أبْوَابُ الْأَحْكَامِ وَالْفَوَائِدِ

کۆباسی فەرمانەکان و سوودەکان

بَابُ مَا جَاءَ فِي قَتْلِ الحَيَّاتِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی کوشتنى مارەکان

٣١٤. عَنْ سَالِمِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «اقْتُلُوا الحَيَّاتِ، وَاقْتُلُوا ذَا الطُّفْيَتَيْنِ، وَالأَبْتَرَ، فَإِنَّهُمَا يَلْتَمِسَانِ البَصَرَ، وَيُسْقِطَانِ الحُبْلَى».

سالیمى کوڕى عەبدوڵڵا، لە باوکیەوە h دەگێڕێتەوە، گوتوویەتی: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «مارەکان بکوژن، ئەو مارانە بکوژن کە خاوەن دوو خەتن، ئەوانەی کە شینەمارن، کە چاوەکان دەکەنە ئامانج، دەبنە هۆى لەبارچوونی منداڵ».

بَابُ مَا جَاءَ مَنْ أَمْسَكَ كَلْبًا مَا يَنْقُصُ مِنْ أَجْرِهِ

باسی ئەوەى هاتووە کە كەسێک سەگێک ڕابگرێت، چ پاداشتێکی لێ کەم دەبێته‌وه‌

٣١٥. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ اقْتَنَى كَلْبًا أَوْ اتَّخَذَ كَلْبًا لَيْسَ بِضَارٍ وَلَا كَلْبَ مَاشِيَةٍ نَقَصَ مِنْ أَجْرِهِ كُلَّ يَوْمٍ قِيرَاطَانِ».

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک سەگێک ڕابگرێت، کە سەگى ڕاوکردن و شوانى ئاژەڵان نەبێت، ئەو کەسە هەموو ڕۆژێک بەئەندازەی دوو قیڕات لە چاکەکانی کەم دەبێتەوە».