كِتَابُ تَقْصِيرِ الصَّلَاةِ فِي السَّفَرِ

په‌رتووكی كورتكردنه‌وه‌ی‌ نوێژ له‌ گه‌شتدا

باب

باسێک

١٩٠. عَنْ يَعْلَى بْنِ أُمَيَّةَ h قَالَ: قُلْتُ لِعُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ h: ﴿ وَإِذَا ضَرَبْتُمْ فِي الْأَرْضِ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَقْصُرُوا مِنَ الصَّلَاةِ إِنْ خِفْتُمْ أَنْ يَفْتِنَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا ﴾ النساء: 101، فَقَدْ أَمِنَ النَّاسُ، فَقَالَ عُمَرُ h: عَجِبْتُ مِمَّا عَجِبْتَ مِنْهُ، فَسَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ عَنْ ذَلِكَ، فَقَالَ: «صَدَقَةٌ تَصَدَّقَ اللَّهُ بِهَا عَلَيْكُمْ فَاقْبَلُوا صَدَقَتَهُ».

ئەبو يەعلاى کوڕی ئومەییە h دەڵێت: بە عومەری کوڕی خەتتابم h گوت: ﴿ وَإِذَا ضَرَبْتُمْ فِي الْأَرْضِ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَقْصُرُوا مِنَ الصَّلَاةِ إِنْ خِفْتُمْ أَنْ يَفْتِنَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا ﴾، بێگومان ئێستا خەڵکی لە ئاساییش و هێمنیدان (ئیدی بۆ نوێژ کورت دەکەنەوە)، پێشەوا عومەر h گوتی: سەرم سووڕ ما لەوەی تۆ سەرت پێی سوڕما، پرسیارم کرد لە پێغەمبەری خوا دەربارەی ئەوە، فەرمووی: «بەخششێکی خوایە بەخشیویەتی پێتان بەخششەکە وەربگرن».

١٩١. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: كُنَّا نَسِيرُ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ بَيْنَ مَكَّةَ وَالْمَدِينَةِ لَا نَخَافُ إِلَّا اللَّهَ b نُصَلِّي رَكْعَتَيْنِ.

ئيبنو عه‌بباس k ده‌ڵێت: ئێمه‌ له‌ نێوانى مه‌ككه‌ و مه‌دينه‌دا ده‌ڕۆيشتين له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا ته‌نها و ته‌نها له‌ خوا b ده‌ترساین، دوو ڕكات نوێژمان ده‌كرد.

١٩٢. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: خَرَجْتُ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ مِنَ الْمَدِينَةِ إِلَى مَكَّةَ فَلَمْ يَزَلْ يَقْصُرُ حَتَّى رَجَعَ فَأَقَامَ بِهَا عَشْرًا.

ئه‌نه‌س h ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌رچووم له‌ مه‌دينه‌ بۆ مه‌ككه‌ به‌رده‌وام نوێژی كورت ده‌كرده‌وه‌ هه‌تا گه‌ڕايه‌وه‌ ده‌ ڕۆژ له‌وێ مايه‌وه‌.

بَابُ الْمَقَامِ الَّذِي يُقْصَرُ بِمِثْلِهِ الصَّلَاةُ

باسی مانه‌وه‌ له‌و شوێنه‌ی كه‌ نوێژی تێدا كورت ده‌كرێته‌وه‌

١٩٣. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّهَا اعْتَمَرَتْ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ مِنَ الْمَدِينَةِ إِلَى مَكَّةَ حَتَّى إِذَا قَدِمَتْ مَكَّةَ، قَالَتْ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، بَأَبِي أَنْتَ وَأُمِّي قَصَرْتَ، وَأَتْمَمْتُ، وَأَفْطَرْتَ، وَصُمْتُ، قَالَ: «أَحْسَنْتِ يَا عَائِشَةُ»، وَمَا عَابَ عَلَيَّ.

عائيشه‌ i ده‌گيڕێته‌وه‌: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا عومڕه‌ى كرد له‌ مه‌دينه‌ بۆ مه‌ككه‌ هه‌تا كاتێك گه‌يشته‌ مه‌ككه‌، وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ، دايك و باوكم به‌قوربانت بن نوێژت كورت كرده‌وه‌، من به‌ته‌واوى كردم، ڕۆژووت نه‌گرت من گرتم، فه‌رمووى: «چاكت كرد ئه‌ى عائيشه‌»، ڕه‌خنه‌ى لێ نه‌گرتم.