كِتَابُ عِشْرَةِ النِّسَاءِ

پەرتووكی تێكەڵاوی و هاوەڵیەتیی ئافرەتان

بَابُ حُبِّ النِّسَاءِ

باسى خۆشەویستى بۆ ئافرەتان

٤٢٠. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «حُبِّبَ إِلَيَّ مِنَ الدُّنْيَا النِّسَاءُ وَالطِّيبُ، وَجُعِلَ قُرَّةُ عَيْنِي فِي الصَّلَاةِ».

ئەنەس h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «لەم دونیایەدا ئافرەت و بۆنی خۆش لەلام خۆشەویست کراوە، ڕۆشنایی چاوەکانم لە نوێژدایە».

مَيْلُ الرَّجُلِ إِلَى بَعْضِ نِسَائِهِ دُونَ بَعْضٍ

جیاوازیكردن لە گرینگیدان بە هەندێك لە ژنەكان

٤٢١. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ كَانَ لَهُ امْرَأَتَانِ يَمِيلُ لِإِحْدَاهُمَا عَلَى الْأُخْرَى جَاءَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَحَدُ شِقَّيْهِ مَائِلٌ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هەر کەس دوو ژنی هەبێت لە ڕەفتاریدا گرینگى بدات بە یەکێکیان بەسەر ئەوی دیكه‌دا، ئەوە لە ڕۆژی دواییدا دێت یەکێک لە شانەکانى نزمە (بەلار و خوارى دەڕوات)».

بَابُ الْغَيْرَةِ

باسی غیرەبردن

٤٢٢. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: افْتَقَدْتُ رَسُولَ اللَّهِ ذَاتَ لَيْلَةٍ، فَظَنَنْتُ أَنَّهُ ذَهَبَ إِلَى بَعْضِ نِسَائِهِ، فَتَجَسَّسْتُ، ثُمَّ رَجَعْتُ، فَإِذَا هُوَ رَاكِعٌ أَوْ سَاجِدٌ، يَقُولُ: «سُبْحَانَكَ وَبِحَمْدِكَ، لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ»، فَقُلْتُ: بِأَبِي وَأُمِّي إِنَّكَ لَفِي شَأْنٍ، وَإِنِّي لَفِي آخَرَ.

عائیشە i دەڵێت: شەوێک پێغەمبەرى خوا لێم بزر بوو، گومانم برد چووبێت بۆ لاى یەکێک لە خێزانەکانى، منیش چاودێریم کرد، کاتێك بینیم لە ڕکووع یان لە سوجدەدا بوو، دەیفەرموو: «پاک و بێگەردى و ستاییش بۆ تۆ، هیچ پەرستراوێکی بەهه‌ق نییە جگە لە تۆ»، گوتم: دایک و باوکم بە قوربانت بن تۆ بە شتێکەوە سەرقاڵى و منیش بە شتێکى تر.