كِتَابُ الْمِيَاهِ

پەرتووكی ئاوەكان

باب

باسێک

٤٢. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ بَعْضَ أَزْوَاجِ النَّبِيِّ اغْتَسَلَتْ مِنَ الْجَنَابَةِ فَتَوَضَّأَ النَّبِيُّ بِفَضْلِهَا فَذَكَرَتْ ذَلِكَ لَهُ فَقَالَ: «إِنَّ الْمَاءَ لَا يُنَجِّسُهُ شَيْءٌ».

ئيبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: یەكێك لە خێزانەکانی پێغەمبەر خۆی شوشت بەهۆی لەشگرانى، پێغەمبەریش دەستنوێژى شوشت لەو ئاوەی کە مابوویەوە، پاشان فەرمووی: «بێگومان بە شتێکى کەم ئاو پیس نابێت».

بَابُ ‌سُؤْرِ ‌الْهِرَّةِ

باسی پاشماوەی پشیلە

٤٣. عَنْ كَبْشَةَ بِنْتِ كَعْبِ بْنِ مَالِكٍ k: أَنَّ أَبَا قَتَادَةَ h دَخَلَ عَلَيْهَا -ثُمَّ ذَكَرَ كَلِمَةً مَعْنَاهَا- فَسَكَبْتُ لَهُ وَضُوءًا، فَجَاءَتْ هِرَّةٌ فَشَرِبَتْ مِنْهُ، فَأَصْغَى لَهَا الْإِنَاءَ حَتَّى شَرِبَتْ. قَالَتْ كَبْشَةُ i: فَرَآنِي أَنْظُرُ إِلَيْهِ فَقَالَ: أَتَعْجَبِينَ يَا ابْنَةَ أَخِي؟ قُلْتُ: نَعَمْ، قَالَ: إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِنَّهَا ليْسَتْ بِنَجَسٍ، إِنَّمَا هِيَ مِنَ الطَّوَّافِينَ عَليْكُمْ وَالطَّوَّافَاتِ».

کەبشەى کچی کەعبى کوڕی مالیک k دەگێڕێتەوە: ئەبو قەتادە h هات بۆ لای -پاشان باسی وشەیەکى کرد ماناکەى بەم شێوەیه‌ بوو-، ئاوی دەستنوێژم بۆ ئامادە کرد، پشیلەیەک هات لێی خواردەوە، ئەویش قاپەکەى بۆ لار کردەوە تا پشیلەکە لێی خواردەوە. کەبشە i دەڵێت: بینیى من وا تەماشاى دەکەم، بۆیە گوتى: ئایا سەرت سووڕماوە ئەى برازاکەم؟ گوتم بەڵی، گوتى: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «پشیلە پیس نییە، بەڵکوو ئەو پشیلانە لەو گیاندارانەن لەنێو ماڵەکانتان دێن و دەڕۆن و دەسووڕێنەوە».

بَابُ الْقَدْرِ الَّذِي يَكْتَفِي بِهِ الْإِنْسَانُ مِنَ الْمَاءِ لِلْوُضُوءِ وَالْغُسْلِ

باسی ئەندازەى ئەو ئاوەى کە بەسە بۆ دەستنوێژ و خۆشوشتنی مرۆڤ

٤٤. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ يَتَوَضَّأُ بِمُدٍّ وَيَغْتَسِلُ بِنَحْوِ الصَّاعِ.

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا دەستنوێژی دەگرت بە (مُـد)ێک (کە دەکاتە چواریەکی صاعێک)، خۆی دەشوشت بە صاعێک (کە دەکاتە سێ لیتر ئاو).