كِتَابُ الزَّكَاةِ

پەرتووكی زەكات

بَابُ وُجُوبِ الزَّكَاةِ

باسی پێویستبوونى زەکات

٢٣٦. عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ لِمُعَاذٍ h حِينَ بَعَثَهُ إِلَى الْيَمَنِ: «إِنَّكَ تَأْتِي قَوْمًا أَهْلَ كِتَابٍ، فَإِذَا جِئْتَهُمْ فَادْعُهُمْ إِلَى أَنْ يَشْهَدُوا أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، فَإِنْ هُمْ أَطَاعُوكَ بِذَلِكَ، فَأَخْبِرْهُمْ أَنَّ اللَّهَ b فَرَضَ عَلَيْهِمْ خَمْسَ صَلَوَاتٍ فِي يَوْمٍ وَلَيْلَةٍ، فَإِنْ هُمْ -يَعْنِي- أَطَاعُوكَ بِذَلِكَ، فَأَخْبِرْهُمْ أَنَّ اللَّهَ b فَرَضَ عَلَيْهِمْ صَدَقَةً تُؤْخَذُ مِنْ أَغْنِيَائِهِمْ فَتُرَدُّ عَلَى فُقَرَائِهِمْ، فَإِنْ هُمْ أَطَاعُوكَ بِذَلِكَ، فَاتَّقِ دَعْوَةَ الْمَظْلُومِ».

ئيبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا بە موعازى h فەرموو کاتێك ناردی بۆ یەمەن: «تۆ دەچیت بۆ لای خەڵکانێک له‌ خاوەن کتێبەکان، کاتێك چوویت بۆ لایان بانگیان بکە بۆ ئەوەى شایەتمان بێنن بە: (أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَنَّ مُحَمَّداً رَسُولُ اللَّهِ)، جا ئەگەر ئەوان گوێڕایەڵیی تۆیان کرد بەو شایەتمانە، ئەوە پێیان ڕابگەیەنە کە بەڕاستى خوا b پێنج نوێژی لەسەریان فەڕز کردووە لە شەو و ڕۆژێکدا، جا ئەگەر ئەوان گوێڕایەڵیی تۆیان کرد بەوە، ئەوە پێیان ڕابگەیەنە کە بەڕاستى خوا زەکاتى لەسەریان فەڕز کردووە لە دەوڵەمەندەکانیان وەردەگیرێت و دەگەڕێنرێتەوە بۆ هەژارەکانیان، جا ئەگەر ئەوان گوێڕایەڵییان کردی بەوە، ئەوە لە نزاى ستەملێکراو بترسە».

٢٣٧. عَنْ أَبي هُرَيْرَةَ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ ، يَقُولُ: «مَنْ أَنْفَقَ زَوْجَيْنِ مِنْ شَيْءٍ مِنَ الْأَشْيَاءِ فِي سَبِيلِ اللَّهِ، دُعِيَ مِنْ أَبْوَابِ الْجَنَّةِ يَا عَبْدَ اللَّهِ هَذَا خَيْرٌ لَكَ، وَلِلْجَنَّةِ أَبْوَابٌ، فَمَنْ كَانَ مِنْ أَهْلِ الصَّلَاةِ دُعِيَ مِنْ بَابِ الصَّلَاةِ، وَمَنْ كَانَ مِنْ أَهْلِ الْجِهَادِ دُعِيَ مِنْ بَابِ الْجِهَادِ، وَمَنْ كَانَ مِنْ أَهْلِ الصَّدَقَةِ دُعِيَ مِنْ بَابِ الصَّدَقَةِ، وَمَنْ كَانَ مِنْ أَهْلِ الصِّيَامِ دُعِيَ مِنْ بَابِ الرَّيَّانِ»، قَالَ أَبُو بَكْرٍ h: هَلْ عَلَى مَنْ يُدْعَى مِنْ تِلْكَ الْأَبْوَابِ مِنْ ضَرُورَةٍ، فَهَلْ يُدْعَى مِنْهَا كُلِّهَا أَحَدٌ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: «نَعَمْ، وَإِنِّي أَرْجُو أَنْ تَكُونَ مِنْهُمْ»، يَعْنِي: أَبَا بَكْرٍ h.

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «هەر کەس دوو جووت لە شتێک لە شتەکان ببەخشێت لەپێناو خوا (بۆ نموونە: دوو وشتر، یان دوو مەڕ یان ... هتد)، لە دەرگاکانی بەهەشتەوە بانگ دەکرێت ئەى بەندەى خوا ئەمە خێر و پاداشتێکە خوا ئامادەى کردووە بۆ تۆ، بەهەشتیش چەندین دەرگاى هەیە، جا هەر کەس لە ئەهلی نوێژ بێت لە دەرگاى نوێژەوە بانگ دەکرێت، هەر کەس لە ئەهلی جیهاد بێت لە دەرگای جیهادەوە بانگ دەکرێت، هەر کەس لە ئەهلی خێر و سەدەقە و زەکات بێت لە دەرگاى خێر و سەدەقە و زەکاتەوە بانگ دەکرێت، هەر کەس لە ئەهلی ڕۆژوو بێت لە دەرگای ڕەییانەوە بانگ دەکرێت»، ئەبو بەکری صدیق h گوتى: ئەى پێغەمبەری خوا، ئایا پێویست دەکات کەسێک لەو هەموو دەرگایانەوه‌ بانگ بکرێت، (چونکە لە هەر دەرگایەکیانەوە چووە ژوورەوە ڕزگاری دەبێت)، ئایا کەسێک هەیە لە هەموو دەرگاکانەوە بانگ بکرێت؟ فەرمووی: «بەڵێ، ئومێد دەکەم تۆ لەوانە بیت»، واته‌: ئه‌بو به‌كر h.

بَابُ التَّغْلِيظِ فِي حَبْسِ الزَّكَاةِ

باسی هەڕەشەکردن لە دەرنەکردنى زەکات

٢٣٨. عَنْ أَبِي ذَرٍّ h قَالَ: جِئْتُ إِلَى النَّبِيِّ وَهُوَ جَالِسٌ فِي ظِلِّ الْكَعْبَةِ، فَلَمَّا رَآنِي مُقْبِلًا، قَالَ: «هُمُ الْأَخْسَرُونَ وَرَبِّ الْكَعْبَةِ»، فَقُلْتُ: مَا لِي لَعَلِّي أُنْزِلَ فِيَّ شَيْءٌ، قُلْتُ: مَنْ هُمْ فِدَاكَ أَبِي وَأُمِّي؟ قَالَ: «الْأَكْثَرُونَ أَمْوَالًا، إِلَّا مَنْ قَالَ: هَكَذَا وَهَكَذَا وَهَكَذَا»، حَتَّى بَيْنَ يَدَيْهِ، وَعَنْ يَمِينِهِ، وَعَنْ شِمَالِهِ، ثُمَّ قَالَ: «وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ، لَا يَمُوتُ رَجُلٌ فَيَدَعُ إِبِلًا أَوْ بَقَرًا لَمْ يُؤَدِّ زَكَاتَهَا، إِلَّا جَاءَتْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْظَمَ مَا كَانَتْ وَأَسْمَنَهُ تَطَؤُهُ بِأَخْفَافِهَا، وَتَنْطَحُهُ بِقُرُونِهَا، كُلَّمَا نَفِدَتْ أُخْرَاهَا أُعِيدَتْ أُولَاهَا حَتَّى يُقْضَى بَيْنَ النَّاسِ».

ئەبو زەڕ h دەڵێت: هاتم بۆ لای پێغەمبەر لە سێبەری کەعبە دانیشتبوو، کە بینیى بەرەو ڕووى دەڕۆیشتم، فەرمووی: «سوێند بە پەروەردگاری کەعبە ئەوانە زەرەرمەند بوون»، گوتم: ڕەنگە شتێکم بۆ ڕوو بدات، گوتم: ئەوانە کێن دایک و باوکم بەقوربانت بن، فەرمووی: «ئەوانەى ماڵ و سامانیان زۆرە، جگە لە کەسێک نەبێت دەبەخشێت بەو شێوە و بەو شێوە و بەو شێوە»، لە پێشى و لای ڕاستى و لای چەپی، پاشان فەرمووى: «سوێند بە خوا هەرکەس بمرێت وشترێک، یان مانگایەک جێ بهێڵێت زەکاتى دەرنەکردبێت لە ڕۆژی قیامەتدا زۆر گەورەتر دێت، بە سمەکانی دەیشێلێت و بە شاخەکانى قۆچی لێ دەدات، کاتێك کۆتاییەکەیان تەواو دەبێت یەکەمینیان دەست پێ دەکاتەوە تا بڕیار لە نێوان خەڵکیدا دەدرێت».

٢٣٩. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَا مِنْ رَجُلٍ لَهُ مَالٌ لَا يُؤَدِّي حَقَّ مَالِهِ إِلَّا جُعِلَ لَهُ طَوْقًا فِي عُنُقِهِ، شُجَاعٌ أَقْرَعُ وَهُوَ يَفِرُّ مِنْهُ وَهُوَ يَتْبَعُهُ»، ثُمَّ قَرَأَ مِصْدَاقَهُ مِنْ كِتَابِ اللَّهِ b: «﴿ وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ هُوَ خَيْرًا لَهُمْ بَلْ هُوَ شَرٌّ لَهُمْ سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُوا بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ﴾ آل عمران: 180».

عەبدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەر پیاوێک سامانێکى هەبێت زەکاتەکەى دەرنەکات، ئەوە خوا ئەو سامانە دەکات بە پیرەمارێکى کەچەڵ لە گەردنى دەئاڵێت، ئەو لێی ڕادەکا و ئەویش شوێنى دەکەوێت»، پاشان پشتڕاستکه‌ره‌وه‌ى ئەمەى لە کتێبی خوادا b خوێندەوە: «﴿ وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ هُوَ خَيْرًا لَهُمْ بَلْ هُوَ شَرٌّ لَهُمْ سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُوا بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ﴾، واته‌: هەرگیز وا گومان نەبەن ئەو کەسانەى کە چرووکى دەکەن بەوەى خوا پێی بەخشیون لە ڕێز و بەهرەى خۆی کە ئەو چرووکییە چاکترە بۆیان، نا وا نییە، بەڵکوو ئەوە خراپە بۆیان، ئەوەى چرووکییان پێى دەکرد بەزوویی وەک تەوق دەکرێتە ملیان لە ڕۆژی دواییدا».

بَابُ مَانِعِ الزَّكَاةِ

باسی ئەوانەى زەکات نادەن

٢٤٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: لَمَّا تُوُفِّيَ رَسُولُ اللَّهِ وَاسْتُخْلِفَ أَبُو بَكْرٍ h بَعْدَهُ وَكَفَرَ مَنْ كَفَرَ مِنَ الْعَرَبِ، قَالَ عُمَرُ، لِأَبِي بَكْرٍ k: كَيْفَ تُقَاتِلُ النَّاسَ، وَقَدْ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَقُولُوا لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، فَمَنْ قَالَ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، عَصَمَ مِنِّي مَالَهُ وَنَفْسَهُ، إِلَّا بِحَقِّهِ وَحِسَابُهُ عَلَى اللَّهِ»، فَقَالَ أَبُو بَكْرٍ h: لَأُقَاتِلَنَّ مَنْ فَرَّقَ بَيْنَ الصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ، فَإِنَّ الزَّكَاةَ حَقُّ الْمَالِ، وَاللَّهِ لَوْ مَنَعُونِي عِقَالًا كَانُوا يُؤَدُّونَهُ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ لَقَاتَلْتُهُمْ عَلَى مَنْعِهِ قَالَ عُمَرُ h: فَوَاللَّهِ مَا هُوَ إِلَّا أَنْ رَأَيْتُ اللَّهَ شَرَحَ صَدْرَ أَبِي بَكْرٍ h لِلْقِتَالِ، فَعَرَفْتُ أَنَّهُ الْحَقُّ.

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: کاتێك پێغەمبەرى خوا کۆچی دوایی کرد، پاشان لەدواى ئەو ئەبو بەکر h کرا بە جێنشینى، ئەوەى بێبڕوا بوویەوە لە عەرەبەکان بێڕوا بوویەوە، (ئەبو بەکر h گوتى: یان زەکات دەدەن یان دەجەنگم لەگەڵتان)، عومەر h بە ئەبو بەکری h گوت: چۆن لەگەڵ ئەو خەڵکە دەجەنگیت، لە کاتێکدا پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «فەرمانم پێ کراوە لەگەڵ خەڵک بجەنگم تا دەڵێن: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ)، جا هەر کەس گوتى: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ)، ماڵ و نەفسی پارێزراوە، مەگەر بە هه‌قی ئیسلام نەبێت، لێپرسینەوەشی لای خوایە». ئەبو بەکر h گوتى: سوێند بە خوا دەجەنگم لەگەڵ ئەوەى جیاوازی بخاتە نێوان نوێژ و زەکات، چونکە زەکات مافی ماڵ و سامانە، سوێند بە خوا ئەگەر ڕێگری بکەن گوریسێکم نەدەنێ (لە ماڵى زەکات) کە پێشتر دابێتیان بە پێغەمبەرى خوا جەنگیان لەگەڵ دەکەم لەسەر نەدانى، عومەر h گوتى: سوێند بە خوا تەنها خوا دڵی ئەبو بەکری h خستە سەر بڕیاردانی جەنگ، منیش بۆم دەرکەوت ئەو لەسەر هەقە.

بَابُ زَكَاةِ الْإِبِلِ

باسی زەکاتى وشتر

٢٤١. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «لَيْسَ فِيمَا دُونَ خَمْسَةِ أَوْسُقٍ صَدَقَةٌ، وَلَا فِيمَا دُونَ خَمْسِ ذَوْدٍ صَدَقَةٌ، وَلَا فِيمَا دُونَ خَمْسَةِ أَوَاقٍ صَدَقَةٌ».

ئەبو سەعیدى خودری h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «لە دەغڵودان و خورمادا لە پێنج ویسق کەمتر زەکاتی ناکەوێت (ئەویش بەرانبەرە به‌ 652 کغم)، لە پێنج سەر وشتر کەمتر زەکاتى تێدا نییە، لە زیویشدا لە پێنج ئوقیە کەمتر زەکاتى ناکەوێت (هەر ئوقیەیەکیش چل درهەمە، کە پێنج ئوقیە دەکاتە دوو سەد درهەم زیو)».

بَابُ زَكَاةِ الْبَقَرِ

باسی زەکاتى مانگا

٢٤٢. عَنْ مُعَاذٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ بَعَثَهُ إِلَى الْيَمَنِ وَأَمَرَهُ أَنْ يَأْخُذَ مِنْ كُلِّ حَالِمٍ دِينَارًا أَوْ عِدْلَهُ مَعَافِرَ، وَمِنَ الْبَقَرِ مِنْ ثَلَاثِينَ تَبِيعًا أَوْ تَبِيعَةً، وَمِنْ كُلِّ أَرْبَعِينَ مُسِنَّةً.

موعاز h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا ناردى بۆ یەمەن، فەرمانی پێ کرد دینارێک یان لە بری ئەوە گوێرەکەیەکى یەکساڵە بە سەرانە لە هەموو کەسێکى باڵغ وەربگرێت، لە زەکاتى مانگاش لە سی دانە گوێرەکەیەکى یەکساڵە، نێر بێت یان مێ، وە لە هەموو چل دانەیەک گوێرەکەیەکى دوو ساڵە وەربگرێت.

بَابُ مَانِعِ زَكَاةِ الْبَقَرِ

باسی ئەو کەسانەى زەکاتى مانگا و ڕەشەوڵاخ نادەن

٢٤٣. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَا مِنْ صَاحِبِ إِبِلٍ وَلَا بَقَرٍ وَلَا غَنَمٍ لَا يُؤَدِّي حَقَّهَا، إِلَّا وُقِفَ لَهَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ بِقَاعٍ قَرْقَرٍ تَطَؤُهُ ذَاتُ الْأَظْلَافِ بِأَظْلَافِهَا، وَتَنْطَحُهُ ذَاتُ الْقُرُونِ بِقُرُونِهَا، لَيْسَ فِيهَا يَوْمَئِذٍ جَمَّاءُ وَلَا مَكْسُورَةُ الْقَرْنِ». قُلْنَا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَمَاذَا حَقُّهَا؟ قَالَ: «إِطْرَاقُ فَحْلِهَا، وَإِعَارَةُ دَلْوِهَا، وَحَمْلٌ عَلَيْهَا فِي سَبِيلِ اللَّهِ، وَلَا صَاحِبِ مَالٍ لَا يُؤَدِّي حَقَّهُ، إِلَّا يُخَيَّلُ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ شُجَاعٌ أَقْرَعُ يَفِرُّ مِنْهُ صَاحِبُهُ وَهُوَ يَتَّبِعُهُ يَقُولُ لَهُ: هَذَا كَنْزُكَ الَّذِي كُنْتَ تَبْخَلُ بِهِ، فَإِذَا رَأَى أَنَّهُ لَا بُدَّ لَهُ مِنْهُ أَدْخَلَ يَدَهُ فِي فِيهِ، فَجَعَلَ يَقْضَمُهَا كَمَا يَقْضَمُ الْفَحْلُ».

جابیری کوڕى عەبدوڵڵا k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هیچ خاوەن وشتر، یان مانگا، یان مەڕ و بزنێک نییە مافی نەدابێت لە ئاژەڵەکان، ئیللا لە ڕۆژى دواییدا دەوەستێنرێت لە دەشتاییەکى تەختدا، ئەوانەى کە سمیان هەیە بە سمەکانیان دەیشێلن، ئەوانەش كە شاخیان هەیە بە شاخەکانیان بەر قۆچی دەدەن، لەو ڕۆژەدا ئاژەڵێکى بێشاخ و شاخشکاویان تێدا نییە»، گوتمان: ئەى پێغەمبەرى خوا ماف پێدانى ئەوانە چۆنە؟ فەرمووى: «بەکەڵدانیان و پێدانیان بە خەڵک بۆ ئاو دەرهێنان لە بیردا، باریان پێ هەڵبگیرێت لەپێناو خوا، وە خاوەن هیچ ماڵ و سامانێک نییە کە مافی ماڵ و سەروەتەکەى دەرنەکات، حەتمەن لە ڕۆژی دواییدا بۆی دەبێتە پیرەمارێکى کەچەڵ شوێنى دەکەوێت و خاوەنەکەى لێی ڕادەکات، ئەویش شوێنى دەکەوێت و پێی دەڵێت: ئەمە گەنجینەکەتە کە لە دونیادا ڕەزیلیت لێ دەکرد، کاتێك زانى ڕزگارى نابێت لێی، دەستى دەخاتە نێو دەمیەوە ئەویش گازى لێ دەگرێت وەک چۆن ئاژەڵى نێرە گاز دەگرێت».

بَابُ الْجَمْعِ بَيْنَ الْمُتَفَرِّقِ وَالتَّفْرِيقِ بَيْنَ الْمُجْتَمِعِ

باسی تێکەڵکردنى ئاژەڵی جیاکراوە و جیاکردنەوەی ئاژەڵی تێکەڵکراو

٢٤٤. عَنْ سُوَيْدِ بْنِ غَفَلَةَ h قَالَ: أَتَانَا مُصَدِّقُ النَّبِيِّ فَأَتَيْتُهُ فَجَلَسْتُ إِلَيْهِ فَسَمِعْتُهُ يَقُولُ: إِنَّ فِي عَهْدِي أَنْ لَا نَأْخُذَ رَاضِعَ لَبَنٍ، وَلَا نَجْمَعَ بَيْنَ مُتَفَرِّقٍ، وَلَا نُفَرِّقَ بَيْنَ مُجْتَمِعٍ، فَأَتَاهُ رَجُلٌ بِنَاقَةٍ كَوْمَاءَ فَقَالَ: خُذْهَا، فَأَبَى.

سوەیدى کوڕی غەفه‌لە h دەڵێت: فەرمانبەر و کۆکەرەوەى زەکات لەلایەن پێغەمبەرەوە هات بۆ لامان، منیش چووم بۆ لای گوێم لێ بوو دەیوت: لە سەردەمی مندا ئاژەڵی شیردەرمان وەرنەدەگرت، ئاژەڵی جیامان تێکەڵ نەدەکرد، ئاژەڵی تێکەڵیشمان جیا نەدەکردەوە، لە ترسی زەکات پیاوێک دەهات بۆ لای بە وشترێکى زۆر چاک دەیگوت: وەریبگرە، ئەویش وەرینەدەگرت.

🖍   تێبینی:

دروست نییە دوو خاوەن مەڕوماڵات مەڕەکانیان لەیەکدی جیا بێت و یەک زەکات بدەن، بۆ نموونە: ئەگەر هەریەکە و چل سەریان هەبوو، لە کاتی دەرکردنى زەکات کۆیان بکەنەوە بۆ ئەوەى هەردووکیان یەک سەر زەکات دەربکەن، ئەوە دروست نییە، بەڵکوو دەبێ لەم کاتەدا هەر یەکە و زەکاتى خۆی بەجیا بدات، هەروەها نابێت دوو کەس مەڕوماڵاتیان پێکەوە بێت لەیەکدی جیایان بکەنەوە لەبەر دەرکردنى زەکات، ئەگەر هەردووکیان تێکەڵ بوون ئەوە بەیەکسانى زەکات دەردەکەن.

٢٤٥. عَنْ وَائِلِ بْنِ حُجْرٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ بَعَثَ سَاعِيًا فَأَتَى رَجُلًا فَآتَاهُ فَصِيلًا مَخْلُولًا، فَقَالَ النَّبِيُّ : «بَعَثْنَا مُصَدِّقَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ، وَإِنَّ فُلَانًا أَعْطَاهُ فَصِيلًا مَخْلُولًا، اللَّهُمَّ لَا تُبَارِكْ فِيهِ وَلَا فِي إِبِلِهِ»، فَبَلَغَ ذَلِكَ الرَّجُلَ فَجَاءَ بِنَاقَةٍ حَسْنَاءَ فَقَالَ: أَتُوبُ إِلَى اللَّهِ b وَإِلَى نَبِيِّهِ، فَقَالَ النَّبِيُّ : «اللَّهُمَّ بَارِكْ فِيهِ وَفِي إِبِلِهِ».

وائیلی کوڕی حوجر h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر نێردراوى خۆی نارد هات بۆ لای پیاوێک ئەویش ئاژەڵێکی لەڕی بۆی هێنا، پێغەمبەر فەرمووی: «کۆکەرەوەى زەکاتمان نارد، فڵانە کەس وشترێکى لەڕی پێ دا، خوایە بەرەکەت نەخەیتە خۆی و وشترەکەشی»، هەواڵ گەیشت بەو پیاوە هات وشترێکى چاکی هێنا، گوتى: تەوبە دەکەم بۆ لاى خوا b و بۆ لای پێغەمبەرەکەى، پێغەمبەر فەرمووى: «خوایە بەرەکەت بخەیتە خۆی و وشترەکەى».

بَابُ زَكَاةِ الْحِنْطَةِ

باسی زەکاتى گەنم

٢٤٦. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ h عَنْ رَسُولِ اللَّهِ قَالَ:«لَا يَحِلُّ فِي الْبُرِّ وَالتَّمْرِ زَكَاةٌ حَتَّى تَبْلُغَ خَمْسَةَ أَوْسُقٍ، وَلَا يَحِلُّ فِي الْوَرِقِ زَكَاةٌ حَتَّى تَبْلُغَ خَمْسَةَ أَوَاقٍ، وَلَا يَحِلُّ فِي إِبِلٍ زَكَاةٌ حَتَّى تَبْلُغَ خَمْسَ ذَوْدٍ».

ئەبو سەعیدى خودری h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «زەکات لە گەنم و خورمادا دروست نییە تا ڕێژەیان دەگاتە پێنج ویسق (كە دەكاتە: 652 کغم)، لە زیودا زەکات ناکەوێت تا ڕێژەى دەگاتە پێنج ئوقیە، لە وشتریشدا زەکات ناکەوێت هەتا دەگاتە پێنج سەر».

بَابُ مَا يُوجِبُ الْعُشْرَ وَمَا يُوجِبُ نِصْفَ الْعُشْرِ

باسی ئەوەى دەیەک واجب دەکات، ئەوەیشی نیوەى دەیەک واجب دەکات

٢٤٧. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «فِيمَا سَقَتِ السَّمَاءُ وَالْأَنْهَارُ وَالْعُيُونُ أَوْ كَانَ بَعْلًا الْعُشْرُ، وَمَا سُقِيَ بِالسَّوَانِي وَالنَّضْحِ نِصْفُ الْعُشْرِ».

ئيبن عومەر h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەو میوە و دانەوێڵەیه‌ى بە باران و ڕووبار و کانیاو ئاو درابێت، یان ئاوی دارخورماى خواردبێت بە شێی زەوى بەبێ ئاوی ئاسمان ئەوە دەیەک زەکاتى دەکەوێت، ئەوەى بەهۆی ئاژەڵ یان لە ڕووبار بۆی هێنراوە (و مەسرەفی لێ کراوە) و ئاودراوە، ئەوە نیوەى زەکاتى دەیەکی دەکەوێت».

بَابُ الْمَعْدِنِ

باسی کانزا

٢٤٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «الْعَجْمَاءُ جُرْحُهَا جُبَارٌ، وَالْبِئْرُ جُبَارٌ، وَالْمَعْدِنُ جُبَارٌ، وَفِي الرِّكَازِ الْخُمُسُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «ئاژەڵ (هەر زیانێک بدات بەبێ کەمتەرخەمى لەلایەن خاوەنەکەیەوە) ئەوە بەفیڕۆ دەڕوات، بیر هیچی تێدا نییە (ئەگەر کەسێک لە زەوییەکى خۆیدا بیرێک هەڵبکەنێت دواتر کەسێک، یان شتێک بکەوێتە ناویەوە ئەوە خوێنبایی نییە، یان ئەگەر کەسێک پیاوێک بەکرێ بگرێت بیری بۆ هەڵبکەنێت، شتێک کەوت بەسەریدا و مرد بەبێ کەمتەرخەمى خاوەن ماڵ ئەوە خوێنبایی نییە)، کانزا و مەعدەنیش هیچی تێدا نییە (ئەگەر کەسێک لە زەوییەکى خۆیدا، یان زەوییەک هیی کەس نەبێت چاڵ هەڵبکەنێت، دواتر کەسێک بکەوێتە ناوی، به‌بێ کەمتەرخەمی خاوەنەکەی ئەوە خوێنبایی بۆ نییە)، لە خەزێنە (لە دۆزینەوەی ئەو کەلوپەلە گرانبەهایانەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش ئیسلام) پێنجیەک زەکات هەیە».

بَابُ فَرْضِ زَكَاةِ رَمَضَانَ

باسی زەکاتى (سەرفیترە) لە مانگى ڕەمەزان

٢٤٩. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: فَرَضَ رَسُولُ اللَّهِ زَكَاةَ رَمَضَانَ عَلَى الْحُرِّ وَالْعَبْدِ، وَالذَّكَرِ وَالْأُنْثَى، صَاعًا مِنْ تَمْرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ، فَعَدَلَ النَّاسُ بِهِ نِصْفَ صَاعٍ مِنْ بُرٍّ.

ئيبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا زەکاتی سەرفیترەى فەڕز کرد لەسەر ئازاد و بەندە و نێر و مێ، صاعێک لە خورما، یان صاعێک لە جۆ، خەڵکی نیو صاع گەنمیان یەکسان کرد بەرانبەر بە صاعێک لە جۆ.

🖍   تێبینی:

صاعێک چوار گوێلە، هەر گوێلێک (544) گرامە، کەواتە: چوار صاع دەکاتە دوو کیلۆ و سەد و حەفتا و شەش گرام.

مَكِيلَةُ زَكَاةِ الْفِطْرِ

پێوانەى زەکاتی سەرفیترە

٢٥٠. عَنْ أَبِي رَجَاءٍ قَالَ: سَمِعْتُ ابْنَ عَبَّاسٍ k يَخْطُبُ عَلَى مِنْبَرِكُمْ -يَعْنِي: مِنْبَرَ الْبَصْرَةِ- يَقُولُ: صَدَقَةُ الْفِطْرِ صَاعٌ مِنْ طَعَامٍ.

ئەبو ڕەجاء دەڵێت: گوێم لە ئيبن عەبباس k بوو، لەسەر مینبەرەکەتان وتاری دەدا -واتە: مینبەری بەصڕە- دەیگوت: زەکاتى سەرفیترە صاعێکە لە خواردن.

الزَّبِيبُ

دەرکردنى مێوژ بۆ زەکاتى سەرفیترە

٢٥١. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ h قَالَ: كُنَّا نُخْرِجُ زَكَاةَ الْفِطْرِ إِذْ كَانَ فِينَا رَسُولُ اللَّهِ صَاعًا مِنْ طَعَامٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ زَبِيبٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ أَقِطٍ.

ئەبو سەعید h دەڵێت: ئێمە زەکاتى سەرفیترەمان دەردەکرد کاتێك پێغەمبەرى خوامان لەنێودا بوو، صاعێک لە خواردن، یان صاعێک لە جۆ، یان صاعێک لە خورما، یان صاعێک لە مێوژ، یان صاعێک لە کەشک.

كَمِ الصَّاعُ

صاع ئەندازەکەى چەندێکە؟

٢٥٢. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «الْمِكْيَالُ مِكْيَالُ أَهْلِ الْمَدِينَةِ وَالْوَزْنُ وَزْنُ أَهْلِ مَكَّةَ».

ئيبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «پێوانە پێوانەى خەڵکی مەدینەیە، کێشانەش کێشانەى خەڵی مەککەیە».

🖍   تێبینی:

(الْمِكْيَالُ مِكْيَالُ أَهْلِ الْمَدِينَةِ): صاعی مەدینە ئەو صاعەیە کە پەیوەستە بە دەرکردنى زەکاتى سەرفیترە و کەفاڕەتەکانى دیكە، چونکە صاعەکانى ناوچەکانى دیكە جیاوازن لەگەڵ ئەوەى مەدینە، هەرچەندە بە هەموویان دەگوترێت: صاع، بەڵام صاعی مەدینە بە پێوانە دادەنرێت، (وَالْوَزْنُ وَزْنُ أَهْلِ مَكَّةَ) جگە لە کێشانەى زێڕ و زیو، مەبەست ئەوەیە ئەوەی ئیعتیباری پێ دەکرێت لە بەشی زەکات لە کێشانە هیی خەڵکى مەککەیه‌، كه‌ بریتییە لەو درهەمەى کە دە دانەى بەرانبەرە بە حەوت مسقاڵ.

بَابُ الْوَقْتِ الَّذِي يُسْتَحَبُّ أَنْ تُؤَدَّى صَدَقَةُ الْفِطْرِ فِيهِ

باسی ئەو کاتەى کە چاکتر وایە زەکاتى سەرفیترەى تێدا بدرێت

٢٥٣. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ أَمَرَ بِصَدَقَةِ الْفِطْرِ، أَنْ تُؤَدَّى قَبْلَ خُرُوجِ النَّاسِ إِلَى الصَّلَاةِ، قَالَ ابْنُ بَزِيعٍ: بِزَكَاةِ الْفِطْرِ.

ئيبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرمانی کرد زەکاتى سەرفیترە بدرێت پێش ئەوەى خەڵکی دەربچن بۆ نوێژ. ئيبن به‌زیع دەڵێت: بە زەکاتی سەرفیترە.

بَابُ الصَّدَقَةِ مِنْ غُلُولٍ

باسی دەرکردنی زەكات لە ماڵى دزیاری دەستکەوتى جەنگ

٢٥٤. عَنْ أَبِي الْمَلِيحِ عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «إِنَّ اللَّهَ b لَا يَقْبَلُ صَلَاةً بِغَيْرِ طُهُورٍ، وَلَا صَدَقَةً مِنْ غُلُولٍ».

ئەبو مەلیح لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویەتی: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «بەڕاستى خوا نوێژ وەرناگرێت به‌بێ دەستنوێژ، زەکات و صەدەقەى دزیاریش وەرناگرێت».

🖍   تێبینی:

(غُلُول): دزیکردنە لە غەنیمەت و دەستکەوتى جەنگ.

جُهْدُ الْمُقِلِّ

بەخشین لەلایەن کەسێکی هەژار بەپێی تواناى خۆی

٢٥٥. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ حُبْشِيٍّ الْخَثْعَمِيِّ h: أَنَّ النَّبِيَّ سُئِلَ أَيُّ الْأَعْمَالِ أَفْضَلُ؟ قَالَ: «إِيمَانٌ لَا شَكَّ فِيهِ، وَجِهَادٌ لَا غُلُولَ فِيهِ، وَحَجَّةٌ مَبْرُورَةٌ»، قِيلَ: فَأَيُّ الصَّلَاةِ أَفْضَلُ؟ قَالَ: «طُولُ الْقُنُوتِ»، قِيلَ: فَأَيُّ الصَّدَقَةِ أَفْضَلُ؟ قَالَ: «جُهْدُ الْمُقِلِّ»، قِيلَ: فَأَيُّ الْهِجْرَةِ أَفْضَلُ؟ قَالَ: «مَنْ هَجَرَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ b»، قِيلَ: فَأَيُّ الْجِهَادِ أَفْضَلُ؟ قَالَ: «مَنْ جَاهَدَ الْمُشْرِكِينَ بِمَالِهِ، وَنَفْسِهِ»، قِيلَ: فَأَيُّ الْقَتْلِ أَشْرَفُ؟ قَالَ: «مَنْ أُهَرِيقَ دَمُهُ، وَعُقِرَ جَوَادُهُ».

عەبدوڵڵاى کوڕی حوبشی خەسعه‌می h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر پرسیاری لێ کرا دەربارەی باشترین کردەوە؟ فەرمووى: «بڕواهێنانێك هیچ گومانى تێدا نەبێت و جیهادێکیش هیچ دزی و خیانەتێکی تێدا نەبێت، حەجێکی وەرگیراویش»، گوترا: چی دەفەرمووی دەربارەی باشترین نوێژ؟ فەرمووی: «وەستانی درێژی تێدا بێت». گوترا: چی دەفەرمووی دەربارەی باشترین بەخشین؟ فەرمووی: «بەخشینى کەسێکی هەژار بەپێی تواناى خۆی». گوترا: چی دەفەرمووی دەربارەی باشترین كۆچكردن؟ فەرمووی: «ئه‌وه‌ی كۆچ ده‌كات له‌ حه‌رامكراوه‌كانی خوا (پشت هه‌ڵده‌كات له‌ حه‌رامكراوه‌كانی خوا)»، گوترا: چی دەفەرمووی دەربارەی باشترین جیهاد؟ فەرمووی: «ئەوەى جیهادی هاوبەشدانەران دەکات بە ماڵ و گیانی خۆی»، گوترا: چی کوشتنێک شەڕەفە؟ فەرمووى: «کەسێک خۆی و ئەسپەکەى لە گۆڕەپانی جیهادا بکوژرێن».

٢٥٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «سَبَقَ دِرْهَمٌ مِائَةَ أَلْفِ دِرْهَمٍ»، قَالُوا: وَكَيْفَ؟ قَالَ: «كَانَ لِرَجُلٍ دِرْهَمَانِ تَصَدَّقَ بِأَحَدِهِمَا، وَانْطَلَقَ رَجُلٌ إِلَى عُرْضِ مَالِهِ، فَأَخَذَ مِنْهُ مِائَةَ أَلْفِ دِرْهَمٍ فَتَصَدَّقَ بِهَا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «یەک درهەم پێشی سەد هەزار درهەم کەوتەوە»، گوتیان: جا چۆن؟ فەرمووى: «پیاوێک دوو درهەمى هەبوو دانەیەکیان دەکات بە خێر، پیاوێکیش چوو بۆ لای بەشێک لە ماڵەکەى سەد هەزار درهەمى لێ دەرکرد و کردى بە خێر».

🖍   تێبینی:

كەسی یەكەم نیوەی ماڵەكەی كردۆتە خێر، بەڵام كەسی دووەم بەشێكی زۆر كەمی بەخشیوە لەو ماڵە زۆرەی خوا پێی داوە.

الْيَدُ الْعُلْيَا

دەستى بەرز

٢٥٧. عن حَكِيمِ بْنِ حِزَامٍ h يَقُولُ: سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ فَأَعْطَانِي، ثُمَّ سَأَلْتُهُ فَأَعْطَانِي، ثُمَّ سَأَلْتُهُ فَأَعْطَانِي، ثُمَّ قَالَ: «إِنَّ هَذَا الْمَالَ خَضِرَةٌ حُلْوَةٌ، فَمَنْ أَخَذَهُ بِطِيبِ نَفْسٍ، بُورِكَ لَهُ فِيهِ، وَمَنْ أَخَذَهُ بِإِشْرَافِ نَفْسٍ، لَمْ يُبَارَكْ لَهُ فِيهِ، وَكَانَ كَالَّذِي يَأْكُلُ وَلَا يَشْبَعُ، وَالْيَدُ الْعُلْيَا، خَيْرٌ مِنَ الْيَدِ السُّفْلَى».

حەکیمى کوڕی حیزام h دەڵێت: داوام کرد لە پێغەمبەرى خوا پێی بەخشیم، پاشان داوام لێ کرد، پێی بەخشیم، پاشان داوام کرد پێی بەخشیم، پاشان فەرمووی: «بەڕاستى ئەم ماڵ و سامانە سه‌وز و شيرینە، ئەوەى بە ڕەزامەندی و بێ داواکردن وەریبگرێت، بەرەکەتى بۆ تێدەکرێت، هەرکەسیش وەریبگرێت و چاوبرسی بێت، بەرەکەتى بۆ تێناکرێت، ئەوەش وەکوو ئەو کەسەى لێ دێت کە هەر دەخوا و تێر نابێت، دەستى بەرز چاکترە لە دەستى نزم».

بَابُ أَيَّتُهُمَا الْيَدُ الْعُلْيَا

باسى کامەیان دەستى بەرزە

٢٥٨. عَنْ طَارِقٍ الْمُحَارِبِيِّ h قَالَ: قَدِمْنَا الْمَدِينَةَ فَإِذَا رَسُولُ اللَّهِ قَائِمٌ عَلَى الْمِنْبَرِ يَخْطُبُ النَّاسَ وَهُوَ يَقُولُ: «يَدُ الْمُعْطِي الْعُلْيَا، وَابْدَأْ بِمَنْ تَعُولُ: أُمَّكَ، وَأَبَاكَ، وَأُخْتَكَ، وَأَخَاكَ، ثُمَّ أَدْنَاكَ، أَدْنَاكَ».

تاریقی موحاریبی h دەڵێت: چووین بۆ مەدینە پێغەمبەرى خوا وەستابوو لەسەر میبنەر وتاری بۆ خەڵکی دەدا و دەیفەرموو: «دەستى بەخشەر بەرزە، بەوانە دەست پێ بکە کە بژێوی و بەخێوکردنیان لەسەر تۆیە: دایکت، باوکت، خوشکت، برات، پاشان نزیكترت، نزیكترت».

الْيَدُ السُّفْلَى

دەستى نزم

٢٥٩. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ وَهُوَ يَذْكُرُ الصَّدَقَةَ، وَالتَّعَفُّفَ عَنِ الْمَسْأَلَةِ: «الْيَدُ الْعُلْيَا، خَيْرٌ مِنَ الْيَدِ السُّفْلَى، وَالْيَدُ الْعُلْيَا الْمُنْفِقَةُ، وَالْيَدُ السُّفْلَى السَّائِلَةُ».

عەبدوڵڵاى کوڕی عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا باسی بەخشین و خۆپاراستنى دەکرد لە سواڵکردن، دەیفەرموو: «دەستى بەرز چاکترە لە دەستى نزم، دەستى بەرز ئەو دەستەیە کە دەبەخشێت، دەستى نزم ئەو دەستەیە کە داوا دەکات».

عَطِيَّةُ الْمَرْأَةِ بِغَيْرِ إِذْنِ زَوْجِهَا

بەخشینى ئافرەت بەبێ مۆڵەتى مێردەکەى

٢٦٠. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k قَالَ: لَمَّا فَتَحَ رَسُولُ اللَّهِ مَكَّةَ قَامَ خَطِيبًا فَقَالَ فِي خُطْبَتِهِ: «لَا يَجُوزُ لِامْرَأَةٍ عَطِيَّةٌ، إِلَّا بِإِذْنِ زَوْجِهَا».

عەبدوڵڵاى کوڕی عەمر k دەڵێت: کاتێك پێغەمبەرى خوا فەتحی مەککەى کرد هەستا وتارى خوێند، لە وتارەکەیدا فەرمووی: «دروست نییە بۆ هیچ ئافرەتێک ببەخشێت، ته‌نها بە مۆڵەتى مێردەکەى نه‌بێت».

بَابُ أَيُّ الصَّدَقَةِ أَفْضَلُ

باسی ئەوە چ بەخشینێک باشترینە

٢٦١. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَجُلٌ: يَا رَسُولَ اللَّهِ أَيُّ الصَّدَقَةِ أَفْضَلُ؟ قَالَ: «أَنْ تَصَدَّقَ، وَأَنْتَ صَحِيحٌ شَحِيحٌ، تَأْمُلُ الْعَيْشَ، وَتَخْشَى الْفَقْرَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پیاوێک گوتى: ئەى پێغەمبەرى خوا چ بەخشینێک باشترینە؟ فەرمووی: «ئەوەیان كە ببەخشیت لەکاتێکدا لەشت ساغ بێت و ئومێدت بە ژیان هەبێت و لە هەژاریش بترسیت».

٢٦٢. عَنْ أَبِي مَسْعُودٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «إِذَا أَنْفَقَ الرَّجُلُ عَلَى أَهْلِهِ وَهُوَ يَحْتَسِبُهَا، كَانَتْ لَهُ صَدَقَةً».

ئەبو مەسعوود h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «ئەگەر پیاو ببەخشێتە خانەوادەکەى و چاوەڕوانی پاداشت بکات ئەوە دەبێتە بەخشین بۆی».

صَدَقَةُ الْبَخِيلِ

بەخشینى كەسی ڕەزیل و پیسکە

٢٦٣. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ مَثَلَ الْمُنْفِقِ الْمُتَصَدِّقِ، وَالْبَخِيلِ كَمَثَلِ رَجُلَيْنِ عَلَيْهِمَا جُبَّتَانِ -أَوْ جُنَّتَانِ- مِنْ حَدِيدٍ، مِنْ لَدُنْ ثُدِيِّهِمَا إِلَى تَرَاقِيهِمَا، فَإِذَا أَرَادَ الْمُنْفِقُ أَنْ يُنْفِقَ اتَّسَعَتْ عَلَيْهِ الدِّرْعُ أَوْ مَرَّتْ حَتَّى تُجِنَّ بَنَانَهُ، وَتَعْفُوَ أَثَرَهُ، وَإِذَا أَرَادَ الْبَخِيلُ أَنْ يُنْفِقَ قَلَصَتْ وَلَزِمَتْ كُلُّ حَلْقَةٍ مَوْضِعَهَا، حَتَّى إِذَا أَخَذَتْهُ بِتَرْقُوَتِهِ -أَوْ بِرَقَبَتِهِ-». يَقُولُ أَبُو هُرَيْرَةَ h: أَشْهَدُ أَنَّهُ رَأَى رَسُولَ اللَّهِ يُوَسِّعُهَا، فَلَا تَتَّسِعُ، قَالَ طَاوُسٌ: سَمِعْتُ أَبَا هُرَيْرَةَ h يُشِيرُ بِيَدِهِ وَهُوَ يُوَسِّعُهَا وَلَا تَتَوَسَّعُ.

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «وێنەى (کەسى) بەخشندە و ڕەزیل، وەکوو دوو پیاون دوو زرێی ئاسنیان لەبەردا بێت لە گۆی مەمکیانەوە تا دەفەى شانی داپۆشیبن، بەخشندەکەش هەرچەندە خێر و چاکە بکات وردەوردە زرێکەى فراوانتر دەبێت و پێستەکەى دادەپۆشێت تا سەرپەنجەکانى دەشارێتەوە، لە زەویش دەخشێت تا شوێنپێکانى دەسڕێتەوە، ڕەزیلیش هەر کاتێك بیەوێت خێرێك بکات ئەڵقەکانى ئەو زرێیە هەر بەیەک دەنووسێن بە شوێنى خۆیانەوە، تا گیر دەبن لە شانى یان گەردنى، کابرا دەیەوێت فراوانى بکات کەچی فراوان نابێت». ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: شایەتى دەدەم بینیم پێغەمبەری خوا قەڵغانەکەى فراوان دەکرد فراوان نەدەبوو، تاوس دەڵێت: گوێم لە ئەبو هوڕەیڕە h بوو بەدەستى ئاماژەى دەکرد و فراوانى دەکردەوە، بەڵام فراوان نەدەبوو.

الْإِحْصَاءُ فِي الصَّدَقَةِ

هەژماركردنى ئەوەی دەیبەخشیت

٢٦٤. عَنْ أَسْمَاءَ بِنْتِ أَبِي بَكْرٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ لَهَا: «لَا تُحْصِي، فَيُحْصِيَ اللَّهُ b عَلَيْكِ».

ئەسمائی کچی ئەبو بەکر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر پێی فەرموو: «خێر و چاکە هەژمار مەكە، با خوا بە ژمارە ماڵ و سامانت نەداتێ».

الْقَلِيلُ فِي الصَّدَقَةِ

بەخشینى ماڵ و سامانى کەم

٢٦٥. عَنْ عَدِيِّ بْنِ حَاتِمٍ h قَالَ: ذَكَرَ رَسُولُ اللَّهِ النَّارَ فَأَشَاحَ بِوَجْهِهِ وَتَعَوَّذَ مِنْهَا -ذَكَرَ شُعْبَةُ أَنَّهُ فَعَلَهُ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ- ثُمَّ قَالَ: «اتَّقُوا النَّارَ، وَلَوْ بِشِقِّ التَّمْرَةِ، فَإِنْ لَمْ تَجِدُوا، فَبِكَلِمَةٍ طَيِّبَةٍ».

عەدی کوڕی حاتیم h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا باسی ئاگری کرد ڕووی وەرگێڕا هەر وەکوو ئەوەى پەنای پێ بگرێت -شوعبە باسی کرد پێغەمبەر سێ جار ئەوەى کرد- پاشان فەرمووى: «خۆتان لە ئاگر بپارێزن ئەگەر بەئەندازەى لەتە خورمایەکیش بێت، ئەگەر ئەو لەتە خورمایەشتان نەبوو، ئەوە بە وتەیەکى پاک و چاک و دڵخۆشكەر».

بَابُ التَّحْرِيضِ عَلَى الصَّدَقَةِ

باسی هاندان لەسەر بەخشین

٢٦٦. عَنْ حَارِثَةَ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «تَصَدَّقُوا، فَإِنَّهُ سَيَأْتِي عَلَيْكُمْ زَمَانٌ يَمْشِي الرَّجُلُ بِصَدَقَتِهِ، فَيَقُولُ الَّذِي يُعْطَاهَا لَوْ جِئْتَ بِهَا بِالْأَمْسِ قَبِلْتُهَا، فَأَمَّا الْيَوْمَ فَلَا».

حاريسه h دەڵی: گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو دەیفەرموو: «ببەخشن، چونکە ڕۆژگارێک دێت بەسەرتاندا کەسێک زەکاتەکەى دێنێت، ئەو کەسەى وەریدەگرێت پێی دەڵێت: ئەگەر دوێنى بتهێنایە وەرمدەگرت، بەڵام ئەمڕۆ وەریناگرم».

الشَّفَاعَةُ فِي الصَّدَقَةِ

تکابۆکردن لە بەخشین

٢٦٧. عَنْ مُعَاوِيَةَ بْنِ أَبِي سُفْيَانَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: إِنَّ الرَّجُلَ لَيَسْأَلُنِي الشَّيْءَ فَأَمْنَعُهُ حَتَّى تَشْفَعُوا فِيهِ، فَتُؤْجَرُوا، وَإِنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «اشْفَعُوا، تُؤْجَرُوا».

موعاویەى کوڕی ئەبو سوفیان k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «پیاوێک داواى شتێکم لێ دەکات، پێی نادەم تا ئێوە تکاى بۆ دەکەن، پاداشت وەردەگرن لەسەر تکاکردنتان»، هەروەها پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «تکا بکەن پاداشت وەردەگرن».

بَابُ الْمُسِرِّ بِالصَّدَقَةِ

باسی بەخشین بەنهێنی

٢٦٨. عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «الْجَاهِرُ بِالْقُرْآنِ كَالْجَاهِرِ بِالصَّدَقَةِ، وَالْمُسِرُّ بِالْقُرْآنِ كَالْمُسِرِّ بِالصَّدَقَةِ».

عوقبەى کوڕی عامیر h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەو کەسەى بەئاشکرا قوڕئان دەخوێنێت، وەکوو ئەو کەسە وایە بەئاشکرا دەبەخشێت، ئەو کەسەى بەنهێنی قوڕئان دەخوێنێت، وەکوو ئەو کەسە وایە بەنهێنى دەبەخشێت».

الْمَنَّانُ بِمَا أَعْطَى

ئەوەى منەت دەکات بەوەى بەخشیویەتى

٢٦٩. عَنْ سَالِمِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «ثَلَاثَةٌ لَا يَنْظُرُ اللَّهُ إِلَيْهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ: الْعَاقُّ لِوَالِدَيْهِ، وَالْمَرْأَةُ الْمُتَرَجِّلَةُ، وَالدَّيُّوثُ، وَثَلَاثَةٌ لَا يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ: الْعَاقُّ لِوَالِدَيْهِ، وَالْمُدْمِنُ عَلَى الْخَمْرِ، وَالْمَنَّانُ بِمَا أَعْطَى».

سالیمی کوڕی عەبدوڵڵا له‌ باوکیه‌وه‌ h دەگێڕێتەوە، گوتوویەتى: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «سێ کۆمەڵ خوا سەیریان ناکات لە ڕۆژی دواییدا: ئەو کەسەى خراپەكارە لەگەڵ دایک و باوکی، ئەو ئافرەتەی خۆی دەچوێنێت بە پیاو، بێئابڕوو (ئەو كەسەی ڕێگەی داوە خەڵك بچنە لای خێزان و منداڵی به‌بەدكاری)، سێ کۆمەڵیش ناچنە بەهەشتەوە: ئەو کەسەى خراپەكارە لەگەڵ دایک و باوکی، ئەو کەسەى بەردەوامە لەسەر مەى خواردنەوە، ئەو کەسەش كە منەت دەکات بەوەى بەخشیویەتى».

مَنْ سَأَلَ بِاللَّهِ

ئەو کەسەی داواى کرد لەبەر خوا پێی ببەخشرێت

٢٧٠. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنِ اسْتَعَاذَ بِاللَّهِ فَأَعِيذُوهُ، وَمَنْ سَأَلَكُمْ بِاللَّهِ فَأَعْطُوهُ، وَمَنِ اسْتَجَارَ بِاللَّهِ فَأَجِيرُوهُ، وَمَنْ آتَى إِلَيْكُمْ مَعْرُوفًا فَكَافِئُوهُ، فَإِنْ لَمْ تَجِدُوا فَادْعُوا لَهُ حَتَّى تَعْلَمُوا أَنْ قَدْ كَافَأْتُمُوهُ».

ئيبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر کەس داواى کرد لەبەر خوا پەنا بدرێت پەناى بدەن، هەر کەس بە ناوی خوا داوای لێ کردن پێی ببەخشن، هەر کەس پەناى بۆ هێنان پەناى بدەن، هەرکەس چاکەى لەگەڵ کردن پاداشتى بدەنەوە، ئەگەر نەتانتوانى دوعاى خێری بۆ بکەن، تا وا هەست دەكەن پاداشتتان داوەتەوە».

مَنْ يُسْأَلُ بِاللَّهِ b وَلَا يُعْطِي بِهِ

ئەو کەسەى لەبەر خوا b داواى لێ دەکرێت ببەخشێت، ئەویش پێی نابەخشێت

٢٧١. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «أَلَا أُخْبِرُكُمْ بِخَيْرِ النَّاسِ مَنْزِلًا؟»، قُلْنَا: بَلَى يَا رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «رَجُلٌ آخِذٌ بِرَأْسِ فَرَسِهِ فِي سَبِيلِ اللَّهِ b حَتَّى يَمُوتَ، أَوْ يُقْتَلَ، وَأُخْبِرُكُمْ بِالَّذِي يَلِيهِ؟»، قُلْنَا: نَعَمْ يَا رَسُولَ اللَّهِ، قَالَ: «رَجُلٌ مُعْتَزِلٌ فِي شِعْبٍ يُقِيمُ الصَّلَاةَ، وَيُؤْتِي الزَّكَاةَ، وَيَعْتَزِلُ شُرُورَ النَّاسِ، وَأُخْبِرُكُمْ بِشَرِّ النَّاسِ؟»، قُلْنَا: نَعَمْ يَا رَسُولَ اللَّهِ، قَالَ: «الَّذِي يُسْأَلُ بِاللَّهِ b، وَلَا يُعْطِي بِهِ».

ئيبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئایا هەواڵتان بدەمێ بەوەى چاکترین پلەوپایەى هەیە لای خوا؟»، گوتمان: بەڵێ ئەى پێغەمبەرى خوا، فەرمووی: «پیاوێک ڕەشمەى ئەسپەکەى دەگرێت دەجەنگێت لەپێناو خوادا تا دەمرێت یان دەکوژرێت، هەواڵتان بدەمێ بەوەی دواى ئەو دێت؟»، گوتمان: بەڵێ ئەى پێغەمبەرى خوا، فەرمووی: «پیاوێکى گۆشەگیرە لە شیوێکدا نوێژەکانی بەجێ دێنێت و زەکات دەردەکات و لە شەڕ و خراپەکانی خەڵکی دوورە، هەواڵتان بدەمێ بە خراپترین کەس؟»، گوتمان: بەڵی ئەى پێغەمبەرى خوا، فەرمووی: «ئەو کەسەیە لەبەر خوا داواى لێ دەکرێت، به‌ڵام لەبەر خوا پێی نابەخشێت».

فَضْلُ السَّاعِي عَلَى الْأَرْمَلَةِ

پێگە و پاداشتى ئەو کەسەى سەرپەرشتیی بێوەژن دەکات

٢٧٢. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «السَّاعِي عَلَى الْأَرْمَلَةِ، وَالْمِسْكِينِ كَالْمُجَاهِدِ فِي سَبِيلِ اللَّهِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئه‌وه‌ی سەرپەرشتیی بێوەژن دەکات و یارمەتی كەسی نەدار دەدات، وەک موجاهیدێک وایە لەپێناو خوادا بجەنگێت».

الصَّدَقَةُ عَلَى الْأَقَارِبِ

بەخشین بە کەسە نزیکەکان

٢٧٣. عَنْ سَلْمَانَ بْنِ عَامِرٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «إِنَّ الصَّدَقَةَ عَلَى الْمِسْكِينِ صَدَقَةٌ، وَعَلَى ذِي الرَّحِمِ اثْنَتَانِ صَدَقَةٌ وَصِلَةٌ».

سەلمانی کوڕی عامیر h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «بەخشین بەسەر هەژاراندا خێر و چاکەیە، بەسەر خاوەن ڕەحم و بەبەزەییەکاندا دووانە: هەم خێر و چاکەیە هەم بەجێهێنانی پەیوەندیى خزمایەتییە».

الْمَسْأَلَةُ

داواکردن و سواڵکردن لە خەڵک

٢٧٤. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ k يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَا يَزَالُ الرَّجُلُ يَسْأَلُ حَتَّى يَأْتِيَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ لَيْسَ فِي وَجْهِهِ مُزْعَةٌ مِنْ لَحْمٍ».

عەبدوڵڵاى کوڕی عومەر k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بەردەوام پیاو داوا و سواڵ دەکات، هەتا لە ڕۆژی دواییدا كە دێت پارچە گۆشتێک بە ڕوخساریەوە نەماوە».

الإسْتِعْفَافُ عَنِ الْمَسْأَلَةِ

خۆپاراستن لە سواڵکردن

٢٧٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ لَأَنْ يَأْخُذَ أَحَدُكُمْ حَبْلَهُ فَيَحْتَطِبَ عَلَى ظَهْرِهِ، خَيْرٌ لَهُ مِنْ أَنْ يَأْتِيَ رَجُلًا أَعْطَاهُ اللَّهُ b مِنْ فَضْلِهِ، فَيَسْأَلَهُ أَعْطَاهُ، أَوْ مَنَعَهُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «سوێند بەو خوایەى نەفسی منى بەدەستە ئەگەر یەکێک لە ئێوە گوریسەکەى ببات گورزەیەک دار بخاتە سەر شانی و بیهێنێت، چاکترە بۆی لەوەى بچێته‌ لای کەسێک کە خوا b بە فەزڵی خۆی پێی بەخشیوە و داوای لێ بكات، جا ئه‌ویش پێی ببەخشێت یان پێی نەدات».

بَابُ الْإِلْحَافِ فِي الْمَسْأَلَةِ

باسی سووربوون لە داواکردندا

٢٧٦. عَنْ مُعَاوِيَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «لَا تُلْحِفُوا فِي الْمَسْأَلَةِ، وَلَا يَسْأَلْنِي أَحَدٌ مِنْكُمْ شَيْئًا، وَأَنَا لَهُ كَارِهٌ، فَيُبَارَكَ لَهُ فِيمَا أَعْطَيْتُهُ».

موعاویە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «پێداگری و زۆر مەکەن لە داواکردندا، با یەکێک لە ئێوە داواى شتێک لە من نەکات کە پێمناخۆشە، خوا فەڕ و بەرەکەت دەخاتە نێو ئەوەى من پێی دەبەخشم».

٢٧٧. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ :«لَا تَحِلُّ الصَّدَقَةُ لِغَنِيٍّ، وَلَا لِذِي مِرَّةٍ سَوِيٍّ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «بەخشین دروست نییە بۆ دەوڵەمەند، هەروەها بۆ کەسێکیش تواناى کارکردنى هەبێت و لەشی ساغ و سەلامەت بێت».

مَسْأَلَةُ الرَّجُلِ ذَا سُلْطَانٍ

داواکردن لە کەسێکی خاوەن دەسەڵات

٢٧٨. عَنْ سَمُرَةَ بْنِ جُنْدُبٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ الْمَسَائِلَ كُدُوحٌ، يَكْدَحُ بِهَا الرَّجُلُ وَجْهَهُ، فَمَنْ شَاءَ كَدَحَ وَجْهَهُ، وَمَنْ شَاءَ تَرَكَ، إِلَّا أَنْ يَسْأَلَ الرَّجُلُ ذَا سُلْطَانٍ، أَوْ شَيْئًا لَا يَجِدُ مِنْهُ بُدًّا».

سەموڕەى کوڕی جوندوب h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرمووى: «بەڕاستى داواکردن ڕوشێنەرە، مرۆڤ بەو داواکردنە ڕوخساری دەڕوشێنێت، هەر کەس ویستى ڕوخساری دەڕوشێنێت، هەرکەسیش ویستى وازى لێ دێنێت، مەگەر پیاوێك داواى (مافی خۆی) لە خاوەن دەسەڵات بکات، یان شتێک بە هیچ شێوەیەک بەدەستى نەهێنێت، (ناچار بێت و چارەسەرى نەبێت، وەکوو برسێتى و نەبوونى)».

مَنْ آتَاهُ اللَّهُ b مَالًا مِنْ غَيْرِ مَسْأَلَةٍ

ئەو کەسەى خوا b سامانێکى پێ دابێت بێ ئەوەی داوای بكات

٢٧٩. عَنْ ابْنِ السَّاعِدِيِّ الْمَالِكِيِّ قَالَ: اسْتَعْمَلَنِي عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ h عَلَى الصَّدَقَةِ، فَلَمَّا فَرَغْتُ مِنْهَا فَأَدَّيْتُهَا إِلَيْهِ، أَمَرَ لِي بِعُمَالَةٍ، فَقُلْتُ لَهُ: إِنَّمَا عَمِلْتُ لِلَّهِ b، وَأَجْرِي عَلَى اللَّهِ b، فَقَالَ: خُذْ مَا أَعْطَيْتُكَ، فَإِنِّي قَدْ عَمِلْتُ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ ، فَقُلْتُ لَهُ: مِثْلَ قَوْلِكَ، فَقَالَ لِي رَسُولُ اللَّهِ :«إِذَا أُعْطِيتَ شَيْئًا مِنْ غَيْرِ أَنْ تَسْأَلَ، فَكُلْ، وَتَصَدَّقْ».

ئيبن ساعیدی مالیکی دەڵێت: عومەری کوڕی خەتتاب h ئەرکی کۆکردنەوەى زەکاتی خستە ئەستۆم، کاتێك لێ بوومەوە زەکاتەکەم برد بۆی، فەرمانی کرد کرێم پێ بدرێت، پێم گوت: من لەپێناو خوادا ئەوەم کردووە و پاداشتم لای خوایە، گوتى: ئەوەی دەیدەم پێت وەریبگرە، من لە سەردەمى پێغەمبەرى خوادا کارم کرد، بە پێغەمبەرم گوت: هەر وەکوو ئەوەى تۆ بە منت گوت، پێغەمبەرى خوا پێمى فەرموو: «ئەگەر شتێکت پێ درا بەبێ ئەوەى داواى بکەی، بیخۆ و بیکە بە خێر».