كِتَابُ الْحَيْضِ وَالِاسْتِحَاضَةِ

پەرتووكی حەیز و نەخۆشی حەیز

بَابُ بَدْءِ الْحَيْضِ، وَهَلْ يُسَمَّى الْحَيْضُ نِفَاسًا؟

باسی دەستپێکردنی حەیز، ئایا بە حەیز دەگوترێت زەیسان؟

٤٥. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: خَرَجْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ لَا نُرَى إِلَّا الْحَجَّ، فَلَمَّا كُنَّا بِسَرِفَ حِضْتُ، فَدَخَلَ عَلَيَّ رَسُولُ اللَّهِ وَأَنَا أَبْكِي، فَقَالَ: «مَا لَكِ أَنَفِسْتِ؟»، قُلْتُ: نَعَمْ، قَالَ: «هَذَا أَمْرٌ كَتَبَهُ اللَّهُ b عَلَى بَنَاتِ آدَمَ، فَاقْضِي مَا يَقْضِي الْحَاجُّ غَيْرَ أَنْ لَا تَطُوفِي بِالْبَيْتِ».

عائیشە i دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەرى خوا دەرچووین بە مەبەستی حەجکردن، کاتێك گەیشتینە (سَرِف) (شوێنێک بوو لە نزیک مەکكە) کەوتمە حەیزەوە، پێغەمبەرى خوا هاتە ژوورەوە بۆ لام دەگریام، فەرمووى: «چیتە کەوتوویتەتە حەیزەوە؟»، گوتم: بەڵێ، فەرمووی: «ئەمە کارێکە خوا b نووسیویەتى لەسەر کچەکانی ئادەم، ئەوەى کەسى حاجى دەیکات تۆش بیکە، بەڵام تەوافى بەیت مەکە».

الْمَرْأَةُ يَكُونُ لَهَا أَيَّامٌ مَعْلُومَةٌ تَحِيضُهَا كُلَّ شَهْرٍ

ئافرەت لە هەموو مانگێکدا چەند ڕۆژێکی هەیە تیایدا دەکەوێتە حەیز

٤٦. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: إِنَّ أُمَّ حَبِيبَةَ i سَأَلَتْ رَسُولَ اللَّهِ عَنِ الدَّمِ؟ فَقَالَتْ عَائِشَةُ i: رَأَيْتُ مِرْكَنَهَا مَلْآنَ دَمًا، فَقَالَ لَهَا رَسُولُ اللَّهِ : «امْكُثِي قَدْرَ مَا كَانَتْ تَحْبِسُكِ حَيْضَتُكِ، ثُمَّ اغْتَسِلِي».

عائیشە i دەڵێت: ئوم حەبیبە i پرسیاری لە پێغەمبەرى خوا کرد دەربارەى خوێنى حەیز؟ عائیشە i دەڵێت: تەشتەکەیم بینى پڕ بوو لە خوێن، پێغەمبەرى خوا پێی فەرموو: «چاوەڕوان بکە بەئەندازەى ئەوەى حەیزەکەت دەوەستێتەوە، پاشان خۆت بشۆرە».

جَمْعُ الْمُسْتَحَاضَةِ بَيْنَ الصَّلَاتَيْنِ وَغُسْلِهَا إِذَا جَمَعَتْ

ئەو ئافرەتەى خوێنى نەخۆشی هەیە دوو نوێژ کۆ دەکاتەوە و خۆی دەشوات

٤٧. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ امْرَأَةً مُسْتَحَاضَةً عَلَى عَهْدِ النَّبِيِّ قِيلَ لَهَا: إِنَّهُ عِرْقٌ عَانِدٌ، وَأُمِرَتْ أَنْ تُؤَخِّرَ الظُّهْرَ وَتُعَجِّلَ الْعَصْرَ وَتَغْتَسِلَ لَهُمَا غُسْلًا وَاحِدًا، وَتُؤَخِّرَ الْمَغْرِبَ وَتُعَجِّلَ الْعِشَاءَ وَتَغْتَسِلَ لَهُمَا غُسْلًا وَاحِدًا، وَتَغْتَسِلَ لِصَلَاةِ الصُّبْحِ غُسْلًا وَاحِدًا.

عائیشە i دەگێڕێتەوە: ئافرەتێک لە ڕۆژگارى پێغەمبەر خوێنى نەخۆشیی هەبوو، پێی گوترا: ئەوە دەمارێکە خوێنى ناوەستێت، (پێغەمبەر ) فەرمانی پێ کرد نوێژى نیوەڕۆ دوا بخات و عەسریش پێش بخات، بۆ هەردوو نوێژەکە یەک جار خۆی بشوات، نوێژی ئێوارە دوا بخات و نویژی عیشا پێش بخات، بۆ هەردوو نوێژەکە یەک جار خۆی بشوات، بۆ نوێژی بەیانیش جارێک خۆی بشوات.

بَابُ سُقُوطِ الصَّلَاةِ عَنِ الْحَائِضِ

باسی ئەوەی كە ئافرەت کەوتە حەیزه‌وه‌ نوێژ ناكات

٤٨. عَنْ مُعَاذَةَ الْعَدَوِيَّةِ قَالَتْ: سَأَلَتِ امْرَأَةٌ عَائِشَةَ i أَتَقْضِي الْحَائِضُ الصَّلَاةَ؟ فَقَالَتْ: أَحَرُورِيَّةٌ أَنْتِ؟ قَدْ كُنَّا نَحِيضُ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ فَلَا نَقْضِي وَلَا نُؤْمَرُ بِقَضَاءٍ.

موعازەى عەدەوییە دەڵێت: ئافرەتێک پرسیاری لە عائیشە i کرد ئایا حەیزدار نوێژەکانی دووبارە دەکاتەوە؟ گوتى: ئایا تۆ حەڕووریەیت؟ (حروری: ئەو شوێنە بوو کە خەواریجەکانى لێ بوو، ئەوان پێیان وا بوو ئافرەت لە حەیزیشدا بێت دەبێت نوێژ بکات)، ئێمە لەلای پێغەمبەرى خوا دەکەوتینە حەیزەوە نە نوێژمان قەزا دەکردەوە، نە فەرمانمان پێ دەکرا بە قەزاکردنەوەى.

بَابُ شُهُودِ الْحُيَّضِ الْعِيدَيْنِ وَدَعْوَةَ الْمُسْلِمِينَ

باسی ئامادەبوونى حەیزدار لە جەژنەکان و پاڕانەوەى موسوڵمانان

٤٩. عَنْ حَفْصَةَ i قَالَتْ: كَانَتْ أُمُّ عَطِيَّةَ i لَا تَذْكُرُ رَسُولَ اللَّهِ إِلَّا قَالَتْ: بِأَبَا. فَقُلْتُ: أَسَمِعْتِ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ كَذَا وَكَذَا؟ قَالَتْ: نَعَمْ. بِأَبَا قَالَ: «لِتَخْرُجِ الْعَوَاتِقُ وَذَوَاتُ الْخُدُورِ وَالْحُيَّضُ فَيَشْهَدْنَ الْخَيْرَ وَدَعْوَةَ الْمُسْلِمِينَ، وَتَعْتَزِلِ الْحُيَّضُ الْمُصَلَّى».

حەفصە i دەڵێت: دایکی عەتيیه i هەر کاتێک باسی پێغەمبەرى خواى بکردایە ئیللا دەیگوت: باوکم بەقوربانی بێت. منیش گوتم: ئایا بیستووتە پێغەمبەرى خوا ئاوا و ئاوا بفەرمووێت؟ گوتى: بەڵێ. باوکم بەقوربانی بێت، فەرمووی: «با ئەو کچانە دەربچن کە تازەپێگەیشتوون، ئەوانەش کە خۆیان داپۆشیوە و ئەوانەش لە حەیزدان ئامادەى خێر و جەژنەکان ببن لەگەڵ پاڕانەوەى موسوڵمانان (وەکوو نوێژەبارانە)، با ئەوانەى لە حەیزدان دوور بکەونەوە لە شوێنى نوێژکردن».