كِتَابُ النِّكَاحِ

پەرتووكی هاوسەرگیری

الْحَثُّ عَلَى النِّكَاحِ

هاندان لەسەر هاوسەرگیری

٣٤٥. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: قَالَ لَنَا رَسُولُ اللَّهِ : «يَا مَعْشَرَ الشَّبَابِ، مَنِ اسْتَطَاعَ مِنْكُمُ الْبَاءَةَ فَلْيَنْكِحْ، فَإِنَّهُ أَغَضُّ لِلْبَصَرِ، وَأَحْصَنُ لِلْفَرْجِ، وَمَنْ لَا، فَلْيَصُمْ، فَإِنَّ الصَّوْمَ لَهُ وِجَاءٌ».

عەبدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا پێی فەرمووین: «ئەى کۆمەڵى گەنجان، هەر کەس لە ئێوە توانای هاوسەرگیری هەیە با ئەنجامی بدات، چونکە هاوسەرگیری بۆ چاوپارێزی و داوێنپارێزی چاکترین هۆکارە، هەر کەسیش توانای نەبوو با بەڕۆژوو بێت، چونکە ڕۆژوو بۆ ئەو قەڵغانە».

بَابُ ‌النَّهْيِ ‌عَنِ ‌التَّبَتُّلِ

باسی قەدەغەکردنى وازهێنان لە ئافرەتان

٣٤٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنِّي رَجُلٌ شَابٌّ، قَدْ خَشِيتُ عَلَى نَفْسِيَ الْعَنَتَ، وَلَا أَجِدُ طَوْلًا أَتَزَوَّجُ النِّسَاءَ، أَفَأَخْتَصِي؟ فَأَعْرَضَ عَنْهُ النَّبِيُّ حَتَّى قَالَ ثَلَاثًا، فَقَالَ النَّبِيُّ : «يَا أَبَا هُرَيْرَةَ، جَفَّ الْقَلَمُ بِمَا أَنْتَ لَاقٍ، فَاخْتَصِ عَلَى ذَلِكَ، أَوْ دَعْ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: گوتم: ئەى پێغەمبەری خوا، من پیاوێکى گەنجم، دەترسم تووشی گوناھ ببم، ژیانم باش نییە ژن بهێنم، ئایا خۆم بخەسێنم؟ پێغەمبەر پشتی تێ كرد تاوه‌كوو سێ جار دووباره‌ی كرده‌وه‌، ئینجا پێغه‌مبه‌ر فەرمووى: «ئەى ئەبو هوڕەیڕە قەڵەم وشک بووەته‌وه‌ لەوەى تووشت دەبێت، ئەگەر ویستت ئەندامێکى جەستەت ببڕیت، یان نەیبڕیت، (تۆ هەر تووشی قەزا و قەدەری خوا دەبیت)».

تَزَوُّجُ الْمَرْأَةِ مِثْلَهَا فِي السِّنِّ

خوازبێنیی ئافرەتێکی هاوشێوەى خۆی لە تەمەندا

٣٤٧. عَنْ بُرَيْدَةَ h قَالَ: خَطَبَ أَبُو بَكْرٍ، وَعُمَرُ k فَاطِمَةَ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّهَا صَغِيرَةٌ»، فَخَطَبَهَا عَلِيٌّ h، فَزَوَّجَهَا مِنْهُ.

بوڕەیدە h دەڵێت: ئەبو بەکر و عومەر داواى فاتيمەیان کرد k پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «ئەو منداڵە»، بەڵام کە عەلی h داواى کرد، پێغەمبەر لێی مارە کرد.

كَرَاهِيَةُ تَزْوِيجِ الْعَقِيمِ

ژن مارەبڕین بۆ کەسى نەزۆک یان وه‌جاخکوێر باش نییە

٣٤٨. عَنْ مَعْقِلِ بْنِ يَسَارٍ h قَالَ: جَاءَ رَجُلٌ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ ، فَقَالَ: إِنِّي أَصَبْتُ امْرَأَةً ذَاتَ حَسَبٍ وَمَنْصِبٍ، إِلَّا أَنَّهَا لَا تَلِدُ، أَفَأَتَزَوَّجُهَا؟ فَنَهَاهُ، ثُمَّ أَتَاهُ الثَّانِيَةَ، فَنَهَاهُ، ثُمَّ أَتَاهُ الثَّالِثَةَ، فَنَهَاهُ، فَقَالَ: «تَزَوَّجُوا الْوَلُودَ الْوَدُودَ، فَإِنِّي مُكَاثِرٌ بِكُمْ».

مەعقیلی کوڕی یەسار h دەڵێت: پیاوێک هات بۆ خزمەت پێغەمبەرى خوا گوتى: من ئافرەتێکی خاوەن بنەماڵە و پلەوپایەم بەدی کردووە، ئەوە نەبێت منداڵی نابێت، ئایا بیخوازم؟ پێغەمبەر قەدەغەى لێ کرد، پاشان جارێکی دیكه‌ هاتەوە، بە هەمان شێوە قەدەغەى لێ کرد، پاشان جاری سێیه‌م‌ هاتەوە، بە هەمان شێوە قەدەغەى لێ کرد، ئینجا فەرمووى: «ئافرەتانێک بخوازن منداڵیان بێت و خۆشتان بوێن، چونکە من بە ئێوەوە زۆر دەبم لە ڕۆژی دواییدا».

أَيُّ النِّسَاءِ خَيْرٌ

باشترین ئافرەت كامەیە

٣٤٩. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قِيلَ لِرَسُولِ اللَّهِ : أَيُّ النِّسَاءِ خَيْرٌ؟ قَالَ: «الَّتِي تَسُرُّهُ إِذَا نَظَرَ، وَتُطِيعُهُ إِذَا أَمَرَ، وَلَا تُخَالِفُهُ فِي نَفْسِهَا وَمَالِهَا بِمَا يَكْرَهُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: به‌ پێغەمبەری خوا گوترا: چى ژنێک چاکە؟ فەرمووى: «ئەوەى کاتێك دەیبینیت دڵت خۆش دەبێت، کاتێك فەرمانی پێ کرا گوێڕایەڵیی بکات، نە لە دەروون و نە لە ماڵیدا شتێك نەکات مێردەکەى پێیناخۆش بێت».

الْمَرْأَةُ الصَّالِحَةُ

ژنی چاکەخواز و خواناس

٣٥٠. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ k أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِنَّ الدُّنْيَا كُلَّهَا مَتَاعٌ، وَخَيْرُ مَتَاعِ الدُّنْيَا الْمَرْأَةُ الصَّالِحَةُ».

عەبدوڵڵاى کوڕی عەمڕی کوڕی عاص k دەگێڕێتەوە، پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «دونیا هەمووى چێژ و لەزەتە، وە چاکترینى چێژ و لەزەتەکانی دونیا ژنێکى چاکە».

عَرْضِ الْمَرْأَةِ نَفْسَهَا عَلَى مَنْ تَرْضَى

باسى ئافرەت خۆی پیشان بدات بۆ ئەو کەسەى دێتە داواى

٣٥١. عَنْ أَنَسٍ h: أَنَّ امْرَأَةً عَرَضَتْ نَفْسَهَا عَلَى النَّبِيِّ ، فَضَحِكَتِ ابْنَةُ أَنَسٍ، فَقَالَتْ: مَا كَانَ أَقَلَّ حَيَاءَهَا فَقَالَ أَنَسٌ h: هِيَ خَيْرٌ مِنْكِ، عَرَضَتْ نَفْسَهَا عَلَى النَّبِيِّ .

ئەنەس h دەگێڕێتەوە: ئافرەتێک خۆی خستە ڕوو بۆ پێغەمبەر ، کچەکەى ئەنەس پێکەنی و گوتى: ئاى کە چەندە بێشەرمە، ئەنەس h گوتى: ئەوە لە تۆ چاکترە، خۆی خستووەتە ڕوو بۆ پێغەمبەر .

الصلاة المرأة إذا خطبت واستخارتها ربها

ئافرەت کاتێك داوا کرا نوێژی ئیستیخارە بکات

٣٥٢. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h يَقُولُ: كَانَتْ زَيْنَبُ بِنْتُ جَحْشٍi)تَفْخَرُ عَلَى نِسَاءِ النَّبِيِّ ، تَقُولُ: إِنَّ اللَّهَ b أَنْكَحَنِي مِنَ السَّمَاءِ، وَفِيهَا نَزَلَتْ آيَةُ الْحِجَابِ.

ئەنەسى کوڕی مالیک h دەڵێت: زەینەبi)شانازى دەکرد بەسەر خێزانەکانى پێغەمبەر دەیگوت: بێگومان خوا b لە ئاسمانەوە منى مارە کردووە، (دەشیگوت:) ئایەتى حیجابیش لەبارەی ئەوەوە دابەزی.

الثَّيِّبُ يُزَوِّجُهَا أَبُوهَا وَهِيَ كَارِهَةٌ

بێوەژن باوکى بەشووى بدات، لە کاتێکدا خۆی ناڕازی بێت

٣٥٣. عَنْ خَنْسَاءَ بِنْتِ خِذَامٍ i: أَنَّ أَبَاهَا زَوَّجَهَا وَهِيَ ثَيِّبٌ، فَكَرِهَتْ ذَلِكَ، فَأَتَتْ رَسُولَ اللَّهِ ، فَرَدَّ نِكَاحَهُ.

خەنسائی کچی خیزام i دەگێڕێتەوە: باوکى بەشووی دا و ئەو بێوەژن بوو، ئەوەی پێناخۆش بوو، هات بۆ لاى پێغەمبەرى خوا ئەویش مارەكردنه‌کەى هەڵوەشاندەوە.

مَا يُسْتَحَبُّ مِنَ الْكَلَامِ عِنْدَ النِّكَاحِ

ئەوەى پەسندە لە قسەکردن لە کاتى مارەکردندا

٣٥٤. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: عَلَّمَنَا رَسُولُ اللَّهِ التَّشَهُّدَ فِي الصَّلَاةِ، وَالتَّشَهُّدَ فِي الْحَاجَةِ، قَالَ: «التَّشَهُّدُ فِي الْحَاجَةِ: أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ، نَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ، وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا، مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ، فَلَا مُضِلَّ لَهُ، وَمَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ، فَلَا هَادِيَ لَهُ، وَأَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ»، وَيَقْرَأُ ثَلَاثَ آيَاتٍ.

عەبدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فێری تەحیاتى کردین لە نوێژ (التَّشَهُّدَ) و لە کاتى وتاردان، گوتى: (التَّشَهُّدَ) لە کاتی وتاردان (ئەوەیە بڵێی): «بێگومان ستاییش هەر بۆ خوایە، پشتى پێ دەبەستین و داواى لێخۆشبوونى لێ دەکەین، وە پەنا دەگرین بە خوا لە خراپی نەفس و دەروونمان، هەر کەس خوا هیدایەتى بدات، ئەوە کەس ناتوانێت گومڕای بکات، هەر کەسیش خوا گومڕای بکات، ئەوە هیچ کەسێک نییە هیدایەتى بدات، شایەتى دەدەم بەڕاستى هیچ پەرستراوێکی بەهه‌ق نییە جگە لە خواى تاک و تەنها، شایەتى دەدەم موحەممەد بەندە و پێغەمبەری خوایە»، سێ ئایەتیشى دەخوێند.

الشُّرُوطُ فِي النِّكَاحِ

مەرجەکان لە مارەکردندا

٣٥٥. عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ h عَنْ رَسُولِ اللَّهِ قَالَ: «إِنَّ أَحَقَّ الشُّرُوطِ أَنْ يُوَفَّى بِهِ مَا اسْتَحْلَلْتُمْ بِهِ الْفُرُوجَ».

عوقبەى کوڕى عامیر h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بەڕاستى ڕەواترین مەرج کە وەفاى پێ بکەن، مەرجی ئەو زەواجەیە کە دامێنتان بەهۆیەوە حەڵاڵ کردوە».

الْجَمْعُ بَيْنَ الْمَرْأَةِ وَعَمَّتِهَا (وَخَالَتِـهَا)

هاوسەرگیریكردن لەگەڵ ژن و پوورەكەى (خوشکى باوکى) بە مەبەستى هاوسەرگیری

٣٥٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يُجْمَعُ بَيْنَ الْمَرْأَةِ وَعَمَّتِهَا، وَلَا بَيْنَ الْمَرْأَةِ وَخَالَتِهَا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ژن و پوورەکەى پێکەوە کۆ ناکرێنەوە، جا خوشکى باوکی بێت، یا خوشکى دایکى».

الْقَدْرُ الَّذِي يُحَرِّمُ مِنَ الرَّضَاعَةِ

ئەندازەی ئەو شیرخواردنەى کچ و کوڕەکە لەیەکدی حەرام دەکات

٣٥٧. عَنْ أُمِّ الْفَضْلِ i: أَنَّ نَبِيَّ اللَّهِ سُئِلَ عَنِ الرَّضَاعِ، فَقَالَ: «لَا تُحَرِّمُ الْإِمْلَاجَةُ وَلَا الْإِمْلَاجَتَانِ».

ئوم فەزل i دەگێڕێتەوە: پرسیار کرا لە پێغەمبەری خوا لە بارەى شیرپێدانەوە، فەرمووى: «یەک مژین، یان دوو مژین، حەرامى ناکات».

بَابُ الشِّغَارِ

باسی ژن بە ژنێ

٣٥٨. عَنْ عِمْرَانَ بْنِ حُصَيْنٍ k أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «لَا جَلَبَ، وَلَا جَنَبَ، وَلَا شِغَارَ فِي الْإِسْلَامِ، وَمَنْ انْتَهَبَ نُهْبَةً فَلَيْسَ مِنَّا».

عیمڕانی کوڕی حوصەین k دەگێڕێتەوە، پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «نە (جَلَبُ) و نە (جَنَبَ) و نە (شِغَارَ) لە ئیسلامدا دروست نییە، هەر کەس ماڵێک داگیر بکات لە (سەر سوننەتی) ئێمە نییە».

🖍   تێبینی:

(الْجَلَب): لە پێشبڕکێدا ئەوەیە پیاوێک شوێنى ئەسپەکەى بکەوێت و قامچی لێ بدات و هاواری بەسەردا بکات بۆ ئەوەى چاک غار بدات. (الْجَنَب): پێشبڕکێکار لە تەنیشت ئەسپەکەیدا ئەسپێکی دیكه‌ دادەنێت ئەگەر یەکەم خاو بوویەوە دەچێتە سەر ئەوی دیكه‌ بۆ ئەوەی پێش بکەوێت. (الشِّغَار): بریتییە لەوەى پیاوێک کچەکەى خۆی دەدات بە پیاوێکى دیكه‌، لەبری ئەوەى ئەویش کچەى خۆی بدات بە ئەم، هیچ مارەییەکەیش لە نێوانیاندا نییە، ئەم زەواجە لە ئیسلامدا دروست نییە.

تَفْسِيرُ الشِّغَارِ

ڕاڤەکردنى ژن بە ژنه‌ (الشِّغَار)

٣٥٩. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ نَهَى عَنِ الشِّغَارِ. وَالشِّغَارُ أَنْ يُزَوِّجَ الرَّجُلُ الرَّجُلَ ابْنَتَهُ عَلَى أَنْ يُزَوِّجَهُ ابْنَتَهُ، وَلَيْسَ بَيْنَهُمَا صَدَاقٌ.

ئيبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا قەدەغەى کردووە لە ژن بە ژنێكردن. جا (الشِّغَار): بریتییە لەوەى پیاوێک کچەکەى خۆی دەدات بە پیاوێک لەبری ئەوەى ئەویش کچەى خۆی بدات بە ئەم، هیچ مارەییەکیش لە نێوانیاندا نییە.

عَتْقُ الرَّجُلِ جَارِيَتَهُ ثُمَّ يَتَزَوَّجُهَا

ئازادکردنى کەنیزەک لەلایەن خاوەنەکەیەوە و پاشان خواستنى

٣٦٠. عَنْ أَبِي مُوسَى h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «ثَلَاثَةٌ يُؤْتَوْنَ أَجْرَهُمْ مَرَّتَيْنِ: رَجُلٌ كَانَتْ لَهُ أَمَةٌ فَأَدَّبَهَا فَأَحْسَنَ أَدَبَهَا، وَعَلَّمَهَا فَأَحْسَنَ تَعْلِيمَهَا، ثُمَّ أَعْتَقَهَا وَتَزَوَّجَهَا، وَعَبْدٌ يُؤَدِّي حَقَّ اللَّهِ وَحَقَّ مَوَالِيهِ، وَمُؤْمِنُ أَهْلِ الْكِتَابِ».

ئەبو مووسا h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «سێ کەس هەن دوو جار پاداشت وەردەگرن: کەسێک کەنیزەکێکى هەبێت و بەچاکترین شێوە پەروەردەى کردبێت، به‌چاكترین شێوه‌ش فێری كردبێت، پاشان ئازادى بکات و خۆی بیخوازێت، بەندەیەک مافی خوا و مافی خاوەنەکەى بدات، هەروەها بڕوادارێکى خاوەن کتێبیش (کەسێک پێشتر جوولەکە بووە، یان نەصڕانى بووە، دواتر ئيمانى بە ئیسلام هێناوە)».

الْقِسْطُ فِي الْأَصْدِقَةِ

دادپەروەری لە مارەییەکاندا

٣٦١. عَنْ أَبِي سَلَمَةَ قَالَ: سَأَلْتُ عَائِشَةَ i عَنْ ذَلِكَ، فَقَالَتْ: فَعَلَ رَسُولُ اللَّهِ عَلَى اثْنَتَيْ عَشْرَةَ أُوقِيَّةً وَنَشٍّ، وَذَلِكَ خَمْسُ مِائَةِ دِرْهَمٍ.

ئەبو سەلەمە دەڵێت: پرسیارم کرد لە عائیشە i لەبارەى مارەییەوە، گوتى: پێغەمبەرى خوا بە دوازدە ئوقیە و بیست درهەم کردى، ئەویش پێنج سەد درهەم بوو.