كِتَابُ صَلَاةِ الْخَوْفِ

په‌رتووكی نوێژی ترس

باب

باسێک

١٩٩. عَنْ ثَعْلَبَةَ بْنِ زَهْدَمٍ، قَالَ: كُنَّا مَعَ سَعِيدِ بْنِ الْعَاصِي h بِطَبَرِسْتَانَ، فَقَالَ: أَيُّكُمْ صَلَّى مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَاةَ الْخَوْفِ؟ فَقَالَ حُذَيْفَةُ h: أَنَا، فَقَامَ حُذَيْفَةُ h فَصَفَّ النَّاسُ خَلْفَهُ صَفَّيْنِ، صَفًّا خَلْفَهُ وَصَفًّا مُوَازِيَ الْعَدُوِّ، فَصَلَّى بِالَّذِي خَلْفَهُ رَكْعَةً ثُمَّ انْصَرَفَ هَؤُلَاءِ إِلَى مَكَانِ هَؤُلَاءِ، وَجَاءَ أُولَئِكَ فَصَلَّى بِهِمْ رَكْعَةً وَلَمْ يَقْضُوا.

سه‌عله‌به‌ى كوڕى زه‌هده‌م ده‌ڵێت: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ سه‌عيدى كوڕی عاص h بووين له‌ ته‌به‌ریستان، گوتى: كامه‌تان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا نوێژی ترسی كردووه‌؟ حوزه‌يفه‌ h گوتى: من، جا حوزه‌یفه‌ h هه‌ستا و خه‌ڵكه‌كه‌ى كرد به‌ دوو ڕيز له‌ پشتيه‌وه‌، ڕيزێك له‌ پشتيه‌وه‌، ڕيزێكيش ڕووبه‌ڕووى دوژمن، يه‌ك ڕكات نوێژی كرد بۆ ئه‌و ڕيزه‌ى له‌ پشتيه‌وه‌ بوون، پاشان ئه‌مانه‌ى پشتی ڕۆيشتن بۆ شوێنى ئه‌وانه‌ى ڕووبه‌ڕووی دوژمن بوون، ئه‌وانيش هاتن يه‌ك ڕكات نوێژی بۆ كردن، نوێژه‌كه‌يان قه‌زا نه‌كرده‌وه‌ (له ‌كاتی ئاسایيش).

٢٠٠. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى بِذِي قَرَدٍ، وَصَفَّ النَّاسُ خَلْفَهُ صَفَّيْنِ، صَفًّا خَلْفَهُ وَصَفًّا مُوَازِيَ الْعَدُوِّ، فَصَلَّى بِالَّذِينَ خَلْفَهُ رَكْعَةً، ثُمَّ انْصَرَفَ هَؤُلَاءِ إِلَى مَكَانِ هَؤُلَاءِ، وَجَاءَ أُولَئِكَ فَصَلَّى بِهِمْ رَكْعَةً وَلَمْ يَقْضُوا.

ئيبن عه‌بباس k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌رى خوا له‌ (ذی قرد) نوێژی كرد، خه‌ڵكه‌كه‌ى كرد به‌ دوو ڕيز له‌ پشتيه‌وه‌، ڕيزێك له‌ پشتيه‌وه‌، ڕيزێكيش ڕووبه‌ڕووى دوژمن، يه‌ك ڕكات نوێژی كرد بۆ ئه‌و ڕيزه‌ى له‌ پشتيه‌وه‌ بوون، پاشان ئه‌مانه‌ى پشتی ڕۆيشتن بۆ شوێنى ئه‌وانه‌ى ڕووبه‌ڕووی دوژمن بوون، ئه‌وانيش هاتن يه‌ك ڕكات نوێژی بۆ كردن، نوێژه‌كه‌يان قه‌زا نه‌كرده‌وه‌ (له‌ كاتی ئاسايیش).