كِتَابُ الْهِبَةِ

پەرتووكی دياری و خەڵات

رُجُوعُ الْوَالِدِ فِيمَا يُعْطِي وَلَدَهُ

پەشیمانبوونەوەى دایباب لەوەى بە دیاری بە منداڵەکەى داوە

٤٠١. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k وَابْنِ عَبَّاسٍ k يَرْفَعَانِ الْحَدِيثَ إِلَى النَّبِيِّ قَالَ: «لَا يَحِلُّ لِرَجُلٍ يُعْطِي عَطِيَّةً ثُمَّ يَرْجِعُ فِيهَا إِلَّا الْوَالِدَ فِيمَا يُعْطِي وَلَدَهُ، وَمَثَلُ الَّذِي يُعْطِي عَطِيَّةً ثُمَّ يَرْجِعُ فِيهَاكَمَثَلِ الْكَلْبِ أَكَلَ حَتَّى إِذَا شَبِعَ قَاءَ ثُمَّ عَادَ فِي قَيْئِهِ».

ئيبن عومەر k و ئيبن عەباس k فه‌رمووده‌كه‌ به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ پێغەمبەر كه‌ فەرموویه‌تی: «دروست نییە بۆ هیچ پیاوێک شتێک بكاتە دیاری و پاشان پەشیمان ببێتەوە جگە لە باوک كە دیاری دابێت بە کوڕەکەى، وێنەى ئەو کەسەى شتێک دەبەخشێت پاشان پەشیمان دەبێتەوە وەکوو سەگێک وایە دەخوات هەتا تێر دەبێت و دەڕشێتەوە، پاشان دەگەڕێتەوە سەر ڕشانەوەکەى (و دەیخواتەوە)».

٤٠٢. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ:«مَثَلُ الَّذِي يَتَصَدَّقُ بِالصَّدَقَةِ ثُمَّ يَرْجِعُ فِيهَا، كَمَثَلِ الْكَلْبِ قَاءَ ثُمَّ عَادَ فِي قَيْئِهِ فَأَكَلَهُ».

ئيبن عەبباس k دەگێڕێتەوە، پێغەمبەر فەرموویەتى: «وێنەى ئەو کەسەى شتێك دەبەخشێت، پاشان پەشیمان دەبێتەوە، وەکوو سەگێک وایە بڕشێتەوە، پاشان بگەڕێتەوە سەر ڕشانەوەکەى و بیخوات».