كِتَابُ صَلَاةِ الْعِيدَيْنِ

په‌رتووكی نوێژی هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه‌

باب

باسێک

٢٠١. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: كَانَ لِأَهْلِ الْجَاهِلِيَّةِ يَوْمَانِ فِي كُلِّ سَنَةٍ يَلْعَبُونَ فِيهِمَا، فَلَمَّا قَدِمَ النَّبِيُّ الْمَدِينَةَ، قَالَ: «كَانَ لَكُمْ يَوْمَانِ تَلْعَبُونَ فِيهِمَا وَقَدْ أَبْدَلَكُمُ اللَّهُ بِهِمَا خَيْرًا مِنْهُمَا: يَوْمَ الْفِطْرِ، وَيَوْمَ الْأَضْحَى».

ئه‌نه‌سی كوڕی ماليك h ده‌ڵێت: نه‌فامه‌كان له‌ هه‌ر ساڵێكدا دوو ڕۆژيان هه‌بوو خۆشیيان تێدا ده‌رده‌بڕی، كاتێك پێغه‌مبه‌ر هاته‌ مه‌دينه‌، فه‌رمووی: «ئێوه‌ دوو ڕۆژتان هه‌بوو خۆشيتان تێدا ده‌رده‌بڕی، خوا بۆتانى گۆڕی به‌ چاكتر له‌و دووانه‌: جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان و جه‌ژنى قوربانى».

تَرْكُ الْأَذَانِ لِلْعِيدَيْنِ

وازهێنان له‌ بانگدان له‌ هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه‌دا

٢٠٢. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: صَلَّى بِنَا رَسُولُ اللَّهِ فِي عِيدٍ قَبْلَ الْخُطْبَةِ بِغَيْرِ أَذَانٍ وَلَا إِقَامَةٍ.

جابير h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رى خوا له‌ جه‌ژندا نوێژی بۆ كردين پێش وتاردان، به‌بێ بانگ و به‌بێ قامه‌ت.

بَابُ صَلَاةِ الْعِيدَيْنِ قَبْلَ الْخُطْبَةِ

باسی نوێژی هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه‌ پێش وتار

٢٠٣. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ وَأَبَا بَكْرٍ وَعُمَرَ k كَانُوا يُصَلُّونَ الْعِيدَيْنِ قَبْلَ الْخُطْبَةِ.

ئيبن عومه‌ر k ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌رى خوا و ئه‌بو به‌كر و عومه‌ر k، نوێژی هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه‌یان ده‌كرد پێش وتاردان.

الْإِنْصَاتُ لِلْخُطْبَةِ

بێده‌نگبوون و گوێگرتن بۆ وتار

٢٠٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِذَا قُلْتَ لِصَاحِبِكَ أَنْصِتْ وَالْإِمَامُ يَخْطُبُ فَقَدْ لَغَوْتَ».

ئه‌بو هوڕه‌يڕه‌ h ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمووی: «كاتێك به‌ هاوه‌ڵه‌كه‌ت گوت بێده‌نگ به‌، ئيماميش وتاری ده‌دا، ئه‌وه‌ غه‌ڵبه‌غه‌ڵبت كردووه‌».