كِتَابُ الْغُسْلِ وَالتَّيَمُّمِ

پەرتووكى خۆشوشتن و تەيەممومكردن

بَابُ الِاغْتِسَالِ قَبْلَ النَّوْمِ

باسی خۆشوشتن پێش خەوتن

٥٠. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِي قَيْسٍ قَالَ: سَأَلْتُ عَائِشَةَ i كَيْفَ كَانَ نَوْمُ رَسُولِ اللَّهِ فِي الْجَنَابَةِ؟ أَيَغْتَسِلُ قَبْلَ أَنْ يَنَامَ أَوْ يَنَامُ قَبْلَ أَنْ يَغْتَسِلَ؟ قَالَتْ: كُلُّ ذَلِكَ قَدْ كَانَ يَفْعَلُ، رُبَّمَا اغْتَسَلَ فَنَامَ وَرُبَّمَا تَوَضَّأَ فَنَامَ.

عەبدوڵڵاى کوڕی ئەبو قەیس دەڵێت: پرسیارم کرد لە عائیشە i: پێغەمبەرى خوا لە کاتی لەشگرانی چۆن دەخەوت؟ ئایا خۆی دەشوشت پێش ئه‌وه‌ی بخەوێت، یاخود دەخەوت پێش ئەوەى خۆی بشوات؟ گوتى: هەموو ئەوانەى دەکرد، جاری وا بوو خۆی دەشوشت و دەخەوت، هەندێك جاریش دەستنوێژی دەشوشت و دەخەوت.

بَابُ الِاغْتِسَالِ أَوَّلَ اللَّيْلِ

باسی خۆشوشتن لە سەرەتاى شەو

٥١. عَنْ غُضَيْفِ بْنِ الْحَارِثِ قَالَ: دَخَلْتُ عَلَى عَائِشَةَ i فَسَأَلْتُهَا فَقُلْتُ: أَكَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَغْتَسِلُ مِنْ أَوَّلِ اللَّيْلِ أَوْ مِنْ آخِرِهِ؟ قَالَتْ: كُلُّ ذَلِكَ كَانَ رُبَّمَا اغْتَسَلَ مِنْ أَوَّلِهِ وَرُبَّمَا اغْتَسَلَ مِنْ آخِرِهِ، قُلْتُ: الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي جَعَلَ فِي الْأَمْرِ سَعَةً.

غوزەيفى کوڕی حاريس دەڵێت: چوومە خزمەت (دایكە) عائیشە i پرسیارم لێ کرد: ئایا پێغەمبەرى خوا لە سەرەتاى شەو خۆی دەشوشت، یاخود لە کۆتاییەکەى؟ گوتى: هەردووکیان، هەندێ جار سەرەتاى شەو خۆی دەشوشت، هەندێ جار کۆتایی شەو. (غوزەیف دەڵێ) گوتم: سوپاس بۆ خوا لە کارەکەیدا فراوانیی داناوە.

بَابُ تَرْكِ الْوُضُوءِ بَعْدَ الْغُسْلِ

باسی دەستنوێژ نەشوشتنەوە دواى خۆشوشتن

٥٢. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ لَا يَتَوَضَّأُ بَعْدَ الْغُسْلِ.

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەرى خوا لەدواى خۆشوشتن دەستنوێژی نەدەشوشت.

بَابُ التَّيَمُّمِ بِالصَّعِيدِ

باسی تەیەمموم کردن بە خۆڵ

٥٣. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أُعْطِيتُ خَمْسًا لَمْ يُعْطَهُنَّ أَحَدٌ قَبْلِي: نُصِرْتُ بِالرُّعْبِ مَسِيرَةَ شَهْرٍ، وَجُعِلَتْ لِي الْأَرْضُ مَسْجِدًا وَطَهُورًا فَأَيْنَمَا أَدْرَكَ الرَّجُلَ مِنْ أُمَّتِي الصَّلَاةُ يُصَلِّي، وَأُعْطِيتُ الشَّفَاعَةَ وَلَمْ يُعْطَ نَبِيٌّ قَبْلِي، وَبُعِثْتُ إِلَى النَّاسِ كَافَّةً، وَكَانَ النَّبِيُّ يُبْعَثُ إِلَى قَوْمِهِ خَاصَّةً».

جابیری کوڕی عەبدوڵڵا k دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویه‌تی: «پێنج شتم پێ دراون پێش من بە هیچ کەس نەدراون: بە ترس خستنە دڵی دوژمنەوە سەرکەوتنم پێ دراوە بەدرێژایی یەک مانگ، هەموو زەویم بۆ کراوە بە مزگەوت و بەپاک دانراوە، لە هەر کوێ یەکێک لە ئوممەتەکەم کاتی نوێژکردنى هات نوێژی خۆی دەکات، تکا و شەفاعەتیشم پێ بەخشراوە کە بە هیچ پێغەمبەرێکی پێش من نەبەخشراوە، نێردراوم بۆ لای خەڵکی بەگشتى، جاران پێغەمبەرێک بەتایبەت دەنێردرا بۆ لای گەلەکەى».

بَابُ التَّيَمُّمِ لِمَنْ يَجِدُ الْمَاءَ بَعْدَ الصَّلَاةِ

باسی تەیەمموم کردن بۆ ئەو کەسەى دواى نوێژ ئاوی دەست دەكەوێت

٥٤. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ h: أَنَّ رَجُلَيْنِ تَيَمَّمَا وَصَلَّيَا، ثُمَّ وَجَدَا مَاءً فِي الْوَقْتِ، فَتَوَضَّأَ أَحَدُهُمَا وَعَادَ لِصَلَاتِهِ مَا كَانَ فِي الْوَقْتِ وَلَمْ يَعُدِ الْآخَرُ، فَسَأَلَا النَّبِيَّ فَقَالَ لِلَّذِي لَمْ يَعُدْ: «أَصَبْتَ السُّنَّةَ وَأَجْزَأَتْكَ صَلَاتُكَ»، وَقَالَ لِلْآخَرِ: «أَمَّا أَنْتَ فَلَكَ مِثْلُ سَهْمِ جَمْعٍ».

ئەبو سەعید h دەگێڕێتەوە: دوو پیاو بە تەیەمموم نوێژیان کرد، پاشان لە هەمان کاتدا ئاویان دەست کەوت، یەکێکیان دەستنوێژى شوشت و نوێژەکەى کردەوە، ئەوی دیکەیان نوێژەکەى دووبارە نەکردەوە، هەردووکیان لەوبارەوە پرسیاریان لە پێغەمبەر کرد، بەوەیانى فەرموو کە دووبارەى نەکردەوە: «سوننەتت پێکاوە و نوێژەکەت دروستە»، بەوی دیکەشی فەرموو: «تۆش پاداشتى هەردوو نوێژەکەت بۆ هەیە».