أبْوابُ الجَنَائِزِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

كۆباسی جه‌نازه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ ﷺ

بَابُ مَا جَاءَ فِي ثَوَابِ المَرِيضِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پاداشتى نەخۆش

١٩١. عَنْ عَائِشَةَ i قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا يُصِيبُ المُؤْمِنَ شَوْكَةٌ فَمَا فَوْقَهَا، إِلَّا رَفَعَهُ اللَّهُ بِهَا دَرَجَةً، وَحَطَّ عَنْهُ بِهَا خَطِيئَةً».

عائیشە i دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر بەڵایەک تووشی بڕوادار بێ لە دڕکێک بەرەو سەرەوە، بەدڵنیایی بەهۆیەوە خوا پلەیەک بەرزی دەکاتەوە، گوناهێکیشی لێ هەڵدەوەرێنێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي عِيَادَةِ المَرِيضِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی سەردانى نەخۆش

١٩٢. عَنْ ثَوْبَانَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «إِنَّ المُسْلِمَ إِذَا عَادَ أَخَاهُ المُسْلِمَ لَمْ يَزَلْ فِي خُرْفَةِ الجَنَّةِ».

سەوبان h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «بەڕاستى کاتێک موسوڵمانێک سەردانی برا موسوڵمانە نەخۆشەکەی دەکات، ئەو کەسە بەردەوام لە باغەکانی بەهەشتە».

١٩٣. عَنْ عَلِيّ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ:«مَا مِنْ مُسْلِمٍ يَعُودُ مُسْلِمًا غُدْوَةً إِلَّا صَلَّى عَلَيْهِ سَبْعُونَ أَلْفَ مَلَكٍ حَتَّى يُمْسِيَ، وَإِنْ عَادَهُ عَشِيَّةً إِلَّا صَلَّى عَلَيْهِ سَبْعُونَ أَلْفَ مَلَكٍ حَتَّى يُصْبِحَ، وَكَانَ لَهُ خَرِيفٌ فِي الجَنَّةِ».

عەلی h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو، دەیفەرموو: «هەر موسوڵمانێک لە بەیانییەکدا سەردانی برایەکی موسوڵمانی نەخۆشی بکات، حەفتا هەزار فریشتە دوعای بۆ دەکەن تاکوو ئێوارە، ئەگەر بە شەو سەردانی بکات، حەفتا هەزار فریشتە دوعای بۆ دەکەن تاکوو بەیانی، هەروەها باغێکی بەهەشتیشی پێ دەدرێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي النَّهْيِ عَنِ التَّمَنِّي لِلْمَوْتِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی قەدەغەکردنى خۆزگەخواستن بە مردن

١٩٤. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h عَنِ النَّبِيِّ أَنَّهُ قَالَ: «لَا يَتَمَنَّيَنَّ أَحَدُكُمُ المَوْتَ لِضُرٍّ نَزَلَ بِهِ، وَلْيَقُلْ: اللَّهُمَّ أَحْيِنِي مَا كَانَتِ الحَيَاةُ خَيْرًا لِي، وَتَوَفَّنِي إِذَا كَانَتِ الوَفَاةُ خَيْرًا لِي».

ئەنەسی کوڕی مالیک h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «با هیچ یەکێکتان خۆزگە بە مردن نەخوازێت لەبەر ئەو زیان و ناخۆشییەی کە تووشی بووە، بەڵکوو بڵێت: خوایە ئەگەر ژیان خێری تێدایە بۆم ئەوە بمژیێنە، ئەگەر مردنیش خێری تێدایە بۆم، ئەوە بممرێنە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي التَّعَوُّذِ لِلْمَرِيضِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پەناگرتن بە خوا لە نەخۆشی

١٩٥. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ h: أَنَّ جِبْرِيلَ s أَتَى النَّبِيَّ ، فَقَالَ: يَا مُحَمَّدُ اشْتَكَيْتَ؟ قَالَ: «نَعَمْ»، قَالَ: بِاسْمِ اللَّهِ أَرْقِيكَ، مِنْ كُلِّ شَيْءٍ يُؤْذِيكَ، مِنْ شَرِّ كُلِّ نَفْسٍ، وَعَيْنٍ حَاسِدَةٍ، بِاسْمِ اللَّهِ أَرْقِيكَ وَاللَّهُ يَشْفِيكَ.

ئەبو سەعید h دەگێڕێتەوە: جیبریل s هاتە خزمه‌ت پێغەمبەر فەرمووی: ئەی موحەممەد، ئێش و ئازارت هەیە؟ ئەویش فەرمووی: «بەڵی»، جیبریل s فەرمووی: بە ناوی خوا دوعات بۆ دەکەم لە هەر شتێک کە ئەزیەتت دەدات، لە خراپەی هەر نەفسێک، لە خراپەی هەر چاوێكی حه‌سوود، بە ناوی خوا دوعات بۆ دەکەم و خواش چارەت بکات.

١٩٦. عَنْ عَبْدِ العَزِيزِ بْنِ صُهَيْبٍ قَالَ: دَخَلْتُ أَنَا وَثَابِتٌ عَلَى أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h فَقَالَ ثَابِتٌ: يَا أَبَا حَمْزَةَ اشْتَكَيْتُ، فَقَالَ أَنَسٌ h: أَفَلَا أَرْقِيكَ بِرُقْيَةِ رَسُولِ اللَّهِ ؟ قَالَ: بَلَى، قَالَ: «اللَّهُمَّ رَبَّ النَّاسِ، مُذْهِبَ البَاسِ، اشْفِ أَنْتَ الشَّافِي، لَا شَافِيَ إِلَّا أَنْتَ، شِفَاءً لَا يُغَادِرُ سَقَمًا».

عەبدولعەزیزى کوڕی سوهەیب دەڵێت: من و سابیت چووینە لای ئەنەسی کوڕی مالیک h، سابیت گوتی: ئەی باوکی حەمزە نەخۆشم، ئەنەس h گوتی: ئایا دوعای چاکبوونەوەت بۆ بکەم بە دوعای پێغەمبەری خوا ؟، گوتی: بەڵێ، ئەنەس h گوتی: «ئەی خوای پەروەردگاری خەڵک، لابەرى ئێش و نەخۆشى، شیفای بدە تۆ شیفادەری، هیچ شیفادەرێکی تەواو نییە جگە لە تۆ، شیفایەک نەخۆشییەکان لاببات».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الحَثِّ عَلَى الوَصِيَّةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی هاندان بۆ وەسییەت

١٩٧. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «مَا حَقُّ امْرِئٍ مُسْلِمٍ يَبِيتُ لَيْلَتَيْنِ وَلَهُ شَيْءٌ يُوصِي فِيهِ إِلَّا وَوَصِيَّتُهُ مَكْتُوبَةٌ عِنْدَهُ».

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ڕەوا نییە بۆ موسوڵمان کە شتێک هەبێت وەسییه‌تی بۆ بکات و دوو شەوى بەسەردا بڕوات، مەگەر وەسییەتەکەى (بنووسێت و) بە نووسراوی لەلای نەبێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي تَلْقِينِ المَرِيضِ عِنْدَ المَوْتِ، وَالدُّعَاءِ لَهُ عِنْدَهُ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی یادهێنانەوەى نەخۆش لە کاتى مەرگ و پاڕانەوە بۆ کردنى

١٩٨. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ:«لَقِّنُوا مَوْتَاكُمْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ».

ئەبو سەعید h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «یادى ئەوانە بێننەوە کە لە سەرەمەرگن بە گوتنى وشەى: (لا اله الا الله)».

بَابُ مَا جَاءَ أَنَّ الصَّبْرَ فِي الصَّدْمَةِ الأُولَى

باسی ئەوەى هاتووە کەوا ئارامی تەواو لە یەکەم ساتی ناخۆشیەكەیە

١٩٩. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «الصَّبْرُ عِنْدَ الصَّدْمَةِ الأُولَى».

ئەنەسی کوڕی مالیک h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «ئارامی تەواو لە ساتی یەکەمی هاتنی بەڵایە (لە سەرەتای ڕووداوەکە پێویستە ئارامیت هەبێت)».

بَابُ مَا جَاءَ فِي تَقْبِيلِ المَيِّتِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ماچکردنى مردوو

٢٠٠. عَنْ عَائِشَةَ i: أَنَّ النَّبِيَّ قَبَّلَ عُثْمَانَ بْنَ مَظْعُونٍ h وَهُوَ مَيِّتٌ وَهُوَ يَبْكِي، أَوْ قَالَ: عَيْنَاهُ تَذْرِفَانِ.

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر عوسمانی کوڕی مەزعوونی h ماچ کرد کاتێک وەفاتی کرد و بۆی دەگریا، یان گوتی: چاوەکانی فرمێسکیان دەڕژاند.

بَابٌ فِي مَا جَاءَ فِي المِسْكِ لِلْمَيِّتِ

باسێك دەربارەی ئەوەى هاتووە سەبارەت بە بەکارهێنانى میسک بۆ مردوو

٢٠١. عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَطْيَبُ الطِّيبِ المِسْكُ».

ئەبو سەعیدى خودری h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «خۆشترین و پاکترین بۆن بۆنی میسکە».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الغُسْلِ مِنْ غُسْلِ المَيِّتِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی خۆشوشتن بەهۆی شوشتنى مردوو

٢٠٢. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مِنْ غُسْلِهِ الغُسْلُ، وَمِنْ حَمْلِهِ الوُضُوءُ».

ئەبو هوڕەیڕە h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «بەهۆی شوشتنی مردوو خۆشوشتنەوە (پێویستە)، بەهۆی هەڵگرتنی مردوو دەستنوێژ شوشتنەوە (پێویستە)».

بَابُ مَا يُسْتَحَبُّ مِنَ الأَكْفَانِ

باسی ئەو جۆرە کفنەی بەباش زانراوە

٢٠٣. عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «البَسُوا مِنْ ثِيَابِكُمُ البَيَاضَ، فَإِنَّهَا مِنْ خَيْرِ ثِيَابِكُمْ، وَكَفِّنُوا فِيهَا مَوْتَاكُمْ».

ئیبن عەبباس k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «له‌ بەرگ و پۆشاكدا پۆشاكی سپی له‌به‌ر بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باشترین پۆشاكتان سپییه‌، مردووه‌كانیشتان هه‌ر به‌ خامی سپی كفن بكه‌ن».

بَابُ مَا جَاءَ فِي النَّهْيِ عَنْ ضَرْبِ الخُدُودِ، وَشَقِّ الجُيُوبِ عِنْدَ المُصِيبَةِ

باسی ئەوەى هاتووە لە ڕێگریکردنی لە ڕوومەتدان و یەخەداڕنین لە کاتى بەڵا و ناخۆشیدا

٢٠٤. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «لَيْسَ مِنَّا مَنْ شَقَّ الجُيُوبَ، وَضَرَبَ الخُدُودَ، وَدَعَا بِدَعْوَةِ الجَاهِلِيَّةِ».

عەبدوڵڵا h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «لە ئێمە نییە ئەو کەسەى یەخەى دابڕنێت و لە ڕوومەتی خۆی بدات و هاوار بکات بەهاوارکردنی نەفامییەت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الإِسْرَاعِ بِالجَنَازَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پەلەکردن لە شاردنەوەى مردوو

٢٠٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h عَنِ النَّبِيَّ قَالَ: «أَسْرِعُوا بِالجَنَازَةِ، فَإِنْ يَكُنْ خَيْرًا تُقَدِّمُوهَا إِلَيْهِ، وَإِنْ يَكُنْ شَرًّا تَضَعُوهُ عَنْ رِقَابِكُمْ».

ئەبو هوڕەیڕە h لە پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە کە فەرموویەتى: «پەلە بکەن لە شاردنەوەى مردوو، ئه‌گه‌ر‌ كه‌سێكی چاك بێت ئه‌وه‌ باشترین شته‌ كه‌ پێشكه‌شی ده‌كه‌ن و ده‌یگه‌یه‌نن به‌ شوێنی خۆی، ئه‌گه‌ر واش نه‌بێت كه‌سێكی خراپ بێت، ئه‌وه‌ خراپه‌یه‌كه‌ له‌كۆڵ خۆتانی ده‌كه‌نه‌وه».

بَابُ مَا جَاءَ فِي التَّكْبِيرِ عَلَى الجَنَازَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی گوتنى (الله أکبر) لەسەر جەنازە

٢٠٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى عَلَى النَّجَاشِيِّ فَكَبَّرَ أَرْبَعًا.

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر نوێژی لەسەر نەجاشی کرد، بە گوتنى چوار تەکبیر (الله اکبر).

بَابُ مَا يَقُولُ فِي الصَّلَاةِ عَلَى المَيِّتِ

باسی ئەوەى دەگوترێت لە نوێژ لەسەر مردوو

٢٠٧. عَنْ أَبي إِبْرَاهِيمَ الأَشْهَلِيُّ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ إِذَا صَلَّى عَلَى الجَنَازَةِ، قَالَ: «اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِحَيِّنَا وَمَيِّتِنَا، وَشَاهِدِنَا وَغَائِبِنَا، وَصَغِيرِنَا وَكَبِيرِنَا، وَذَكَرِنَا وَأُنْثَانَا».

ئەبو ئیبڕاهیمى ئەشهەلى، لە باوکیه‌وه‌ h دەگێڕێتەوە، گوتوویەتی: پێغەمبەری خوا ئەگەر نوێژى لەسەر مردوویه‌ک کردبا، دەیفەرموو: «ئەى خوایە لە زیندوو و مردوومان خۆش ببە، لە ئامادەبووان و ئامادەنەبووانمان، لە بچووک و گەورەمان، لە نێر و مێمان».

٢٠٨. عَنْ عَوْفِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يُصَلِّي عَلَى مَيِّتٍ، فَفَهِمْتُ مِنْ صَلَاتِهِ عَلَيْهِ: «اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ، وَارْحَمْهُ، وَاغْسِلْهُ بِالبَرَدِ، وَاغْسِلْهُ كَمَا يُغْسَلُ الثَّوْبُ».

عەوفى کوڕی مالیک h دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو کاتێک نوێژی لەسەر مردوویه‌ک دەکرد جا ئەوەى لە پاڕانەوەکەی گەیشتم لە نوێژەکەیدا دەیفەرموو: «ئەی خوایە لێی ببوورە و ڕەحمی پێ بکە و بیشۆرە (لە گوناهەکانی) بە ئاوی تەرزە، بیشۆرە (لە گوناهەکانی) هەروەک چۆن بەرگ و پۆشاک دەشۆردرێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِي القِرَاءَةِ عَلَى الجَنَازَةِ بِفَاتِحَةِ الكِتَابِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی خوێندنی فاتیحە لە نوێژی مردوودا

٢٠٩. عَنْ طَلْحَةَ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَوْفٍ: أَنَّ ابْنَ عَبَّاسٍ k صَلَّى عَلَى جَنَازَةٍ، فَقَرَأَ بِفَاتِحَةِ الكِتَابِ، فَقُلْتُ لَهُ، فَقَالَ: إِنَّهُ مِنَ السُّنَّةِ، أَوْ مِنْ تَمَامِ السُّنَّةِ.

تەلحەى کوڕی عەبدوڵڵاى کوڕی عەوف دەگێڕێتەوە: ئیبن عەبباس k نوێژی کرد لەسەر مردوویه‌ک، سووڕەتی فاتیحەی خوێند، سەبارەت بەو کارەی پرسیارم لێ کرد؟ ئەویش گوتی: خوێندنی سووڕەتی فاتیحە لە کاری پێغەمبەری خوا بووە، یان گوتی: لە تەواویی سوننەت ئەوەیە (فاتیحە بخوێنرێت).

بَابُ مَا جَاءَ فِي فَضْلِ الصَّلَاةِ عَلَى الجَنَازَةِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی پاداشتى نوێژکردن لەسەر مردوو

٢١٠. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ صَلَّى عَلَى جَنَازَةٍ فَلَهُ قِيرَاطٌ، وَمَنْ تَبِعَهَا حَتَّى يُقْضَى دَفْنُهَا فَلَهُ قِيرَاطَانِ، أَحَدُهُمَا أَوْ أَصْغَرُهُمَا مِثْلُ أُحُدٍ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک نوێژ لەسەر مردوویه‌ک بکات، قیڕاتێکى (پاداشت) بۆ هەیە، جا ئەگەر بەدوایدا ڕۆیشت تا دەنێژرێت، دوو قیڕاتى بۆ هەیە، یەکێکیان یان بچوکترینیان وەکوو چیای ئوحودە».

بَابُ مَا يَقُولُ إِذَا أُدْخِلَ المَيِّتُ القَبْرَ

باسی ئەوەى دەگوترێت كاتێك مردوو ده‌خرێته‌ نێو گۆڕه‌وه‌

٢١١. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k: أَنَّ النَّبِيَّ كَانَ إِذَا أُدْخِلَ المَيِّتُ القَبْرَ، وَقَالَ أَبُو خَالِدٍ مَرَّةً: إِذَا وُضِعَ المَيِّتُ فِي لَحْدِهِ، قَالَ مَرَّةً: «بِسْمِ اللَّهِ وَبِاللَّهِ، وَعَلَى مِلَّةِ رَسُولِ اللَّهِ»، وَقَالَ مَرَّةً: «بِسْمِ اللَّهِ وَبِاللَّهِ وَعَلَى سُنَّةِ رَسُولِ اللَّهِ ».

ئیبن عومەر k دەگێڕێتەوە: کاتێک کە مردوو دەخرایە نێو گۆڕ، ئەبو خالیدی گێڕەرەوە جارێکیان گوتى: کاتێک مردوو دەخرایە نێو لاگۆڕه‌كه‌ی، (پێغەمبەر ) جارێکیان فەرمووی: «بە ناوی خوا، پەنا بە خوا، لەسەر میللەتی پێغەمبەری خوا »، جارێکی دیكە فەرمووی: «بە ناوی خوا، پەنا بە خوا، لەسەر سوننەتی پێغەمبەری خوا ».

بَابُ مَا جَاءَ فِي كَرَاهِيَةِ المَشْيِ عَلَى القُبُورِ، وَالجُلُوسِ عَلَيْهَا، وَالصَّلَاةِ إِلَيْهَا

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ڕێگریى ڕۆیشتن و دانیشتن لەسەر گۆڕ و نوێژ ڕووەو گۆڕ

٢١٢. عَنْ أَبِي مَرْثَدٍ الغَنَوِيِّ h قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ : «لَا تَجْلِسُوا عَلَى القُبُورِ، وَلَا تُصَلُّوا إِلَيْهَا».

ئەبو مەرڕسەدى غەنەوى h دەڵێت: پێغەمبەر فەرموویەتى: «لەسەر گۆڕ دامەنیشن، نوێژیش مەكەن ڕووەو گۆڕ».

٢١٣. عَنْ جَابِرٍ h قَالَ: نَهَى النَّبِيُّ أَنْ تُجَصَّصَ القُبُورُ، وَأَنْ يُكْتَبَ عَلَيْهَا، وَأَنْ يُبْنَى عَلَيْهَا، وَأَنْ تُوطَأَ.

جابیر h دەڵێت: پێغەمبەر قەدەغەی کردووە کە گۆڕ گەچکاری بکرێت، لەسەری بنووسرێت و شتی لەسەر دروست بکرێت، هەروەها بە پێ بەسەرى بکەوێت.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الثَّنَاءِ الحَسَنِ عَلَى المَيِّتِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی بەچاکە باسکردنى مردوو

٢١٤. عَنْ أَنَسٍ h قَالَ: مُرَّ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ بِجَنَازَةٍ، فَأَثْنَوْا عَلَيْهَا خَيْرًا، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «وَجَبَتْ»، ثُمَّ قَالَ: «أَنْتُمْ شُهَدَاءُ اللَّهِ فِي الأَرْضِ».

ئەنەس h دەڵێت: جەنازەیەک تێپەڕ کرا بەلای پێغەمبەری خوادا ، خەڵکی بەچاکە باسیان کرد، پێغەمبەری خوا فەرمووی: «بۆی پێویست کرا»، ئینجا فەرمووی: «ئێوە شایەتیدەری خوان لەسەر زەوی».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الشُّهَدَاءِ مَنْ هُمْ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی شەهیدان کێن؟

٢١٥. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «الشُّهَدَاءُ خَمْسٌ: المَطْعُونُ، وَالمَبْطُونُ، وَالغَرِقُ، وَصَاحِبُ الهَدْمِ، وَالشَّهِيدُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «شەهیدەکان پێنج جۆرن: مردن بە تاعوون، مردن بە ژانەسک، خنکان، مردن بەهۆی داڕمان، شەهید لەپێناو خوا».

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَنْ أَحَبَّ لِقَاءَ اللَّهِ أَحَبَّ اللَّهُ لِقَاءَهُ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی کەسێک دیدارى خواى پێخۆش بێت، خواش دیداری ئەوی پێخۆشە

٢١٦. عَنْ عَائِشَةَ i ذَكَرَتْ: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «مَنْ أَحَبَّ لِقَاءَ اللَّهِ أَحَبَّ اللَّهُ لِقَاءَهُ، وَمَنْ كَرِهَ لِقَاءَ اللَّهِ كَرِهَ اللَّهُ لِقَاءَهُ»، قَالَتْ: فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، كُلُّنَا نَكْرَهُ المَوْتَ، قَالَ: «لَيْسَ ذَلِكَ، وَلَكِنَّ المُؤْمِنَ إِذَا بُشِّرَ بِرَحْمَةِ اللَّهِ وَرِضْوَانِهِ وَجَنَّتِهِ، أَحَبَّ لِقَاءَ اللَّهِ، وَأَحَبَّ اللَّهُ لِقَاءَهُ، وَإِنَّ الكَافِرَ إِذَا بُشِّرَ بِعَذَابِ اللَّهِ وَسَخَطِهِ، كَرِهَ لِقَاءَ اللَّهِ، وَكَرِهَ اللَّهُ لِقَاءَهُ».

عائیشە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر کەسێک دیداری خوای پێخۆش بێت، خوا دیداری ئەوی پێخۆشە، هەر کەسێک دیداری خوای پێناخۆش بێت، ئەوە خواش دیداری ئەوی پێناخۆشە»، جا (عائیشە i) دەڵێت: گوتم: ئەی پێغەمبەری، خوا ئێمە هەموومان مردنمان پێناخۆشە! فەرمووی: «مەبەست ئه‌وه‌ نییە، بەڵکوو بڕوادار کاتێک ئەگەر موژدەی پێ درا بە میهرەبانی خوا و ڕەزامەندی خوا و بەهەشتەکەی، ئەو کاتە ئه‌و دیداری خوای پێخۆشە، خواش دیداری ئەوی پێخۆشە، بێبڕواش ئەگەر موژدەی پێ درا بە سزای خوا و توڕەبوونی خوا، ئەوساکە ڕقی لە دیداری خوایە، خواش ڕقی لە دیداری ئەوە».

🖍   تێبینی:

لێرەدا مەبەست لەوەیە کاتێک مرۆڤ لە مردن نزیک دەبێتەوە و بە جۆرێک لە جۆرەکان ئاگادار دەکرێتەوە، ئەو کاتە بڕوادار دیداری خوای پێخۆشە و بێبڕواش پێیناخۆشە، چونکە هەردووکیان دەزانن کە چی چاوەڕێیانە.

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَنْ قَتَلَ نَفْسَهُ لَمْ يُصَلَّ عَلَيْهِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی ئەو کەسەی خۆی کوشتووە و نوێژی لەسەر نەکراوە

٢١٧. عَنْ جَابِرِ بْنِ سَمُرَةَ k: أَنَّ رَجُلًا قَتَلَ نَفْسَهُ، فَلَمْ يُصَلِّ عَلَيْهِ النَّبِيُّ .

جابیرى کوڕی سەموڕە k دەگێڕێتەوە: کەسێک خۆی کوشت، پێغەمبەر نوێژی لەسەر نەکرد.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الصَّلَاةِ عَلَى المَدْيُونِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی نوێژکردن لەسەر قەرزدار

٢١٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ يُؤْتَى بِالرَّجُلِ المُتَوَفَّى عَلَيْهِ الدَّيْنُ، فَيَقُولُ: «هَلْ تَرَكَ لِدَيْنِهِ مِنْ قَضَاءٍ؟»، فَإِنْ حُدِّثَ أَنَّهُ تَرَكَ وَفَاءً صَلَّى عَلَيْهِ، وَإِلَّا قَالَ لِلْمُسْلِمِينَ: «صَلُّوا عَلَى صَاحِبِكُمْ»، فَلَمَّا فَتَحَ اللَّهُ عَلَيْهِ الفُتُوحَ، قَامَ فَقَالَ: «أَنَا أَوْلَى بِالمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ، فَمَنْ تُوُفِّيَ مِنَ المُسْلِمِينَ فَتَرَكَ دَيْنًا عَلَيَّ قَضَاؤُهُ، وَمَنْ تَرَكَ مَالًا فَهُوَ لِوَرَثَتِهِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەگێڕێتەوە: جارى وا هەبووە پێغەمبەری خوا پیاوێکى مردوویان هێناوەتە خزمه‌تی قەرزى لەسەر بووە (تا نوێژى لەسەر بکات)، دەیفەرموو: «ئایا هیچى جێ هێشتووە بۆ دانەوەى قەرزەکەى؟»، ئەگەر گوترابا: جێى هێشتووە بۆ دانەوەى، ئەو کات نوێژى لەسەر دەکرد، ئەگەرنا به‌ موسوڵمانەکانی ده‌فه‌رموو: «نوێژ لەسەر هاوەڵەکەتان بكه‌ن»، کاتێک خوا داهاتى گرتنى وڵاتانى پێ دا، هەستایه‌وە و فەرمووى: «من لە بڕواداران نزیکترم لە خودى خۆیان، جا هەر کەسێک لە موسوڵمانان بمرێت و قەرزى لەسەر بێت، ئەوە دانەوەی لەسەر منە، هەر کەسێکیش ماڵى لەدواى خۆی جێ هێشت، ئەو ماڵە بۆ میراتگرەکانیەتى».

بَابُ مَا جَاءَ فِي عَذَابِ القَبْرِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی سزای نێوگۆڕ

٢١٩. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «إِذَا مَاتَ المَيِّتُ عُرِضَ عَلَيْهِ مَقْعَدُهُ، إِنْ كَانَ مِنْ أَهْلِ الجَنَّةِ فَمِنْ أَهْلِ الجَنَّةِ، وَإِنْ كَانَ مِنْ أَهْلِ النَّارِ فَمِنْ أَهْلِ النَّارِ، ثُمَّ يُقَالُ: هَذَا مَقْعَدُكَ حَتَّى يَبْعَثَكَ اللَّهُ يَوْمَ القِيَامَةِ».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «کاتێک کەسێک مرد شوێنەکەی پیشان دەدرێت (لەنێو گۆڕ)، ئەگەر ئەهلی بەهەشت بوو، ئەوە شوێنی بەهەشتییەکانی پیشان دەدرێت، خۆ ئەگەر ئەهلی دۆزەخیش بێت، شوێنی دۆزەخییەکانی پیشان دەدرێت، ئینجا پێی دەگوترێت: ئەمە شوێنەکەتە هەتا ئەو ڕۆژەی خوا زیندووت دەکاتەوە بۆی لە ڕۆژی قیامەت».