كِتَابُ الْفَرَعِ وَالْعَتِيرَةِ

په‌رتووكی فه‌ڕه‌ع و عه‌تیڕه‌

باب

باسێک

٤٥٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا فَرَعَ وَلَا عَتِيرَةَ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «نە فەڕەع (واجبە) و نە عەتیڕەیش (واجبە)».

🖍   تێبینی:

(الْفَرَع): یەکەم سکى وشترە کە لەدایک دەبوو، لە سەردەمى پێشی ئیسلام سەریان دەبڕی دەیانکرد بە خێر بە مەبەستى فەڕ و بەرەکەت. (الْعَتِيرَة): ئەو ئاژەڵەیە لە دەی مانگى ڕەجەبدا خەڵکی بەر لە ئیسلام بە مەبەستى نزیکبوونەوە لە خوا سەریان دەبڕی.

تَفْسِيرُ الْعَتِيرَةِ

شیکردنەوەى (الْعَتِيرَة)

٤٥٩. عَنْ نُبَيْشَةَ h قَالَ: ذُكِرَ لِلنَّبِيِّ قَالَ: كُنَّا نَعْتِرُ فِي الْجَاهِلِيَّةِ، قَالَ: «اذْبَحُوا لِلَّهِ b فِي أَيِّ شَهْرٍ مَا كَانَ، وَبَرُّوا اللَّهَ b وَأَطْعِمُوا».

نوبەیشە h دەڵێت: باس کرا بۆ پێغەمبەر کە ئێمە لە سەردەمى نەفامیدا عەتیڕەمان دەکرد، فەرمووى: «لەپێناوى خوا b سەری ببڕن لە هەر مانگێکدا بێت، چاکە بکەن لەپێناوى خوادا و خواردنیش ببەخشنەوە».