أبْوَابُ الْعِلْمِ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ

کۆباسی زانست لە پێغەمبەری خواوە ﷺ

بَابُ إِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِعَبْدٍ خَيْرًا فَقَّهَهُ فِي الدِّينِ

باسی ئەوەى هاتووە ئەگەر خوا چاکەی بۆ کەسێک بوێت لە ئایین شارەزای دەکات

٥٧٧. عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ k: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: «مَنْ يُرِدِ اللَّهُ بِهِ خَيْرًا يُفَقِّهْهُ فِي الدِّينِ».

ئیبن عەبباس k دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئەگەر خوا چاکە و خێری بۆ هەر کەسێک بوێت، ئەوە شارەزای دەکات لە ئایین (ڕێگای فێربوون و کارپێکردنی بۆ ئاسان دەکات)».

بَابُ فَضْلِ طَلَبِ العِلْمِ

باسی پێگە و پاداشتی ئەو كەسەی بەدوای زانستدا دەگەڕێت

٥٧٨. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ سَلَكَ طَرِيقًا يَلْتَمِسُ فِيهِ عِلْمًا سَهَّلَ اللَّهُ لَهُ طَرِيقًا إِلَى الجَنَّةِ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەر کەسێک ڕێگایەک بگرێتە بەر و مەبەستی فێربوونی زانست بێت، خوا ڕێگای چوونە بەهەشتی بۆ ئاسان دەکات».

بَابُ مَا جَاءَ فِي كِتْمَانِ العِلْمِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی شاردنەوەى زانست و زانیاری

٥٧٩. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ سُئِلَ عَنْ عِلْمٍ عَلِمَهُ ثُمَّ كَتَمَهُ أُلْجِمَ يَوْمَ القِيَامَةِ بِلِجَامٍ مِنْ نَارٍ».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «هەرکەسێک پرسیاری زانستێکی لێ بکرێت و ئەویش بیشارێتەوە و نەیڵێت، ئەوە لە ڕۆژی دواییدا لغاو دەکرێت بە لغاوێکی ئاگرین».

بَابُ مَا جَاءَ فِي الحَثِّ عَلَى تَبْلِيغِ السَّمَاعِ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی هاندان لەسەر گەیاندنی ئەو فەرموودەیه‌ی بیستوویەتی

٥٨٠. عَنْ عَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنَ أَبَانَ بْنِ عُثْمَانَ، يُحَدِّثُ عَنْ أَبِيهِ، قَالَ: خَرَجَ زَيْدُ بْنُ ثَابِتٍ k مِنْ عِنْدِ مَرْوَانَ نِصْفَ النَّهَارِ، قُلْنَا: مَا بَعَثَ إِلَيْهِ هَذِهِ السَّاعَةَ إِلَّا لِشَيْءٍ يَسْأَلُهُ عَنْهُ، فَقُمْنَا فَسَأَلْنَاهُ، فَقَالَ: نَعَمْ، سَأَلَنَا عَنْ أَشْيَاءَ سَمِعْنَاهَا مِنْ رَسُولِ اللَّهِ ، سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ يَقُولُ: «نَضَّرَ اللَّهُ امْرَأً سَمِعَ مِنَّا حَدِيثًا فَحَفِظَهُ حَتَّى يُبَلِّغَهُ غَيْرَهُ، فَرُبَّ حَامِلِ فِقْهٍ إِلَى مَنْ هُوَ أَفْقَهُ مِنْهُ، وَرُبَّ حَامِلِ فِقْهٍ لَيْسَ بِفَقِيهٍ».

عەبدوڕڕەحمانى کوڕى ئەبانى کوڕى عوسمانى لە باوکیەوە دەگێڕێتەوە، گوتوویه‌تی: لە نیوەڕۆدا زەیدى کوڕى سابیت k لەلاى مەڕوان ڕۆیشت، گوتمان: بێگومان بەو کاتە کارێکى پێى بووە بۆیە ناردوویەتى بەدوایدا، بۆیە هەستاین و پرسیارمان لێ کرد، گوتى: مەڕوان لەو شتانەى کە لە پێغەمبەرى خوا بیستوومانە پرسیارى لێ کردین، گوێم لێ بوو پێغەمبەرى خوا دەیفەرموو: «خوا ڕووی ئەو کەسە جوان و ڕۆشن بکات، کە گوێبیستى فەرموودەیەک ببێت لێمان، لەبەری بکات تا دەیگەیەنێت بەکەسێکی دی، چونکە لەوانەیە هەڵگرى فەرموودەکە بیگەیەنێت بە کەسێک کە تێگەیشتن و شارەزایی لەو زیاتر بێت، لەوانەیە هەڵگرى فەرموودەکە تێگەیشتن و شارەزایی نەبێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَنْ رَوَى حَدِيثًا وَهُوَ يَرَى أَنَّهُ كَذِبٌ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی کەسێک فەرموودەیەک بگێڕێتەوە و بشزانێت كە درۆیە

٥٨١. عَنِ المُغِيرَةِ بْنِ شُعْبَةَ h عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ حَدَّثَ عَنِّي حَدِيثًا وَهُوَ يَرَى أَنَّهُ كَذِبٌ فَهُوَ أَحَدُ الكَاذِبِينَ».

موغیڕەى کوڕى شوعبە h له‌ پێغەمبەره‌وه‌ دەگێڕێتەوە كه‌ فەرموویەتى: «هەر کەسێک (بەدرۆ) فەرموودەیەک لە من بگێڕێتەوە، بشزانێت کە ئەوە درۆیە، ئەو یەکێکە لە درۆزنەکان».

بَابُ مَا نُهِيَ عَنْهُ أَنْ يُقَالَ عِنْدَ حَدِيثِ النَّبِيِّ ﷺ

باسی ئەوەى قەدەغەی لێ کراوە کە بگوترێت لە کاتى گێڕانەوەى فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ

٥٨٢. عَنْ أَبِي رَافِعٍ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «لَا أُلْفِيَنَّ أَحَدَكُمْ مُتَّكِئًا عَلَى أَرِيكَتِهِ يَأْتِيهِ أَمْرٌ مِمَّا أَمَرْتُ بِهِ أَوْ نَهَيْتُ عَنْهُ، فَيَقُولُ: لَا أَدْرِي، مَا وَجَدْنَا فِي كِتَابِ اللَّهِ اتَّبَعْنَاهُ».

ئەبو ڕافیع h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «بە یەكێك لە ئێوە نەگەم و نەیبینم كە لەسەر لاتەنیشتێك دانیشتووە و كاتێك دەربارەى شتێك فەرمانێك، یان قەدەغەیەكى منى بۆ دێت، دەڵێت: من نازانم (یانى: بڕوام پێى نیيە)! ئەوەى لە قوڕئان بینیمان، شوێنى دەكەوین (واتە: شوێن حەدیس ناكەوین)».

٥٨٣. عَنِ المِقْدَامِ بْنِ مَعْدِي كَرِبَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «أَلَا هَلْ عَسَى رَجُلٌ يَبْلُغُهُ الحَدِيثُ عَنِّي وَهُوَ مُتَّكِئٌ عَلَى أَرِيكَتِهِ، فَيَقُولُ: بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ كِتَابُ اللَّهِ، فَمَا وَجَدْنَا فِيهِ حَلَالًا اسْتَحْلَلْنَاهُ، وَمَا وَجَدْنَا فِيهِ حَرَامًا حَرَّمْنَاهُ، وَإِنَّ مَا حَرَّمَ رَسُولُ اللَّهِ كَمَا حَرَّمَ اللَّهُ».

میقدامى کوڕى مەعدى کەریب h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «ئاگادار بن نزیكە (خەریكە ڕۆژگارێك دێت) پیاوێك لە شوێنێك پاڵ دەداتە سەر لاتەنیشتێكى، فەرموودەیەكى منی بۆ بگێڕدرێتەوە و بڵێت: ئێمە كتێبى خوامان لە نێوانە، ئەوەى تێیدا دەستمان كەوت حەڵاڵ بوو، ئەوە بە حەڵاڵى دەزانین، ئەوەى تێیدا دەستمان كەوت حەرام بوو، بە حەرامى دەزانین (دوایی پێغەمبەرى خوا فەرمووى: ئاگادار و وریا بن) بەدڵنیایی ئەوەى پێغەمبەرى خوا حەرامى كردووە وەك ئەوە وایە خوا كە حەرامى كردووە».

🖍   تێبینی:

ئەم حەرام كراوە با لە قوڕئانیش نەبێت، چونكە پێغەمبەرى خوا ﷺ لەخۆوە فەرمایشت نافەرموێت، هەرچی دەربارەی شەرع و ئایین فەرموویەتی: هەمووی بە فەمانی خوایە و بواری هەڵەكردن و نەپێكانی تێدا نییە.

بَابُ مَا جَاءَ فِي الحَدِيثِ عَنْ بني إسرائيل

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی قسەوباسی بەنو ئیسڕائیل

٥٨٤. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو k قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «بَلِّغُوا عَنِّي وَلَوْ آيَةً وَحَدِّثُوا عَنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَلَا حَرَجَ، وَمَنْ كَذَبَ عَلَيَّ مُتَعَمِّدًا فَلْيَتَبَوَّأْ مَقْعَدَهُ مِنَ النَّارِ».

عەبدوڵڵاى کوڕى عەمر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتى: «لە منەوە ڕایبگەیەنن و بڵاوى بكەنەوە ئەگەر یەك ئایەتیش بێت، وە لە نەوەى ئیسڕائیل (قسە) بگێڕنەوە هیچى تێدا نییە (مادام لەگەڵ قوڕئان و فەرموودە تێك نەگیرێت)، هەر كەسێك بەئەنقەست درۆ بە ناوى منەوە بكات، ئەوە با شوێنێك بۆ خۆى لەنێو ئاگردا ئامادە بكات».

بَابُ مَا جَاءَ الدَّالُّ عَلَى الخَيْرِ كَفَاعِلِهِ

باسی ئەوەى هاتووە کەوا ڕێنماییكه‌ر بۆ کارێکی چاک وەکوو بکەرەکەیەتی

٥٨٥. عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ h قَالَ: أَتَى النَّبِيَّ رَجُلٌ يَسْتَحْمِلُهُ، فَلَمْ يَجِدْ عِنْدَهُ مَا يَحْمِلُهُ فَدَلَّهُ عَلَى آخَرَ فَحَمَلَهُ، فَأَتَى النَّبِيَّ فَأَخْبَرَهُ فَقَالَ: «إِنَّ الدَّالَّ عَلَى الخَيْرِ كَفَاعِلِهِ».

ئەنەسى کوڕى مالیک h دەڵێت: پیاوێک هات بۆ خزمەت پێغەمبەر داوای لێ کرد سوارییەکی پێ بدات (ئاژەڵێکی سواری)، هیچی سواری دەست نەکەوت کە پێی بدات، جا کەسێکی پیشان دا ئەویش سوارییەکی پێ دا، هاتەوە لای پێغەمبەری خوا و پێی ڕاگەیاند، پێغەمبەریش فەرمووی: «هەر کەسێک کەسێكی دیکە ڕێنوێنی بکات بۆ ڕێگای چاکە، ئەوە بەئەندازەی ئەو کەسە چاکەی بۆ دەنووسرێت».

بَابُ مَا جَاءَ فِيمَنْ دَعَا إِلَى هُدًى فَاتُّبِعَ أَوْ إِلَى ضَلَالَةٍ

باسی ئەوەى هاتووە دەربارەی کەسێک بانگەشە بکات بۆ ڕێنمایی یان بۆ گومڕایی و خەڵکیش دوای بکەون

٥٨٦. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ دَعَا إِلَى هُدًى كَانَ لَهُ مِنَ الأَجْرِ مِثْلُ أُجُورِ مَنْ يَتَّبِعُهُ لَا يَنْقُصُ ذَلِكَ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْئًا، وَمَنْ دَعَا إِلَى ضَلَالَةٍ كَانَ عَلَيْهِ مِنَ الإِثْمِ مِثْلُ آثَامِ مَنْ يَتَّبِعُهُ، لَا يَنْقُصُ ذَلِكَ مِنْ آثَامِهِمْ شَيْئًا».

ئەبو هوڕەیڕە h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر کەسێک بانگەشە بکات بۆ ڕێگایەک کە جێی ڕەزامەندیی خوا بێت، ئەوە بەئەندازەی پاداشتی ئەوانەی کە شوێنی دەکەون پاداشتی بۆ هەیە، به‌بێ ئەوەی لە پاداشتی هیچیان کەم بکرێتەوە، هەر کەسێک بانگەشەی گومڕایی بکات بەئەندازەی گوناهی ئەوانەی کە شوێنی دەکەون گوناهی بۆ دەنووسرێت، به‌بێ ئەوەی لە گوناهی هیچیان کەم بکرێتەوە».

٥٨٧. عَنْ جَرِيرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ h قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : «مَنْ سَنَّ سُنَّةَ خَيْرٍ فَاتُّبِعَ عَلَيْهَا فَلَهُ أَجْرُهُ وَمِثْلُ أُجُورِ مَنْ اتَّبَعَهُ غَيْرَ مَنْقُوصٍ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْئًا، وَمَنْ سَنَّ سُنَّةَ شَرٍّ فَاتُّبِعَ عَلَيْهَا كَانَ عَلَيْهِ وِزْرُهُ وَمِثْلُ أَوْزَارِ مَنْ اتَّبَعَهُ غَيْرَ مَنْقُوصٍ مِنْ أَوْزَارِهِمْ شَيْئًا».

جه‌ریری كوڕی عه‌بدوڵڵا h دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: «هەر کەسێک ڕێبازێکی چاک بگرێتە بەر و خەڵکی شوێنی بکەون، ئەوە لەسەر گرتنەبەری ئەو ڕێبازە باشە پاداشت وەردەگرێت، بەئەندازەی ئەو کەسەش کە شوێنی دەکەوێت پاداشت وەردەگرێت، به‌بێ ئەوەی لە پاداشتی هیچیان کەم بکرێتەوە، هەر کەسێکیش ڕێبازێکی خراپ بگرێتە بەر و خەڵکیش شوێنی بکەون لەسەر ئەو ڕێبازەی کە دایهێناوە، ئەوە گوناهی ئەو کردەوەیەی لەسەرە، بەئەندازەی گوناهی ئەو کەسەش کە شوێنی دەکەوێت لەو کارە خراپە گوناهی لەسەرە، به‌بێ ئەوەی لە گوناهی هیچیان کەم ببێتەوە».