كِتَابُ الصَّلاةِ

پەرتووكی نوێژ

بَابُ كَيْفَ فُرِضَتِ الصَّلَاةُ

باسی چۆنیەتی فەڕزكرانی نوێژ

٥٥. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: أَوَّلَ مَا فُرِضَتِ الصَّلَاةُ رَكْعَتَيْنِ فَأُقِرَّتْ صَلَاةُ السَّفَرِ وَأُتِمَّتْ صَلَاةُ الْحَضَرِ.

عائیشە i دەڵێت: یەکەم جار نوێژ فەڕز کرا دوو ڕکات بوو، جا بۆ نوێژی گەشت جێگیر کرا، نوێژی نیشتەجێ زیاد کرا.

🖍   تێبینی:

نوێژی گەشت: واتە: كەسێك لە گەشت و سەفەرە و لە دەرەوەی ماڵ و شاری خۆیەتی، نوێژ كورت دەكاتەوە. نوێژی نیشتەجێ: واتە: كەسێك كە لە ماڵ و شوێنی خۆیەتی، نوێژەكان وەك خۆی دەكات و كورتیان ناكاتەوە.

٥٦. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: فُرِضَتِ الصَّلَاةُ عَلَى لِسَانِ النَّبِيِّ فِي الْحَضَرِ أَرْبَعًا، وَفِي السَّفَرِ رَكْعَتَيْنِ، وَفِي الْخَوْفِ رَكْعَةً.

ئيبن عەبباس k دەڵێت: لەسەر زارى پێغەمبەر چوار ڕکات نوێژ لە نیشتەجێبوون فەڕز کرا، لە گەشتیشدا دوو ڕکات، لە کاتی ترسیشدا یەک ڕکات.

بَابُ الْبَيْعَةِ عَلَى الصَّلَوَاتِ الْخَمْسِ

باسی پەیماندان لەسەر ئەنجامدانى پێنج نوێژەکان

٥٧. عَنْ أَبِي مُسْلِمٍ الْخَوْلَانِيِّ قَالَ: أَخْبَرَنِي الْحَبِيبُ الْأَمِينُ عَوْفُ بْنُ مَالِكٍ الْأَشْجَعِيُّ h قَالَ: كُنَّا عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ فَقَالَ: «أَلَا تُبَايِعُونَ رَسُولَ اللَّهِ ؟»، -فَرَدَّدَهَا ثَلَاثَ مَرَّاتٍ-، فَقَدَّمْنَا أَيْدِيَنَا فَبَايَعْنَاهُ فَقُلْنَا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، قَدْ بَايَعْنَاكَ فَعَلَامَ؟ قَالَ: «عَلَى أَنْ تَعْبُدُوا اللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا، وَالصَّلَوَاتِ الْخَمْسِ»، وَأَسَرَّ كَلِمَةً خَفِيَّةً: «أَنْ لَا تَسْأَلُوا النَّاسَ شَيْئًا».

ئەبو موسلیمی خەولانی دەڵێت: هەواڵی پێ دام خۆشەویست و ئەمیندار عەوفی کوڕی مالیکى ئەشجەعی h گوتی: لە خزمەت پێغەمبەرى خوا بووین فەرمووی: «ئایا پەیمان نادەن بە پێغەمبەرى خوا ؟»، -سێ جار ئەم ڕستەیه‌ى دووبارە کردەوه‌-، دەستمان درێژ کرد پەیمانمان پێ دا، گوتمان: ئەى پێغەمبەرى خوا، پەیمانمان پێ داى لەسەر چی؟ فەرمووی: «لەسەر ئەوەى خوا بپەرستن و هاوبەشی بۆ دانەنێن، ئەنجامدانی هەر پێنج نوێژەکان»، ڕستەیەکى بە دەنگى نزم فەرموو (کە بریتی بوو لەوەى فەرمووى): «داوای هیچ لە خەڵکی مەکەن. (جگە لە فێربوونى ئایین و زانست)».

فَضْلُ الصَّلَوَاتِ الْخَمْسِ

پێگە و گەورەیی پێنج نوێژەكان

٥٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «أَرَأَيْتُمْ لَوْ أَنَّ نَهَرًا بِبَابِ أَحَدِكُمْ يَغْتَسِلُ مِنْهُ كُلَّ يَوْمٍ خَمْسَ مَرَّاتٍ هَلْ يَبْقَى مِنْ دَرَنِهِ شَيْءٌ؟»، قَالُوا: لَا يَبْقَى مِنْ دَرَنِهِ شَيْءٌ، قَالَ: «فَكَذَلِكَ مَثَلُ الصَّلَوَاتِ الْخَمْسِ يَمْحُو اللَّهُ بِهِنَّ الْخَطَايَا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێرێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەواڵم بدەنێ ئەگەر ڕووبارێک بەبەردەم ماڵی یەکێک لە ئێوەدا بێت، هەموو ڕۆژێک پێنج جار خۆی پێ بشوات، ئایا چڵکی پێوە دەمێنێت؟»، گوتیان: هیچ چڵکێكی پێوە نامێنێت، فەرمووى: «هەروەها ئەویش وەکوو پێنج نوێژەکان وایە، خوا گوناهەكانی پێ دەسڕێتەوە».

بَابُ الْحُكْمِ فِي تَارِكِ الصَّلَاةِ

باسی حوکمى کەسى نوێژنەکەر

٥٩. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ بُرَيْدَةَ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ الْعَهْدَ الَّذِي بَيْنَنَا وَبَيْنَهُمِ الصَّلَاةُ، فَمَنْ تَرَكَهَا فَقَدْ كَفَرَ».

عەبدوڵڵاى کوڕی بوڕەیدە لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویەتى: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بێگومان ئەو پەیمان و بەڵێنەى لە نێوان ئێمە و ئه‌واندا هەیە نوێژە، هەر کەس وازی لێ بێنێت ئەوە بێبڕوایی كردووە (واتە: كردەوەیەكی وەك بێبڕوایانی كردووە)».

🖍   تێبینی:

زانایان ڕاجیاوازن ده‌رباره‌ی به‌بێڕوادانانی نوێژنه‌كه‌ر، زۆربه‌ی زانایان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر نوێژنه‌كردنه‌كه‌ی به‌هۆی ته‌مبه‌ڵی بێت و له‌ ناخی دڵه‌وه‌ بڕوای بێت فه‌ڕزه‌ له‌سه‌ری، به‌ ئه‌نجامنه‌دانی گوناهباره‌، ئه‌وه‌ به‌ بێبڕوا له‌قه‌ڵه‌م نادرێت.

بَابُ الْمُحَاسَبَةِ عَلَى الصَّلَاةِ

باسی (ئەوەی یەكەم) لێپرسینەوە لەسەر نوێژە

٦٠. عَنْ حُرَيْثِ بْنِ قَبِيصَةَ قَالَ: قَدِمْتُ الْمَدِينَةَ قَالَ: قُلْتُ: اللَّهُمَّ يَسِّرْ لِي جَلِيسًا صَالِحًا، فَجَلَسْتُ إِلَى أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: فَقُلْتُ إِنِّي دَعَوْتُ اللَّهَ b أَنْ يُيَسِّرَ لِي جَلِيسًا صَالِحًا، فَحَدِّثْنِي بِحَدِيثٍ سَمِعْتَهُ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ لَعَلَّ اللَّهَ أَنْ يَنْفَعَنِي بِهِ، قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «إِنَّ أَوَّلَ مَا يُحَاسَبُ بِهِ الْعَبْدُ بِصَلَاتِهِ، فَإِنْ صَلَحَتْ فَقَدْ أَفْلَحَ وَأَنْجَحَ، وَإِنْ فَسَدَتْ فَقَدْ خَابَ وَخَسِرَ».

حوڕەيسى کوڕی قەبیصە دەڵێت: هاتم بۆ مەدینە گوتم: خوایە کەسێکی چاک بکەیتە هاودەمم، دواتر لەلای ئەبو هوڕەیڕە h دانیشتم، گوتم: من داوام لە خوا کرد هاودەمێکی باشم بۆ ئاسان بکات، فەرموودەیەکم بۆ باس بکە كە لە پێغەمبەرەوە بیستووتە، بەڵکوو خوا بەهۆیەوە سوودم پێ بگەیەنێت، گوتى: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «یەکەم شت (لە قیامەت) بەندە پرسیاری لێ دەکرێت نوێژە (وەك مافی خوا)، ئەگەر نوێژەکەى تەواو بوو، ئەوە سەرفراز و سەرکەوتوو بووە، ئەگەر نوێژەکەى خراپ بوو، ئەوە زەرەرمەند و بەدبەخت بووە».

بَابُ فَضْلِ صَلَاةِ الْجَمَاعَةِ

باسی پێگە و گەورەیی نوێژی بەکۆمەڵ

٦١. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ:«تَفْضُلُ صَلَاةُ الْجَمْعِ عَلَى صَلَاةِ أَحَدِكُمْ وَحْدَهُ بِخَمْسَةٍ وَعِشْرِينَ جُزْءًا، وَيَجْتَمِعُ مَلَائِكَةُ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ فِي صَلَاةِ الْفَجْرِ»، وَاقْرَءُوا إِنْ شِئْتُمْ: ﴿ وَقُرْآنَ الْفَجْرِ إِنَّ قُرْآنَ الْفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا ﴾ الإسراء: 78.

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «نوێژی بەکۆمەڵ فەزڵ و چاکەى لە نوێژى کەسێکتان بەتەنها زیاترە بە بیست و پێنج هێندە، فریشتەکانی شەو و ڕۆژ لە نوێژی بەیانیدا کۆ دەبنەوە»، ئەگەر حەز دەکەن ئەم ئایەتە بخوێننەوە (کە دەفەرمووێ): ﴿ وَقُرْآنَ الْفَجْرِ إِنَّ قُرْآنَ الْفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا ﴾، واته‌: قوڕئان خوێندنى (نوێژی) بەیانى، بەدڵنیاییەوە قوڕئان خوێندنى نوێژی بەیانى ئامادەبوونى تێدایە (لەلایەن فریشتەکانەوە).

بَابُ الْحَالِ الَّتِي يَجُوزُ فِيهَا اسْتِقْبَالُ غَيْرِ الْقِبْلَةِ

باسی ئەو حاڵەتەى كە دروستە بۆ نوێژ ڕوو نەکرێتە قیبلە

٦٢. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يُسَبِّحُ عَلَى الرَّاحِلَةِ قِبَلَ أَيِّ وَجْهٍ تَتَوَجَّهُ، وَيُوتِرُ عَلَيْهَا غَيْرَ أَنَّهُ لَا يُصَلِّي عَلَيْهَا الْمَكْتُوبَةَ.

ئيبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا نوێژی لەسەر وشترەکەى دەکرد ڕووى لە هەر شوێنێک بووایە، ویتریشی لەسەری دەکرد، بەڵام نوێژی فەڕزی لەسەری نەدەکرد.

٦٣. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يُصَلِّي عَلَى دَابَّتِهِ وَهُوَ مُقْبِلٌ مِنْ مَكَّةَ إِلَى الْمَدِينَةِ، وَفِيهِ أُنْزِلَتْ: ﴿ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّهِ ﴾ البقرة: 115.

ئيبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا نوێژی لەسەر سوارییەکەى دەکرد لە كاتێكدا پشتی لە مەككە بووە و ڕووى لە مەدینە بوو، لەو بارەیه‌وە ئەم ئایەتە دابەزی: ﴿ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّهِ ﴾، واته‌: ڕوو لە كوێ بكەن ئەوە ڕەزامەندی خوا لەوێیە.