كِتَابُ الْوَصَايَا

په‌رتووكی وه‌سییه‌ته‌كان

الْكَرَاهِيَةُ فِي تَأْخِيرِ الْوَصِيَّةِ

دواخستنى وەسییەت کەڕاهەتى هەیە

٣٨٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَيُّ الصَّدَقَةِ أَعْظَمُ أَجْرًا؟ قَالَ: «أَنْ تَصَدَّقَ وَأَنْتَ صَحِيحٌ شَحِيحٌ تَخْشَى الْفَقْرَ وَتَأْمُلُ الْبَقَاءَ، وَلَا تُمْهِلْ حَتَّى إِذَا بَلَغَتِ الْحُلْقُومَ»، قُلْتَ: لِفُلَانٍ كَذَا وَقَدْ كَانَ لِفُلَانٍ.

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پیاوێک هات بۆ خزمه‌ت پێغەمبەر وتى: ئەى پێغەمبەری خوا، کام خێرکردن لای خوا پاداشتى مەزنى هەیە؟ فەرمووی: «کاتێك خێر بکەی لەشت ساغ بێت و لە هەژاری بترسیت و ئومێدی مانەوەت هەبێت، خاوەخاو نەکەیت تا گیانت دەگاتە قوڕقوڕاگەت»، وتم: ئەوەندە بۆ فڵان و ئەوەندە بۆ فڵان، فڵانیش ئەوەندەى هەبوو.

٣٨٩. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ :«أَيُّكُمْ مَالُ وَارِثِهِ أَحَبُّ إِلَيْهِ مِنْ مَالِهِ؟»، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، مَا مِنَّا مِنْ أَحَدٍ إِلَّا مَالُهُ أَحَبُّ إِلَيْهِ مِنْ مَالِ وَارِثِهِ، قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «اعْلَمُوا أَنَّهُ لَيْسَ مِنْكُمْ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا مَالُ وَارِثِهِ أَحَبُّ إِلَيْهِ مِنْ مَالِهِ، مَالُكَ مَا قَدَّمْتَ، وَمَالُ وَارِثِكَ مَا أَخَّرْتَ».

عەبدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «کێ لە ئێوە ماڵی میراتگرەکەى خۆشەویستترە لای لە ماڵەکەى خۆی؟»، گوتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا کەسێک نییە لە ئێمە مەگەر ماڵەکەى خۆی خۆشەویستترە لای لە ماڵی میراتگرەکەى، پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «بزانن کەسێک نییە لە ئێوە مەگەر ماڵی میراتگرەکەى خۆشەویستترە لای لە ماڵەکەى خۆی، ماڵی خۆت ئەوەیە پێشت خستووە، ماڵی میراتگرەکانت ئەوەیە بەجێی دێڵیت».

٣٩٠. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَا حَقُّ امْرِئٍ مُسْلِمٍ لَهُ شَيْءٌ يُوصَى فِيهِ أَنْ يَبِيتَ لَيْلَتَيْنِ، إِلَّا وَوَصِيَّتُهُ مَكْتُوبَةٌ عِنْدَهُ».

ئيبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «کەسێکی موسوڵمان شتێکى هەبێت پێویست بێت وەسییەتى پێ بکات، هه‌ق نییە دوو شەو لەسەر یەک بمێنێتەوە، وەسییەتنامەکەى بە نووسراوى لای نەبێت».

هَلْ أَوْصَى النَّبِيُّ ﷺ

ئایا پێغەمبەر ﷺ وەسییەتى کردووە؟

٣٩١. عَنْ طَلْحَةَ h قَالَ: سَأَلْتُ ابْنَ أَبِي أَوْفَى h أَوْصَى رَسُولُ اللَّهِ ؟ قَالَ: لَا، قُلْتُ: كَيْفَ كَتَبَ عَلَى الْمُسْلِمِينَ الْوَصِيَّةَ؟ قَالَ: أَوْصَى بِكِتَابِ اللَّهِ.

تەلحە h دەڵێت: پرسیارم لە ئيبن ئەبو ئەوفا h کرد، ئایا پێغەمبەرى خوا وەسییەتى کرد؟ گوتى: نەخێر، گوتم: چۆن نووسراوی وەسییەتى بۆ موسوڵمانان کرد؟ گوتى: وه‌سییەتى بۆ کردن بە (دەستگرتن بە) کتێبی خوا.

٣٩٢. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: مَا تَرَكَ رَسُولُ اللَّهِ دِينَارًا وَلَا دِرْهَمًا وَلَا شَاةً وَلَا بَعِيرًا، وَلَا أَوْصَى بِشَيْءٍ.

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا هیچى بەجێ نەهێشت، نە دینار و نە درهەم و نە مەڕ و نە وشتر، وەسییەتیشی نەکرد بە هیچ (شتێكی دونیایی).

بَابُ الْوَصِيَّةِ بِالثُّلُثِ

باسی وەسییەتکردن بە سێیەک

٣٩٣. عَنْ عَامِرِ بْنِ سَعْدٍ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: مَرِضْتُ مَرَضًا أَشْفَيْتُ مِنْهُ، فَأَتَانِي رَسُولُ اللَّهِ يَعُودُنِي، فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّ لِي مَالًا كَثِيرًا، وَلَيْسَ يَرِثُنِي إِلَّا ابْنَتِي، أَفَأَتَصَدَّقُ بِثُلُثَيْ مَالِي؟ قَالَ: «لَا»، قُلْتُ: فَالشَّطْرَ؟ قَالَ: «لَا»، قُلْتُ: فَالثُّلُثَ؟ قَالَ: «الثُّلُثَ، وَالثُّلُثُ كَثِيرٌ، إِنَّكَ أَنْ تَتْرُكَ وَرَثَتَكَ أَغْنِيَاءَ خَيْرٌ لَهُمْ مِنْ أَنْ تَتْرُكَهُمْ عَالَةً يَتَكَفَّفُونَ النَّاسَ».

عامیری کوڕی سەعد لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویەتى: نەخۆش کەوتم بە نەخۆشییەک چاک بوومەوە لێی، پێغەمبەرى خوا هات بۆ سەردانم، گوتم: ئەى پێغەمبەرى خوا من ماڵ و داراییەکى زۆرم هەیە، کەس نییە میراتم لێ بگرێت، جگە لە کچێکم، ئایا دەتوانم دوو لەسەر سێی ماڵەکەم بکەم بە خێر (لە سێ بەش دوو بەشی بکەم بە خێر)؟، فەرمووى: «نەخێر»، گوتم: ئەى نیوەى؟ فەرمووى: «نەخێر»، گوتم: ئەى سێیەک (بیکەم بە سێ بەشەوە و یەک بەشیان بکەم بە خێر)؟ فەرمووى: «سێیەک، (هەرچەندە) سێیەکیش زۆرە، تۆ ئەگەر منداڵەکانت بەدەوڵەمەندى بە جێ بهێڵیت چاکترە لەوەى بەهەژاری بەجێیان بهێڵیت دەست لە خەڵک پان بکەنەوە».

بَابُ إِبْطَالِ الْوَصِيَّةِ لِلْوَارِثِ

باسی هەڵوەشاندنەوەى وەسییەت بۆ میراتگر

٣٩٤. عَنْ عَمْرِو بْنِ خَارِجَةَ h قَالَ: خَطَبَ رَسُولُ اللَّهِ فَقَالَ:«إِنَّ اللَّهَ قَدْ أَعْطَى كُلَّ ذِي حَقٍّ حَقَّهُ، وَلَا وَصِيَّةَ لِوَارِثٍ».

عەمڕی کوڕی خاریجە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا وتاری دا و فەرمووى: «خوا مافی هەموو خاوەن مافێکى داوە، وەسییەت نییە بۆ میراتگر».

إِذَا مَاتَ الْفَجْأَةَ، هَلْ يُسْتَحَبُّ لِأَهْلِهِ أَنْ يَتَصَدَّقُوا عَنْهُ

ئەگەر (كەسێك) لەناکاو مرد، دروستە خانەوادەكەی لەبری ئەو خێر بکەن

٣٩٥. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ رَجُلًا قَالَ لِرَسُولِ اللَّهِ : إِنَّ أُمِّي افْتُلِتَتْ نَفْسُهَا، وَإِنَّهَا لَوْ تَكَلَّمَتْ تَصَدَّقَتْ، أَفَأَتَصَدَّقُ عَنْهَا؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «نَعَمْ، فَتَصَدَّقَ عَنْهَا».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پیاوێک بە پێغەمبەری خوا گوت: دایکم لەناکاو گیانى لەدەست دا، ئەو ئەگەر قسەى بکردایە خێری دەکرد، ئایا خێری بۆ بکەم؟ پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «بەڵێ، ئەویش لەجیاتى دایکى خێری کرد».

فَضْلُ الصَّدَقَةِ عَنِ الْمَيِّتِ

فەزڵ و گەورەیی بەخشین بۆ مردوو

٣٩٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِذَا مَاتَ الْإِنْسَانُ انْقَطَعَ عَمَلُهُ إِلَّا مِنْ ثَلَاثَةٍ: مِنْ صَدَقَةٍ جَارِيَةٍ، وَعِلْمٍ يُنْتَفَعُ بِهِ، وَوَلَدٍ صَالِحٍ يَدْعُو لَهُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەگەر مرۆڤ مرد کردەوەکانی دەپچڕێت، جگە لە سێ کردەوە: خێرێکى بەردەوام، زانستێك سوود بگەیەنێت، یان منداڵێکی چاک دوعاى بۆ بکات».

النَّهْيُ عَنِ الْوِلَايَةِ عَلَى مَالِ الْيَتِيمِ

قەدەغەکردنى سەرپەرشتیاری لەسەر ماڵی هەتیو

٣٩٧. عَنْ أَبِي ذَرٍّ h قَالَ: قَالَ لِي رَسُولُ اللَّهِ : «يَا أَبَا ذَرٍّ، إِنِّي أَرَاكَ ضَعِيفًا، وَإِنِّي أُحِبُّ لَكَ مَا أُحِبُّ لِنَفْسِي، لَا تَأَمَّرَنَّ عَلَى اثْنَيْنِ، وَلَا تَوَلَّيَنَّ عَلَى مَالِ يَتِيمٍ».

ئەبو زەڕ h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا پێی فەرمووم: «ئەى ئەبو زەڕ، من بە لاوازت دەبینم، ئەوەش كە بۆ خۆم پێمخۆشە بەهەمان شێوە بۆ تۆش پێمخۆشە، لێپرسراوێتى دوو کەس مەکە، سەرپەرشتیاریی ماڵی هەتیویش مەکە».

اجْتِنَابُ أَكْلِ مَالِ الْيَتِيمِ

دوورکەوتنەوە لە خواردنى ماڵی هەتیو

٣٩٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ:«اجْتَنِبُوا السَّبْعَ الْمُوبِقَاتِ»، قِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، مَا هِيَ؟ قَالَ: «الشِّرْكُ بِاللَّهِ، وَالشُّحُّ، وَقَتْلُ النَّفْسِ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ، وَأَكْلُ الرِّبَا، وَأَكْلُ مَالِ الْيَتِيمِ، وَالتَّوَلِّي يَوْمَ الزَّحْفِ، وَقَذْفُ الْمُحْصَنَاتِ الْغَافِلَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «دوور بکەونەوە لە حەوت لەناوبەرەکە»، گوترا: ئەى پێغەمبەرى خوا چین؟ فەرمووى: «هاوبەشدانان بۆ خوا، ڕەزیلی، کوشتنى ئەو كەسەى خوا قەدەغەى کردووە مەگەر بە هه‌قی خۆی (كە كەسێكی كوشتبێت)، خواردنى ڕیبا، خواردنى ماڵی هەتیو، پشتکردن لە دوژمن لە جەنگدا، تۆمەتبارکردنى ئافرەتى داوێنپاکى ئیمانداری بێئاگا».