كِتَابُ الْمُزَارَعَةِ

پەرتووكی كشتوكاڵ

الْمُزَارَعَة

كشتوكاڵ

٤١٨. عَنْ جَابِرٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «مَنْ كَانَ لَهُ أَرْضٌ فَلْيَزْرَعْهَا، فَإِنْ عَجَزَ أَنْ يَزْرَعَهَا فَلْيَمْنَحْهَا أَخَاهُ الْمُسْلِمَ، وَلَا يُزْرِعْهَا إِيَّاهُ».

جابیر h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «هەرکەس زەوی هەیە با بیکات بە کشتوکاڵ، ئەگەر نەیتوانى بیکات بە کشتوکاڵ ئەوە با بیبەخشێت بە برا موسوڵمانەکەى، بەڵام با پێی نەدات بۆی بکات بە کشتوکاڵ».

ذِكْرُ اخْتِلَافِ الْأَلْفَاظِ الْمَأْثُورَةِ فِي الْمُزَارَعَةِ

باسی جیاوازى ئەو دەستەواژانەى هاتوون لەبارەى کشتوکاڵەوە

٤١٩. عَنْ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ النَّبِيَّ دَفَعَ إِلَى يَهُودِ خَيْبَرَ َخْلَ خَيْبَرَ، وَأَرْضَهَا عَلَى أَنْ يَعْمَلُوهَا بِأَمْوَالِهِمْ، وَأَنَّ لِرَسُولِ اللَّهِ شَطْرَ ثَمَرَتِهَا.

ئيبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر باخی خورماى خەیبەری دا بە جوولەکەى خەیبەر، زەوییەکەش تا کاری تێدا بکەن بە ماڵ و سامانەکانیان، نیوەی به‌رهه‌مه‌كه‌شی بۆ پێغەمبەرى خوا بێت.