كِتَابُ السَّهْوِ

پەرتووكى لەبيرچوون (لە نوێژدا)

بَابُ التَّشْدِيدِ فِي الِالْتِفَاتِ فِي الصَّلَاةِ

باسی هەڕەشەى توند لە ئاوڕدانەوە لە نوێژدا

١٧٣. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ عَنِ الِالْتِفَاتِ فِي الصَّلَاةِ، فَقَالَ: «اخْتِلَاسٌ يَخْتَلِسُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الصَّلَاةِ».

عائیشە i دەڵێت: پرسیارم کرد لە پێغەمبەرى خوا دەربارەى ئاوڕدانەوە لە نوێژدا، فەرمووى: «دزینێکە شەیتان لە نوێژەکە دەیدزێت».

بَابُ الرُّخْصَةِ فِي الِالْتِفَاتِ فِي الصَّلَاةِ يَمِينًا وَشِمَالًا

باسی ڕێگەدان بە ئاوڕدانەوە بەلای ڕاست و چەپدا لە نوێژدا

١٧٤. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: اشْتَكَى رَسُولُ اللَّهِ ، فَصَلَّيْنَا وَرَاءَهُ وَهُوَ قَاعِدٌ، وَأَبُو بَكْرٍ h يُكَبِّرُ يُسْمِعُ النَّاسَ تَكْبِيرَهُ، فَالْتَفَتَ إِلَيْنَا فَرَآنَا قِيَامًا، فَأَشَارَ إِلَيْنَا فَقَعَدْنَا، فَصَلَّيْنَا بِصَلَاتِهِ قُعُودًا، فَلَمَّا سَلَّمَ قَالَ: «إِنْ كُنْتُمْ آنِفًا تَفْعَلُونَ فِعْلَ فَارِسَ وَالرُّومِ يَقُومُونَ عَلَى مُلُوكِهِمْ وَهُمْ قُعُودٌ فَلَا تَفْعَلُوا، ائْتَمُّوا بِأَئِمَّتِكُمْ إِنْ صَلَّى قَائِمًا فَصَلُّوا قِيَامًا، وَإِنْ صَلَّى قَاعِدًا فَصَلُّوا قُعُودًا».

جابیر h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا نەخۆش بوو لە پشتیەوە نوێژمان کرد ئەو دانیشتبوو، ئەبو بەکریش h تەکبیری دەکرد و تەکبیری پێغەمبەری خواى دەگەیاند بە خەڵکەکە، ئاوڕی لێ داینەوە تەماشای کردین وەستاوین، ئاماژەی بۆ کردین دابنیشین، ئێمەش بەدانیشتنەوە نوێژمان کرد، کاتێك سەلامی دایەوە فەرمووى: «ئێوە کەمێک پێش ئێستا وەکوو فارس و ڕۆمەکانتان کرد کە لەبەردەم پادشاکانیان هەڵدەستان، ئەوانیش دانیشتبوون، وا مەکەن، شوێنى پێشنوێژەکەتان بکەون، ئەگەر بەوەستانەوە نوێژی کرد بەوەستانەوە نوێژ بکەن، ئەگەر بەدانیشتنەوە نوێژی کرد، بەدانیشتنەوە نوێژ بکەن».

بَابُ الْمَشْيِ أَمَامَ الْقِبْلَةِ خُطًى يَسِيرَةً

باسی ڕۆیشتن بەرەو قیبلە، چەند هەنگاوێکی کەم لە نوێژدا

١٧٥. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: اسْتَفْتَحْتُ الْبَابَ وَرَسُولُ اللَّهِ يُصَلِّي تَطَوُّعًا وَالْبَابُ عَلَى الْقِبْلَةِ فَمَشَى عَنْ يَمِينِهِ أَوْ عَنْ يَسَارِهِ، فَفَتَحَ الْبَابَ ثُمَّ رَجَعَ إِلَى مُصَلَّاهُ.

عائیشە i دەڵێت: لە دەرگام دا پێغەمبەرى خوا (لەو کاتەدا) نوێژی سوننەتى دەکرد، دەرگاکەش لە ڕووى قیبلەوە بوو، بە لاى ڕاستى، یان چەپی ڕۆیشت دەرگاکەى کردەوە، پاشان گەڕایەوە بۆ جێگای نوێژەکەى.

بَابُ الْبُكَاءِ فِي الصَّلَاةِ

باسی گریان لەنێو نوێژدا

١٧٦. عَنْ مُطَرِّفٍ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: أَتَيْتُ النَّبِيَّ ، وَهُوَ يُصَلِّي وَلِجَوْفِهِ أَزِيزٌ كَأَزِيزِ الْمِرْجَلِ.

موتەرریف لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویەتى: چووم بۆ خزمەت پێغەمبەر نوێژی دەکرد لە ناخییەوە گریانێکی بەکوڵ دەردەچوو، وەکوو چۆن قاپێک ئاوی تێدا دەکوڵێت.

الْكَلَامُ فِي الصَّلَاةِ

قسەکردن لەنێو نوێژدا

١٧٧. عَنْ أَبي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَامَ رَسُولُ اللَّهِ إِلَى الصَّلَاةِ وَقُمْنَا مَعَهُ، فَقَالَ أَعْرَابِيٌّ وَهُوَ فِي الصَّلَاةِ: اللَّهُمَّ ارْحَمْنِي وَمُحَمَّدًا وَلَا تَرْحَمْ مَعَنَا أَحَدًا، فَلَمَّا سَلَّمَ رَسُولُ اللَّهِ قَالَ لِلْأَعْرَابِيِّ: «لَقَدْ تَحَجَّرْتَ وَاسِعًا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا هەڵسا بۆ نوێژ و ئێمەش لەگەڵی هەڵساین، دەشتەکییەک لە نوێژدا گوتى: خوایە ڕەحم بە من و موحەممەد بکەیت، ڕەحم بە کەسی دیكە نەکەیت لەگەڵمان، کاتێك پێغەمبەرى خوا سەلامی دایەوە بە دەشتەکییەکەى فەرموو: «بەڕاستى ڕەحمەتى فراوانی خوات بەرتەسک کردەوە».

بَابُ إِتْمَامِ الْمُصَلِّي عَلَى مَا ذَكَرَ إِذَا شَكَّ

باسی نوێژخوێن کاتێك کەوتە گومانەوە لەنێو نوێژەکەى ئەوە تەواو دەکات کە لەبیریەتى

١٧٨. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «إِذَا شَكَّ أَحَدُكُمْ فِي صَلَاتِهِ فَلْيُلْغِ الشَّكَّ وَلْيَبْنِ عَلَى الْيَقِينِ، فَإِذَا اسْتَيْقَنَ بِالتَّمَامِ، فَلْيَسْجُدْ سَجْدَتَيْنِ وَهُوَ قَاعِدٌ، فَإِنْ كَانَ صَلَّى خَمْسًا شَفَعَتَا لَهُ صَلَاتَهُ، وَإِنْ صَلَّى أَرْبَعًا كَانَتَا تَرْغِيمًا لِلشَّيْطَانِ».

ئەبو سەعید h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «ئەگەر یەکێک لە ئێوە کەوتە گومانەوە لەنێو نوێژەکەى با گومان وەلا بنێت و بونیاد لەسەر دڵنیایی بنێت، ئەگەر دڵنیایی هەڵبژارد با بەدانیشتنەوە دوو سوجدە ببات، جا ئەگەر پێنج ڕکاتی کردبوو ئەو دوو سوجدەیە (جێگاى ڕکاتێکی بۆ دەگرنەوە) و نوێژەکەى دەکەن بە جووت، (دەبنەوە بە چوار ڕکات)، ئەگەر چوار ڕکاتی کردبوو ئەوە ئەو دوو سوجدەیە دەبێتە مایەى گەڕانەوەى شەیتان بەڕیسوایی».

بَابُ مَا يَفْعَلُ مَنْ صَلَّى خَمْسًا

باسی ئەو کەسەى پێنج ڕکاتی کرد چی دەکات؟

١٧٩. عَنْ إِبْرَاهِيمَ بْنِ سُوَيْدٍ، قَالَ: صَلَّى عَلْقَمَةُ خَمْسًا، فَقِيلَ لَهُ، فَقَالَ: مَا فَعَلْتُ، قُلْتُ بِرَأْسِي: بَلَى، قَالَ: وَأَنْتَ يَا أَعْوَرُ؟ فَقُلْتُ: نَعَمْ، فَسَجَدَ سَجْدَتَيْنِ، ثُمَّ حَدَّثَنَا، عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h عَنِ النَّبِيِّ ، أَنَّهُ صَلَّى خَمْسًا فَوَشْوَشَ الْقَوْمُ بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ، فَقَالُوا لَهُ: أَزِيدَ فِي الصَّلَاةِ؟ قَالَ: «لَا»، فَأَخْبَرُوهُ، فَثَنَى رِجْلَهُ، فَسَجَدَ سَجْدَتَيْنِ، ثُمَّ قَالَ: «إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ أَنْسَى كَمَا تَنْسَوْنَ».

ئیبڕاهیمی کوڕی سوەید دەڵێت: عەلقەمە پێنج ڕکات نوێژی کرد، پێی گوترا (پێنج ڕکات نوێژت کرد)، گوتى: نەخێر نەمکردووە، منیش بە سەرم ئاماژەم بۆى کرد: بەڵکوو کردووتە، گوتى: تۆ ئەى نابینا شایەتى ئەوە دەدەیت؟ گوتم: بەڵێ، جا دوو سوجدەى برد، پاشان بۆی باس کردین لە عەبدوڵڵاوە h پێغەمبەرى خوا پێنج ڕکات نوێژی کرد، خەڵکەکە پەشۆکان هەندێکیان (دەچوون) بۆ لای هەندێکی دیکەیان، پێیان گوت: ئایا نوێژ زیاد کراوە؟ فەرمووی: «نەخێر»، هەواڵیان پێدا قاچەکانی جووت کرد و دوو سوجدەى برد، پاشان فەرمووى: «بەڵکوو من مرۆڤم بیرم دەچێت، وەک چۆن ئێوەش بیرتان دەچێت».

بَابُ السَّلَامِ عَلَى النَّبِيِّ ﷺ

باسی سەلامکردن لەسەر پێغەمبەر ﷺ

١٨٠. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ لِلَّهِ مَلَائِكَةً سَيَّاحِينَ فِي الْأَرْضِ يُبَلِّغُونِي مِنْ أُمَّتِي السَّلَامَ».

عەبدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «بەدڵنیایی خوا کۆمەڵە فریشتەیەکی (تایبەتى) هەن دەگەڕێن بەسەر زەویدا، سەلامی ئوممەتەکەمم پێ دەگەیەنن».

بَابُ كَيْفَ الصَّلَاةُ عَلَى النَّبِيِّ ﷺ

باسی چۆنیەتى سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر ﷺ

١٨١. عَنْ أَبِي مَسْعُودٍ الْأَنْصَارِيِّ h قَالَ: قِيلَ لِلنَّبِيِّ : أُمِرْنَا أَنْ نُصَلِّيَ عَلَيْكَ وَنُسَلِّمَ، أَمَّا السَّلَامُ فَقَدْ عَرَفْنَاهُ، فَكَيْفَ نُصَلِّي عَلَيْكَ؟ قَالَ: «قُولُوا: اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ».

ئەبو مەسعوودى ئەنصاڕی h دەڵێت: بە پێغەمبەر گوترا: فەرمانمان پێ کرا سەڵاوات و سەلام بدەین لەسەرت، هەرچی سەلامە ئەوە زانیمان، ئەى چۆن سەڵاوات بدەین لەسەرت؟ فەرمووی: «بڵێن: خوایە سەڵاوات بڕێژە بەسەر موحەممەد، هەروەک سەڵاواتت ڕژاند بەسەر خانەوادەى ئیبڕاهیم، خوایە بەرەکەت بڕێژە بەسەر موحەممەد، هەروەک فەڕ و پیرۆزیت ڕژاند بەسەر خانەوادە و کەسوکاری ئیبڕاهیم».

بَابُ الدُّعَاءِ بَعْدَ الذِّكْرِ

باسی دوعای دوای زیکرکردن لە تەحیاتدا

١٨٢. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: كُنْتُ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ جَالِسًا ـ يَعْنِي ـ وَرَجُلٌ قَائِمٌ يُصَلِّي، فَلَمَّا رَكَعَ وَسَجَدَ وَتَشَهَّدَ دَعَا، فَقَالَ فِي دُعَائِهِ: اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ بِأَنَّ لَكَ الْحَمْدَ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ الْمَنَّانُ بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ، يَا ذَا الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ، يَا حَيُّ يَا قَيُّومُ، إِنِّي أَسْأَلُكَ، فَقَالَ النَّبِيُّ لِأَصْحَابِهِ: «تَدْرُونَ بِمَا دَعَا؟»، قَالُوا: اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ، قَالَ: «وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ، لَقَدْ دَعَا اللَّهَ بِاسْمِهِ الْعَظِيمِ، الَّذِي إِذَا دُعِيَ بِهِ أَجَابَ، وَإِذَا سُئِلَ بِهِ أَعْطَى».

ئەنەسی کوڕی مالیک h دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەرى خوا دانیشتبووم، پیاوێکیش بەپێوە نوێژى دەکرد، کاتێك ڕکووعی برد و سوجدەى برد و شایەتمانی هێنا پاڕایەوە، لە پاڕانەوەکەیدا گوتى: خوایە من داوات لێ دەکەم بەوەى سوپاس و ستاییش هیی تۆیە، هیچ پەرستراوێکی بەهه‌ق نییە جگە لە تۆ، خاوەن بەخششی زۆری، ئەى بەدیهێنەرى ئاسمانەکان و زەوی، ئەى خاوەن گەورەیی و مەزنى و ڕێز و شکۆ، ئەى زیندوو ئەى ڕاگر (ی ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەى لە نێوانیانە)، من داوات لێ دەکەم، پێغەمبەر بە هاوەڵەکانی فەرموو: «دەزانن بە چی پاڕایەوە؟»، گوتیان: خوا و پێغەمبەرەکەى زاناترن، فەرمووی: «سوێند بەو زاتەى نەفسی منى بەدەستە بە ناوى گەورە و مەزنی خوا پاڕایەوە، کە ئەگەر پێی بانگ بکرێت وەڵام دەداتەوە، ئەگەر داواى پێ بکرێت دەبەخشێت».

١٨٣. عَنْ أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ h: أَنَّهُ قَالَ لِرَسُولِ اللَّهِ : عَلِّمْنِي دُعَاءً أَدْعُو بِهِ فِي صَلَاتِي، قَالَ: «قُلْ: اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ظُلْمًا كَثِيرًا وَلَا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ، فَاغْفِرْ لِي مَغْفِرَةً مِنْ عِنْدِكَ وَارْحَمْنِي، إِنَّكَ أَنْتَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ».

ئەبو بەکری صدیق h دەگێڕێتەوە: ئەو بە پێغەمبەری خواى وت: نزایەکم فێر بکە لە نوێژەکانمدا پێی بپاڕێمەوە، فەرمووی: «بڵێ: خوایە من ستەمم لە نەفسی خۆم کردووە ستەمێکی زۆر، کەس لە گوناح خۆش نابێ مەگەر تۆ، لێم خۆش بە بە لێخۆشبوونێک لەلایەن خۆتەوە و ڕەحمم پێ بکە، بەڕاستى تۆ لێخۆشبووی بەبەزەیی».

١٨٤. عَنْ مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ h قَالَ: أَخَذَ بِيَدِي رَسُولُ اللَّهِ ، فَقَالَ: «إِنِّي لَأُحِبُّكَ يَا مُعَاذُ»، فَقُلْتُ: وَأَنَا أُحِبُّكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «فَلَا تَدَعْ أَنْ تَقُولَ فِي كُلِّ صَلَاةٍ: رَبِّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ».

موعازى کوڕی جەبەل h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا دەستى گرتم و فەرمووى: «من خۆشم دەوێی ئەى موعاز»، گوتم: منیش خۆشم دەوێی ئەى پێغەمبەرى خوا ، فەرمووی: «لەدواى هەر نوێژێک دەستبەرداری ئەم پاڕانەوەیه‌ مەبە: پەروەردگارم یارمەتیم بدە لەسەر یادکردن و سوپاسکردن و باش پەرستنت».

عَدَدُ التَّهْلِيلِ وَالذِّكْرِ بَعْدَ التَّسْلِيمِ

ژمارەى تەهلیل و یادکردن دواى سەلامدانەوە

١٨٥. عَنْ أَبِي الزُّبَيْرِ، قَالَ: كَانَ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ الزُّبَيْرِ k يُهَلِّلُ فِي دُبُرِ الصَّلَاةِ، يَقُولُ: «لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَلَا نَعْبُدُ إِلَّا إِيَّاهُ، لَهُ النِّعْمَةُ وَلَهُ الْفَضْلُ وَلَهُ الثَّنَاءُ الْحَسَنُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ»، ثُمَّ يَقُولُ ابْنُ الزُّبَيْرِ k: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يُهَلِّلُ بِهِنَّ فِي دُبُرِ الصَّلَاةِ.

ئەبو زوبەیر دەڵێت: عەبدوڵڵاى کوڕی زوبەیر k لەدواى هەموو نوێژێک تەهلیلی دەکرد و دەیگوت: «هیچ پەرستراوێک بەهه‌ق نییە جگە لە خواى تاک و تەنهای بێ هاوبەش، هەموو موڵک و ستاییش بۆ ئەوە و بەسەر هەموو شتێکتدا بەتوانایە، هیچ پەرستراوێکی بەهه‌ق نییە جگە لە خوا، جگە لەو کەس ناپەرستین، خاوەنى بەخشش و ستاییشى چاکە، هیچ پەرستراوێکی بەهه‌ق نییە جگە لە خوا، بەدڵسۆزییەوە پەرستشی بۆ دەکەین ئەگەرچی بێبڕوایانیش پێیان ناخۆش بێت»، پاشان ئيبن زوبەیر k دەیگوت: پێغەمبەرى خوا (بەم شێوەیە) تەهلیلى پێ دەکردن لەدواى هەموو نوێژێک.

بَابُ قُعُودِ الْإِمَامِ فِي مُصَلَّاهُ بَعْدَ التَّسْلِيمِ

باسی دانیشتنى ئیمام لە شوێنى خۆی لەدواى سەلامدانەوە

١٨٦. عَنْ جَابِرِ بْنِ سَمُرَةَ k قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ إِذَا صَلَّى الْفَجْرَ قَعَدَ فِي مُصَلَّاهُ حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ.

جابیری کوڕی سەموڕە k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا کاتێك نوێژی بەیانی بکردایە لە شوێنى نوێژەکەى دادەنیشت تا خۆر هەڵدەهات.

بَابُ النَّهْيِ عَنْ مُبَادَرَةِ الْإِمَامِ بِالِانْصِرَافِ مِنَ الصَّلَاةِ

باسی قەدەغەکردنی نوێژخوێن لەوەی پێش ئیمام هەڵسێت

١٨٧. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: صَلَّى بِنَا رَسُولُ اللَّهِ ذَاتَ يَوْمٍ، ثُمَّ أَقْبَلَ عَلَيْنَا بِوَجْهِهِ فَقَالَ:«إِنِّي إِمَامُكُمْ، فَلَا تُبَادِرُونِي بِالرُّكُوعِ وَلَا بِالسُّجُودِ، وَلَا بِالْقِيَامِ وَلَا بِالِانْصِرَافِ، فَإِنِّي أَرَاكُمْ مِنْ أَمَامِي وَمِنْ خَلْفِي»، ثُمَّ قَالَ: «وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ، لَوْ رَأَيْتُمْ مَا رَأَيْتُ لَضَحِكْتُمْ قَلِيلًا وَلَبَكَيْتُمْ كَثِيرًا»، قُلْنَا: مَا رَأَيْتَ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: «رَأَيْتُ الْجَنَّةَ وَالنَّارَ».

ئەنەسى کوڕی مالیک h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا ڕۆژێک نوێژی بۆ کردین، پاشان ڕووی تێ کردین و فەرمووی: «من ئیمامی ئێوەم، پێشم مەکەون لە ڕکووع و سوجدە و لە هەڵسانەوە و ڕۆیشتنم (لەدواى تەواوبوونى نوێژ)، چونکە من لەپێش و لەدواوە دەتانبینم»، پاشان فەرمووى: «سوێند بەو خوایەى نەفسی منى بەدەستە ئەوەى من بینیم ئێوەش بتانبینیایە کەم پێدەکەنین و زۆر دەگریان»، گوتمان: چیت بینیوە ئەى پێغەمبەری خوا؟ فەرمووى: «بەهەشت و دۆزەخم بینى».