كِتَابُ الصَّيْدِ وَالذَّبَائِحِ

پەرتووكی ڕاوكردن و سەربڕینەكان

النَّهْيُ عَنْ أَكْلِ مَا لَمْ يُذْكَرِ اسْمُ اللَّهِ عَلَيْهِ

ڕێگریکردن لە خواردنى ئەو نێچیرەى ناوى خواى لەسەر نەهێنراوە

٤٦٠. عَنْ عَدِيِّ بْنِ حَاتِمٍ h قَالَ: سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ عَنْ صَيْدِ الْمِعْرَاضِ، فَقَالَ: «مَا أَصَبْتَ بِحَدِّهِ فَكُلْ، وَمَا أَصَبْتَ بِعَرْضِهِ فَهُوَ وَقِيذٌ». وَسَأَلْتُهُ عَنِ الْكَلْبِ فَقَالَ: «إِذَا أَرْسَلْتَ كَلْبَكَ فَأَخَذَ، وَلَمْ يَأْكُلْ، فَكُلْ، فَإِنَّ أَخْذَهُ ذَكَاتُهُ، وَإِنْ كَانَ مَعَ كَلْبِكَ كَلْبٌ آخَرُ، فَخَشِيتَ أَنْ يَكُونَ أَخَذَ مَعَهُ فَقَتَلَ، فَلَا تَأْكُلْ، فَإِنَّكَ إِنَّمَا سَمَّيْتَ عَلَى كَلْبِكَ، وَلَمْ تُسَمِّ عَلَى غَيْرِهِ».

عەدى کوڕى حاتیم h دەڵێت: پرسیارم کرد لە پێغەمبەرى خوا لەبارەى ڕاوکردن بە نەقیزە، فەرمووى: «ئەگەر بە سەره‌ نەقیزەکە پێکات ئەوە بیخۆ، ئەگەر بە بارى پانى پێکات و مردار بوویەوە، ئەوە پیسە و مەیخۆ»، پرسیارم لێ کرد دەربارەى ڕاوکردن بە سەگ، فەرمووى: «ئەگەر سەگەکەت نارد بۆ ڕاوکردن، نێچیرەکەى گرت و لێی نەخوارد، بیخۆ، چونکە گرتنى سەربڕینیه‌تى، ئەگەر لەگەڵ سەگەکەتدا سەگێکى دیکە ڕاوى کرد، ترساى لەوەى پێکەوە گرتبێتیان، نێچیرەکەیش مردار بووبوویەوە، مەیخۆ، چونکە تۆ ناوى خوات لەسەر سەگەکەى خۆت هێناوە، لەسەر غەیری ئەو نەتهێناوە».

امْتِنَاعُ الْمَلَائِكَةِ مِنْ دُخُولِ بَيْتٍ فِيهِ كَلْبٌ

نەچوونە ژوورەوەى فریشتەکان بۆ نێو ماڵێک سەگى تێدابێت

٤٦١. عَنْ أَبِي طَلْحَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا تَدْخُلُ الْمَلَائِكَةُ بَيْتًا فِيهِ كَلْبٌ، وَلَا صُورَةٌ».

ئەبو تەلحە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «فریشتەکان ناچنە ماڵێکەوە سەگ یان وێنەى تێدابێت».

النَّهْيُ عَنْ ثَمَنِ الْكَلْبِ

قەدەغەکردن لە وەرگرتنى نرخی سەگ

٤٦٢. عَنْ رَافِعِ بْنِ خَدِيجٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «شَرُّ الْكَسْبِ مَهْرُ الْبَغِيِّ، وَثَمَنُ الْكَلْبِ، وَكَسْبُ الْحَجَّامِ».

ڕافیعی کوڕی خەدیج h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «خراپترین دەستکەوت پارەى ئافرەتى زیناکەر و پارەى سەگ و دەستخستنى پارەى ئەوانەیە کەڵەشاخ دەکەن».

فِي الَّذِي يَرْمِي الصَّيْدَ فَيَقَعُ فِي الْمَاءِ

لە بارەى ئەو کەسەى نێچیر دەپێکێت و دەکەوێتە نێو ئاوەوە

٤٦٣. عَنْ عَدِيِّ بْنِ حَاتِمٍ h قَالَ: سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ عَنِ الصَّيْدِ، فَقَالَ: «إِذَا رَمَيْتَ سَهْمَكَ فَاذْكُرِ اسْمَ اللَّهِ b، فَإِنْ وَجَدْتَهُ قَدْ قُتِلَ فَكُلْ، إِلَّا أَنْ تَجِدَهُ قَدْ وَقَعَ فِي مَاءٍ، وَلَا تَدْرِي الْمَاءُ قَتَلَهُ أَوْ سَهْمُكَ».

عەدی کوڕی حاتیم h دەڵێت: پرسیارم کرد لە پێغەمبەرى خوا لەبارەى ڕاوکردنەوە، فەرمووى: «ئەگەر تیرەکەت هاویشت ناوى خوا b بێنە، ئەگەر دۆزیتەوە کوژرابوو، بیخۆ، بەڵام ئەگەر کەوتبووە نێو ئاوەوە، مەیخۆ، چونکە تۆ نازانی ئاوەکە خنکاندوویەتى یان تیرەکەت».

اتِّبَاعُ الصَّيْدِ

شوێنکەوتنى ڕاوکردن

٤٦٤. عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ سَكَنَ الْبَادِيَةَ جَفَا، وَمَنِ اتَّبَعَ الصَّيْدَ غَفَلَ، وَمَنِ اتَّبَعَ السُّلْطَانَ افْتُتِنَ».

ئيبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هەر کەس لە دەشت دابنیشێت وشک و دڵڕەق دەردەچێت (چونکە تێکەڵى زانایان ناکات، وە بەرگەى ئازارى خەڵکى ناگرێت)، هەر کەس شوێنى ڕاوکردن بکەوێت ئەوە (سەرقاڵی دەکات و) بێئاگا دەبێت (لە زیکر و یادى خوا)، وە هەر کەس شوێنى دەسەڵاتدار بکەوێت تووشی فیتنە و بەڵا دەبێت».

بَابُ مَيْتَةِ الْبَحْرِ

باسی خواردنى مردارەوەبووى دەریا

٤٦٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ فِي مَاءِ الْبَحْرِ: «هُوَ الطَّهُورُ مَاؤُهُ، الْحَلَالُ مَيْتَتُهُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر لە بارەى ئاوى دەریاوە (فەرموویه‌تی): «ئاوى دەریا پاکە، مردارەوەبووشی حەڵاڵە».

٤٦٦. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: بَعَثَنَا النَّبِيُّ مَعَ أَبِي عُبَيْدَةَ h فِي سَرِيَّةٍ فَنَفِدَ زَادُنَا، فَمَرَرْنَا بِحُوتٍ قَدْ قَذَفَ بِهِ الْبَحْرُ، فَأَرَدْنَا أَنْ نَأْكُلَ مِنْهُ، فَنَهَانَا أَبُو عُبَيْدَةَ h، ثُمَّ قَالَ: نَحْنُ رُسُلُ رَسُولِ اللَّهِ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ، كُلُوا، فَأَكَلْنَا مِنْهُ أَيَّامًا، فَلَمَّا قَدِمْنَا عَلَى رَسُولِ اللَّهِ أَخْبَرْنَاهُ، فَقَالَ: «إِنْ كَانَ بَقِيَ مَعَكُمْ شَيْءٌ فَابْعَثُوا بِهِ إِلَيْنَا».

جابیر h دەڵێت: پێغەمبەر ئێمەی نارد لەگەڵ ئەبو عوبەیدە h لە سوپایەکدا، خوردنمان پێ نەما، تێپەڕین بەلای نەهەنگێکدا دەریاکە خستبوویە کەنار، ویستمان لێی بخۆین، ئەبو عوبەیدە h قەدەغەى لێ کردین، پاشان گوتى: ئێمە نێردراوی پێغه‌مبه‌ری خواین و لەپێناو خواشدا نێردراوین، پاشان گوتى: بخۆن، چەند ڕۆژێک لێیمان خوارد، کاتێك گەڕاینەوە بۆ خزمه‌ت پێغەمبەرى خوا هەواڵمان پێ دا، فەرمووی: «ئەگەر شتێکتان لەلا ماوەتەوە بۆمانى بنێرن».

الضِّفْدَعُ

(دەربارەی كوشتنی) بۆق

٤٦٧. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ عُثْمَانَ h: أَنَّ طَبِيبًا ذَكَرَ ضِفْدَعًا فِي دَوَاءٍ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ ، فَنَهَى رَسُولُ اللَّهِ عَنْ قَتْلِهِ.

عەبدوڕڕەحمانی کوڕی عوسمان h دەگێڕێتەوە: پزیشکێک بۆ پێغه‌مبه‌ری خوای باس کرد کە بۆق بۆ چارەسەری نەخۆش بەسوودە، پێغەمبەرى خوا قەدەغەى کوشتنى کرد.

قَتْلُ النَّمْلِ

کوشـتنى مێروولە

٤٦٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنْ رَسُولِ اللَّهِ : «أَنَّ نَمْلَةً قَرَصَتْ نَبِيًّا مِنَ الْأَنْبِيَاءِ، فَأَمَرَ بِقَرْيَةِ النَّمْلِ، فَأُحْرِقَتْ، فَأَوْحَى اللَّهُ b إِلَيْهِ أَنْ قَدْ قَرَصَتْكَ نَمْلَةٌ أَهْلَكْتَ أُمَّةً مِنَ الْأُمَمِ تُسَبِّحُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «مێروولەیەک پێغەمبەرێک لە پێغەمبەرانى گەست، ئەویش فەرمانی کرد شارە مێروولەکە سووتێنرا، خوا b وەحی بۆ نارد، تۆ یەک مێروولە گازی لێ گرتیت، ئوممەتێک لە ئوممەتەکانت لەناو برد یادى خوایان دەکرد».

🖍   تێبینی:

ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت سووتاندن لە شەریعەتى ئەو پێغەمبەرەدا دروست بووە، بۆیە خوا سەرزەنشتى نەکرد لەسەر سووتاندنەکە، بەڵکوو بەوە سەرزەنشتى کرد لەبری یەکێک کۆمەڵێکی سووتاند، خوا زاناترە.