كِتَابُ الْعُمْرَى

پەرتووكی عومڕا

الْعُمْرَى

عومڕا

٤٠٤. عَنْ زَيْدِ بْنِ ثَابِتٍ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «الْعُمْرَى هِيَ لِلْوَارِثِ».

زەیدى کوڕی سابیت k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «عومڕا بۆ میراتگرە».

🖍   تێبینی:

(سێ جۆرە: یەکەم: کەسێک بە کەسێک بڵێت: ئەم خانووەم پێشکەش کرد بە تۆ ئەگەر مردى ئەوە بۆ میراتگرەکانت، ئەمەش بەخشینە بەبێ جیاوازى، دووەم: دەڵێت: ئەم خانووەم پێشکەشت کرد بەهەمیشەیی، سێیەم: دەڵێت: ئەم خانووەم پێشکەشت کرد ئەگەر تۆ مردى بۆ من).

٤٠٥. عَنْ جَابِرٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «لَا تُرْقِبُوا وَلَا تُعْمِرُوا، فَمَنْ أُرْقِبَ أَوْ أُعْمِرَ شَيْئًا فَهُوَ لَوَرَثَتِهِ».

جابیر h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «نە ڕوقبا بکەن نە عومڕا، هەر کەس شتێک ببەخشێت بە ڕوقبا، یان عومڕا ئەوە بۆ میراتگری ئەو کەسەیە کە پێی بەخشراوە».

٤٠٦. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «يَا مَعْشَرَ الْأَنْصَارِ، أَمْسِكُوا عَلَيْكُمْ -يَعْنِي أَمْوَالَكُمْ- لَا تُعْمِرُوهَا، فَإِنَّهُ مَنْ أَعْمَرَ شَيْئًا فَإِنَّهُ لِمَنْ أُعْمِرَهُ حَيَاتَهُ وَمَمَاتَهُ».

جابیر h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «ئەى کۆمەڵی ئەنصاڕ! دەستبگرن -واته‌: بە ماڵەکانتانەوە- بە عومڕا مەیبەخشن، چونکە هەرکەس شتێك بە عومڕا ببەخشێت ئەوە بۆ ئەو کەسەیە کە پێی بەخشیوە لە ژیان و مردنیدا».