كِتَابُ الْأَشْرِبَةِ

پەرتووكی خواردنەوەكان

ذِكْرُ الشَّرَابِ الَّذِي أُهَرِيقَ بِتَحْرِيمِ الْخَمْرِ

باسی ئەو خواردنەوەیه‌ى کە به‌هۆی قەدەغەکردنى مەیەوە ڕژێنرا

٥٨٠. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: بَيْنَا أَنَا قَائِمٌ، عَلَى الْحَيِّ وَأَنَا أَصْغَرُهُمْ سِنًّا عَلَى عُمُومَتِي، إِذْ جَاءَ رَجُلٌ فَقَالَ: إِنَّهَا قَدْ حُرِّمَتِ الْخَمْرُ، وَأَنَا قَائِمٌ عَلَيْهِمْ أَسْقِيهِمْ مِنْ فَضِيخٍ لَهُمْ، فَقَالُوا: اكْفَأْهَا، فَكَفَأْتُهَا، فَقُلْتُ: لِأَنَسٍ مَا هُوَ؟ قَالَ: الْبُسْرُ، وَالتَّمْرُ.

ئەنەسی کوڕی مالیک h دەڵێت: لە کاتێکدا من خزمەتم دەکرد لەنێو خەڵکێکدا، من بچووکترینیان بووم لەنێو مامەکانمدا، لەناکاو پیاوێک هات و گوتى: بەڕاستى مەی قەدەغە کرا، منیش شەڕابم بەسەریاندا دەگێڕا، گوتیان: بیڕێژە، منیش ڕشتم، بە ئەنەسم گوت: ئەو شەڕابە چی بوو؟ گوتى: شەڕابی خورما بوو.

🖍   تێبینی:

(الْبُسْر): خورمایەکە تەواو نەگەیوە. (التَّمْر): خورماى وشکە دواى ئەوەى پێگەیشت وشک دەکرێتەوە، ئەو دوو جۆرە تێکەڵ بکرێت لەگەڵ ئاودا زووتر دەبێتە سەرخۆشکەر.

إِثْبَاتُ اسْمِ الْخَمْرِ لِكُلِّ مُسْكِرٍ مِنَ الْأَشْرِبَةِ

چەسپاندنى ناوى مەى بۆ هەر سەرخۆشکەرێک لە خواردنەوەکان

٥٨١. عَنْ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «كُلُّ مُسْكِرٍ حَرَامٌ، وَكُلُّ مُسْكِرٍ خَمْرٌ».

ئيبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەموو سەرخۆشکەرێک قەدەغەیە، وە هەموو سەرخۆشکەرێک مەی و ئارەقە».

تَحْرِيمُ كُلِّ شَرَابٍ أَسْكَرَ

قەدەغەکردنى هەر خواردنەوەیەک كه‌ مرۆڤ سەرخۆش بکات

٥٨٢. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «كُلُّ شَرَابٍ أَسْكَرَ فَهُوَ حَرَامٌ».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر شەڕابێک مرۆڤ سەرخۆش بکات ئەوە قەدەغەیە».

تَحْرِيمُ كُلِّ شَرَابٍ أَسْكَرَ كَثِيرُهُ

قەدەغەکردنى کەمێک لە هەر خواردنەوەیەک کە زۆرییەکەى مرۆڤ سەرخۆش بکات

٥٨٣. عَنْ عَامِرِ بْنِ سَعْدٍ، عَنْ أَبِيهِ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «أَنْهَاكُمْ عَنْ قَلِيلِ مَا أَسْكَرَ كَثِيرُهُ».

عامڕی کوڕی سەعد لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویه‌تی: «ڕێگریتان لێ دەکەم لە کەم خواردنەوە لەو شەڕابەى کە زۆر خواردنەوە لێی سەرخۆشکەرە».

مَنْزِلَةُ الْخَمْرِ

پلەى ئارەق

٥٨٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: أُتِيَ رَسُولُ اللَّهِ لَيْلَةَ أُسْرِيَ بِهِ بِقَدَحَيْنِ مِنْ خَمْرٍ وَلَبَنٍ، فَنَظَرَ إِلَيْهِمَا، فَأَخَذَ اللَّبَنَ، فَقَالَ لَهُ جِبْرِيلُ s: الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي هَدَاكَ لِلْفِطْرَةِ لَوْ أَخَذْتَ الْخَمْرَ غَوَتْ أُمَّتُكَ.

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا لە شەوى ئیسڕا و میعراجدا دوو قاپیان بۆی هێنا قاپێکیان ئارەقی تێدا بوو، ئەوی دیكه‌یان شیر، تەماشای هەردووکیانى کرد، شیرەکەى هەڵگرت، جیبریل s پێی فەرموو: سوپاس و ستاییش بۆ ئەو خوایەى کە هیدایەت و ڕێنمایی کردى بۆ پاکێتى و سروشت، ئەگەر ئارەقت هەڵبگرتایە ئەوە ئوممەتەکەت گومڕا دەبوو.

٥٨٥. عَنْ رَجُلٍ مَنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ ، عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «يَشْرَبُ نَاسٌ مِنْ أُمَّتِي الْخَمْرَ يُسَمُّونَهَا بِغَيْرِ اسْمِهَا».

پیاوێک لە هاوەڵانى پێغەمبەر دەگێڕێته‌وه‌: پێغەمبەر فەرموویەتى: «خەڵکانێک لە ئوممەتەکەم مەى و ئارەق دەخۆنەوە ناوی دیكه‌ی لێ دەنێن».

تَوْبَةُ شَارِبِ الْخَمْرِ

تەوبەکردنى ئارەقخۆر

٥٨٦. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ الدَّيْلَمِيِّ قَالَ: دَخَلْتُ عَلَى عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ k وَهُوَ فِي حَائِطٍ لَهُ بِالطَّائِفِ يُقَالُ لَهُ الْوَهْطُ، وَهُوَ مُخَاصِرٌ فَتًى مِنْ قُرَيْشٍ يُزَنُّ ذَلِكَ الْفَتَى بِشُرْبِ الْخَمْرِ، فَقَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «مَنْ شَرِبَ الْخَمْرَ شَرْبَةً لَمْ تُقْبَلْ لَهُ تَوْبَةٌ أَرْبَعِينَ صَبَاحًا، فَإِنْ تَابَ تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِ، فَإِنْ عَادَ لَمْ تُقْبَلْ تَوْبَتُهُ أَرْبَعِينَ صَبَاحًا، فَإِنْ تَابَ تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِ، فَإِنْ عَادَ كَانَ حَقًّا عَلَى اللَّهِ أَنْ يَسْقِيَهُ مِنْ طِينَةِ الْخَبَالِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ».

عەبدوڵڵاى کوڕى دەیلەمى دەڵێت: ڕۆیشتم بۆ لاى عەبدوڵڵاى کوڕى عەمرى کوڕى عاص k لەنێو باخچەیەکى خۆیدا بوو لە تائیف پێی دەگوترا (الْوَهْطُ)، دەستى گەنجێكى گرتبوو لە قوڕەیش تۆمەتبار دەکرا بە خواردنەوەى ئارەق، گوتى: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «هەر کەس قومێک ئارەق بخواتەوە ئەوە چل ڕۆژ تەوبەى لێ وەرناگیرێت، ئەگەر تەوبەى کرد خوا تەوبەى لێ وەردەگرێت، ئەگەر دووبارەى کردەوە چل ڕۆژ تەوبەى لێ وەرناگیرێت، ئەگەر تەوبەى کرد خوا تەوبەى لێ وەردەگرێت، ئەگەر دووبارەى کردەوە ئەوە هه‌قە لەسەر خوا لە ڕۆژى دواییدا کێم و زوخاوى دۆزەخییەکانی دەرخوارد بدات».

الرِّوَايَةُ فِي الْمُدْمِنِينَ فِي الْخَمْرِ

ڕیوایەت لەسەر ئەوانەى بەردەوامن لەسەر خواردنەوەى مەی و ئارەق

٥٨٧. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَا يَدْخُلُ الْجَنَّةَ مَنَّانٌ، وَلَا عَاقٌّ، وَلَا مُدْمِنُ خَمْرٍ».

عەبدوڵڵاى کوڕی عەمر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «ئەو کەسەى زۆر منەت دەکات ناچێتە بەهەشتەوە، ئەو کەسەیشی دڵی دایک و باوکی دەئێشێنێت، ئەوەیشی بەردەوامە لەسەر خواردنەوەى ئارەق».

٥٨٨. عَنْ أَبي جَمْرَةَ نَصْرٌ، قَالَ: قُلْتُ لِابْنِ عَبَّاسٍ k: إِنَّ جَدَّةً لِي تَنْبِذُ نَبِيذًا فِي جَرٍّ أَشْرَبُهُ حُلْوًا، إِنْ أَكْثَرْتُ مِنْهُ، فَجَالَسْتُ الْقَوْمَ خَشِيتُ أَنْ أَفْتَضِحَ، فَقَالَ: قَدِمَ وَفْدُ عَبْدِ الْقَيْسِ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ ، فَقَالَ: «مَرْحَبًا بِالْوَفْدِ، لَيْسَ بِالْخَزَايَا وَلَا النَّادِمِينَ»، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّ بَيْنَنَا وَبَيْنَكَ الْمُشْرِكِينَ، وَإِنَّا لَا نَصِلُ إِلَيْكَ إِلَّا فِي أَشْهُرِ الْحُرُمِ، فَحَدِّثْنَا بِأَمْرٍ إِنْ عَمِلْنَا بِهِ دَخَلْنَا الْجَنَّةَ، وَنَدْعُو بِهِ مَنْ وَرَاءَنَا، قَالَ: «آمُرُكُمْ بِثَلَاثٍ، وَأَنْهَاكُمْ عَنْ أَرْبَعٍ، آمُرُكُمْ: بِالْإِيمَانِ بِاللَّهِ، وَهَلْ تَدْرُونَ مَا الْإِيمَانُ بِاللَّهِ؟»، قَالُوا: اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ، قَالَ: «شَهَادَةُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَإِقَامُ الصَّلَاةِ، وَإِيتَاءُ الزَّكَاةِ، وَأَنْ تُعْطُوا مِنَ الْمَغَانِمِ الْخُمُسَ، وَأَنْهَاكُمْ عَنْ أَرْبَعٍ: عَمَّا يُنْبَذُ فِي الدُّبَّاءِ، وَالنَّقِيرِ، وَالْحَنْتَمِ، وَالْمُزَفَّتِ».

ئەبو جەمڕە (کە ناوى) نەصڕە دەڵێت: بە ئيبن عەبباسم k گوت: داپیرەیەکم هەیە خواردنەوەیەک دەگرێتەوە لەنێو گۆزەدا، دەیخۆمەوە زۆر بەلەزەتە، ئەگەر زۆری لێ بخۆمەوە دەترسم لەنێو کۆڕ و مەجلیسدا تووشی نەنگى و ڕیسوایی ببم، گوتى: وەفدى عەبدولقەیس هاتن بۆ خزمەت پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «بەخێر بێن ئەم وەفدە هەرگیز ڕیسوا و پەشیمان نەبن»، گوتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا لە نێوانى ئێمە و تۆدا هاوبەشدانەران هەیە، ئێمە ناتوانین بێین بۆ خزمەتت مەگەر لە مانگى حەڕامدا نەبێت، شتێکمان پێ بڵێ ئەگەر ئەنجامی بدەین بچینە بەهەشت و بانگەوازی دواى خۆمانیشی پێ بکەین، فەرمووى: «فەرمانتان پێ دەکەم بە سێ شت و ڕێگریتان لێ دەکەم لە چوار شت: فەرمانتان پێ دەکەم بە بڕواهێنان بە خوا، ئایا دەزانن بڕواهێنان بە خوا چییە؟»، گوتیان: خوا و پێغەمبەرەکەى دەزانن، فەرمووی: «شایەتیدان بەوەى هیچ پەرستراوێکی بەهەق نییە جگە لە خوا، ئەنجامدانی نوێژ و دەرکردنى زەکات، پێنجیەکی غەنیمەت و دەستکەوتەکانتان بدەن بە من، ڕێگریتان لێ دەکەم لە چوار شت: لەو خواردنەوانەى دەگیرێتەوە لەنێو کولەکە و قەدى دارخورمای هەڵکۆڵدراو و گۆزەى حەنتەم و قاپی بۆیەکراو بە زفت (کە چەند قاپێک بوو لەنێو عەرەبدا بەکاریان دەهێنا، لە دار دروست کرابوون، هەڵیاندەکۆڵی و بەکاریان دەهێنا بۆ جۆرەها خواردنەوە، ئەو قاپانە دەبوونە هۆکار و یارمەتیدەر بۆ ئەوەى ئەو خواردنەوانە زووتر ببنە سەرخۆشکەر)».

ذِكْرُ الْأَخْبَارِ الَّتِي اعْتَلَّ بِهَا مَنْ أَبَاحَ شَرَابَ السُّكْرِ

باسی ئەو فەرموودانەی کە عیللەتی تێدایە بۆ کەسێک ڕێگەی پێ درابێت بە خواردنەوەی مەی

٥٨٩. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: حُرِّمَتِ الْخَمْرُ قَلِيلُهَا وَكَثِيرُهَا، وَالسُّكْرُ مِنْ كُلِّ شَرَابٍ.

ئیبن عەبباس k دەڵێت: مەی و ئارەق قەدەغە کراوە زۆر بێت یان کەم، وە هەموو خواردنەوەیەکی سەرخۆشکەریش.

الْحَثُّ عَلَى تَرْكِ الشُّبُهَاتِ

هاندان لەسەر وازهێنان لە شتە گوماناوییەکان

٥٩٠. عَنْ أَبِي الْحَوْرَاءِ السَّعْديِّ، قَالَ: قُلْتُ لِلْحَسَنِ بْنِ عَلِيٍّ k: مَا حَفِظْتَ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ ؟ قَالَ: حَفِظْتُ مِنْهُ: «دَعْ مَا يَرِيبُكَ إِلَى مَا لَا يَرِيبُكَ».

ئەبو حەوڕائی سەعدى دەڵێت: بە حەسەنى کوڕى عەلیم k گوت: چیت لەبەر کردووە لە پێغەمبەرى خوا ؟ گوتى: لەبەرم کردووە لە پێغەمبەرەوە: «واز بهێنە لەوەى کە گومانت لێیەتى، بڕۆ بۆ لاى ئەوەى گومانت لێی نییە».