كِتَابُ الْعَقِيقَةِ

پەرتووكی هۆزەبانە

باب

باسێک

٤٥٤. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ بُرَيْدَةَ، عَنْ أَبِيهِ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ عَقَّ عَنِ الْحَسَنِ وَالْحُسَيْنِ k.

عەبدوڵڵاى کوڕى بوڕەیدە لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا هۆزەبانەى بۆ حەسەن و حوسێن k کرد.

🖍   تێبینی:

(العقيقة): بە كوردی (هۆزەبانە)ی پێ دەگوترێت، بریتییە لەو ئاژەڵ سەربڕینەى کە بۆ منداڵى تازە لەدایکبوو ئەنجام دەدرێت.

الْعَقِيقَةُ عَنِ الْغُلَامِ

هۆزەبانە بۆ کوڕ

٤٥٥. عَنْ سَلْمَانَ بْنِ عَامِرٍ الضَّبِّيِّ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «فِي الْغُلَامِ عَقِيقَةٌ فَأَهْرِيقُوا عَنْهُ دَمًا، وَأَمِيطُوا عَنْهُ الْأَذَى».

سەلمانى کوڕى عامیری زه‌ببی h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «منداڵ هۆزەبانەى بۆ هەیە، لەبری ئەو خوێنەکەى بڕێژن و پیسیی لێ بکەنەوە (قژی بتاشن)».

٤٥٦. عَنْ أُمِّ كُرْزٍ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «فِي الْغُلَامِ شَاتَانِ مُكَافَأَتَانِ، وَفِي الْجَارِيَةِ شَاةٌ».

ئوم کوڕز i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بۆ کوڕ دوو مەڕى هاوشێوەى یەکدی سەر دەبڕدرێت، بۆ کچیش یەک دانە».

مَتَى يُعَقُّ؟

کەى هۆزەبانە ئەنجام دەدرێت؟

٤٥٧. عَنْ سَمُرَةَ بْنِ جُنْدُبٍ h عَنْ رَسُولِ اللَّهِ قَالَ: «كُلُّ غُلَامٍ رَهِينٌ بِعَقِيقَتِهِ تُذْبَحُ عَنْهُ يَوْمَ سَابِعِهِ وَيُحْلَقُ رَأْسُهُ وَيُسَمَّى».

سەموڕەى کوڕى جوندوب h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەموو منداڵێک بارمتەیە بە هۆزەبانەکەیەوە، (هەر دەبێت هۆزەبانەى بۆ بکرێت تا بتوانێت شەفاعەت بۆ دایک و باوکی بکات) لە ڕۆژى حەوتەمدا بۆی سەر دەبڕدرێت و سەرى دەتاشرێت، ناویشی لێ دەنرێت».