كِتَابُ الْقَسَامَةِ

پەرتووكى قەسامە

الْقَسَامَةِ

(دەربارەى) قەسامە

٤٩٦. عَنْ رَجُلٍ، مِنْ أَصْحَابِ رَسُولِ اللَّهِ مِنَ الْأَنْصَارِ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ : أَقَرَّ الْقَسَامَةَ عَلَى مَا كَانَتْ عَلَيْهِ فِي الْجَاهِلِيَّةِ.

پیاوێکى ئەنصاڕى لە هاوەڵانى پێغەمبەرى خوا دەڵێت: پێغەمبەرى خوا دانی نا بە قەسامەدا، بەو شێوەیەى کە خەڵکانى سەردەمى نەفامى لەسەرى دەڕۆیشتن (ئەویش بریتییە لەوەى پەنجا کەس لە خێڵی بکوژەکە سوێند دەخۆن کە ئەوان دەستیان لە کوشتنى ئەو کەسەدا نییە، یان پەنجا وشتر دەدەن بە هه‌قی خوێنى کوژراوەکە بە کەسوکارەکەى).

🖍   تێبینی:

(القسامة): بریتییه‌ له‌وه‌ی خاوه‌نی كوژراوه‌كه‌ سوێند ده‌خۆن كه‌ فڵانه‌ خێڵ كوشتوویانه‌، به‌و شێوه‌یه‌ په‌نجا وشتر وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌رنا په‌نجا كه‌س له‌ خێڵی بكوژه‌كه‌ سوێند ده‌خۆن كه‌ ئه‌وان ده‌ستیان له‌ كوشتنی ئه‌و كه‌سه‌دا نه‌بووه‌، یان په‌نجا وشتر ده‌ده‌ن به‌ هه‌قی خوێنی كوژراوه‌كه‌ به‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی.

بَابُ الْقَوَدِ

باسی تۆڵەسەندنەوە

٤٩٧. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h عَنْ رَسُولِ اللَّهِ قَالَ: «لَا يَحِلُّ دَمُ امْرِئٍ مُسْلِمٍ إِلَّا بِإِحْدَى ثَلَاثٍ، النَّفْسُ بِالنَّفْسِ، وَالثَّيِّبُ الزَّانِي، وَالتَّارِكُ دِينَهُ الْمُفَارِقُ».

عەبدوڵڵا h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «حەڵاڵ نییە خوێنى هیچ کەسێکى موسوڵمان بڕژێت بە یەکێک لەم سێیانە نەبێت: کەسێکى بەناهەق کوشتبێت، ژنێکی هاوسه‌ردار یان پیاوێکی هاوسه‌ردار زینا بکات، کەسێک واز لە ئایینى خۆی بهێنێت و جیا بێتەوە لە کۆمەڵی موسوڵمانان (دژایەتییان بکات)».

٤٩٨. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h: أَنَّ رَجُلًا أَتَى بِقَاتِلِ وَلِيِّهِ رَسُولَ اللَّهِ ، فَقَالَ النَّبِيُّ : «اعْفُ عَنْهُ»، فَأَبَى. فَقَالَ: «خُذِ الدِّيَةَ»، فَأَبَى. قَالَ: «اذْهَبْ فَاقْتُلْهُ، فَإِنَّكَ مِثْلُهُ»، فَذَهَبَ فَلُحِقَ الرَّجُلُ، فَقِيلَ لَهُ: إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «اقْتُلْهُ فَإِنَّكَ مِثْلُهُ»، فَخَلَّى سَبِيلَهُ، فَمَرَّ بِي الرَّجُلُ وَهُوَ يَجُرُّ نِسْعَتَهُ.

ئەنەسی کوڕی مالیک h دەگێڕێتەوە: پیاوێک بکوژى خزمەکەى هێنا بۆ خزمەت پێغەمبەرى خوا ، پێغەمبەر پێی فەرموو: «لێی خۆش بە»، لێی خۆش نەبوو، فەرمووى: «خوێنبایی وەربگرە»، ڕازی نەبوو، فەرمووی: «بیبە و بیکوژە، تۆش وەکوو ئەو وایت»، پیاوەکە ڕۆیشت و پیاوێکى پێ گەیشت پێی گوترا: پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «بیبە و بیکوژە، تۆش وەکوو ئەو وایت»، ئەویش وازی لێ هێنا، جا پیاوەکە تێپەڕی بەلامدا پەتەکەى ڕادەکێشا (کە لە ملى بکوژەکەى کردبوو).

الْقَوَدُ ‌مِنَ ‌الرَّجُلِ ‌لِلْمَرْأَةِ

کوشتنەوەى پیاو بە ژن

٤٩٩. عَنْ أَنَسٍ h: أَنَّ يَهُودِيًّا قَتَلَ جَارِيَةً عَلَى أَوْضَاحٍ لَهَا، فَأَقَادَهُ رَسُولُ اللَّهِ بِهَا.

ئەنەس h دەگێڕێتەوە: جوولەکەیەک کەنیزەکێکى کوشت لەسەر ملوانکەیەکى زیو کە هی کەنیزەکەکە بوو، پێغەمبەرى خوا لە تۆڵەیدا کوشتیەوە.

سُقُوطُ الْقَوَدِ مِنَ الْمُسْلِمِ لِلْكَافِرِ

هەڵگرتنى تۆڵەسەندنەوە لە موسوڵمانێک کە کەسێکى بێبڕوای کوشتبێت

٥٠٠. عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ الْمُؤْمِنِينَ i عَنْ رَسُولِ اللَّهِ أَنَّهُ قَالَ: «لَا يَحِلُّ قَتْلُ مُسْلِمٍ إِلَّا فِي إِحْدَى ثَلَاثِ خِصَالٍ: زَانٍ مُحْصَنٌ فَيُرْجَمُ، وَرَجُلٌ يَقْتُلُ مُسْلِمًا مُتَعَمِّدًا، وَرَجُلٌ يَخْرُجُ مِنَ الْإِسْلَامِ فَيُحَارِبُ اللَّهَ b وَرَسُولَهُ، فَيُقْتَلُ أَوْ يُصَلَّبُ، أَوْ يُنْفَى مِنَ الْأَرْضِ».

عائیشە دایکى ئیمانداران i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «حەڵاڵ نییە کوشتنى هیچ موسوڵمانێک مەگەر بە یەکێک لەم سێ شتە نەبێت: زیناکەرێکى ژن یان پیاو بەردباران دەکرێت، یان پیاوێک بەئەنقەست پیاوێکى دیكه‌ بکوژێت ئەوە دەکوژرێتەوە، یان پیاوێک لە ئیسلام دەربچێت و دژایەتى خوا b و پێغەمبەرەکەى بکات، جا یان دەکوژرێت، یان هەڵدەواسرێت، یان لەو خاکە دوور دەخرێتەوە».

تَعْظِيمُ قَتْلِ الْمُعَاهِدِ

گەورەیی کوشتنى بێبڕوای خاوەن پەیمان

٥٠١. عَنْ أَبِي بَكْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ قَتَلَ نَفْسًا مُعَاهِدَةً بِغَيْرِ حِلِّهَا، حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ أَنْ يَشُمَّ رِيحَهَا».

ئەبو بەکڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «هەرکەسێك هاوپەیمانێک بکوژێت لە غەیری کاتی خۆی بەناهەق، خوا بەهەشتى لەسەر حەرام دەکات لەوەى بۆنیشی بکات».

‌الْقِصَاصُ ‌فِي ‌السِّنِّ

تۆڵەسەندنەوە لە دداندا

٥٠٢. عَنْ أَنَسٍ h: أَنَّ أُخْتَ الرُّبَيِّعِ أُمَّ حَارِثَةَi)جَرَحَتْ إِنْسَانًا، فَاخْتَصَمُوا إِلَى النَّبِيِّ ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «الْقِصَاصَ الْقِصَاصَ». فَقَالَتْ أُمُّ الرَّبِيعِ i: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَيُقْتَصُّ مِنْ فُلَانَةَ؟ لَا وَاللَّهِ لَا يُقْتَصُّ مِنْهَا أَبَدًا، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «سُبْحَانَ اللَّهِ، يَا أُمَّ الرَّبِيعِ، الْقِصَاصُ كِتَابُ اللَّهِ»، قَالَتْ: لَا وَاللَّهِ لَا يُقْتَصُّ مِنْهَا أَبَدًا، فَمَا زَالَتْ حَتَّى قَبِلُوا الدِّيَةَ، قَالَ: «إِنَّ مِنْ عِبَادِ اللَّهِ مَنْ لَوْ أَقْسَمَ عَلَى اللَّهِ لَأَبَرَّهُ».

ئەنەس h دەگێڕێتەوە: خوشکى ڕەبیع دایکى حاريسهi)کەسێکى بریندار کرد، کێشەکەیان برد بۆ خزمه‌ت پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «تۆڵەسەندنەوە، تۆڵەسەندنەوە»، دایکى ڕەبیعi)گوتى: ئەى پێغەمبەری خوا ، ئایا فڵانە کەس تۆڵەى لێ دەکرێتەوە؟ نە سوێند بە خوا هەرگیز تۆڵەى لێ ناکرێتەوە، پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «پاك و بێگه‌ردی بۆ خوا، ئه‌ی دایكی ڕه‌بیع، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ قوڕئاندا هه‌یه‌»، دایكی ڕه‌بیع گوتی: نە سوێند بە خوا هەرگیز تۆڵەى لێ ناکرێتەوە، بەردەوام دووبارەى دەکردەوە تا خوێنباییان قبووڵ کرد، (پێغەمبەر ) فەرمووى: «لەنێو بەندەکانى خوا کەسى وا هەیە ئەگەر سوێند لەسەر خوا بخوات (بۆ ئەنجامدانی کارێک، یان بۆ ئەنجامنەدانى) سوێندەکەى ناشکێنێت بۆی جێبەجێ دەکات».

الرَّجُلُ يَدْفَعُ عَنْ نَفْسِهِ

باسی پیاوێک بەرگری لە خۆی بکات

٥٠٣. عَنْ عِمْرَانَ بْنِ حُصَيْنٍ k قَالَ: قَاتَلَ يَعْلَى h رَجُلًا فَعَضَّ أَحَدُهُمَا صَاحِبَهُ، فَانْتَزَعَ يَدَهُ مِنْ فِيهِ، فَنَدَرَتْ ثَنِيَّتُهُ، فَاخْتَصَمَا إِلَى رَسُولِ اللَّهِ فَقَالَ: «يَعَضُّ أَحَدُكُمْ أَخَاهُ كَمَا يَعَضُّ الْفَحْلُ؟ لَا دِيَةَ لَهُ».

عیمڕانی كوڕی حوسه‌ین k ده‌ڵێت: یه‌علا h له‌گه‌ڵ پیاوێك شه‌ڕی كرد یه‌كێكیان گازی گرت له‌ ده‌ستی ئه‌وی دیكه‌، ئه‌ویش ده‌ستی ده‌رهێنا له‌ ده‌می دوو ددانی سه‌ره‌وه‌ی كه‌وت، ئاژاوه‌كه‌یان برد بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا ، ئه‌ویش فه‌رمووی: «یه‌كێك له‌ ئێوه‌ گاز له‌ براكه‌ی ده‌گرێت، هه‌روه‌ك چۆن وشتری نێره‌ گاز له‌ وشترێكی دیكه‌ ده‌گرێت، هیچ خوێنبایی بۆ نییه‌».

الْأَمْرُ بِالْعَفْوِ عَنِ الْقِصَاصِ

فەرمانکردن بە لێخۆشبوون لە تۆڵەکردنەوە

٥٠٤. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: مَا أُتِيَ النَّبِيُّ فِي شَيْءٍ فِيهِ قِصَاصٌ إِلَّا أَمَرَ فِيهِ بِالْعَفْوِ.

ئەنەسی کوڕی مالیک h دەڵێت: کەسێک هێنرا بۆ خزمه‌ت پێغەمبەرى خوا تۆڵەى لێ بکرێتەوە، فەرمانى کرد لێی ببورێت.

كَمْ دِيَةُ شِبْهِ الْعَمْدِ

خوێنبایی کوشتنى نیمچە هەڵە چەندە

٥٠٥. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «قَتِيلُ الْخَطَإِ شِبْهِ الْعَمْدِ بِالسَّوْطِ أَوِ الْعَصَا، مِائَةٌ مِنَ الْإِبِلِ أَرْبَعُونَ مِنْهَا فِي بُطُونِهَا أَوْلَادُهَا».

عەبدوڵڵاى کوڕی عەمڕ k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتی: «خوێنبایی کوشتنى نیمچە هەڵە بە قامچی یان گۆچان، سەد وشترە، چل دانەیان دەبێت ئاوس بن».

هَلْ يُؤْخَذُ أَحَدٌ بِجَرِيرَةِ غَيْرِهِ؟

ئایا کەسێک گوناهی غەیری خۆی هەڵدەگرێت؟

٥٠٦. عَنْ ثَعْلَبَةَ بْنِ زَهْدَمٍ الْيَرْبُوعِيِّ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَخْطُبُ فِي أُنَاسٍ مِنَ الْأَنْصَارِ، فَقَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، هَؤُلَاءِ بَنُو ثَعْلَبَةَ بْنِ يَرْبُوعٍ قَتَلُوا فُلَانًا فِي الْجَاهِلِيَّةِ، فَقَالَ النَّبِيُّ وَهَتَفَ بِصَوْتِهِ:«أَلَا لَا تَجْنِي نَفْسٌ عَلَى الْأُخْرَى».

سەعلەبەی کوڕى زەهدەمى یەڕبووعی h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا لەنێو کۆمەڵێک لە ئەنصاڕەکان وتاری دەدا، گوتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا ئەمانە نەوەى سەعلەبەی کوڕى یەڕبووعن لە سەردەمى نەفامیدا فڵانە کەسیان کوشت، پێغەمبەر بە دەنگى بەرز فەرمووى: «ئاگادار بن هیچ کەسێک گوناهى کەسێکى دیكه‌ هەڵناگرێت».

بَابُ عَقْلِ الْأَصَابِعِ

باسی خوێنبایی پەنجەکان

٥٠٧. عَنْ أَبِي مُوسَى h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «فِي الْأَصَابِعِ عَشْرٌ عَشْرٌ».

ئەبو مووسا h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «خوێنبایی لە پەنجەکاندا دە وشتر دە وشتره‌ (بۆ هەر پەنجەیەک دە وشترە، کە دەکاتە سەد سەر مەڕ)».

الْمَوَاضِحُ

خوێنبایی ئەو برینەى کە گەیشتۆتە سەر ئێسقان و ئێسقانەکەى بەدەرکەوتووە

٥٠٨. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k قَالَ: لَمَّا افْتَتَحَ رَسُولُ اللَّهِ مَكَّةَ قَالَ فِي خُطْبَتِهِ: «وَفِي الْمَوَاضِحِ خَمْسٌ خَمْسٌ».

عەبدوڵڵاى کوڕی عەمر k دەڵێت: کاتێك پێغەمبەری خوا مەککەى ڕزگار کرد، لە وتارەکەیدا فەرمووى: «خوێنبایی ئەو برینەى گەیشتۆتە سەر ئێسقان پێنج وشترە».

مَنْ اقْتَصَّ وَأَخَذَ حَقَّهُ دُونَ السُّلْطَانِ

باسی ئەو کەسەى تۆڵەی سەندووە بەبێ گەڕانەوە بۆ دەسەڵات

٥٠٩. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنِ اطَّلَعَ فِي بَيْتِ قَوْمٍ بِغَيْرِ إِذْنِهِمْ فَفَقَئُوا عَيْنَهُ، فَلَا دِيَةَ لَهُ، وَلَا قِصَاصَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «هەر کەسێك تەماشاى نێو ماڵی خەڵکێکى کرد بەبێ ئەوەى مۆڵەتی لێیان وەرگرتبێت، ئەوانیش چاوی کوێر بکەن، ئەوە نە خوێنبایی بۆ هەیە نە تۆڵەکردنەوە».

مَا جَاءَ فِي كِتَابِ الْقِصَاصِ مِنَ الْمُجْتَبِي مِمَّا لَيْسَ فِي السُّنَنِ تَأْوِيلُ قَوْلِ اللَّهِ: {وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا} النساء: 93

ئەوەى هاتووە دەربارەى پەرتووکى تۆڵەکردنەوە لە (سُنَن الْمُجْتَبى) و لە سونەنەکاندا نەهاتووە، وە ماناى فەرمایشتى خوا: {وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا}

٥١٠. عَنْ سَعِيدِ بْنِ جُبَيْرٍ قَالَ: قُلْتُ لِابْنِ عَبَّاسٍ k: هَلْ لِمَنْ قَتَلَ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا مِنْ تَوْبَةٍ؟ قَالَ: لَا. وَقَرَأْتُ عَلَيْهِ الْآيَةَ الَّتِي فِي الْفُرْقَانِ: ﴿ وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ﴾ الفرقان: 68، قَالَ: هَذِهِ آيَةٌ مَكِّيَّةٌ نَسَخَتْهَا آيَةٌ مَدَنِيَّةٌ: ﴿ وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ ﴾ النساء: 93.

سەعیدى کوڕى جوبەیر دەڵێت: بە ئيبن عەبباسم k گوت: ئایا کەسێک بڕوادارێک بەئەنقەست بکوژێت تەوبەى بۆ هەیە؟ گوتى: نەخێر، ئەو ئایەتەم بەسەریدا خوێندەوە کە لە فوڕقاندا هاتووە: ﴿ وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ﴾، واته‌: وە کەسانێکن کە لەگەڵ خوادا هیچ پەرستراوێکى دیكه‌ ناپەرستن و هیچ کەسێك ناکوژن کە خوا کوشتنى قەدەغە کردووە بەهەق و ڕەوا نەبێت. گوتى: ئەم ئایەتە لە مەککە دابەزیوە ئەو ئایەتەى کە لە مەدینە دابەزیوە نەسخى کردۆتەوە: ﴿ وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ ﴾، واته‌: هەر کەسیش ئیماندارێک بەئەنقەست بکوژێت ئەوە تۆڵەى ئەو کەسە دۆزەخە.

٥١١. عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يَزْنِي الْعَبْدُ حِينَ يَزْنِي، وَهُوَ مُؤْمِنٌ، وَلَا يَشْرَبُ الْخَمْرَ حِينَ يَشْرَبُهَا، وَهُوَ مُؤْمِنٌ، وَلَا يَسْرِقُ وَهُوَ مُؤْمِنٌ، وَلَا يَقْتُلُ وَهُوَ مُؤْمِنٌ».

ئيبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «زیناکەر زینا ناکات لە کاتی زیناکردنەکەدا بڕوادار بێت، مەیخۆر مەی ناخواتەوە لە کاتی مەیخواردنەوەکەیدا بڕوادار بێت، دز دزى ناکات لە کاتی دزیکردنەکەیدا بڕوادار بێت».