أبْوَابُ العِيدَيْنِ

کۆباسی هەردوو جەژن

بَابٌ فِي صَلَاةِ الْعِيدَيْنِ قَبْلَ الْخُطْبَةِ

باسێک دەربارەی نوێژى هەردوو جەژن پێش وتاردان

١١١. عَنِ ابْنِ عُمَرَ k قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ وَأَبُو بَكْرٍ، وَعُمَرُ k يُصَلُّونَ فِي العِيدَيْنِ قَبْلَ الخُطْبَةِ ثُمَّ يَخْطُبُونَ.

ئیبن عومەر k دەڵێت: پێغەمبەری خوا و ئەبو بەکر و عومەر k لە پێش وتاردان نوێژى هەر دوو جەژنیان دەکرد، پاشان وتاریان دەدا.

بَابٌ فِي خُرُوجِ النِّسَاءِ فِي العِيدَيْنِ

باسێک دەربارەی دەرچوونى ئافرەتان (بۆ نوێژ) لە هەردوو جەژن

١١٢. عَنْ أُمِّ عَطِيَّةَ i: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ كَانَ يُخْرِجُ الأَبْكَارَ، وَالعَوَاتِقَ، وَذَوَاتِ الخُدُورِ، وَالحُيَّضَ فِي العِيدَيْنِ، فَأَمَّا الحُيَّضُ فَيَعْتَزِلْنَ المُصَلَّى، وَيَشْهَدْنَ دَعْوَةَ المُسْلِمِينَ، قَالَتْ إِحْدَاهُنَّ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنْ لَمْ يَكُنْ لَهَا جِلْبَابٌ، قَالَ: «فَلْتُعِرْهَا أُخْتُهَا مِنْ جَلَابِيبِهَا».

ئوم عەتیە i دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا فەرمانى دا بە هاتنی کچانى تازەپێگەیشتوو، کچانى نێو سوچى ماڵان، ئافرەتانى حەیزدار، (بۆ شوێنی نوێژ) لە کاتى هەردوو جەژندا، فەرمان درا بەو ئافرەتانەى کە لە حەیزدان کە لە کاتى نوێژکردن خۆیان دوور بخەنەوە لە شوێنى نوێژکردن، بۆ ئەوەی ئەوانیش ئامادەى خێر و خوشى و پاڕانەوەى موسوڵمانان ببن، جا یەکێک لە ئافرەتەکان گوتى: پێغەمبەری خوا ئەدى ئەگەر کەسێک پۆشاکى نەبوو (بۆئەوەی بێتەدەر)، فەرمووى: «با خوشکێکى پۆشاکێکى خۆى بداتێ».

بَابٌ فِي الأَكْلِ يَوْمَ الفِطْرِ قَبْلَ الخُرُوجِ

باسێک دەربارەی خواردن لە ڕۆژی جەژنى ڕەمەزان پێش دەرچوون (بۆ نوێژ)

١١٣. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ بُرَيْدَةَ، عَنْ أَبِيهِ h قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ لَا يَخْرُجُ يَوْمَ الفِطْرِ حَتَّى يَطْعَمَ، وَلَا يَطْعَمُ يَوْمَ الأَضْحَى حَتَّى يُصَلِّيَ.

عەبدوڵڵاى کوڕی بوڕەیدە، لە باوکیەوە h دەگێڕێته‌وه‌، گوتوویه‌تی: پێغەمبەر ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەرنەدەچوو تا خواردنێکی دەخوارد، بەڵام لە جەژنی قوربان تا نوێژی جەژنی دەکرد هیچی نەدەخوارد.