أبْوَابُ الطَّهَارَةِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی پاک و خاوێنی لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ لَا تُقْبَلُ صَلَاةٌ بِغَيْرِ طُهُورٍ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی نوێژێک بەبێ دەستنوێژ وەرناگیرێت

١. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَا تُقْبَلُ صَلَاةٌ بِغَيْرِ طُهُورٍ وَلَا صَدَقَةٌ مِنْ غُلُولٍ».

ئیبن عومەر k له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «هیچ نوێژێک وەرناگیرێت کە بەبێ دەستنوێژ ئەنجام درابێت، هیچ ماڵبەخشینێک وەرناگیرێت کە لە ماڵى دزراوى دەستکەوت (ى جەنگ) بێت».

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ مِفْتَاحَ الصَّلَاةِ الطُّهُور

باسی ئەوەى هاتووە كە کلیلى نوێژ دەستنوێژە

٢. عَنْ عَلِيٍّ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مِفْتَاحُ الصَّلَاةِ الطُّهُورُ، وَتَحْرِيمُهَا التَّكْبِيرُ، وَتَحْلِيلُهَا التَّسْلِيمُ».

عەلى h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «کلیلى نوێژ دەستنوێژە، چوونە نێو نوێژیش بە گوتنى: (الله أکبر)ە، دەرچوون لە نوێژ بە سەلامدانەوەیە».

٣. عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مِفْتَاحُ الْجَنَّةِ الصَّلَاةُ، وَمِفْتَاحُ الصَّلَاةِ الْوُضُوءُ».

جابیری کوڕی عەبدوڵڵا k دەڵێت: پێغەمبەر خوا فەرموویەتى: «کلیلی بەهەشت نوێژکردنە، کلیلی نوێژیش دەستنوێژشوشتنە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي السِّوَاكِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی سیواک

٤. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَوْلَا أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي لَأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ عِنْدَ كُلِّ صَلَاةٍ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئه‌گه‌ر قورس نه‌بووایه‌ له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌م، فه‌رمانم پێ ده‌كردن به‌ سیواككردن له‌ كاتى هه‌موو نوێژێك».

بَابُ مَا جَاءَ فِي تَخْلِيلِ اللِّحْيَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی دەست و پەنجەهێنان بەنێو ڕیشدا

٥. عَنْ حَسَّانَ بْنِ بِلَالٍ قَالَ: رَأَيْتُ عَمَّارَ بْنَ يَاسِرٍ k تَوَضَّأَ فَخَلَّلَ لِحْيَتَهُ، فَقِيلَ لَهُ: أَوْ قَالَ: فَقُلْتُ لَهُ: أَتُخَلِّلُ لِحْيَتَكَ؟ قَالَ: وَمَا يَمْنَعُنِي؟ وَلَقَدْ رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ يُخَلِّلُ لِحْيَتَهُ.

حەسسانى کوڕی بیلال دەڵێت: بینیم عەممارى کوڕی یاسیر k دەستنوێژى دەشوشت، پەنجەى دەستى ده‌نێو ڕیشـى وەردەدا، جا پێى گوترا، یان گوتى: پێى گوتم: ئایا پەنجە بەنێو ڕیشتدا دەهێنیت و دەبەیت؟ گوتى: بۆ چ شتێک هەیە ڕێگریم لێ بکات؟ لە کاتێکدا من بینیومه‌ پێغەمبەری خوا پەنجەى بەنێو ڕیشیدا دەهێنا و دەیبرد.

٦. عَنْ عُثْمَانَ بْنِ عَفَّانَ h: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يُخَلِّلُ لِحْيَتَهُ.

عوسمانى کوڕی عەففان h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر پەنجەى بەنێو ڕیشیدا دەهێنا (لە كاتی دەستنوێژشوشتن).

بَابُ مَا جَاءَ فِي مَسْحِ الرَّأْسِ أَنَّهُ يَبْدَأُ بِمُقَدَّمِ الرَّأْسِ إِلَى مُؤَخَّرِهِ

باسی ئەوەى هاتووە كە مەسحکردن لە پێشى سەر دەست پێ دەکات بۆ دواوە

٧. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ زَيْدٍ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ مَسَحَ رَأْسَهُ بِيَدَيْهِ فَأَقْبَلَ بِهِمَا وَأَدْبَرَ، بَدَأَ بِمُقَدَّمِ رَأْسِهِ، ثُمَّ ذَهَبَ بِهِمَا إِلَى قَفَاهُ، ثُمَّ رَدَّهُمَا حَتَّى رَجَعَ إِلَى المَكَانِ الَّذِي بَدَأَ مِنْهُ، ثُمَّ غَسَلَ رِجْلَيْهِ.

عەبدوڵڵای کوڕى زەید h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا هەردوو دەستى بە سەرى خۆیدا هێناوە، بە پێشەوەى سەرى هەتا دواوەى برد، لە سەرەتا دەستى کرد بە پێشەوەى سەرى، ئینجا هەردوو دەستەکانى بردەوە دواوەى هەتا پشت ملى، ئینجا هەردوو دەستى گەڕاندەوە ئەو شوێنەى کە لە سەرەتادا دەستى پێ کردبوو، ئینجا هەر دوو قاچەکانى شوشت.

بَابُ مَسْحِ الْأُذُنَيْنِ ظَاهِرِهِمَا وَبَاطِنِهِمَا

باسی دەستی تەڕهێنان بە هەردوو گوێچکەکان لاى دەرەوە و نێوەوەیان

٨. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ مَسَحَ بِرَأْسِهِ وَأُذُنَيْهِ، ظَاهِرِهِمَا وَبَاطِنِهِمَا.

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر دەستى تەڕی بە سەری خۆیدا هێناوە لەگەڵ هەردوو گوێچکەکانى، لاى دەرەوەیان و نێوەوەیان.

بَابٌ فِي تَخْلِيلِ الْأَصَابِعِ

باسێک دەربارەی پەنجەهێنان بەنێوان پەنجە (ی دەستەكان و پێیەكان)

٩. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «إِذَا تَوَضَّأْتَ فَخَلِّلْ بَيْنَ أَصَابِعِ يَدَيْكَ وَرِجْلَيْكَ».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئەگەر دەستنوێژت شوشت پەنجە بە نێوان پەنجەکانى هەر دوو دەست و هەر دوو قاچتدا بهێنە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الْوُضُوءِ ثَلَاثًا ثَلَاثًا

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی شۆردنی ئەندامەکان سێ جار سێ جار

١٠. عَنْ عَلِيٍّ h: أَنَّ النَّبِيَّ تَوَضَّأَ ثَلَاثًا ثَلَاثًا.

عەلی h دەگێڕێتەوە: کە پێغەمبەر ئەندامەکانی دەستنوێژی سێ جار سێ جار دەشوشت.

بَابٌ فِي إِسْبَاغِ الْوُضُوءِ

باسێك دەربارەی جوان دەستنوێژشوشتن

١١. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «أَلَا أَدُلُّكُمْ عَلَى مَا يَمْحُو اللَّهُ بِهِ الخَطَايَا وَيَرْفَعُ بِهِ الدَّرَجَاتِ؟»، قَالُوا: بَلَى يَا رَسُولَ اللَّهِ، قَالَ:«إِسْبَاغُ الوُضُوءِ عَلَى المَكَارِهِ، وَكَثْرَةُ الخُطَا إِلَى المَسَاجِدِ، وَانْتِظَارُ الصَّلَاةِ بَعْدَ الصَّلَاةِ، فَذَلِكُمُ الرِّبَاطُ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئایا ڕێنماییتان بكەم بۆ کارێك بەهۆیەوە خوا لە گوناهەکان دەسڕێتەوە و پلەکانیش بەرز دەکاتەوە؟»، گوتیان: بەڵێ ئەى پێغەمبەری خوا، فەرمووى: «دەستنوێژشوشتن لە کاتى سەغڵەتی، زۆر هەنگاونان بەرەو مزگەوت، چاوەڕوانبوونی نوێژ لەدواى نوێژ، ئا ئەوەیە سەنگەرگرتن و پاسەوانیکردن (بۆ خواى گەورە)».

بَابُ مَا يُقَالُ بَعْدَ الوُضُوءِ

باسی ئەو (زیكر)ەى دەگوترێت لەدواى دەستنوێژ

١٢. عَنْ عُمَرَ بْنِ الخَطَّابِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ تَوَضَّأَ فَأَحْسَنَ الوُضُوءَ ثُمَّ قَالَ: أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، اللَّهُمَّ اجْعَلْنِي مِنَ التَّوَّابِينَ، وَاجْعَلْنِي مِنَ المُتَطَهِّرِينَ، فُتِحَتْ لَهُ ثَمَانِيَةُ أَبْوَابِ الجَنَّةِ يَدْخُلُ مِنْ أَيِّهَا شَاءَ».

عومەرى کوڕی خەتتاب h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر كەسێك ده‌ستنوێژێكی جوان بشوات، پاشان گوتی: شایه‌تی ده‌ده‌م كه‌ هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نییه‌ شایه‌نی په‌رستن بێت جگه‌ له‌ خوا، خوا تاك و ته‌نهایه‌ و بێهاوتایه‌،‌ شایه‌تیش ده‌ده‌م كه‌ موحه‌ممه‌د به‌نده‌ و پێغه‌مبه‌ری خوایه‌، خوایە بمگێڕە لە تەوبەكاران، بمگێڕە لە پاكبووه‌وان، هه‌ر هه‌شت ده‌رگای به‌هه‌شتی بۆ ده‌كرێته‌وه‌، له‌ هه‌ر كامیانه‌وه‌ ویستی لێ بێت، له‌وێوە ده‌چێته‌ ژووره‌وه‌».

بَابُ الوُضُوءِ بِالمُدِّ

باسی دەستنوێژشوشتن بە مستێک ئاو

١٣. عَنْ سَفِينَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ يَتَوَضَّأُ بِالمُدِّ، وَيَغْتَسِلُ بِالصَّاعِ.

سەفینە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر دەستنوێژى دەشوشت بە مستێک ئاو، خۆى دەشوشت بەئەندازەى ڕبەیەک (چوار مستە ئاو و هەندێک).

🖍   تێبینی:

پێشەوایان: شافیعى، ئەحمەد، ئیسحاق، گوتوویانە: واتاى ئەم فەرموودەیە ئەوە ناگەیەنێت کە ئەندازەى بەکارهێنانى ئاو سنووردار بکرێت، کە نەکرێت لەمە زیاتر بێت، یاخو لەوە کەمتر بێت، با ئەو ئەندازەیە بێت کە بەش بکات، چونکە هەندێک لە زانایان لەژێر تـێگەیشتن لەم فەرموودەیه‌، واى بۆ دەچن کە دەبێت ئەندازەى ئاوى دەستنوێژشوشتن مستێک بێت، خۆشوشتن صاعێک بێت (چوار مستە ئاو و هەندێک).

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّهُ يُصَلِّي الصَّلَوَاتِ بِوُضُوءٍ وَاحِدٍ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی چەند نوێژێك ئەنجام دەدرێت بە دەستنوێژێك

١٤. عَنْ سُلَيْمَانَ بْنِ بُرَيْدَةَ، عَنْ أَبِيهِ k قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ يَتَوَضَّأُ لِكُلِّ صَلَاةٍ، فَلَمَّا كَانَ عَامُ الفَتْحِ صَلَّى الصَّلَوَاتِ كُلَّهَا بِوُضُوءٍ وَاحِدٍ وَمَسَحَ عَلَى خُفَّيْهِ. فَقَالَ عُمَرُ h: إِنَّكَ فَعَلْتَ شَيْئًا لَمْ تَكُنْ فَعَلْتَهُ، قَالَ: «عَمْدًا فَعَلْتُهُ».

سولەیمانى کوڕی بوڕەیدە، لە باوکیەوە k دەگێڕێته‌وه‌، گوتوویه‌تی: پێغەمبەر دەستنوێژی دەشوشت بۆ هەر نوێژێک (ی فەڕز)، جا کاتێک ساڵى فەتحى مەککە هات، ئەوکات هەموو نوێژەکانى بە یەک دەستنوێژەوە ئەنجام دا، مەسحى سەر خوففەکانیشى کرد، عومەر h گوتی: (ئەى پێغەمبەری خوا) تۆ کارێکى وات کرد، قەت نەمبینیوە لەپێشدا ئەوەت کردبێت؟ فەرمووى: «بەئەنقەست وام کرد (بۆ شارەزابوونی خەڵک کە ئەوەش دەبێت)».

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ المَاءَ لَا يُنَجِّسُهُ شَيْءٌ

باسی ئەوەى هاتووە کە هیچ شتێک ئاو پیس ناکات

١٥. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ h قَالَ: قِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَتَتَوَضَّأُ مِنْ بِئْرِ بُضَاعَةَ، وَهِيَ بِئْرٌ يُلْقَى فِيهَا الحِيَضُ، وَلُحُومُ الكِلَابِ، وَالنَّتْنُ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِنَّ المَاءَ طَهُورٌ لَا يُنَجِّسُهُ شَيْءٌ».

ئەبو سەعیدی خودری h دەڵێت: گوترا: ئەى پێغەمبەری خوا، ئایا دەستنوێژ بگرین لە ئاوى بیری بوزاعە، (بیرێک بووە لە شارى مەدینەى پیرۆز)، کە بیرێک بوو شتى پیس فڕێ دەدرایە نێوی، وەک پەڕۆى بەخوێنى حه‌یز (ی ئافره‌تان) و لاشەى سەگى تۆپیو و شتى بۆگەن؟ پێغەمبەری خوا فەرمووی: «بێگومان ئاو لە بنەڕەتدا پاکە و هیچ شتێک پیسی ناکات».

بَابُ التَّشْدِيدِ فِي الْبَوْلِ

باسی هەڕەشەی توند دەربارەی (خۆپاكنەكردنەوە لە) میز

١٦. عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ النَّبِيَّ مَرَّ عَلَى قَبْرَيْنِ، فَقَالَ: «إِنَّهُمَا يُعَذَّبَانِ، وَمَا يُعَذَّبَانِ فِي كَبِيرٍ: أَمَّا هَذَا فَكَانَ لَا يَسْتَتِرُ مِنْ بَوْلِهِ، وَأَمَّا هَذَا فَكَانَ يَمْشِي بِالنَّمِيمَةِ».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: جارێک پێغەمبەر بەلاى دوو گۆڕ تێپەڕ بوو، جا فەرمووى: «بەڕاستى هەردووکیان سزا دەدرێن، وا نەبێت سزادانیان بەهۆى تاوانى گەورە بووبێت، بەڵکوو ئەوەیان خۆى نەدەپاراست (پاک ڕانەدەگرت) لە میزی خۆی، ئەوەشیان لەنێو خەڵکیدا قسەى دەهێنا و دەبرد (بۆ تێکدانی نێوانیان)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي نَضْحِ بَوْلِ الغُلَامِ قَبْلَ أَنْ يُطْعَمَ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ئاوپڕژاندن بۆ میزى منداڵێكی کوڕ پێش ئەوەی خواردن بخوات

١٧. عَنْ أُمِّ قَيْسٍ بِنْتِ مِحْصَنٍ i قَالَتْ: دَخَلْتُ بِابْنٍ لِي عَلَى النَّبِيِّ لَمْ يَأْكُلِ الطَّعَامَ فَبَالَ عَلَيْهِ فَدَعَا بِمَاءٍ فَرَشَّهُ عَلَيْهِ.

ئوم قەیسـى کچی میحصه‌ن i دەڵێت: کوڕێکى بچووکى خۆم برد بۆ خزمەت پێغەمبەر کە هێشتا خواردنى نەدەخوارد (شیرەخۆرە بوو)، منداڵەکەش میزى کرد بەسەر بەرگ و پۆشاكى پێغەمبەری خوا ، جا داواى ئاوى کرد، پڕژاندى بە شوێنى میزەکە لەسەر پۆشاكەکەی.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الوُضُوءِ مِنَ الرِّيحِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی دەستنوێژ شوشتنەوە بەهۆی (لێبەربوونى) با

١٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «إِنَّ اللَّهَ لَا يَقْبَلُ صَلَاةَ أَحَدِكُمْ إِذَا أَحْدَثَ حَتَّى يَتَوَضَّأَ».

ئەبو هوڕەیڕە h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «بەڕاستى خوا نوێژى هیچ کەسێک لە ئێوە وەرناگرێت ئەگەر دەستنوێژى بشكێت، هەتا دەستنوێژ دەشواتەوە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي سُؤْرِ الكَلْبِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی بەرماوهى سەگ

١٩. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ أَنَّهُ قَالَ: «يُغْسَلُ الإِنَاءُ إِذَا وَلَغَ فِيهِ الكَلْبُ سَبْعَ مَرَّاتٍ: أُولَاهُنَّ أَوْ أُخْرَاهُنَّ بِالتُّرَابِ، وَإِذَا وَلَغَتْ فِيهِ الهِرَّةُ غُسِلَ مَرَّةً».

ئەبو هوڕەیڕە h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «قاپێك ئەگەر سەگ دەمى خستە نێوی، حەوت جار دەشۆردرێت، یەکەم جار، یان دوایین جار دەبێت بە گڵ بێت، ئەگەر پشیلە دەمى خستە نێو (قاپ و قاچاغ) یەك جار دەشۆردرێت».

بَابُ المَسْحِ عَلَى الخُفَّيْنِ

باسی مەسحکردن لەسەر خوففەکان

٢٠. عَنْ هَمَّامِ بْنِ الحَارِثِ قَالَ: بَالَ جَرِيرُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ h ثُمَّ تَوَضَّأَ، وَمَسَحَ عَلَى خُفَّيْهِ. فَقِيلَ لَهُ: أَتَفْعَلُ هَذَا؟ قَالَ: وَمَا يَمْنَعُنِي، وَقَدْ رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَفْعَلُهُ.

هەممامى کوڕی حاریس دەڵێت: جەریرى کوڕی عەبدوڵڵا h میزی کرد، ئینجا دەستنوێژى شوشت، دەستى هێنا بەسەر خوففەکانیدا، پێی گوترا: ئایا وا دەکەیت؟ گوتى: بۆ چ شتێک هەیە لێم قەدەغە بکات، لە کاتێکدا بینیومه‌ پێغەمبەری خوا واى دەکرد.

بَابُ مَا جَاءَ فِي المَسْحِ عَلَى العِمَامَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی مەسحکردن لەسەر مێزەر

٢١. عَنْ ابْنِ المُغِيرَةِ بْنِ شُعْبَةَ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: تَوَضَّأَ النَّبِيُّ وَمَسَحَ عَلَى الخُفَّيْنِ وَالعِمَامَةِ.

ئیبن موغیڕەی کوڕی شوعبە، لە باوکیەوە h دەگێڕێته‌وه‌، گوتوویه‌تی: پێغەمبەر دەستنوێژى شوشت، مەسحى کرد له‌سەر خوففەکان و مێزەرى سەرى.

بَابُ هَلْ تَنْقُضُ المَرْأَةُ شَعْرَهَا عِنْدَ الغُسْلِ؟

باسی ئایا ئافرەت کەزیى قژى دەکاتەوە لە کاتى خۆشوشتن؟

٢٢. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ i قَالَتْ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنِّي امْرَأَةٌ أَشُدُّ ضَفْرَ رَأْسِي، أَفَأَنْقُضُهُ لِغُسْلِ الجَنَابَةِ؟ قَالَ: «لَا إِنَّمَا يَكْفِيكِ أَنْ تَحْثِي عَلَى رَأْسِكِ ثَلَاثَ حَثَيَاتٍ مِنْ مَاءٍ، ثُمَّ تُفِيضِي عَلَى سَائِرِ جَسَدِكِ المَاءَ، فَتَطْهُرِينَ».

ئوم سەلەمە i دەڵێت: گوتم: ئەى پێغەمبەری خوا، من ئافرەتێکم کەوا کەزیى قژى سەرم دەپێچمەوە، ئایا هەڵیوەشێنمەوە بۆ خۆشوشتنم لە لەشگرانی؟، فەرمووى: «نا، تەنیا ئەوەندەت بەسە سێ مشت ئاو بە سەرتدا بکەیت، ئینجا ئاو بەسەر هەموو لاشەتدا بكە، کە ئەوەت کرد پاک دەبیتەوە».

بَابٌ فِي الوُضُوءِ بَعْدَ الغُسْلِ

باسێک دەربارەی دەستنوێژ شوشتنەوە لەدواى خۆشوشتن

٢٣. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ لَا يَتَوَضَّأُ بَعْدَ الغُسْلِ.

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر دەستنوێژى نەدەشووشتەوە لەدواى خۆشوشتن.

🖍   تێبینی:

دایكمان عائیشە z لە فەرموودەی دیكەدا درێژەی بەم بابەتە داوە و گوتوویه‌تی: خۆشەویستمان ﷺ لە كاتی خۆشوشتن دەستنوێژی دەشوشت وەك چۆن دەستنویژ بۆ نوێژ دەشۆردرێت، كەواتە: خوێنەر دەبێت ئاگادار بێت ئەو كەسەی دەیەوێت دوای خۆشوشتن نوێژ بكات، پێویستە لە كاتی خۆشوشتن دەستنوێژی شووشتبێت.

٢٤. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ النَّبِيُّ : «إِذَا جَاوَزَ الخِتَانُ الخِتَانَ وَجَبَ الغُسْلُ».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەر فەرموویەتی: «ئەگەر هاتوو ئەندامی زاوزێی نێرینە تێپەڕی دا لە ئەندامى زاوزێى مێیینە، ئەوە خۆشوشتن پێویست دەبێت».

بَابُ مَا جَاءَ إِذَا التَقَى الخِتَانَانِ وَجَبَ الغُسْلُ

باسی ئەوەى هاتووە ئەگەر ئەندامی زاوزێ پێك گەیشتن خۆشوشتن پێویست دەبێت

بَابٌ فِي الوُضُوءِ لِلْجُنُبِ إِذَا أَرَادَ أَنْ يَنَامَ

باسێک دەربارەی دەستنوێژشوشتنی لەشگران كە دەیەوێت بخەوێت

٢٥. عَنْ عُمَرَ h: أَنَّهُ سَأَلَ النَّبِيَّ أَيَنَامُ أَحَدُنَا وَهُوَ جُنُبٌ؟ قَالَ: «نَعَمْ، إِذَا تَوَضَّأَ».

عومەر h دەگێڕێتەوە: ئەو پرسیارى کردووە لە پێغەمبەر ئایا دەکرێت کەسێکمان بخەوێت لە کاتێکدا لەشگرانە؟ (پێغەمبەر ) فەرمووى: «بەڵێ، ئەگەر دەستنوێژى شوشتبێت».

🖍   تێبینی:

وا باشە كەسی لەشگران یەكێك لەم دووكارە ئەنجام بدات، خۆی بشوات، یاخود دەستنوێژ بشوات، هیی دووەم لە كاتێكدا كە دەیەوێت خۆشوشتنەكەی دوا بخات بۆ كۆتایی شەو، دەستنویژێك وەك چۆن بۆ نوێژ دەیشوات، بەڵام خەوتنی بەلەشگرانییەوە به‌بێ ئەوەی هیچ یەكێك لەم دوو كارە بكات ناپەسندە.

بَابُ مَا جَاءَ فِي المَرْأَةِ تَرَى فِي المَنَامِ مِثْلَ مَا يَرَى الرَّجُلُ

باسی ئەوەى ئافرەت ئەوە دەبینێت لە خەودا کە پیاو دەیبینێت

٢٦. عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ i قَالَتْ: جَاءَتْ أُمُّ سُلَيْمٍ بِنْتُ مِلْحَانَ i إِلَى النَّبِيِّ فَقَالَتْ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّ اللَّهَ لَا يَسْتَحْيِي مِنَ الحَقِّ، فَهَلْ عَلَى المَرْأَةِ -تَعْنِي غُسْلًا- إِذَا هِيَ رَأَتْ فِي المَنَامِ مِثْلَ مَا يَرَى الرَّجُلُ؟ قَالَ: «نَعَمْ، إِذَا هِيَ رَأَتِ المَاءَ فَلْتَغْتَسِلْ».

ئوم سەلەمە i دەڵێت: ئوم سولەیم کچی میلحان i هاتە خزمه‌ت پێغەمبەر ، گوتى: ئەى پێغەمبەری خوا، بێگومان خوا شەرم لە (گوتن و بیستنی) هەق ناکات، ئایا ئافرەت خۆشوشتنى لە سەر پێویستە ئەگەر هاتوو لە خەودا ئەوەی بینی کە پیاو دەیبینێت؟ (پێغەمبەر ) فەرمووى: «بەڵى، ئەگەر ئافرەتەكە ئاوی بینی، با خۆی بشوات».