كِتَابُ الْمَسَاجِدِ

پەرتووكی مزگەوتەكان

الْمُبَاهَاةُ فِي الْمَسَاجِدِ

شانازی و خۆهەڵکیشان بە دروستکردنى مزگەوت

٩٥. عَنْ أَنَسٍ h: أَنَّ النَّبِيَّ قَالَ: «مِنْ أَشْرَاطِ السَّاعَةِ: أَنْ يَتَبَاهَى النَّاسُ فِي الْمَسَاجِدِ».

ئەنەس h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویەتى: «لە نیشانەکانی نزیکبوونەوەى ڕۆژی دوایی ئەوەیە: خەڵک شانازی دەکەن بەسەر یەکدی بە دروستکردنى مزگەوتەکان».

ذِكْرُ أَيُّ مَسْجِدٍ وُضعَ أَوَّلًا؟

باسی ئەوەی كام مزگەوت یەکەم جار دروست کرا؟

٩٦. عَنْ إِبْرَاهِيمَ قَالَ: كُنْتُ أَقْرَأُ عَلَى أَبِي الْقُرْآنَ فِي السِّكَّةِ، فَإِذَا قَرَأْتُ السَّجْدَةَ سَجَدَ، فَقُلْتُ: يَا أَبَتِ، أَتَسْجُدُ فِي الطَّرِيقِ؟ فَقَالَ: إِنِّي سَمِعْتُ أَبَا ذَرٍّ h يَقُولُ: سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ : أَيُّ مَسْجِدٍ وُضِعَ أَوَّلًا؟ قَالَ: «الْمَسْجِدُ الْحَرَامُ»، قُلْتُ: ثُمَّ أَيٌّ؟ قَالَ: «الْمَسْجِدُ الْأَقْصَى»، قُلْتُ: وَكَمْ بَيْنَهُمَا؟ قَالَ: «أَرْبَعُونَ عَامًا، وَالْأَرْضُ لَكَ مَسْجِدٌ فَحَيْثُمَا أَدْرَكْتَ الصَّلَاةَ فَصَلِّ».

ئیبڕاهیم دەڵێت: من قوڕئانم بۆ باوکم دەخوێندەوە لە (السِّكَّة) ئەگەر ئایەتى سوجدەم بخوێندایە سوجدەى دەبرد، گوتم: ئەی باوکە، ئایا لە ڕێگاش سوجدە دەبەى؟ گوتى: من گوێم لە ئەبو زەڕ h بوو دەیگوت: پرسیارم کرد لە پێغەمبەرى خوا : كام مزگەوت یەکەم جار دروست کرا؟ فەرمووی: «مزگەوتى حەڕام»، گوتم: پاشان كامە؟ فەرمووی: «مزگەوتى ئەقصا»، گوتم: نێوانیان چەند بوو (لە دروستکردندا)؟ فەرمووی: «چل ساڵ، زەویش بۆ تۆ مزگەوتە لە هەر شوێنێک کاتی نوێژ هات نوێژەکەت بکە».

فَضْلُ مَسْجِدِ قُبَاءَ وَالصَّلَاةِ فِيهِ

پێگە و گەورەیی مزگەوتى قوباء و نوێژکردن تێیدا

٩٧. عَنْ سَهْلِ بْنِ حُنَيْفٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ خَرَجَ حَتَّى يَأْتِيَ هَذَا الْمَسْجِدَ (مَسْجِدَ قُبَاءَ) فَصَلَّى فِيهِ كَانَ لَهُ عَدْلَ عُمْرَةٍ».

سەهلی کوڕی حونەیف h ده‌ڵێت: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەوەى دەربچێت تا دەگاتە ئەم مزگەوتە (مزگەوتى قوباء) نوێژی تێدا بکات، ئەوە وەک ئەوە وایە عومڕەیه‌كی کردبێت».

مَا تُشَدُّ الرِّحَالُ إِلَيْهِ مِنَ الْمَسَاجِدِ

بارگەوبنە پێچانەوە بە مەبەستى گەشتکردن بۆ مزگەوتەکان

٩٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنْ رَسُولِ اللَّهِ قَالَ: «لَا تُشَدُّ الرِّحَالُ إِلَّا إِلَى ثَلَاثَةِ مَسَاجِدَ: مَسْجِدِ الْحَرَامِ وَمَسْجِدِي هَذَا وَمَسْجِدِ الْأَقْصَى».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویه‌تی: «بارگەوبنە ناپێچرێتەوە (بە مەبەستى گەشتکردن بۆ هیچ مزگەوتێک و دەستکەوتنى پاداشتى زۆر) جگە لە سێ مزگەوت: مزگەوتى حەڕام، ئه‌م مزگەوتەى من، مزگەوتى ئەقصا».

النَّهْيُ عَنِ اتِّخَاذِ الْقُبُورِ مَسَاجِدَ

قەدەغەکردنی ئەوەی كە گۆڕەکان بکرێن بە مزگەوت

٩٩. عَن عَائِشَةَ وَابْنَ عَبَّاسٍ j قَالَا: لَمَّا نُزِلَ بِرَسُولِ اللَّهِ فَطَفِقَ يَطْرَحُ خَمِيصَةً لَهُ عَلَى وَجْهِهِ، فَإِذَا اغْتَمَّ كَشَفَهَا عَنْ وَجْهِهِ قَالَ وَهُوَ كَذَلِكَ: «لَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الْيَهُودِ وَالنَّصَارَى اتَّخَذُوا قُبُورَ أَنْبِيَائِهِمْ مَسَاجِدَ».

عائیشەو ئيبن عەبباس j دەڵێن: کاتێك پێغەمبەرى خوا نەخۆش دەکەوت، قوماشێکی خەتداری بەسەر ڕوخساریدا دەدا، هەر کاتێكیش ناڕەحەت بووایە دەموچاوی دەردەخست، بەو حاڵەوەش بوو، فەرمووی: «نەفرینى خوا لە جوولەکە و گاورەکان گۆڕی پێغەمبەرەکانیان کرد بە مزگەوت».

الْفَضْلُ فِي إِتْيَانِ الْمَسَاجِدِ

پێگە و گەورەیی چوونە مزگەوتان

١٠٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «حِينَ يَخْرُجُ الرَّجُلُ مِنْ بَيْتِهِ إِلَى مَسْجِدِهِ، فَرِجْلٌ تُكْتَبُ حَسَنَةً وَرِجْلٌ تَمْحُو سَيِّئَةً».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر فەرموویه‌تی: «کاتێك پیاوێک دەردەچێت لە ماڵ بۆ مزگەوت، بە هەر هەنگاوێکی چاکەی بۆ دەنووسرێت، وە بە هەر هەنگاوێکی دیكه‌ى گوناهى لێ دەسڕدرێتەوە».

النَّهْيُ عَنْ مَنْعِ النِّسَاءِ عَنْ إِتْيَانِ الْمَسَاجِدِ

قەدەغەکردن لە ڕێگریکردن لە چوونى ئافرەتان بۆ مزگەوتەکان

١٠١. عَنْ سَالِمٍ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا اسْتَأْذَنَتِ امْرَأَةُ أَحَدِكُمْ إِلَى الْمَسْجِدِ فَلَا يَمْنَعْهَا».

سالیم لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویەتى: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەگەر خێزانی هەر یەکێکتان داواى مۆڵەتى کرد بۆ مزگەوت، با ڕێگری نەکات (مۆڵەتى پێ بدات)».

إِدْخَالُ الصِّبْيَانِ الْمَسَاجِدَ

هێنانی منداڵان بۆ مزگەوت

١٠٢. عَنْ أَبِي قَتَادَةَ h يَقُولُ: بَيْنَا نَحْنُ جُلُوسٌ فِي الْمَسْجِدِ، إِذْ خَرَجَ عَلَيْنَا رَسُولُ اللَّهِ يَحْمِلُ أُمَامَةَ بِنْتَ أَبِي الْعَاصِ بْنِ الرَّبِيعِ وَأُمُّهَا زَيْنَبُ j بِنْتُ رَسُولِ اللَّهِ وَهِيَ صَبِيَّةٌ، يَحْمِلُهَا فَصَلَّى رَسُولُ اللَّهِ وَهِيَ عَلَى عَاتِقِهِ يَضَعُهَا إِذَا رَكَعَ، وَيُعِيدُهَا إِذَا قَامَ حَتَّى قَضَى صَلَاتَهُ يَفْعَلُ ذَلِكَ بِهَا.

ئەبو قەتادە h دەڵێت: لە کاتێکدا ئێمە دانیشتبووین لە مزگەوتدا، لەناکاو پێغەمبەرى خوا هاتە دەرەوە ئومامەى کچی ئەبو عاصی کوڕی ڕەبیعەى j لە باوەشدا بوو، دایکیشی زەینەبیi)کچی پێغەمبەرى خوا بوو، ئومامە i کچێکی بچووک بوو، پێغەمبەرى خوا هەڵیدەگرت و نوێژی دەکرد ئەو لەسەر شانی بوو، ئەگەر چووبایه‌ ڕکووع دایدەنا، ئەگەر هەڵسابایەوە دەیخستەوە سەر شانی، تا نوێژەکەى تەواو کرد بەو شێوەیه‌ى دەکرد.

الْقَوْلُ عِنْدَ دُخُولِ الْمَسْجِدِ وَعِنْدَ الْخُرُوجِ مِنْهُ

نزاى چوونە نێو مزگەوت و هاتنە دەرەوە لێی

١٠٣. عَنْ عَبْدِ الْمَلِكِ بْنِ سَعِيدٍ قَالَ: سَمِعْتُ أَبَا حُمَيْدٍ وَأَبَا أُسَيْدٍ k يَقُولَانِ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ :«إِذَا دَخَلَ أَحَدُكُمُ الْمَسْجِدَ فَلْيَقُلْ: اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ، وَإِذَا خَرَجَ فَلْيَقُلْ: اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ».

عەبدولمەلیکى کوڕی سەعید دەڵێت: گوێم لێ بوو ئەبو حومەید و ئەبو ئوسەید k دەیانگوت: پێغەمبەرى خوا فەرمووی: «ئەگەر یەکێک لە ئێوە چووە نێو مزگەوتەوە با بڵێ: خوایە دەرگاکانی بەزەیی خۆتم بۆ بکەوە، ئەگەر دەرچوو (لە مزگەوت) با بڵێ: خوایە من داواى فەزڵ و چاکەى تۆ دەکەم».

الْأَمْرُ بِالصَّلَاةِ قَبْلَ الْجُلُوسِ فِيهِ

فەرمان بە نوێژکردن پێش دانیشتن لە مزگەوت

١٠٤. عَنْ أَبِي قَتَادَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِذَا دَخَلَ أَحَدُكُمُ الْمَسْجِدَ، فَلْيَرْكَعْ رَكْعَتَيْنِ قَبْلَ أَنْ يَجْلِسَ».

ئەبو قەتادە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: «ئەگەر یەکێک لە ئێوە چووە نێو مزگەوتەوە با دوو ڕکات نوێژ بکات، پێش ئەوەى دابنیشێت».