كِتَابُ الْقِبْلَةِ

پەرتووكى ڕووگە

بَابُ اسْتِقْبَالِ الْقِبْلَةِ

باسی ڕووكردنە ڕووگە

١٠٥. عَنِ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ k قَالَ: قَدِمَ رَسُولُ اللَّهِ الْمَدِينَةَ، فَصَلَّى نَحْوَ بَيْتِ الْمَقْدِسِ سِتَّةَ عَشَرَ شَهْرًا، ثُمَّ وُجِّهَ إِلَى الْكَعْبَةِ. فَمَرَّ رَجُلٌ قَدْ كَانَ صَلَّى مَعَ النَّبِيِّ عَلَى قَوْمٍ مِنَ الْأَنْصَارِ فَقَالَ: أَشْهَدُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَدْ وُجِّهَ إِلَى الْكَعْبَةِ، فَانْحَرَفُوا إِلَى الْكَعْبَةِ.

بەڕائی کوڕی عازیب k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا هات بۆ مەدینە نوێژی کرد ڕووەو بەیتولمه‌قدیس (قودس) بۆ ماوەى شازده‌ مانگ، پاشان ڕووی کردە کەعبە، پیاوێک کە لەگەڵ پێغەمبەر نوێژی کردبوو ڕووەو کەعبە، تێپەڕی بە لای خەڵکێک لە ئەنصاڕەکان (نوێژیان دەکرد)، گوتى: خوا دەکەم بە شایەد پێغەمبەر ڕووی پێ وەرچەرخێنرا بۆ کەعبە (بۆ نوێژکردن) ئەوانیش ڕاستەوخۆ ڕوویان وەرگێڕا و ڕوویان کردە کەعبە.

الْأَمْرُ بِالدُّنُوِّ مِنَ السُّتْرَةِ

فەرمانکردن بە نزیکبوونەوە لە بەربەست، یان سوترە

١٠٦. عَنْ سَهْلِ بْنِ أَبِي حَثْمَةَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا صَلَّى أَحَدُكُمْ إِلَى سُتْرَةٍ فَلْيَدْنُ مِنْهَا لَا يَقْطَعَ الشَّيْطَانُ عَلَيْهِ صَلَاتَهُ».

سەهلی کوڕی ئەبو حەسمە k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەگەر کەسێک لە ئێوە نوێژی کرد لەلای بەربەستێک با نزیک بێتەوە لێی، تا شەیتان نوێژەکەى پێ نەبڕێت. (نەوەک شەیتان خوتخوتەى بۆ دروست بکات و نوێژەکەى لێ تێک بدات)».

التَّشْدِيدُ فِي الْمُرُورِ بَيْنَ يَدَيِ الْمُصَلِّي وَبَيْنَ سُتْرَتِهِ

هەڕەشەکردن لە تێپەڕبوون بە بەردەمی نوێژ خوێن و سوترەکەى

١٠٧. عَنْ بُسْرِ بْنِ سَعِيدٍ: أَنَّ زَيْدَ بْنَ خَالِدٍ أَرْسَلَهُ إِلَى أَبِي جُهَيْمٍ h يَسْأَلُهُ: مَاذَا سَمِعَ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ يَقُولُ: فِي الْمَارِّ بَيْنَ يَدَيِ الْمُصَلِّي، فَقَالَ أَبُو جُهَيْمٍ h: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَوْ يَعْلَمُ الْمَارُّ بَيْنَ يَدَيِ الْمُصَلِّي مَاذَا عَلَيْهِ لَكَانَ أَنْ يَقِفَ أَرْبَعِينَ خَيْرًا لَهُ مِنْ أَنْ يَمُرَّ بَيْنَ يَدَيْهِ».

بوسری کوڕی سەعید دەگێڕێتەوە: زەیدى کوڕی خالید ناردى بۆ لای ئەبو جوهەیم h پرسیاری لێ بکات: چی بیستووە لە پێغەمبەرى خوا دەربارەى ئەو کەسەى بە بەردەمى نوێژ خوێندا تێدەپەڕێت، ئەبو جوهەیم h گوتى: پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «ئەگەر ئەو کەسەى بە بەردەمى نوێژ خوێندا تێدەپەڕێت بیزانیایە چەندە گوناهی لەسەرە، ئەوە چل (ڕۆژ یان مانگ یان ساڵ) بوەستایە چاکتر بوو بۆی لەوەى بە بەردەمیدا تێپەڕ ببێت».

الرُّخْصَةُ فِي الصَّلَاةِ خَلْفَ النَّائِمِ

ڕێگەدان بە نوێژکردن لەپشت کەسى خەوتووەوە

١٠٨. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يُصَلِّي مِنَ اللَّيْلِ وَأَنَا رَاقِدَةٌ مُعْتَرِضَةٌ بَيْنَهُ وَبَيْنَ الْقِبْلَةِ عَلَى فِرَاشِهِ، فَإِذَا أَرَادَ أَنْ يُوتِرَ أَيْقَظَنِي فَأَوْتَرْتُ.

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا شەونوێژی دەکرد، منیش ڕاکشابووم لەسەر جێگاکەى و بووبوومە بەربەست لە نێوان ئەو و قیبلەدا، هەر کاتێک بیویستایە نوێژی ویتر بکات هەڵیدەستاندم، جا منیش ویترم دەکرد.

النَّهْيُ عَنِ الصَّلَاةِ إِلَى الْقَبْرِ

قەدەغەی نوێژكردن لە بەردەم گۆڕ

١٠٩. عَنْ أَبِي مَرْثَدٍ الْغَنَوِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تُصَلُّوا إِلَى الْقُبُورِ وَلَا تَجْلِسُوا عَلَيْهَا».

ئەبو مەڕسەدی غەنەوی h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «لەبەردەم گۆڕەکاندا نوێژ مەکەن و لەسەریشیان دامەنیشن».

الْمُصَلِّي يَكُونُ بَيْنَهُ وَبَيْنَ الْإِمَامِ سُتْرَةٌ

لە نێوانى نوێژخوێن و ئیمامدا بەربەست هەیە

١١٠. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ لِرَسُولِ اللَّهِ حَصِيرَةٌ يَبْسُطُهَا بِالنَّهَارِ وَيَحْتَجِرُهَا بِاللَّيْلِ فَيُصَلِّي فِيهَا، فَفَطَنَ لَهُ النَّاسُ فَصَلَّوْا بِصَلَاتِهِ وَبَيْنَهُ وَبَيْنَهُمُ الْحَصِيرَةُ فَقَالَ: «اكْلُفُوا مِنَ الْعَمَلِ مَا تُطِيقُونَ؛ فَإِنَّ اللَّهَ b لَا يَمَلُّ حَتَّى تَمَلُّوا، وَإِنَّ أَحَبَّ الْأَعْمَالِ إِلَى اللَّهِ b أَدْوَمُهُ وَإِنْ قَلَّ». ثُمَّ تَرَكَ مُصَلَّاهُ ذَلِكَ فَمَا عَادَ لَهُ حَتَّى قَبَضَهُ اللَّهُ b، وَكَانَ إِذَا عَمِلَ عَمَلًا أَثْبَتَهُ.

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا حەسیرێکی هەبوو بە ڕۆژ ڕایدەخست و بە شەویش دەیکرد بە ژوور و نوێژی تێدا دەکرد، خەڵکی پێیان زانی، به‌ نوێژی پێغه‌مبه‌ر نوێژیان کرد، لە نێوان پێغەمبەر و خەڵكدا تەنها ئەو حەسیرە بوو، فەرمووی: «چی لە تواناتاندا هەیە لە کردەوە ئەنجامی بدەن، چونکە بەڕاستى خوا b بێزار نابێت تا ئێوە بێزار نەبن، بەڕاستى چاکترین کردەوە لەلای خوا b بەردەوامبوونە لەسەری ئەگەرچی کەمیش بێت». پاشان وازی لە شوێنى نوێژەکەى هێنا نەگەڕایەوە بۆی هەتا خوا b ڕووحی لێ وەرگرتەوە، (پێغەمبەرى خوا ) ئەگەر کردەوەیەکی بکردایە بەردەوام دەبوو لەسەری.

صَلَاةُ الرَّجُلِ فِي الثَّوْبِ الْوَاحِدِ لَيْسَ عَلَى عَاتِقِهِ مِنْهُ شَيْءٌ

پیاو بە پۆشاکێک نوێژ بکات هیچ شتێک لە پۆشاکەکە بەسەر شانیەوە نەبێ

١١١. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يُصَلِّيَنَّ أَحَدُكُمْ فِي الثَّوْبِ الْوَاحِدِ لَيْسَ عَلَى عَاتِقِهِ مِنْهُ شَيْءٌ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «با هیچ یەکێک لە ئێوە بە یەک پۆشاکەوە نوێژ نەکات و هیچ (شتێکیش لە پۆشاکەکە) بەسەر شانیەوە نەبێت».