كِتَابُ قَسْمِ الْفَيْءِ

پەرتووكى دابەشكردنى دەستكەوت

باب

باسێک

٤٣٨. عَنْ جُبَيْرِ بْنِ مُطْعِمٍ h قَالَ: لَمَّا قَسَمَ رَسُولُ اللَّهِ سَهْمَ ذِي الْقُرْبَى بَيْنَ بَنِي هَاشِمٍ، وَبَنِي الْمُطَّلِبِ أَتَيْتُهُ أَنَا وَعُثْمَانُ بْنُ عَفَّانَ h فَقُلْنَا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، هَؤُلَاءِ بَنُو هَاشِمٍ لَا نُنْكِرُ فَضْلَهُمْ لِمَكَانِكَ الَّذِي جَعَلَكَ اللَّهُ بِهِ مِنْهُمْ، أَرَأَيْتَ بَنِي الْمُطَّلِبِ أَعْطَيْتَهُمْ، وَمَنَعْتَنَا، فَإِنَّمَا نَحْنُ وَهُمْ مِنْكَ بِمَنْزِلَةٍ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّهُمْ لَمْ يُفَارِقُونِي فِي جَاهِلِيَّةٍ وَلَا إِسْلَامٍ، إِنَّمَا بَنُو هَاشِمٍ، وَبَنُو الْمُطَّلِبِ شَيْء وَاحِدٌ»، وَشَبَّكَ بَيْنَ أَصَابِعِهِ.

جوبەیری کوڕی موتعيم h دەڵێت: کاتێك پێغەمبەرى خوا بەشی خزمە نزیکەکانى دابەش کرد لە نێوان نەوەکانى هاشیم و نەوەکانی موتەلیبدا، من و عوسمانی کوڕی عەففان h هاتین بۆ خزمه‌تی، گوتمان: ئەى پێغەمبەری خوا ئەوانە نەوەکانی هاشیمن نکووڵی پێگە و پایەیان ناکەین کە خوا بۆی دیاری کردوون، بەڵام بە نەوەکانی عەبدولموتەلیبت بەخشی و ئێمەت بێبەش کرد، ئێمە و ئەوان لای تۆ یەک پلەوپایەمان هەیە، پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «ئەوان نە لە ئیسلام و نە لە نەفامی لێم جیا نەبوونەتەوە، بەڵکوو نەوەکانی هاشیم و نەوەکانی موتەلیب یەک شتن»، دەستەکانى خستە نێو یەکدی.

🖍   تێبینی:

(الْفَيْء): بریتییە لەو ماڵ و سامانانەى بێبڕوایان، کە دەستى موسوڵمانان دەکەوێت بەبێ جەنگکردن.

٤٣٩. عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ h قَالَ: أَخَذَ رَسُولُ اللَّهِ يَوْمَ حُنَيْنٍ وَبَرَةً مِنْ جَنْبِ بَعِيرٍ، فَقَالَ: «يَا أَيُّهَا النَّاسُ، إِنَّهُ لَا يَحِلُّ لِي مِمَّا أَفَاءَ اللَّهُ عَلَيْكُمْ قَدْرُ هَذِهِ إِلَّا الْخُمُسُ، وَالْخُمُسُ مَرْدُودٌ عَلَيْكُمْ».

عوبادەى کوڕی صامیت h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا لە ڕۆژی حونەیندا تاڵێك مووى کردەوە لە تەنیشتى وشترێک، فەرمووی: «ئەى خەڵکینە، بەڕاستى دروست نییە بۆ من لەوەى خوا دەستى خستووم بەبێ جەنگ بەئەندازەى پێنجیەک نەبێت، پێنجیەکیش دەگەڕێتەوە بۆ خۆتان».