كِتَابُ قِيَامِ اللَّيْلِ وَتَطَوُّعِ النَّهَارِ

په‌رتووكی شه‌ونوێژ و سوننه‌تی ڕۆژ

بَابُ الْحَثِّ عَلَى الصَّلَاةِ فِي الْبُيُوتِ وَالْفَضْلِ فِي ذَلِكَ

باسی هاندان له‌سه‌ر نوێژكردن له‌ ماڵان و چاكه‌ی ئه‌و كاره‌

٢٠٥. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «صَلُّوا فِي بُيُوتِكُمْ وَلَا تَتَّخِذُوهَا قُبُورًا».

عه‌بدوڵڵاى كوڕی عومه‌ر k ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموويه‌تى: «نوێژ له‌ ماڵه‌كانتان بكه‌ن و مه‌يكه‌ن به‌ گۆڕستان».

٢٠٦. عَنْ كَعْبِ بْنِ عُجْرَةَ h قَالَ: صَلَّى رَسُولُ اللَّهِ صَلَاةَ الْمَغْرِبِ فِي مَسْجِدِ بَنِي عَبْدِ الْأَشْهَلِ، فَلَمَّا صَلَّى قَامَ نَاسٌ يَتَنَفَّلُونَ، فَقَالَ النَّبِيُّ : «عَلَيْكُمْ بِهَذِهِ الصَّلَاةِ فِي الْبُيُوتِ».

كه‌عبی كوڕی عوجڕه‌ h ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رى خوا نوێژی مه‌غريبى كرد له‌ مزگه‌وتى نه‌وه‌كانی عه‌بدولئه‌شهه‌ل، كاتێك نوێژی ته‌واو كرد خه‌ڵكێك هه‌ڵستان نوێژی زياده‌يان كرد، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: «پێويسته‌ ئه‌م نوێژه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ بكه‌ن».

بَابُ صَلَاةِ الْقَاعِدِ فِي النَّافِلَةِ

باسی نوێژی سوننه‌ت به‌دانیشتنه‌وه‌

٢٠٧. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ i قَالَتْ: مَا مَاتَ رَسُولُ اللَّهِ حَتَّى كَانَ أَكْثَرُ صَلَاتِهِ قَاعِدًا إِلَّا الْفَرِيضَةَ، وَكَانَ أَحَبُّ الْعَمَلِ إِلَيْهِ أَدْوَمَهُ وَإِنْ قَلَّ.

ئوم سه‌له‌مه‌ i ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رى خوا نه‌مرد هه‌تا زۆربه‌ى نوێژه‌كانى به‌دانيشتنه‌وه‌ بوو جگه‌ له‌ نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كان، وه‌ خۆشه‌ويستترين كرده‌وه‌ به‌لايه‌وه‌ به‌رده‌وامبوونى بوو له‌سه‌رى ئه‌گه‌رچی كه‌ميش بووايه‌.

بَابُ كَيْفَ الْقِرَاءَةُ بِاللَّيْلِ

باسی چۆنیه‌تی قوڕئانخوێندن به‌ شه‌و

٢٠٨. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِي قَيْسٍ، قَالَ: سَأَلْتُ عَائِشَةَ i، كَيْفَ كَانَتْ قِرَاءَةُ رَسُولِ اللَّهِ بِاللَّيْلِ يَجْهَرُ أَمْ يُسِرُّ؟ قَالَتْ: كُلُّ ذَلِكَ قَدْ كَانَ يَفْعَلُ رُبَّمَا جَهَرَ، وَرُبَّمَا أَسَرَّ.

عه‌بدوڵڵاى كوڕی ئه‌بو قه‌يس ده‌ڵێت: پرسيارم له‌ عائيشه‌ i كرد، قوڕئانخوێندنى پێغه‌مبه‌رى خوا چۆن بووه‌ له‌ شه‌ودا، به‌ ده‌نگی به‌رزى ده‌يخوێند يان به‌ نزم؟ گوتى: هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌كرد هه‌ندێك جار به‌ده‌نگی به‌رز، هه‌ندێك جاريش به‌ ده‌نگی نزم.

بَابُ الْحَثِّ عَلَى الْوِتْرِ قَبْلَ النَّوْمِ

باسی سووربوون له‌سه‌ر ویتر پێش خه‌وتن

٢٠٩. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: أَوْصَانِي خَلِيلِي بِثَلَاثٍ: النَّوْمِ عَلَى وِتْرٍ، وَصِيَامِ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ مِنْ كُلِّ شَهْرٍ، وَرَكْعَتَيِ الضُّحَى.

ئه‌بو هوڕه‌يڕه‌ h ده‌ڵێت: خۆشه‌ويستم وه‌سيه‌تى بۆ كردم به‌ سێ شت: خه‌وتن له‌دواى ويتر، ڕۆژووگرتنى سێ ڕۆژ له‌ هه‌موو مانگێك، دوو ڕكات نوێژى چێشته‌نگاو.

بَابُ الْأَمْرِ بِالْوِتْرِ قَبْلَ الصُّبْحِ

باسی فه‌رمانكردن به‌ ویتر پێش نوێژی به‌یانی

٢١٠. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيَّ h يَقُولُ: سُئِلَ رَسُولُ اللَّهِ عَنِ الْوِتْرِ، فَقَالَ: «أَوْتِرُوا قَبْلَ الصُّبْحِ».

ئه‌بو سه‌عيدى خودری h ده‌ڵێت: پرسيار كرا له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌رباره‌ى ويتر، فه‌رمووی: «ويتر بكه‌ن پێش نوێژی به‌يانى».

بَابُ كَيْفَ الْوِتْرُ بِإِحْدَى عَشْرَةَ رَكْعَةً

باسی چۆنیه‌تی یازده‌ ڕكات ویتر

٢١١. عَنْ عَائِشَةَ i أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يُصَلِّي مِنَ اللَّيْلِ إِحْدَى عَشْرَةَ رَكْعَةً وَيُوتِرُ مِنْهَا بِوَاحِدَةٍ، ثُمَّ يَضْطَجِعُ عَلَى شِقِّهِ الْأَيْمَنِ.

عائيشه‌ i ده‌گێڕێته‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر له‌ شه‌ودا يازده‌ ڕكات نوێژی ده‌كرد، يه‌ك ڕكاتی ده‌كرده‌ تاكی ئه‌و نوێژانه‌ى كردوويه‌تى، پاشان به‌ لاى ڕاستيدا پاڵ ده‌كه‌وت.

بَابُ مَنْ كَانَ لَهُ صَلَاةٌ بِاللَّيْلِ فَغَلَبَهُ عَلَيْهَا النَّوْمُ

باسی هه‌ر كه‌سێك له‌ شه‌ودا شه‌ونوێژ بكات و خه‌و زۆری بۆ بهێنێت

٢١٢. عَنْ عَائِشَةَ i أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «مَا مِنَ امْرِئٍ تَكُونُ لَهُ صَلَاةٌ بِلَيْلٍ فَغَلَبَهُ عَلَيْهَا نَوْمٌ إِلَّا كَتَبَ اللَّهُ لَهُ أَجْرَ صَلَاتِهِ، وَكَانَ نَوْمُهُ صَدَقَةً عَلَيْهِ».

عائيشه‌ i ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمووی: «هيچ كه‌سێك نيیه‌ له‌ شه‌ودا شه‌ونوێژ بكات خه‌و زاڵ بێت به‌سه‌ريدا و زۆری بۆ بهێنێت ئيللا خوا پاداشتى نوێژه‌كه‌ى بۆ ده‌نووسێت، خه‌وه‌كه‌شی ده‌بێته‌ به‌خشش بۆی».