْ يُعْرَضَ عَمَلِي وَأَنَا صَائِمٌ».

ئوسامەى کوڕی زەید k دەڵێت: گوتم: ئەى پێغەمبەری خوا، تۆ ئەوەندە بەڕۆژوو دەبیت تا خەریکە (بڵێم ڕۆژێک نییە) بە ڕۆژوو نەبیت، ئەوەندەش ڕۆژوو ناگریت تا خەریکە بەڕۆژوو نەبیت، جگە لە دوو ڕۆژ نەبێت ئەگەر بکەوێتە نێو ڕۆژەکانى بەڕۆژووبوونت، یان ئەو ڕۆژانەى بێڕۆژوویت حەتمەن هەر دەیانگریت، فەرمووی: «کام دوو ڕۆژ؟»، وتم: ڕۆژی دووشەممە و ڕۆژی پێنجشەممە، فەرمووی: «ئەوە دوو ڕۆژە کردەوەکان لای پەروەردگاری جیهانییان دەخرێنە ڕوو، حەز دەکەم کردەوەکانم بخرێنە ڕوو من بەڕۆژوو بم».

٢٣٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: أَمَرَنِي رَسُولُ اللَّهِ بِرَكْعَتَيِ الضُّحَى، وَأَنْ لَا أَنَامَ إِلَّا عَلَى وِتْرٍ، وَصِيَامِ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ مِنَ الشَّهْرِ.

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرمانی پێ کردم بە دوو ڕکات نوێژی چێشتەنگاو، وە نەخەوم تا نوێژی ویتر دەکەم، وە لە هەموو مانگێکدا سێ ڕۆژ ڕۆژوو بگرم.

النَّهْيُ عَنْ صِيَامِ الدَّهْرِ

قەدەغەى بەڕۆژووبوون لە تەواوى ساڵ

٢٣٥. عَنْ عِمْرَانَ h قَالَ: قِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّ فُلَانًا لَا يُفْطِرُ نَهَارًا الدَّهْرَ، قَالَ: «لَا صَامَ وَلَا أَفْطَرَ».

عیمڕان h دەڵێت: گوترا: ئەى پێغەمبەری خوا، فڵانە کەس بەدرێژایی ڕۆژەکانى ساڵ ڕۆژوو ناشکێنێت، فەرمووى: «نە بەڕۆژوو بووە و نە بێڕۆژووش بووە».